ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
شێوەکاران لەئێوە زیاتر شانازی بەگەلەری سەردەمەوە دەکەن! ئاڤان سدیق پرسی ئێستا! 06/06/2015 4 min read0
لە تەلارسازیی شارستانییانەوە بۆ “هەیكەلسازی”ی بێ كو‌لتور ڕێبوار سیوەیلی فۆلیتۆن 17/01/2024 18 min read0
دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە كو‌لتور مه‌گه‌زین شیعر 02/12/2023 1 min read2
هارۆڵد پینته‌ر، شانۆیه‌كی سیاسی و گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات لای هارۆڵد پینته‌ر دانا ڕه‌ووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
ڕۆمانی (گۆشەگیری) کوونکردنی دیواری مرۆڤی سپی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین ڕۆژمێری ئەدەبی 23/04/2024 28 min read0
گەمەی هونەری و زمانی لە [ئەی یار]ی بەختیار عەلیدا وەک موعجیزە پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 15/04/2024 8 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كو‌لتور مه‌گه‌زین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی ده‌سه‌ڵات 1 كو‌لتور مه‌گه‌زین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
كو‌لتور مه‌گه‌زین ماوەی چەند ڕۆژێکە بیردەکەمەوە کە چۆن خۆم پێناسە بکەم؟ پێناسه‌ی من چییه؟ ئاخر من خەڵکی وڵاتێک بووم ھیچ شتێک تیایدا ئاسایی تێپەڕنەبووە، نە لە دایکبوون و نە گەورەبوون و نە پیربوون ئاسایی تێ ناپەڕێت. من هاوڵاتیه‌كی پله‌دوو بووم لە وڵاتێک‌دا، کە کۆمەڵێک بڕیار و ڕووداو به‌سه‌رتا سه‌پاوه. ھەر لە سەرەتاوە بۆت دیاریدەکەن کە چۆن بژیت، چۆن گەورە بیت و تەنانەت چۆن بمریت. بۆئەوەی بمناسن پێوستە ئەم نوسینه‌م بخوێننه‌وه، کە بە بۆنەی ساڵیادی (ئیعدامی) کاک ناسری برام (ناسری خۆشكه‌لام) نوسیومە. من و ھەزاران خوشكی وەک من دەرھاوێشتەی ئەم چارەنوسەین، من ئەو کەسەم کە چاوەکانم ڕاھاتوون لە نێوان ژیان و خەزاندا هه‌ڵبێن و كات تێپه‌ڕێنن. چاره‌نوسی من بەباڵای درێژایی مێژوو ھەگبەیەکه لە ئاوات و خەم و حەسرەت و بۆنی خەزان. لە تامی تاسە و لەبۆشاییەکی بێ‌کۆتایی. به یادی شه‌هیدی برام (ناسری خۆشكه‌لام) كه (بیست و هه‌شت) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ٢٣ ئاپڕيلى ساڵى ١٩٨٣ به‌ده‌ست كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵیدا له له شاری بانه ئیعدامكرا. من لێره‌وه خۆم ده‌سپێرمه ده‌ست خه‌یاڵ و هێدی هێدی به كاوه‌خۆ ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لات، ئه‌ی برا جوانه‌كه‌م، من هه‌نگاو ده‌نێم بۆلات به‌ڵام بێگومان به له‌وه‌ی ،كه نامه‌وێت ڕاتبچڵه‌كێنم. له دووره‌وه چاوم له گڵكۆته له‌لای سه‌رووی (سڵێمان به‌گ) ئه‌و داره‌ی كه ئاوه‌ها مات و خامۆش و هێمن به‌سەر گۆڕی تۆدا نوشتاوه‌ته‌وه. ده‌ڵێی سه‌ری بۆ گه‌وره‌یی ڕۆحت، بۆ ڕۆحه جوانه شۆڕشگێڕ و پڕ خه‌ونه‌كه‌ت دانەواندووه. من چاوم له‌تیشكی زێڕینی خۆره‌تاوه، كه تیرۆژه تیشكی به‌نێو لقوپۆی داره‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و گۆنای خاكی گۆڕه‌كه‌ت ڕاده‌مۆسێت. دیاره من ناموێت ئه‌و دیمه‌نه جوانەت لێ بشێوێنم، چاوم ده‌نووقێنم و چه‌پكێك تیشكی زێڕینی خۆره‌تاو ده‌چنم و به دیاری ده‌یهێنمه سه‌ر گڵكۆت. به هێمنی هه‌نگاو ده‌نێم به دڵنیایه‌وه بست به بستی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده خه‌ماوییه ده‌پێوم، خاكێك دڵێكی گه‌نجی له ئامێز گرتووه. پێمخۆشه لێره بویتایه و له‌ژیاندا بوویتایه، سه‌رم بنایه سه‌ر شانت و پێتبڵیم؛ كه چه‌نده‌ت بۆت بێ تاقه‌تم، چه‌نده بیرتده‌كه‌م، به قه‌د باڵای ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ی كه لێره نه‌بوویت. پێمخۆشه باسی دڵته‌نگیه‌كانمانت بۆ بكه‌م، به قه‌د قورسایی سێبه‌ری خه‌مێك كه ساڵانێكی درێژه باڵی به‌سه‌ر ژیانی ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌دا كێشاوه، پێم خۆشه پێت بڵێم؛ كه چه‌نده به ئێش و ئازاره ژیانی بێ تۆیی. به قه‌د هاوار و شینی دایكم و دوایی تۆش بۆ بووكی ڕه‌شپۆشی به‌جێماوت، ئازارمان چه‌شتووه…پێمخۆشه باسی ئه‌و زام‌و قووڵانه‌ت بۆ بكه‌م، كه هیچ كاتێك ساڕ‌ێژ نابنه‌وه و هه‌تا هه‌تایه له گه‌ڵ خۆمان ده‌یگێڕین به قه‌د و قوڵی و ئێشی برینی دڵی دایكم له دوای ئیعدامی تۆ..پێم خۆشه لێره بوویتایه سه‌رم بنایه سه‌ر شانت و تێر تێر بگریامایه، چاوم ده‌نووقێنم و له‌سه‌ر په‌لكه‌ی كاڵەوەبووی بیره‌وه‌ریه‌كانم له تارمایی خه‌یاڵێكی بێكۆتایی به بێ تۆیی سه‌ر ده‌نێمه سه‌ر شانت و تێر تێر ده‌گریم… ڕایان سپاردوم كه‌باسی بیره‌وه‌ری خۆم بكه‌م له‌گه‌ڵ تۆدا، به‌ڵام ئازیزم هه‌ر چی بیرده‌كه‌مه‌وه خۆ ته‌مه‌نی ئه‌وساڵانه‌ی كه به‌بێ تۆ تێپه‌ڕمانكرد زۆر درێژخایه‌نتربوو، تاوه‌كو ئه‌و ساڵانه‌ی پێكه‌وه بووین و له‌ناوماندا بووی. بۆیه بڕیارده‌ده‌م نیگام بكه‌مه میوانداری نیگاكانت، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بێم به‌ره‌و پیرت به‌ره‌و وڵاتی خۆر و بۆ ساتێك بتهێنمه‌وه بۆ ناو ئه‌و كاتانه‌ی به بێ تۆیی، بۆناو ئه‌و بۆشاییه بێ كۆتاییه‌ی كه‌ناوی ژیانی ئێمه‌یه. بیرمدێت زه‌رده‌په‌ری ده‌مه‌و ئێواره‌ی دوایین ڕۆژه‌كانی وه‌رزی به‌هار بوو، له ماڵی ئێمه پێشوازی له ژیانێكی نوێ ده‌ستیپێكردبوو؛ یه‌كێك ماڵ خاوێن ده‌كاته‌وه، یه‌ك په‌رده‌كان چاكده‌كات، یه‌كێك چای و شیرینی بۆ بۆنه‌یه‌كی پڕ شادی گه‌وره ئاماده ده‌كات. بیرمدێت باوكم تۆی ڕاسپاردبوو بچیت بۆ لای (ئیمام جومعه) ی شار و بانگی بكه‌یت و پێی بڵێیت؛ كه ئه‌و شه‌وه شه‌وی ماره‌برینته… به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو، له‌جیاتی شادومانی خۆئاماده‌كردنمان بۆ ئاهه‌نگی تۆ، هه‌واڵیان هێنا (كاكه ناسر) گیراوه…بۆ ساتێك هه‌موومان بێده‌نگ بوین، بێده‌نگیكی مات و سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌موومانی داگرته‌وه. هه‌ر كه‌سه له جێگای خۆی دانیشت و بزه له سه‌ر لێوی هه‌مووان بزر بوو، شادومانی باڵنده‌یه‌ك بوو له‌شه‌قه‌ی باڵیدا و ماڵی ئێمه‌ی به‌جهێشت و له‌ئاسمانی بێ كۆتایدا ونبوو. دیاره زۆر جار بوو كاكه ناسرم به‌ندكرابوو و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرابوو، به‌ڵام نازانم بۆ ئه‌مجاره‌یان له‌وه ده‌چوو له‌گه‌ڵ جاره‌كانی ترجیاواز بێت. هه‌موو جارێك كاكه ناسرم ده‌یگووت؛ گه‌وره‌یی ڕووداوه‌كان له‌وه‌دایه له‌ناوه‌خته‌دا ڕووده‌ده‌ن… له‌ڕاستیشدا وه‌ها بوو ده‌ستگیركردنی ناوه‌خته‌ی تۆ له‌كاتێكدا كه خۆمان بۆ زه‌ماوه‌ندی تۆ ئاماده ده‌كرد، مه‌رگی تۆی كرده ڕووداوێكی گه‌وره و قووڵ له‌یاده‌وه‌ری ئێمه‌و خه‌ڵكی شاردا. چه‌ند سه‌یره له‌م وڵاته خه‌م گرتووه، چه‌نده كورته مه‌ودای نێوان پێكه‌نین و گریان. سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك دڵخۆشی یه‌كترمان ئه‌دایه‌وه و ده‌مانگووت؛ هیچ نییه ئه‌مجاره‌ش هه‌ر وه‌ك جاره‌كانی دیكه‌یه، خۆ ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه كاك ناسر زیندانی بكرێت، به دڵنیایه‌وه ئه‌م جاره‌ش ئازاد ده‌بێت. له ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵیدا له له شاری بانه ئیعدامكرا. به‌ڵام نۆ مانگ تێپه‌ڕبوو، نۆ مانگی پڕ له خه‌م و خه‌فه‌ت و چاوه‌ڕوانی، تاوه‌كو دیسا‌نه‌وه له ڕۆژێكی وه‌رزی به‌هاردا له‌و كاته‌دا من و خوشكه‌كه‌م له قوتابخانه بووین، هاتنه پۆل و گووتیان بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه! پێمان سه‌یر بوو بۆچی بچینه‌وه ماڵه‌وه و چی ڕوویداوه؟ له‌ڕێگه‌ماندا بۆ ماڵه‌وه هه‌ستمانده‌كرد كه خه‌ڵكی شار هه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هه‌موو ڕۆژێك به به‌رده‌میاندا تێپه‌ڕئه‌بووین و سڵاویان لێ ده‌كردین، كاتێك ئێمه‌یان ئه‌دیت ڕوویان وه‌رده‌گێڕا و نیگاكانیان ئه‌دزیه‌وه. من له خوشكم پرسی؛ بڵێی چی بووبێت یان بڵێیت ئێمه چیمان كردبێت؟ ئه‌م خه‌ڵكه بۆچی ڕوومان لێ وه‌رده‌گێڕن و قسه‌مان له گه‌ڵ ناكه‌ن؟ دیاره ئه‌وكات نه‌مده‌زانی كه ئه‌و خه‌ڵكه ڕوویان وه‌رده‌گێڕن تاوه‌كو ئێمه فرمێسكه‌كانیان نه‌بینین. له دووره‌وه دیمه‌نی ماڵه‌وه‌م سه‌یر ده‌هاته به‌رچاو. له‌به‌ر ده‌رگا و له‌سه‌ربان (پاسدار) چوارده‌وری ماڵه‌كه‌یان گرتبووین. ئیتر به‌ندی جه‌رگ و دڵمان پچرا و ڕه‌نگمان په‌ڕی؛ بڵێی چی قه‌وما بێت؟…كه نزیك كه‌وتینه‌وه به ده‌م شنه‌بای ئه‌م به‌هاره خه‌مگرتووه گوێمان له ده‌نگی لاواندنه‌وه‌یه‌ك بوو، دیاره ناسینه‌وه‌كه‌ی سه‌خت نه‌بوو، ئه‌و ده‌نگه ده‌نگی دایكم بوو! دایكم گووتی؛ بەخێربێنه‌وه بۆ زه‌ماوه‌ند و خه‌نه‌به‌ندانی براكه‌تان، ئاخ خه‌نه‌ی ئه‌و خه‌نه‌به‌ندانه چه‌نده به نرخ بوو، خه‌نه‌كه‌ی خوێنی كاك ناسری برام بوو، كه گووله بارانكرابوو .. له‌و ڕۆژه‌وه زۆرم هه‌وڵدا و به‌ناو ته‌واوی فه‌رهه‌نگه‌كانی دونیادا بگه‌ڕێم بۆ وشه و بۆ ڕسته‌یەك، به‌ڵكو بتوانم دیمه‌نی ئه‌و چركه‌ساتانه‌ی پێ نیگاركێشبكه‌مه‌وه، به‌ڵام بڕوابكه هیچ وشه‌یەك نییه كه بتوانێت له دونیادا بتوانێت قووڵایی ده‌رد و ئازاری دڵی دایكێكی جه‌رگ سوتاو ده‌رببڕێت، كه ته‌رمی ڕۆڵه بیست و پێنج ساڵه‌كه‌ی دێته‌وه. دایكێك به ده‌ستی خۆی خوێنی ناوچه‌وانی پاك بكاته‌وه. ئه‌مه ئه‌و چركه ساتانه‌یه من نه‌مده‌زانی مانای بوون چییه و جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ نه‌بوون و مه‌رگدا. له‌ژێر چاودێری چه‌ك به‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له‌جیاتی زه‌ماوه‌ندی براكه‌م له ماته‌مینیدا بووین، ئاوه‌ها ده‌وری بوكی به‌جێماوی براكه‌مان گرت، زۆرمان هه‌وڵدا كه به‌هێزبین و له سه‌ر داوا و وه‌سیه‌تی براكه‌م دوژمن شاد نه‌كه‌ین. به‌ڵام له‌ڕاستیدا چ داوایه‌كی دژوار بوو. مه‌گر ده‌كرا به‌هێز بین و به‌سه‌ر خۆمانی نه‌هێنین، تائه‌و كاتانه‌ی كه دایكم تۆیی وه‌ك كۆرپه‌یه‌كی ساوا و له ئامێزگرت و برینه‌كانی سارێژ كردیته‌وه و ده‌یلاواندیته‌وه، به‌ڵام تۆ تازه جه‌سته‌یه‌ك بوویت، خه‌ڵتانی خوێنی خۆت بوویت. ئێستاش ڕقم له وه‌رزی به‌هارە، چونكه پشكووتنی گوڵه ئه‌رخه‌وانه‌كان، گوڵه‌كانی سه‌ر گڵكوتم بیردێنێته‌وه و چیرۆكی ته‌مه‌نی كورتی گوڵ، چیرۆكی ته‌مه‌نی تۆ، برا جوانه شۆڕشگێڕه‌كه‌م، بیردێنێته‌وه. ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م هه‌موو ساڵه كاتێك گوێم له وشه‌ی (ئیعدام) و (سێداره) ده‌بێت زه‌مین و زه‌مانم لێ ته‌نگه‌به‌ر ده‌بێت و ژیانم لێ تاڵ ده‌بێت. بیرمدێت له‌دوای ئیعدامكردنی تۆ، كازێوه و ده‌ستپێكی هه‌ر به‌ره‌به‌یانێك كاتێك گوێمان له‌ته‌قه‌ی گولله‌یه‌ك ده‌بوو، هه‌موو دیمه‌نی گولله‌بارانی تۆمان ده‌هاته به‌رچاو و ڕۆژی دوایی به‌دڵێكی پڕ له ناسۆره‌وه به‌بێئه‌وه‌ی به‌یه‌كتری بڵین، چاوه‌ڕێ بیستنی خه‌به‌ری ناخۆشمان ده‌كرد. كاتێك هه‌واڵی ئیعدامی یه‌كێكمان ده‌بیست، له ماڵی ئێمه دووباره ده‌بووه‌وه به‌پرسه. ئاخ ئازیزه‌كه‌م، برا جوانه‌كه‌م! چ داوایه‌كی دژوار و ئه‌سته‌مت كردبوو، داواتكردبوو كه به‌هێز بین و دوژمن دڵی خۆی به‌غه‌مباری ئێمه شاد نه‌كات! ئه‌مه بوو چیرۆكی من، ئه‌مه بوو چیرۆكی ئێمه و به‌دڵنیایه‌وه چیرۆكی هه‌زاران خوشكی وه‌ك من، هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی وه‌ك ئێمه. بۆیه له‌و ڕۆژه‌وه كه تۆ نه‌ماوویت، له گه‌ڵ پشكووتنی هه‌ر سویسنه و گوڵه گه‌زیزه‌یه‌ك خه‌م دامده‌گرێت. له‌و ڕۆژه‌وه كه تۆ نه‌ماویت قورسایی سێبه‌ری خه‌می نه‌بوونت له ناو ڕۆحمدا بوو به‌هه‌وێنی بڕوایه‌كی پێرۆز بۆ به‌شداربوون له خوڵقاندنی دونیایه‌كی میهره‌بانتر. جیهانێك، كه تێیدا چیتر به‌رەبه‌یانان سه‌مای مه‌رگ له پای داری سێداره‌دا نه‌دات… ١٩ ی ئه‌پریلی ٢٠١١ تایبه‌ت به كو‌لتور مه‌گه‌زینCulture Project