“ئەو دروشمانەی کە بەرەنگارانی کەلار هەڵگری بوون و تێکەڵیان کرد بە هاوخەمی دەربڕینی حیزبە ئیسلامییەکان بۆ بۆرما لەکەلار. ئەمانەبوون کە دەمێکە ڕوویانداوە و ڕوو دەدەن، کەچی حیزبە ئیسلامییەکان لەبەر بەرژوەندی ئیقلیمی و ڕێگهپێنەدانی ئایدۆلۆژیاکەیان هەڵوێستیان لەهەمبەری نەنواندووە و تەنانەت وەکو مهسهلهیهكی مرۆییش لێی بیدەنگبوون، بەڵام بۆ میانمار بەناوی مرۆڤدۆستی و مەزڵومیەتی ئینسانەوە شین ئەکەن و لە یەکەم چرکەساتەکاندا دەنگی ناڕازی خۆیان بەرزکردەوە !”
کێشەی سەرەکی ئیسلامی سیاسی ئەوەیە کە مرۆڤی لا گرنگ نییە، بەڵکو مرۆڤی ئیسلامی لاگرنگە. ئەوە ڕوونە کە کوشتنی مرۆڤی بێتاوان ئیدانەکراوە ،بەڵام هەمووان باش دەزانن لەم ناوچەیهدا چ دۆزەخێک دروستکراوە. بەملیۆنان مرۆڤی بێتاوان لە سوریا، ئێراق، لیبیا، ئەفغانستان و … هتد کوژراون و ئیسلامی سیاسی گرنگی پێنادات، لەبەرئەوەی ئەوە ماشێنەکانی کوشتنی ئیسلامی سیاسییە کە ملیۆنان خەڵکی لەم ناوچەدا کوشتووە.
ئیسلامییەکانی کوردستانیش بەهەمان شێوە لە یەمەن زیاتر لە ههژده ملیۆن مرۆڤ تووشی قاتوقڕی برسێتی بۆتەوە و زیاتر لە یانزه هەزار کەس کوژراوە کەچی وەک هەواڵێش باسناکرێت پاشان لە بندەستی خۆماندا داعش گەورەترین کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی کرد کەچی ئیسلامیەکانی کوردستان خۆیان خۆیان لێبوارد و هەڵویستی هاوشێوەی بۆرمایان بۆ وەرنەگرت..