ئه‌و كه‌سه‌ی له ده‌ره‌وه‌یه و ده‌ڕوانێته په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه، هه‌رگیز به ڕاده‌ی ئه‌و كه‌سه نابینێت كه ده‌ڕوانێته په‌نجه‌ره‌یه‌كی داخراو. شتێك نییه قووڵتر، نهێنیئامێزتر، پڕتر، ته‌مومژاویتر و پرشنگدارتر له په‌نجه‌ره‌یه‌كی به مۆم ڕووناكبوو. ئه‌وه‌ی له خۆردا ده‌كرێت بیبینین هه‌میشه كه‌متر سه‌رسامكه‌ره له‌وه‌ی له‌ودیو جامی په‌نجه‌ره‌وه ده‌گوزه‌رێت. له ناو ئه‌و چاڵه تاریك یان گه‌شاوه‌یه‌دا، ژیان ده‌ژی، ژیان خه‌ون ده‌بینێت، ژیان ئازار ده‌كێشێت.
له كۆتایی شه‌پۆلێك له سه‌ربانی خانوو، ئافره‌تێكی پێگه‌یشتوو ده‌بینم، لۆچ كه‌وتۆته سیمایه‌وه، هه‌ژاره، هه‌میشه به‌سه‌ر شتێك‌دا نوشتاوه‌ته‌وه و هه‌رگیز ناچێته ده‌ره‌وه. به سیمای، به جلوبه‌رگی، به هێماكانی، به كه‌مترین شتێك له به‌رده‌ستدا بێت، مێژووی ئه‌م ئافره‌ته، یان ڕاستتر، داستانه‌كه‌یم، داڕشتووه، هه‌ندێ جاریش بۆ خۆمی ده‌گێڕمه‌وه و ده‌گریم.
ئه‌گه‌ر پیره پیاوێكی هه‌ژاریش بووایه، داستانی ئه‌ویشم به هه‌مان شێوه به ئاسانی داده‌ڕشت. ده‌چمه ناو پێخه‌فه‌كه‌م و شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی جگه له خۆم له كه‌سێكی تردا ژیام و ئازارم كێشا. ڕه‌نگه ئێوه پێم بڵێن: ”دڵنیایت داستانه‌كه ڕاسته‌قینه‌یه؟” گه‌ر واقیع كۆمه‌كی كردبێتم بژیم و هه‌ست به هه‌بوونم بكه‌م، به‌وه‌ی من كێم، ئیتر چ گرنگییه‌كی هه‌یه واقیع له ده‌ره‌وه‌ی من چییه؟
سه‌رچاوه:
Baudelaire, Charles, Le spleen de Paris, p. 86-87, format pdf, sur site web
http://www.bibebook.com/search/978-2-8247-1246-8