هونەر لەبازنەدا
پڕۆژەی سفر
ئاڤان عومەر
گفتوگۆ دەربارەی هونەری هاوچەرخ لە نيوان ئاڤان عمر، ڕێبین مەجید، نەرمین مستەفا، شیروان خان، سۆران ڕەفعەت.
پیشاندانی کارەکانی؛ پرۆژەی ٢٠٠٥، سەرمەدی، فلو، شار. هەروەها گفتوگۆ کردنی چەند لایەنێکی پرۆژەکان و (ۆرک شۆپی ساڵی ٢٠٠٤) کە چەند پرسیاريک دروست دەبێت و چەند بابەتيک باسدەکرێت.
هەندێک هيڵی سەرەکی گفتوگۆکە بارودۆخی سیاسی و کرانەوەی کوردستان بە ڕووی جیهاندا هۆکاريکی سەرەکی بوو بۆ دروست بوونی ڕێخراوە کولتوریەکان و چالاکیەکانیان و پڕۆژە هونەریەکان بە گشتی.
گفتوگۆکان لەم تەوەرانە دەخولێنەوە؛
– ئایا ئەو شێوازە ئیشکردنەی لە دەرەوەی شێوازی باوی ئیشکردنی ئەوکاتی کوردستان کاری پيدەکرا لەم پرۆژانەدا لە چ بەردەوامییەکەوە پەرەیسەند؟
– ئایا دەستپيکردن بوولە سفرەوە؟
– ئایا دەمانویست چی بڵێین ؟
– ئەو تيما و بابەتانەی کە کاریان پيدەکرا بە گشتی ئەو بابەتانە نە بوون کە وێنەی چەسپاوی ( ستیرۆتایپی) ڕۆژئاوای پێی ناسراون؟
– هەورەها گۆڕانی ماتریاڵ و ئەزموون کردنی ماتریاڵی جیاواز لە هونەری هاوچەرخ دا بۆ ئێمە پيویستی بە ئەزموونکردن هەبوو وە ئاسان نەبوو. چونکە گۆڕینی شیوازي باوی کارکردن لە هونەری شیوەکاری دا گۆڕانی ماتریالیشە نەک تەنها گۆڕین و بیرکردنەوە لە وەزیفەی هونەر، بەگشتی ناسینی ماتریاڵ بەشيکی گرنگی هونەرە. پەیوەندی هونەری شێوەکاری و شوێنی گشتی، شار یان بینەرو خەڵک بە گشتی، ئایا هونەری شێوەکاری توانیویەتی پەیوەندی دروست بکات لەگەڵ ئەوانی تردا یان دابڕاوە لە خەڵک و لە کایەکانی تر؟
فەرموون لەگەڵ هەردوو بەشی گفتۆگۆکە
بەشی یەکەم
بەشی دووهەم