وه‌سیه‌ت دوای هه‌موو شتێك
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
فریشته‌یه‌كی توند ته‌ونی هه‌موو ژیانی بۆ چنیم
ڕووه‌و من سینگی گه‌رم كرد و مه‌ودا به كۆچی وشه ده‌پێوم
كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌م شیعر له جه‌نگی چوارناڵه‌دا به ڕێگای نیشته‌جێبوون دێمه ماڵت
گوناهێكی گه‌وره‌یه ده‌ست له ئێسك بده‌یت و ببێته خۆڵ
باڵ ماون له زه‌وی بخشێن و له ناوچه‌وانی ماندوومان بپرسن
ئه‌وه چیت لێ هاتووه
شارێكیش له پێویستییه‌كی هه‌نیه‌یی ته‌زوو له هه‌ناوی ده‌سووتێ
هه‌تاوی لاوی له پشت بئاڵێنم و دره‌ختی یه‌كه‌می به ده‌وردا بڕوێنم
ئه‌وانه‌ی دوای شوێنپێ كه‌وتوون
به زه‌رده‌خه‌نه‌وه به‌خێرهاتنیان بكات و به لێوی به‌هێز ماچی بكه‌ن
به‌ره‌و ڕوخساری له نه‌رمونیانی ئه‌ستێره چنراو هه‌نگاو گه‌رم ده‌كه‌ن
ڕۆح سه‌رچاوه ده‌ناسێ و ده‌زانێت دڵنیایی چییه
خه‌ونێكی به‌هێزه
***
له‌وانه‌ی به‌دگۆییان به‌رانبه‌ر كرا
زۆریانم ناسی و بوونه ئانوساتی سپێده له ڕوخساری مندا
سه‌رده‌ستی كراسم هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه و سه‌یری گوڵی بێباكی ده‌كه‌م
هه‌وای ده‌وروبه‌رم پڕ ده‌بێ له لێدانی دڵ
ته‌واوی قسه‌ی دڵی خۆمی پێ ده‌ڵێم و به قسه‌ی دڵ ده‌گه‌م
ئه‌گه‌ر شێر بمخوا
ڕووناكی ده‌مارم له ناوچه‌وانی لێ ده‌دا
ناسینه‌وه‌ی هێلانه‌ی به‌رزی به‌چكه نه‌ڕۆیشتوو ئاسانه
ئه‌گه‌ریش چه‌قه‌ڵی خۆدۆڕاویش بمخوات
ڕووناكی ده‌مارم له ناوچه‌وانی خاو ده‌بێته‌وه
چاو له شوێنی نامۆدا
وزه‌ی ڕه‌وانبێژی وه‌رده‌گرێ و جیهان له‌سه‌ر شانی ئه‌م ناخاته جێگای ئه‌و
مه‌یسووڕێنه
هه‌زارویه‌ك سووڕی ژیان له ساده‌یی دوانت ده‌خه‌مڵێن و ده‌رده‌كه‌ون
هه‌وێنی دڵ بگره‌وه و جریوه و جووكه‌ی دێڕ ئاوازێكی درێژخایه‌نه
گه‌ڕه‌كی قسه نه‌سته‌ق داوات لێ ده‌كا بچیته ناوی و چه‌تری هه‌ڵده‌ی
شكۆی سروشت بخه‌یته پاڵ یه‌ك
نالی و
گۆران و
ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د
خه‌ونی نۆبه‌رن له گیانه به‌هێزه‌كان ڕسكاون
هه‌موو شتێكیان بینی بیانكوژه
شه‌و و ڕۆژ وه‌ك یه‌كیان لێ دێ
لۆكه‌ت نه‌خستووه‌ته گه‌رووی گۆرانیبێژی حاڵزانه‌وه
شاعیری
سیسركه‌ی ئاوده‌ستخانه و
فه‌رهه‌نگ هه‌ڵوه‌شاوه و
كلكی قه‌له‌ڕه‌ش و
هه‌واڵده‌ری ئه‌شكه‌وتی دڕندان
له كاتی كڕنووشدا وشه‌كانی چه‌پۆك له سه‌ریان درا و منداڵدانیان كه‌وت
پاشان پاداشته‌كانی وه‌ك به‌ردی مرده و ئه‌سپێی تێرخوێن به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ژمارد
***
دووباره سه‌یری گوڵی بێباكی ده‌كه‌مه‌وه
خاوه‌نی ماڵێكی گه‌وره‌یه
به‌رهه‌یوانی كتێبێكه به ئاگایی كات دێڕه‌كانی تۆمار ده‌كا
زه‌وی له شیعر له دایك بوو
گه‌رمایی په‌ڕه خوێنراوه‌كان به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه‌ن
تاسه‌ی خودا داده‌به‌زێننه سه‌ر زه‌وی
نزیك شاری تازه دروستكراو ڕوخساری بووه كێڵگه‌ی گه‌ردوونیی
ڕۆژه لێڵ و شڵه‌ژاوه‌كانی باش كردین
چاوی ڕه‌شه‌بای تێدا هه‌ڵناكا و بازاڕی كۆیله‌فرۆشانی لێ نییه
گای په‌ركه‌مگرتووش له جێی كه‌ڵه‌باب ناخوێنێ
***
خانه‌خوێی ڕووناكی داوای پێوانه‌ی هێزی چاوی سه‌مه‌نده‌ری لێ كردم
كوا
خانه‌خوێی ڕووناكی داوای لێ كردم كلیل له ماڵه‌كه‌ی بسووڕێنم
كوا
خانه‌خوێی ڕووناكی ئاگاداری كردمه‌وه له چاوترووكانێكی ناكاو ئاسك به دره‌وشاوه‌یی ده‌بینم
كوا
خانه‌خوێی ڕووناكی فه‌رمووی پشووی تاهه‌تا‌یی لێ كردم
كوا
بڕوانه كوا ده‌رده‌كه‌وێ و ڕاده‌په‌ڕێ
ئه‌فسانه‌یه‌ك له‌باره‌ی په‌یامبه‌ری و پێشبینی ده‌گێڕێته‌وه
زه‌وی له‌خۆبایی نه‌بووه
ئاداری 2021 هه‌ولێر