Laila Baderkhan 1908 - 1986

یەکەم ژنی سەمازانی کورد لەیلا بەدرخان


Loading

زاهیر عه‌به‌ڕه‌ش – نوسه‌ر و شانۆكار
*بۆبینینی گه‌له‌ری كرته‌ بكه‌ره‌ سه‌ر وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌

لەیلا بەدرخان بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە لە ساڵی 1908 لە ئێستەمبوڵ لەدایکبووەو لە ساڵی 1986 لە فەڕەنسا کۆچی دوایی کردووە. کچی عەبدولڕەزاق بەدرخانی بەگە. له‌یلا به‌درخان  کچێکی هەیە بە ناوی (ناڤین) کە لە فەرنسا دەژی و وەک ڕۆژنامەنوس کاردەکات.

بەحوکمی ئەوەی باوکی کۆنسوڵ و فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوەی سەڵتەنەتی عوسمانی بووە، لە زۆر وڵاتاندا ژیاوون. لەیلا بەدرخان دوای ئەوەی لە ئەڵمانیا قوتابخانەی بەرزی هونەری بالییەی تەواو دەکات، لە ساڵەکانی 1926 وە بەتەواوەتی وەک ئەستێرەیەکی سەمازان دەردەکەوێت. لەسەر شانۆکانی وڵاتانی ئیسپانیا، بەلجیکا، فەرەنسا و ئەمریکا و سەرجەم وڵاتانی ئەروپا سەمای کردووە. سەرەڕای تەکنیکەکانی سەمای بالیە ، لەیلا جۆرێکیش لە سەمای ئۆریەنتاڵی تێکەڵاوی کارەکانی خۆی دەکات، بەمەش دەبێت جێی سەرنجی میدیا، هونەرمەندەکان و بینەرەکانی ئەو کاتە، تا ئەو ڕادەیەی ئەگەر لە پاریس یان بەلجیکا نمایشێکیان بووبێت، ڕۆژنامەکان چەند مانگێک لەوەو بەر هەواڵی نمایشەکانیان بڵاو کردۆتەوە.

 ئەوەی لە بەینی کەوانەکەدا نوسراوە دەقی وەرگێرانی ئەو ئاگادارییە کە لە لە رۆژنامەی بەناوبانگی سویدی (ئەفتۆنبڵادت)   له‌ ڕێکەوتی 12 ی فێبروەری 1926 بڵاوبۆتەوە.  کە لە زمانی سودیەوە کردومە بە کوردی کە تؽیدا نووسراوە؛

( شازادەی کوردستان؛ ئەم  میرزاده‌یه‌ی  کە لە وێنەکدا دەبینرێت دوا کچی ئەمیری کوردستانە، کە بەهۆی جوانی بەهرەکەی بۆتە یەکێک لە ئەستێرەکان لە 22 ی دیسمبەر ئێوارە سەمایەکی هەیە لە شانزێلیزێ لە پاریس )

لەیلا لە ساڵی 1934 لە نمایشی بالییەی بەڵقیس شاژنی بەیان، ڕۆڵی بەڵقیس بە سەما دەبینێت وکە لە فەڕه‌نساو ئیتاڵیا نمایشدەکرێت، ڕۆژنامەکانی ئەوە دەمە زۆر بە ئیعجاب و سەرسوڕمانەوە باسی لەش و لار و جوڵە و ڕیتمی لەیلا دەکەن. بە شاژنی سەمای دادەنێن، وە هەمیشەش بە شازادەی کوردستان ناوهێنراوە.

لەیلا بەدرخان هاوشانی (جۆزفین بەیکەر) سەمای کردووە لەو دەمدا چەند کەسایەتیکی ژن وەک ئەستێرە ناودەبران لەوانە؛ جوزفین بەیکەری سەمازان و گورانیبێژ و ئەکتەر، . بارای ئەکتەر، ئێلیزابێت باون ـ ی نوسەر و لەیلا بەدرخانی سەمازان. ..بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی لەو سەردەمەدا هیچ سێنه‌ته‌ر و ئه‌كادیمایه‌ك  نەبووە ئەرشیفی کارەکانی بکات و دەوڵەتی تورکیش بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دا نازناوی کوردبوونی لێبکاتەوە.

پاشان کاتێک ئینتەرنێت درووست بوو ویکیپیدیا ئەرشیفی کەسایەتیاکانی دەکرد، بە حوکمی ئەوەی هیچ ئینستیتۆیەک نەبووە یان کارەکانی بە شێوەیەکی سیستەماتی ئەرشیف نەکراوە دەبێت لاپەرە بەلاپەرەی ڕۆژنامەکانی ئەوە دەمە هەڵبدرێتەوە بۆ ئەوەی زانیاریەکمان دەست بکەوێت.

بەهیوام و پیشنیازدەکەم ئەگەر لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا سەنتەرێک یان زانکۆیەک بۆ سەما کرایەوە بکرێت بەناوی لەیلا بەدرخانەوە، بۆ بەرز Rاگرتنی ناوی ئەم هونەرمەندە سەمازانە گەوەرەیەی کورد. ئازیزان بۆ زانیاری زیاترتان ڤیدیۆی کورت و هەندێک لە وێنەکانی دادەنێم، لەگەڵ ئەفیش پۆستەری هەندێک لەوکارانەی ئەنجامی داوە.. ئەو ڕۆژنامانەی ئەو سەردەمە کە لەسەریان نووسیوەوو هەواڵی چالاکیەکانی ئەویان بڵاو کردۆتەوە. مانشێتی هەموو رۆژنامەکانیش بە شازادە سەماکەری کورد ناوزەندیان کردووە

 

سه‌رچاوه‌كان 

1 “Leila”, Stockholms-Tidningen, 17 februari 1925

2 “Emirens dotter danserska”, Aftonbladet, 24 februari 1924.

3 “Exotisk höghet i antagande?”, Dagens Nyheter, 8 februari 1925.

4 Dagens Nyheter, 1 februari 1925.

5 “Prinsessan som blir dansös”, Svenska Dagbladet, 29 juli 1924.

6 “Exotisk dansös till Stockholm”, Svenska Dagbladet, 8 februari 1925.

7 “Prinsessan Leilas dansafton”, Stockholms Dagblad, 18 februari 1925.

8 “Exotisk höghet i antagande?”, Dagens Nyheter, 8 februari 1925.

9 “Prinsessan som blir dansös”, Svenska Dagbladet, 29 juli 1924.

10 “Den dansande prinsessan”, Aftonbladet, 15 februari 1925.

11 “Leila Bedr-Schan dansade”, 18 februari 1925.

12 “Leila Bedr-Schan’s dansafton”, Aftonbladet, 18 februari 1925.

13 “Den kurdiska danserskan har”, Dagens Nyheter, 17 februari 1925.

14 “Den dansande prinsessan”, Aftonbladet, 15 februari 1925.

15 “Kurdistan-Prinsessan till folkteatern”, Stockholms-Tidningen, 25 februari 1925.

16 “Den kurdiska danserskan har”, Dagens Nyheter, 17 februari 1925.

17 “Kvällens danserska”, Stockholms-Tidningen, 17 februari 1925.

18 “Den kurdiska danserskan har”, Dagens Nyheter, 17 februari 1925.

19 “Prinsessan av Kurdistan och dansös”, Svenska Dagbladet, 17 februari 1925.

20 “Emirens dotter danserska”, Aftonbladet, 24 februari 1924.

21 “Kvällens danserska”, Stockholms-Tidningen, 17 februari 1925.

22 “Leila Bedr-Schan dansade”, Svenska Dagbladet, 18 februari 1925.

23 “Teater och musik”, Dagens Nyheter, 18 februari 1925.

24 “Prinsessan av Kurdistan”, Aftonbladet, 20 februari 1926.

25 “Kurdisk prinsessa som danserska i Paris”, Hvar 8 Dag, nr 14/1927.

ڤیدیۆی یوتوبی : فه‌رموون : 

 

https://www.youtube.com/watch?v=4FzU005p7G4