هونەر لە بازنەدا
پڕۆژەی سفر – هونەر
گفتوگۆی ئاڤان عومەر لەگەڵ نەرمین مستەفا دەربارەی هونەری هاوچەرخ بە گشتی و ئەزموون و کارو چالاکییە هونەریەکانی نەرمین بە تایبەتی.
هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە:
– پشتگیریکردنی منداڵی بەهرەمەند گرنگیەکی زۆری هەیە، دەبێت منداڵەکە و خێزانەکەی هانبدرێن، بۆ ئەوەی بەهرەکەی گەشە بکات.
– لە گەلەری سالار مەجید، و لە گەڵ و چالاکی و خولە هونەرییەکان ، هەمیشە کەشێکی تایبەت بۆ بینین و بۆنکردن و هەستکردن دەڕەخسا، کە وایدەکرد زیاتر دەرک بە خۆت و شتەکانی چواردەورت بکەیت
– ژن بوون زۆر شتت لێوەردەگرێتەوە… لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ژنی چالاک دەبێت وزەیەکی زۆر بۆ ڕازیکردنی ئەوانیتر و خۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخەکەدا سەرف بکات. ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر چۆنیەتی و چەندیەتی ئیشکردنی ژن بە گشتی.
– لە ڕێگەی ماتریاڵی فڕێدراوەوە، دەتوانیت ژیانکردن لەو شوێنەی شتە فڕێدراوەکانی لی دەدۆزیتەوە درک پێبکەین و بیکەینە بابەتی گفتوگۆ…
– هونەرمەند لە ڕێگەی کارکردن و ئەزموونی زۆرەوە، فۆرم و ماتریاڵ و بابەتی کارکردنی خۆی دەدۆزێتەوە و دەگاتە ئەو شوێنەی کە بۆی گرنگە. لەوێدا، پرسیارو ڕەخنەکانی بەرجەستە دەکات و ستایلی خۆی دەدۆزێتەوە…
– لە کێشە سەرەکی و گەورەکان لە کوردستاندا، گرنگی نەدانە بە دۆکۆمێنت کردن و نەبوونی ئەرشیفە. خوێندکار، مامۆستا، یا هەر کەسێک کە بیەوێت زانیاریەکی دەستکەوێت، وێل دەبێت و هیچی دەست ناکەوێت لەسەر ئەوەی لە ڕابوردوودا لە کوردستان کراوە.
تێبینی/ بۆ بینینی هەندێک لە کارەکانی نەرمین مستەفا کە لەم گفتوگۆیە باسی لێوە دەکات تکایە تەماشای (گەلەری سفر – هونەر) بکە.
فەرموون بۆ کۆی گفتوگۆکە: