ئه‌گه‌ر پێتوابێت ئه‌توانیت وه‌كو ده‌رهێنه‌ری فیلم، ویسته‌كانت، مه‌یله سێكسیه‌كانت، ئاره‌زووه به‌رزه‌فڕه‌كانت، خه‌یاڵبازیه‌كانت له كاره‌كه‌تدا بشاریته‌وه، تۆ گه‌وجیت.
ده‌یڤد فینچه‌ر، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی
به‌شی یه‌كه‌م
په‌یكه‌ری دڵ یه‌كه‌مین فیلمی درێژی شوان عه‌توفه له‌دوای سێ كورته فیلمی تریه‌وه. له پاش بانگه‌شه‌یه‌كی كه‌م وێنه له شه‌قامه گشتیه‌كان و میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ٤\٦\٢٠١٩، یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، له سینه‌ماكانی كوردستان نمایشكرا. ئاماده‌كاریه‌كانی نمایشی ئه‌م فیلمه وایكرد پێشوازیه‌كی گه‌وره‌یشی لێبكرێت كه ڕه‌نگه هه‌تا ئێستا له هیچ فیلمێكی كوردی نه‌كرابێت!
فیلمه‌كه به به‌شداری چه‌ندین ڕووخساری كۆن و نوێ به‌رهه‌مهاتووه. هه‌تا ئه‌م ساته‌یش، زانیاری ته‌واوه‌تی له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه له ویكپیدیا، په‌یجی فیلمه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وێبسایتی (ئاماری نێوده‌وڵه‌تی فیلم-IMDB) بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه! به‌ڵام به گوێره‌ی دیداره ته‌له‌فیزیۆنیه‌كانی شوان، به‌ر له قۆناغی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه، ٤٨ ده‌فته‌ر (چوارسه‌د و هه‌شتا هه‌زار دۆلا ) له به‌رهه‌مهێنانیدا سه‌رفكراوه و هه‌تا ئێستایش بڕی تێچوونه‌كه‌ی پڕنه‌كردوه‌ته‌وه. جێی باسه ئه‌م فیلمه به ستافێكی سه‌را‌پا ناوخۆیی و له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای كام پڕۆده‌كشن و میترۆنۆمه‌وه به‌رهه‌م هاتووه.
په‌یكه‌ری دڵ، به‌گشتی چیرۆكی كوڕ و كچێكی عاشقه له دوو چینی گه‌دا و خانه‌دانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، كه له منداڵیه‌وه ده‌ست پێده‌كات، به به‌ربه‌ستی (باوك) و (هاوڕێ)دا تێده‌په‌ڕێت و دواتر به پێكگه‌یشتن كۆتای دێت. دیاره بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه كۆمه‌ڵێك كاره‌كته‌ری زۆر هه‌ن كه هه‌وڵیانداوه به ڕه‌گه‌زی كۆمیدی و گۆرانی ئامێز بیگڕێنه‌وه. ده‌ره‌نجام فیلمه‌كه نه‌ك ته‌نیا فیلمێكی ته‌واو بازرگانییه، به‌ڵكو هه‌ندێكجار له شۆ و كلیپی گۆرانی ده‌چێت، نه‌توانراوه پارێزگاری له‌و بنه‌ما و پرنسیپانه بكرێت كه فیلمێكی بازرگانی پێ دروستده‌كرێت. گه‌وره‌ترین خه‌وشی ئه‌وه‌یه شوان ئه‌م فیلمه‌ی وه‌كو هونه‌ری ڕاسته‌قینه وه‌سفده‌كات و پێیوایه به‌م ته‌رزه له هونه‌ریش ئه‌بێت به تروسكایی ساتی قه‌یرانه‌كان! هه‌وڵده‌ده‌م له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه بدوێم، هه‌رچه‌نده پێویسته بڵێم؛ باشتربوو له‌بری نوسین به ڤیدیۆیه‌كی شیكاری خوێندنه‌وه‌م بۆ فیلمه‌كه بكردایه، (چونكه هه‌میشه هێزی وێنه زیاتره له‌نوسین)، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌ست نه‌بوونی فیلمه‌كه‌وه ئه‌مه نه‌كرا.
فیلمی بازرگانی
دابه‌شكردنی فیلم به‌سه‌ر بازرگانی و هونه‌ریدا زیاتر له‌سه‌ر مه‌به‌ست و ئا‌مانجی گشتی فیلمه‌كه وه‌ستاوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكجار زه‌حمه‌تیشه بتوانیت ئه‌م دابه‌شكاریه بكه‌یت، به‌ڵام په‌یكه‌ری دڵ له جۆری ئه‌و فیلمانه‌یه كه به ئاسانی ده‌توانرێت بازرگانی بوونه‌كه‌ی بناسرێته‌وه.
فیلمی بازرگانی به‌گشتی به‌و جۆره فیلمه ده‌وترێت كه بۆ چێژ و كه‌یفخۆشی دروست ده‌كرێت، وه ئا‌مانجی سه‌ره‌كی دروستكردنیشی قازانج و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه. له فیلمی بازرگانیدا ریكلام هه‌یه، برانده‌كان و لۆگۆكان، هه‌ندێكجار ناوی ته‌له‌فیزۆنه‌كان و بازاڕه‌كان و ئه‌و جێگایانه‌ی خاوه‌ن ناوبانگ و سه‌رمایه‌ن ده‌رده‌كه‌ون. فیلمی بازرگانی كار له‌سه‌ر دروستكردنه‌وه‌ی وێنه باوه، ڕۆژانه‌ییه‌كان ده‌كات، پشت به گۆرانیبێژ و میوزیكژه‌ن و كه‌سێتیه به‌رچاو و دیاره‌كان ده‌به‌ستێت. فیلمی بازرگانی به‌جۆرێك داده‌ڕێژرێت سه‌رنجی خه‌ڵك له هه‌موو ئاست و ته‌مه‌نه‌كاندا ڕابكێشت به به‌كارهێنانی سه‌ما و گۆرانی و تۆنی كۆمیدی. ئه‌م خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌تاییانه به ته‌واوی له فیلمی په‌یكه‌ری دڵدا ده‌بینرێت. سه‌رباری ئه‌مانه پرۆسه‌ی بانگه‌شه و ڕیكلامیشی هه‌تا ئاستی سواڵ و كڕوزانه‌وه چووه وه‌ك لێره‌دا دیاره . ده‌مه‌وێت ڕوونیبكه‌مه‌وه ئه‌م فیلمه نه‌ك هه‌ر فیلمێكی بازرگانی به‌ڵكو فیلمێكی بازرگانی خراپه و له‌بری خزمه‌تیش دۆخی كۆمه‌ڵگه وێرانتر ده‌كات.
https://www.facebook.com/peykeridll/videos/2286177331605536/
كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست، نزار، ڕێشان و نارین و كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیكه‌ی به ئه‌زموون كه ڕووخساری دیاری ته‌له‌فیزیۆنن و له چه‌قی سه‌رنجی خه‌ڵكدان كارێكی پێویست و زیره‌كانه‌یه بۆ فیلمێكی بازرگانی. چونكه وه‌ك شوان ده‌ڵێت: (هه‌ریه‌كه‌یان هه‌واداری خۆیان هه‌یه) و خزمه‌تی بڵاوبوونه‌وه و زیادكردنی بینه‌ر ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت پۆسته‌ری ناهونه‌ری فیلمه‌كه‌یش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرنگترین كاره‌كته‌ره‌كانی ڕیزكردووه به‌بێ بیركردنه‌وه له چۆنێتی ڕێكخستنیان. ئه‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش له‌به‌رچاو بگرین كه به‌كارهێنانی ناوبانگی ئه‌كته‌ر به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر بازرگانی بوونی فیلمه‌كان. به‌ڵكو هه‌ندێكجار ده‌رهێنه‌ره بیركه‌ره‌وه و خاوه‌ن نیگاكان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ناوبانگی ئه‌كته‌ره‌كانه‌وه بینه‌ری فیلمه‌كانیان زیاد بكه‌ن. فیلمه‌كانی مالیك نموونه‌ی زۆری ئه‌م جۆره له به‌كارهێنانیان تێدایه. به‌ڵام له په‌یكه‌ری دڵدا، ئه‌م به‌كارهێنانه ناچێته خزمه‌ت هیچ په‌یامێكی هونه‌ری و ئیستاتیكیه‌وه.
له په‌یكه‌ری دڵدا، شوان پیشه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زۆرێك له‌م ئه‌كته‌رانه‌ی وه‌كو خۆی گواستوه‌ته‌وه بۆ ناو فیلمه‌كه‌ی به‌بێ كه‌مترین ته‌وزیف و گۆڕانكاری و گونجاندن. بۆ نموونه ناوبانگ و توانای گۆرانیبێژیی هه‌ڵوێست، جوڵه ئه‌كرۆبات و خۆشگۆییه‌كه‌ی ڕێشان، له‌ژه لاژ و قسه بێ سه‌روبه‌ره‌كانی ئه‌حمه‌د ڕه‌ئوف و به‌یان بۆمبا… له چوارچێوه‌ی ئه‌م فیلمه‌دا ئه‌م ئه‌كته‌رانه ناویان بۆ داتاشراوه و له‌ڕۆڵێكدا جێگیركراون. به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌م كاره‌كته‌رانه بكات له په‌یوه‌ندیاندا به ڕۆڵه‌كانیانه‌وه. له‌م ڕووه‌وه ئه‌م فیلمه بۆته سه‌كۆیه‌ك بۆ په‌خشكردنه‌وه و نیشاندانه‌وه‌ی ئه‌م توانایانه له چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تردا. له‌لایه‌كی تره‌وه پیشاندانی بێ پێچی ڕادیۆی ئێكس ئێف ئێم و كۆمپانیای نه‌جمه‌دین و كافێ و ئه‌زمه‌ڕ و سه‌هۆڵه‌كه جۆرێكه له ڕیكلام و به‌كارهێنانه‌وه‌ی شوێنه گشتیه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك بۆ قبوڵكردن و شیریكردنی فیلمه‌كه.
سیناریۆ
سیناریۆی ئه‌م فیلمه چیرۆكی دڵداری هه‌ڵوێست و كه‌ویار ده‌گێڕێته‌وه كه له منداڵیانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، هه‌تا ساتی نه‌مانی ڕێگریه‌كانی ئه‌و دڵداریه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. پلۆتی ئه‌م فیلمه به خێرایی به‌سه‌ر چیرۆكه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت و چه‌ندینجار بازده‌دات، له دوو جێگه‌دا ماوه‌ی بازه‌كان له پلۆته‌كه‌دا ده‌ره‌كه‌وێت كه چه‌ند ساڵێكه. هه‌ندێك له‌و بازانه به له‌به‌رچاوگرتنی ڕوودا و بابه‌تی چیرۆكه‌كه خراپه. سه‌ره‌تا با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كاره‌كته‌راكان؛ هه‌ڵوێست و نزار و ڕێشان ڕۆڵی سێ كه‌س ده‌گێڕن. كه له منداڵیه‌وه هاوڕێن و له‌لای مام بورهان (ئه‌حمه‌د ڕه‌وف) كار ده‌كه‌ن. پلۆته‌كه له ته‌مه‌نی منداڵی ئه‌م سێ كاره‌كته‌وه به نمایش و مه‌شقێكی خێرا ده‌ستپێده‌كات.
له‌م سه‌ره‌تایه‌وه زۆر شت ده‌رده‌كه‌وێت؛ هه‌ژاری هه‌ڵوێست، خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ویار، ململانێی ده‌روونی شێرزاد له‌سه‌ر كه‌ویار و به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست. دواتر چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر چیرۆكه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت، مناڵه‌كان هه‌ر له‌لای مام بورهان گه‌وره‌بوون و خه‌ریكی كارن، خۆشه‌ویستی هه‌ڵوێستی هه‌ژار و كه‌ویاری خانه‌دان به‌ره‌وپێشده‌چێت و گرفتی ده‌روونی شێرزاد زیاتر گه‌شه ده‌كات. كاره‌كته‌ری شێرزاد به نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ململانێی ده‌روونیه‌وه گه‌وره ده‌بێت. به یارمه‌تی باوكی كه‌ویار ئه‌م ململانێیه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ هه‌قیقه‌تێكی تاڵ. دواجار هه‌ڵوێست به یارمه‌تیدانی له نه‌خۆشیه جه‌سته‌ییه‌كه‌ی چاكی ده‌كاته‌وه و له شه‌ڕی ده‌روونیدا به‌رامبه‌ر خۆی له‌ناوی ده‌بات. ئه‌مه چیرۆكی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌یه.
له‌م چیرۆكه‌دا چه‌ندین كاره‌كته‌ری تر هه‌ن، هه‌ندێكیان یارمه‌تی به‌ره‌و پێشچوونی چیرۆكه‌كه ده‌ده‌ن و هه‌ندێكی تریشیان هیچ ڕۆڵێكی گرنگ له چیرۆكه‌كه‌دا ناگێڕن به‌ڵكو بۆ نمایش و زیادكردنی بینه‌ری فیلمه‌كه دروستكراون. یه‌كێك له‌وانه، ڕێشانه. ئه‌م ئه‌كته‌ره به‌ده‌ر له‌م فیلمه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا خاوه‌نی كۆمه‌ڵه ڤیدیۆیه‌كه، كه به زمانێكی كۆمیدی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ریته كولتوریه‌كان ده‌كات. ڕێشان (هیوا)، كوڕێكی بزێوه، توانایه‌كی باشی ده‌ربڕینی زاره‌كی و ڕووخساری هه‌یه. هه‌ر به‌م سیفه‌تانه‌وه له فیلمه‌كه‌دا به‌كارهێنراوه‌ته‌وه له‌كاتێدا هیچ گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی نییه!
كاره‌كته‌ری هیوا، كاره‌كته‌رێكی گاڵته‌چی و هه‌زه‌لیه، ئه‌م كاره‌كته‌ره نه له‌ڕووی تێماییه‌وه نه له‌ڕووی گرنگیه‌وه له درامای فیلمه‌كه‌دا جێگه‌ی نه‌گرتووه، له‌كاتێكدا وه‌كو كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی له پلۆته‌كه‌دا زه‌مه‌ن ئه‌كوژێت. ڕه‌نگه به‌كارهێنانی بۆ ئه‌م دوو مه‌به‌سته بووبێت؛ له‌لایه‌ك هاوته‌ریبی بابه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستدا دروست بكات. كه هه‌ردووكیان به دوو شێوه‌ی جیاواز ده‌یانه‌وێت زه‌واج بكه‌ن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌كو ڕه‌گه‌زێكی كۆمیدی له فیلمه‌كه‌دا ئاماده‌یی هه‌یه. له یه‌كه‌مدا، ئاره‌زووه‌كه‌ی هیوا بۆ زه‌واج هیچ لێكچوون و دژیه‌كیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستدا نییه. لانی كه‌م ڕوون نییه كه بۆچی هیوا ئه‌یه‌وێت ژن بهێنێت؟ ژنه‌كه‌ی سه‌ر به چ چینێكه؟
دروستكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌ی ژنهێنانه جگه له دروستكردنی ململانێیه‌كی كۆمیدی -ناپێویست- له‌نێوان هیوا و باوكی‌دا و سازكردنی ئاهه‌نگێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره كه هه‌ڵوێست و شێرزاد شه‌ڕی خۆیانی تێدا بكه‌ن هیچی تری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت. له دووه‌مدا، سیفه‌ته كۆمیدیه‌كانی ڕێشان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆك و مه‌به‌ستی فیلمه‌كه‌دا یه‌كناگرنه‌وه. بۆ نموونه ئه‌و فیشقیات و ته‌شقه‌ڵانه‌ی كه له‌گه‌ڵ باوك و هاوڕێكانیدا ده‌یكات له ڕووی مانا‌وه هیچ زیاده‌یه‌كی نه‌خستۆته سه‌ر فیلمه‌كه و ڕۆڵی كاریگه‌ر له ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌كاندا ناگێڕێت. له‌ڕاستیدا ئه‌مه ته‌نیا ڕۆڵه‌كه‌ی هیوا نییه كه به‌مشێوه‌یه‌یه، به‌ڵكو كۆمیدی بوونی دایك و باوكی هیوا و ته‌واوی كۆمیدیای فیلمه‌كه له پێناو كۆمیدی بووندایه.
كۆمیدیا له هونه‌ردا ڕه‌گه‌زێكه كه ئه‌كرێت زۆر شتی پێ بوترێت و زۆر شتی لێوه دروستكرێت. به‌ڵام له‌م فیلمه‌دا كۆمیدیا (قسه‌ی قۆڕ و فڵته فڵته) . هه‌ر بۆ نموونه ئه‌وكاته‌ی مام بورهان ئه‌ڵێت (ئه‌وه تۆ منیت یان من تۆم). ئه‌م ڕسته‌یه كه مانایه‌كی فیكری و فه‌لسه‌فی هه‌یه له كۆنتێكستی ئه‌م فیلمه‌دا هیچ ئیش ناكات. سه‌رباری پاسیڤبوونی ڕه‌گه‌زی كۆمیدی، زیاده‌ڕۆیی زۆریشی تێدا كراوه كه له‌گه‌ڵ واقیعیه‌تی فیلمه‌كه‌دا یه‌كناگرێته‌وه.
دیمه‌نی گۆڕستانه‌كه ئه‌وكاته‌ی شێرزاد ده‌نێژرێت، یاخود له دیمه‌نی ئاهه‌نگه‌كه‌دا قسه بێ سه‌ر و به‌ره‌كانی مام بورهان و هیوای كوڕی زیاتره له‌وه‌ی كه ئه‌و دۆخه ئه‌یخوازێت. به كورتی كاره‌كته‌ری هیوا خاوه‌ن هیچ قوڵایی و كاریگه‌ریه‌ك نییه له په‌یكه‌ری دڵدا. ئه‌وه ته‌نیا هیوا نییه كه به‌زۆر خراوه‌ته چیرۆكه‌كه‌وه، خوشكه‌كه‌ی هه‌ڵوێستیش ئه‌ركێكی زۆر كه‌م و بێسودی به به‌راوورد به ده‌ركه‌وتنی هه‌یه. ئه‌م كچه له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی خراوه‌ته خزمه‌ت هه‌ڵوێسته‌وه و چاودێرێكی بێده‌نگی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بزانین له‌باره‌ی خۆیه‌وه! یاخود دایكی كه‌ویار، لیبۆكێك كه له هیچ جێگه‌یه‌كدا كه‌مترین به‌رگری له كچه‌كه‌ی ناكات! هه‌روه‌ها جێكردنه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی به‌یان بۆمبا و دایكی شێرزادیش جگه له مه‌به‌ستی زیادكردنی بینه‌ر هیچ به‌هانه‌یه‌كی لۆژیكی نییه بۆ ئاماده‌ییان.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م سیناریۆیه جگه له زۆر و بۆری كاره‌كته‌ره‌كان، به‌كارهێنانی خراپی ڕه‌گه‌زی تراژیدی و كۆمیدی پێكه‌وه. كێشه‌کە هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌وێدا دروست ئه‌بێت كه شوان هیچ تێگه‌یشتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه نییه. نازانێت چۆن و كه‌ی و له كوێدا پێویسته كاره‌كته‌ره‌كانی غه‌مگین یان شادمان بن، كه‌شی فیلمه‌كه‌ی میلانكۆلی یان خۆشی ئامێز بێت. وه‌ك دیاره هیچ تێگه‌یشتن و پلانێكی پێشوه‌خته‌ی بۆ ئه‌م كرده‌وانه و ساتی ده‌ركه‌وتنیان نییه. له‌ڕاستیشدا ده‌رهێنه‌ری فیلمێكی بازرگانی نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌م ئاسته له‌بیركردنه‌وه‌ی لێبكرێت. به‌ڵام كێشه‌كه له‌وێدایه، شوان نه‌یتوانیوه نواندن و ڕیتمی فیلمه‌كه‌ی به نه‌رمی له‌نێوا گریان و پێكه‌نین و باره ده‌روونیه‌كاندا بجوڵێنێت… بیربكه‌نه‌وه له دیمه‌نی گۆشت برژاندنه‌كه، كه‌ویار چه‌ند بەپەلە له‌و دونیا به‌رینه‌دا ده‌كه‌وێته ده‌روونی ته‌نگ و تاری خۆیه‌وه. یاخود هیوا كه له جێگه‌یه‌كدا به‌جۆرك پێده‌كه‌نێت و مۆن ده‌بێته‌وه سه‌ر له بینه‌ر ده‌شێوێنێت كه ڕوون نییه خۆشحاڵه یان بێتاقه‌ته! ئه‌م كه‌موكورتیانه‌ی مۆنتاژ و ده‌رهێنان له زۆر جێگه‌ی فیلمه‌كه‌دا ده‌ركه‌وێت كه ناتوانێت پارێزگاری له ڕیتم و ڕه‌گه‌ز بكات.
گرێی فیلمه‌كه له ململانێی ده‌روونی شێرزاده‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست دروست ده‌بێت، له‌وكاته‌وه‌ی هه‌ڵوێست و كه‌ویار هه‌موو جارێك، ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه وه‌كو شوێنی ژوانه‌كانیان هه‌ڵده‌بژێرن! خێزانێك كه هه‌ر له مناڵیه‌وه ڕێگری له كچه‌كه‌یان بكه‌ن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا هه‌بێت، سه‌یره كه كچه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده ئاسان ئه‌توانێت هه‌موو جارێك بۆ یاخترین شوێن له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا بچێت. ئه‌مه لاوازی ده‌رهێنانه كه جارێك شوێنی به‌ركه‌وتنیانی نه‌گۆڕیوه. ئه‌م ململانێ و ڕێگریه‌ی شێرزاد به بوونی باوكی كه‌ویار ئه‌گۆڕێت بۆ ترازانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ره‌ئه‌نجام هه‌ڵوێست و كه‌ویار جیا ئه‌بنه‌وه و كه‌ویار كه دیار نییه چۆن، ڕازیده‌بێت به زه‌واجكردنی له‌گه‌ڵ شێرزاد. ئه‌مه ئه‌و بازه‌یه كه نه‌ده‌بوو به‌سه‌ر چیرۆكه‌كه‌دا بدرایه. دواتر و دوای مردنی شێرزاد، به‌بێ حسابكردن بۆ ڕێگر و به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی كه باوكی كه‌ویاره، ئه‌و دوو عاشقه جارێكی تر له‌یه‌كتر نزیك ئه‌بنه‌وه!
به‌شی دووه‌م
كاره‌كته‌ری شێرزاد له په‌یكه‌ری دڵدا، كاره‌كته‌رێكی دژه پاڵه‌وان و سه‌ره‌پا به‌ده، له كاتێكدا زه‌مینه‌ی ئه‌م خراپیه گشتگیره له فیلمه‌كه‌دا بوونی نییه. شێرزاد هاوڕێی هیوا و هه‌ڵوێسته و شاگردی مام بورهانه و له هه‌مان ژینگه‌ی ئه‌واندا گه‌وره بووه. به‌ڵام زۆر جیاوازه له ئه‌وان، هه‌ڵسوكه‌ت و مامه‌ڵه و مه‌به‌سته‌كانی خراپ و دزێوه. خراپ دروستكردنی ئه‌م دژه‌پاڵه‌وانه ئه‌وه نییه كه ئاره‌زوویه‌كی ته‌ریب و دژ به پاڵه‌وانی هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه زیاده‌ڕه‌وی له خراپیه‌كه‌یدا كراوه. له هه‌موو زه‌مه‌نێكدا و به‌رامبه‌ر زۆرێك له‌وانه‌ی به‌ریان ده‌كه‌وێت ناته‌با و ناله‌باره. له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی، له پێش هاوسه‌رگیری، له دوای هاوسه‌رگیری. ئه‌م كاره‌كته‌ره به‌جۆرێك دزێو و ناحه‌زه ته‌نانه‌ت توانای هه‌ڵكردن و ژیان كردنی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نییه به هاوسه‌ره‌كه‌ی و دایكیشیه‌وه. بیربكه‌نه‌وه له ساتی منداڵبوونه‌كه‌دا چۆن له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌دوێت. یاخود كه‌س نازانێت بۆچی ئه‌وه‌نده مامه‌ڵه‌ی ڕه‌ق و تونده له‌گه‌ڵ كه‌ویار؟ به مه‌نتیقی فیلمه‌كه ده‌بوو له‌پاش به‌ده‌ستهێنانی كه‌ویاره‌وه ئه‌وه‌ی له‌و ژیانه بێزاربووایه سه‌ره‌تا كه‌ویار بێت نه‌ك شێرزاد، به‌ڵام دۆخه‌كه پاش تێپه‌ڕینی ئه‌و چه‌ند ساڵه به پێچه‌وانه‌وه‌یه.
هه‌ڵوێست
با سه‌رنجی هه‌ڵوێستی پاڵه‌وان بده‌ین. ئه‌و زیاتر گۆرانیبێژێكی ئاماده‌كراوه و بانگهێشتی ئه‌م سیناریۆیه كراوه، نه‌ك وه‌كو كاره‌كته‌رێك كه چۆن ئه‌بێته گۆرانیبێژ. به ده‌ربڕینێكی تر، ئه‌و هه‌ڵوێسته گۆرانیبێژه‌ی له‌م فیلمه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵوێستی ده‌ره‌وه‌ی فیلمه‌كه‌یه، نیو ئه‌وه‌نده هه‌ڵوێستێك نییه له‌م فیلمه‌دا ئه‌زموون بكات و دروست ببێت. ڕاسته ده‌نگی خۆشه و دوكانی سیدی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به گۆرانیبێژ. ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت، له ئاهه‌نگه‌كه‌ی هیواوه، ئه‌وكاته‌ی كه هه‌ڵوێست، هه‌ر به‌ڕێكه‌وت و له‌سه‌ر داوای هیوا گۆرانیه‌كی جوان و بێ كێشه‌مان، به هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ تیپی میوزیك پێشكه‌ش ده‌كات، ئیدی سیناریۆنووسه‌كه بیری كه‌وتۆته‌وه كه مامۆستایه‌كیشی بۆ په‌یدا بكات!
ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره كه هه‌ڵوێست له واقیعی فیلمه‌كه‌دا وه‌كو گۆرانیبێژ ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌تا ئه‌و ساته‌یش نازانین به‌هره‌كه‌ی هه‌ڵوێست چۆن كاری له‌سه‌ر كراوه و به‌ره‌و پێشچووه. به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه وه‌كو گۆرانیبێژێكی ته‌واو ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌یخه‌نه ناو ستۆدیۆیه‌كه‌وه و مه‌شقی پێده‌كه‌ن! ڕه‌نگه ته‌نیا به‌هانه‌ی كۆنسێرته‌كه‌ی دواتر كه‌مێك له مه‌هزه‌له‌ی ئه‌و دیمه‌نه كه‌مبكاته‌وه. به گشتی هه‌ڵوێست به‌ر له‌وه‌ی بێته فیلمه‌كه‌وه ئاماده‌یی هه‌بووه. ئه‌م ئاماده‌ییه‌شی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه و به گۆرانیه‌كانی هه‌یه.
شوان زۆر به ئاسانی و به‌بێ هیچ پێشمه‌رجێك ته‌سلیمی هه‌ڵوێستی گۆرانیبێژ بووه. سه‌رنج بده‌ن به‌رله‌وه‌ی وه‌كو گۆرانیبێژێك له فیلمه‌كه‌دا بیناسین، له ده‌ره‌وه‌ی فه‌زا و واقیعی فیلمه‌كه، به‌نموونه له دیمه‌نی ئازادكردنی كۆتره‌كاندا، به گۆرانیه‌كه‌ی ئاماده‌یی هه‌یه و گۆرانی ده‌ڵێت. هه‌ڵوێستی گۆرانیبێژ، كاره‌كته‌رێكه له‌سه‌رو فیلمه‌كه‌وه‌یه و به‌ر له‌وه‌ی ده‌ركه‌وێت هه‌یه. له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه ئه‌م هونه‌ره پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵوێست، كه به هیچ جۆرێك له فیلمه‌كه‌دا دروست نابێت، ڕۆڵێكی درامی گه‌وره له‌فیلمه‌كه‌دا دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆكاری كوشتنی شێرزاد و هه‌تیوخستنی دوو منداڵ!
هه‌ڵوێست به ده‌ر له گۆرانیبێژی، ماسی فرۆش و سیدی فرۆش و نان په‌یاكه‌ر و عاشقه. سه‌باره‌ت به ماسی و سیدی فرۆشی؛ له جێگه‌یه‌كدا ده‌ستی به ماسیه‌وه‌یه و له چه‌ند شوێنێكی تریشدا له دوكانی سیدیه‌كه‌دا خه‌ریكی قسه و باسێكه كه په‌یوه‌ندی به دوكانه‌كه‌وه نییه! له‌وانه‌یه نان په‌یاكه‌ر بێت، چونكه نازانین شێوه‌كاره‌كه‌ی خوشكی و دایكه نان حازر‌كه‌ره‌كه‌یشی هیچ بژێوێكیان تریان هه‌یه یان نا؟ به‌ڵام هه‌تا بڵێی دڵته‌ڕ و سه‌وداسه‌ره، هه‌ر له مناڵیه‌وه وه‌كو گه‌وره‌یه‌ك عاشقی كچی دراوسێكه‌یانه (ئه‌و درواسێیه‌ی كه به قسه دراوسێیه نه‌ك به وێنه!). خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ویار پاك و بێ كێشه و تاقانه‌یه، نه گومانی تیایه و نه قه‌له‌قی. هه‌ڵوێست ئه‌گه‌رچی كوڕێكی هه‌ژارحاڵه، به‌ڵام هه‌میشه شیك و جوان و ڕێكپۆشه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه مه‌راقی جیابوونه‌وه‌ی هه‌یه و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی ئیشكه‌ردا به دیار ئاگره‌وه وه‌ستاوه! هه‌ڵوێست به‌پێی پێویست له‌گه‌ڵ هیچ كام له دیوه‌كانی كاره‌كته‌ره‌كه‌یدا گه‌شه‌ی نه‌كردووه و كامڵ نه‌بووه. ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌م ناكامیه‌ی بێت پێشكه‌شكاره‌كه‌ی ڕادیۆی ئێكس ئێف ئێم ئاگاداری ناو دڵیه‌تی و ناچاری ده‌كات هه‌ر به زۆر و به حونجه ناوی ئه‌و كه‌سانه بێنێت كه گۆرانی له پێناودا وتون!
به‌رهه‌مهێنان
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه به پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی كام پڕۆده‌كشندا بووه. به فیلمه‌كه‌وه دیاره كه توانا ماددیه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه چه‌نێك گه‌وره و كاریگه‌ره. له‌ڕووی شێوازی به‌رهه‌مهێنانه‌وه شوان نه‌یتوانیوه پارێزگاری له فیلمه‌كه‌ی بكات و له‌ژێر هه‌ژموونه ریكلامیه‌كانی ئه‌وان ده‌ربچێت. دیمه‌نه‌كانی ناو به‌له‌م، پێكه‌نین و ده‌ستبازیه‌كانی ئه‌زمه‌ڕ، شێوازی گۆشت برژاندن و ئاهه‌نگی بوك گواستنه‌وه، له جۆری ئه‌و وێنه باوانه‌ن كه زیاتر له ڕیكلام و كلیپه‌كاندا به‌كاردێت نه‌ك له فیلمه سینه‌ماییه‌كاندا. له‌لایه‌كی تره‌وه ڕه‌نگكردنی دیواره‌كانی ماڵی هه‌ڵوێست، كۆڵانه‌كه‌ی ماڵی كه‌ویار هیچ هارمۆنی و زه‌رووره‌تێكی سینه‌مایی جگه له كاریگه‌ربوون به هه‌ژموونی پاوانخوازیانه‌ی ریكلام له پشت ئه‌و كاره‌وه نییه!
مۆنتاژی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌م فیلمه‌یش، سه‌رباری ناسازییان كه زه‌حمه‌ته وشه بتوانێت چه‌وتیه‌كانیان بگوازێته‌وه، په‌یڕه‌ویان له هیچ بنه‌مایه‌كی دیاریكراو نه‌كردووه. مۆنتاژ ته‌نیا بڕین و ڕیزكردنی وێنه و دیمه‌نه‌كان نییه، مۆنتاژ ستراكتۆره، ڕه‌نگه، داینامیك و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كاته. به‌ڵام مۆنتێره‌كه‌ی په‌یكه‌ری دڵ به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای دیمه‌نه‌كان بڕیویه‌تی و دووریویه‌تی. بۆ نموونه دیمه‌نێكی تێدایه هه‌ڵوێست و كه‌ویار له ئه‌زمه‌ڕن. له‌و دیمه‌نه‌دا بۆ یه‌كه‌مین و دواجار ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م دوو دڵداره كێشه‌یان هه‌یه. له‌ڕاستیشدا هیچ كێشه و جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، به‌ڵام ده‌نگ له یه‌كتر هه‌ڵه‌بڕن. له‌م دیمه‌نه‌دا مۆنتێره‌كه بۆ شاردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕی سیناریۆكه له دروستكردنی كێشه‌كه‌دا چه‌ندجارێك هه‌ر له‌ناو دیمه‌نه‌كه‌دا، دیمه‌نه‌كه ده‌بڕێت و بازده‌دات به‌سه‌ر ده‌مه‌قاڵێكه‌دا! بڕینی مۆنتێره‌كه ئه‌م شه‌ڕه پارچه پارچه‌تر ده‌كات. چونكه پێویست بوو كه بینه‌ر تێبگات به‌ڕاستی كێشه‌ی ئه‌م دووانه له‌چیدایه. یاخود له جێگه‌یه‌كی تردا به سماش كه‌ت و كاریگه‌ریه‌كی ده‌نگی پێكه‌نیناوی بۆ ده‌ستپێكی ئاهه‌نگه‌كه‌ی هیوا ده‌گوازێته‌وه. ئه‌م شێوازه مۆنتاژییانه كه به‌پێی دیمه‌نه‌كان دانراوه نموونه‌ی نایه‌كانگیری مۆنتاژه و زیان به گێرانه‌وه‌یش ده‌گه‌یه‌نێت.
په‌یكه‌ری دڵ چی ده‌ڵێت؟
ئه‌م فیلمه له وێنه گشتیه‌كه‌یدا ڕه‌خنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باوك سالاری ده‌كات كه كاریگه‌ریه‌كانی ڕۆژ به ڕۆژ له‌ژێر جه‌بری شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژی و كرانه‌وه‌دا بچوك ئه‌بێته‌وه. یاخود ڕه‌نگه بیه‌وێت بڵێت هونه‌ر چه‌كه، ئه‌كرێت ئه‌م چه‌كه به ویستی خۆت به‌كاربهێنیت، ئه‌گه‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌یشت بێت. ڕه‌نگه دواجاریش ویستبێتی له ڕێگه‌ی لێكه‌وته‌یه‌كی كاڵ و كرچی سه‌رمایه‌وه ڕه‌خنه‌ی سه‌رمایه‌داری بكات. به‌گشتی ئه‌م كێشانه و جۆری پیشاندانیان په‌یوه‌ندیه‌كی كه‌میان به واقیعی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه‌وه هه‌یه. ئه‌م فیلمه ئاوێنه‌ی كێشه قوڵ و ڕیشه‌یه‌كانی ژیانی ئه‌مڕۆی كوردستان نییه. هه‌ڵبه‌ت له بیرمان نه‌چووه كه ئێمه باس له فیلمێكی بازرگانی ئه‌كه‌ین، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له فیلمه بازرگانیه‌كانیش له‌سه‌ر كێشه هه‌نوكه‌یه‌كانی دونیای خۆیان كاریان كردووه، به‌ڵام فیلمه‌كه‌ی شوان له‌مڕوه‌وه ترس و سانسۆرێكی زۆری پێوه دیاره.
شوان عه‌توف ساڵی ٢٠١٥ له موزایه‌ده‌یه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر سیاسیه‌كاندا، نامه‌یه‌كی شه‌رمه‌زاری له‌به‌رده‌م بینه‌رانی ته‌له‌فیزیۆندا خوێنده‌وه، (وه‌ك لێره‌دا دیاره ٢). تێیدا له‌بری سیاسیه‌كان ته‌ریقبوه‌وه له‌و ژیانه خراپه‌ی میلله‌ت و گه‌نج ده‌یگوزه‌رێنن. له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا هیچ كام له فیلمه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌وه نییه كه له شه‌رمه‌زاری نامه‌كه‌یدا باسیان ده‌كات!
https://www.youtube.com/watch?v=qrQCnuRH9Y4&t=2s
جگه له‌م فیلمه بازرگانیه‌ی، سێ كورته فیلمی تری به گوێره‌ی خواستی ڤیستیڤاڵ دروستكردووه. ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی له خه‌ڵاتی ڤیستیڤاڵه لاوه‌كیه‌كان ده‌ستی كه‌وتووه. شوان له كاتێدا بانگه‌شه‌ی هونه‌ری بوون و كواڵێتی كاره‌كانی ده‌كات نه‌یتوانیوه له ئاست ئه‌و هه‌موو قسانه‌دا بێت كه له‌و نامه‌یه‌دا كردوونی! هه‌موو ئه‌و فیلمانه‌ی كه دروستی كردون له‌ڕووی زه‌مه‌نه‌وه سه‌ر به‌مڕۆ و به كێشه هه‌نووكه‌یه‌كان ژیانی ئه‌مڕۆ نین. له نامه‌كه‌یدا ته‌ریقبوه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م گه‌نجاندا به‌ڵام له فیلمه‌كانیدا بچوكترین ڕه‌خنه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كوردیه‌ی نه‌كردووه كه ئه‌و هه‌موو سه‌رگه‌ردانیه‌ی دروستكردووه! كاره‌كته‌ره‌كانی شوان گه‌نجی شه‌هاده‌دار و بێكاری ئه‌م وڵاته نین، كه له‌داخی بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی ژیان سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتبێت و ئه‌م وڵاته جێبهێڵن. عاشقه‌كانی فیلمه‌كه‌ی شوان وه‌كو هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م وڵاته بێلانه‌یی و بێ ده‌رامه‌تی كۆسپی ناكامی عه‌شقه‌كه‌یان نییه! كاره‌كته‌ره‌كانی شوان زۆرتر گوزارشت له خودی خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك له‌م واقیعه‌ی كه ڕۆژ به‌ڕۆژ توانای مرۆڤه‌كانی ئه‌كوژێت و ده‌یان پوكێنێته‌وه. ئایا ئه‌مه بێ ئه‌مه‌كی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره نییه به‌رامبه‌ر به بینه‌ره‌كه‌ی؟
هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن كواڵێتی ئه‌بێت به‌رپرسیار و به ئه‌مه‌كیش بێت به‌رامبه‌ر به هونه‌ر و بینه‌ره‌كه‌ی. هونه‌ری ڕاسته‌قینه هه‌ڵوێست و ڕێشانمان بۆ نمایش ناكات كه چێژ له توانای خۆیان وه‌ربگرن. به‌ڵكو به‌م پاڵه‌وانانه، ده‌روازه بۆ هه‌زاران قوربانی ده‌كاته‌وه له قه‌یرانه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا له ژیانی خۆیان ڕابمێنن و بۆ ده‌ربازبوونیان بیربكه‌نه‌وه. هونه‌ری ڕاسته‌قینه له‌بری دروستكردنه‌وه‌ی مرۆڤه خراپه‌كان، به‌دوای پیشاندانی زه‌مینه و ژینگه خراپ بوونیاندا ده‌گه‌ڕێت. هونه‌ری خاوه‌ن كواڵێتی له‌بری تاوانباركردنی پیاوێكی پاره‌دار، تیشكیش ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ڕۆمانسیه‌ته‌ی كه له‌نێوان سه‌رمایه و سیاسه‌تدا هه‌یه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا. هونه‌ری جددی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و كاولكاری و داڕمانه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا نا په‌رژێته سه‌ر ئاكامی خۆشه‌ویستیه‌كی كرچ و كاڵ. هونه‌رمه‌ندی ڕاستگۆ، هیچ كات خیانه‌ت له‌خۆی و ئه‌و ژیانه ناكات كه تێیدا ده‌ژی. شوان باز به‌سه‌ر ئه‌م واقیعه‌دا ئه‌دات و گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته بانگ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی بگرین به دیار هه‌ڵوێست و نارینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی پێبكه‌ن وه‌كو ڕێشان و باوكی.
ئه‌مڕۆ، له‌كاتێكدا جه‌هل و ژه‌هری حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو كاتێك زیاتر له‌م واقیعه‌دا ئیش ده‌كات، ئه‌مجۆره له سینه‌مایش خزمه‌تێكی ڕاسته و ڕاست به ویست و ئه‌جێندای ئه‌وان ده‌كات. ئه‌م ته‌رزه له فیلم كه‌ره‌سته‌یه‌كه بۆ دروستكردنی بینه‌ری بێ ئاگا و ناهۆشیار. بینه‌رێك كه له‌بری بیركردنه‌وه و ڕه‌خنه‌گرتن، چه‌پڵه لێده‌دا و فیكه ده‌كێشێت. ئه‌م جۆره له بینه‌ر هیچ كات جێی دڵخۆشی نییه. سینه‌مایه‌كیش ببێته هۆكاری چه‌پاندن و چاوبه‌ستكردن و كۆیله‌كردنی مرۆڤ، هیچ كات سینه‌ما نییه. هونه‌ر و سینه‌مای ڕاسته‌قینه ئه‌بێت به بێ سانسۆر ده‌ست بۆ كێشه گه‌وره‌كانی ژیان به‌رێت، له‌بری كورتكردنه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌نیا له خۆشه‌ویستیدا، نه‌ترسێت له پیشاندانی چوارچێوه سیاسی و ئابوریه‌كه‌ی. سینه‌مای ڕاسته‌قینه لانی كه‌می ئه‌بێت ئازاد بێت و نه‌بێته دارده‌ستی هیچ ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌تێكی زاڵ. ئاڕاسته‌ی فیلمه‌كانی شوان نه‌ك ته‌نیا ڕوو له‌م جۆره هونه‌ره نییه به‌ڵكو به ته‌واوی بوه‌ته كه‌ره‌سته بۆ پێچه‌وانه‌كه‌ی .
په‌یكه‌ری دڵ، به دیوێكی تردا به‌رهه‌می ئه‌و كێبه‌ركێ نا شه‌ریفانه‌ی باڵه‌كانی كایه‌ی سینه‌ماییه بۆ قۆرخكردنی كایه‌كه. له ئێستادا هه‌ردوو باڵی لۆكاڵی-ده‌وڵه‌تی و ڤیستیڤاڵ-نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه كه له ململانێیه‌كی نابه‌جێدان بۆ قۆرخكردن و داگیركردنی كایه‌ی سینه‌مایی. له‌م ماوه‌یه‌شدا كه‌سی تر به‌ناوی دروستكردنی بۆنه و دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌وه، وه به‌سود وه‌رگرتن له په‌یوه‌ندیه‌كانی خه‌ریكی دروستكردنی باڵی سێیه‌مه. ئه‌م ململانێ و هه‌ڵپه گه‌ورانه هیچ كات له‌پێناو سینه‌ما و بۆ خزمه‌تكردن به هونه‌ر نییه، به‌ڵكو بۆ كاسپیكردن و خۆگه‌وره‌كردنه به سینه‌ماوه. هه‌ڵبه‌ت ئێمه له جێگه‌ی تردا ئاماژه‌مان داوه كه چۆن ئه‌كرێت له‌م بواره‌دا خزمه‌ت بكرێت، به خۆشحاڵیشه‌وه كه‌سانێك هه‌ن و خزمه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌م ململانێیه له پار ساڵه‌وه به ته‌واوی توند بوه‌ته‌وه و وایكردووه شوان عه‌توف چالاكتر بێت و پرۆژه‌ی تازه‌تریش هه‌بێت. دۆخه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێك، یه‌كێك خۆی به مه‌سیحی سینه‌ما بزانێت و ئه‌وی تر هه‌رزه‌گۆیانه و كاڵفامانه نه‌فره‌ت له نه‌ته‌وه و میلله‌ته‌كه‌ی بكات. له‌ڕاستیدا هیچ خاڵێكی جیاكه‌ره‌وه له‌نێوان ئه‌م باڵانه‌دا جگه له مشه‌خۆری به سینه‌ماوه نییه.