نۆمادیزم “کۆچەری”، بوون بە کەمینە، بوون بە شۆڕشگێڕ

Loading

(لە پێناو ژیان و ئەکتێکی بەرەنگاری و بەرهەڵستکاری نافاشیست)

کرانەوە بە ڕووی دەرەوەی مۆنادەکاندا، لە ناو چەمکی دولوز و گواتاریی نۆمادۆلۆژیی ڕووداوەکان وەک بەرهەمی کۆمەڵایەتی و بەرهەمهێنراوی کۆمەڵایەتی چالاکی و کارایی هەناوەیی و ناوەکی دەبینرێن. ئەمەش بە شێوەی جیاوازو نا چونیەک دەردەکەن و بەرزدەبنەوە. بەڵام پێش هەر شتێک لە ناو پەیوەندییەکاندا، واتە بوون و فۆرمیولەبوون لە ناو پەیوەندیدا. هەمیشە لە ناو کۆنتاکت و پەیوەندیکردن بە دەرەوەیە کە جیاوازییەکان دەتوانن مانێڤست ببن، دەتوانن گوزارشت لە خۆیان بکەن. هەر لە بەر ئەمەش نۆمادیزم تیۆریزەکردنی سۆسیالێتی و کۆمەڵایەتیییەکە بە شێوەیەکی دەستەجەمعیى گوزارشتە لە کەمینەکانی جیاوازبوون و جیاوازییە کەمینەییەکان.

ئەبوبەکر جاف
ئەبوبەکر جاف

دولوز و گواتری لە ڕێگەی چەمکی نۆمادیزمەوە ” کۆچەری”، فۆرمێکگەلێکی نوێی و تازەی سۆسیالیتێیان داهێناوە. ئەمانە، هەمیشە و بە بەردەوامی لە لایەن ماکینەکانی جەنگەوە دروستکراون، ماکینە کۆمەڵایەتییەکانی جەنگ، ماکینەی جەنگی کۆمەڵایەتی، چونکە ئەوان بە هیچ شێوەیەک جێگیر و دامەرزارو بە چەقکراونین، بە هیچ شێوەیەک جیگرو نەگۆڕ نین. هەمیشە و بەردەوام بە شێوەیەکی ڤیتال و زیندوو، بە ڕیزۆمیی لە جوڵەو گۆڕان و سەیرورەدان. خۆ بەرهەمهێنانەوەیەکی ئارەزویی بەردەوام و نەگیراون.لە پاش ئەو بوونە ئۆنتۆلۆژیی-سیاسییەی کە دولوزو گواتاری ناویان ناوە ” بوون بە- کە مینە”، سۆسیالیتێ هەمیشە دەردەکەوێت، لە لە ناو کارێکتێرە پرانسیپییەکاندا بە فرەیی و جۆراوجۆریی و هەمەچەشنی دەردەکەون نەک بە گشتێتی و تۆتال. نەرمو نیان، ئیمانانت بە بێ بەهای ترانسێندانت، جیاوازو نا چون یەک و جۆراو جۆر لە شێوەی ژیانێکی کراوەو واڵا لە بەرانبەر سەیرورە نا-کەسییەکاندا. لە ناو هێزی لە قَەڵەمڕەوییخستن و سەیرورەی مۆڵتیپڵ و فرەبەردار. لێرەوە، هەموو فۆرمێکی کۆمەڵایەتی و سۆسیالیتێی تایبەت دەتوانێت بچێتە ناو سەیروەی کەمینەییەوە و بوون بە کەمینە. هەر لە بەر ئەمەشە کە بە یەکگەیشتنەکان پەیوەندییەکی دەرەکی پێکدێنن، پەیوەندیگەلێک لە دەرەوە کە بە بەردەوامی هاوڕێ و هاوشانە لە گەڵ بیرکردەنە و ژیانێک بۆ چونە ناوەوەوە ی ئەو پەیوەندییانەی کە پشتبەستو بینامراو نین لە سەر ئەوان.بەشێک لەم بە یەکگەیشتنە بە یەکداچوو و تەواوکارە لە گەڵ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا و لە ناو ڕەهەندە ڕێکەوتەییاکانیاندا شێوازو فۆرمگەلێک وەردەگرن ڕەهەندێکی ڕێکەوتییانەی لکێنراو پەیوەست بە ناکاویی و کتوپڕییەکانییەوە. ئەم ڕێکەوت و ڕەهەندە ڕێکەوتییانەش ڕەنگە نەکرێت ڕاڤەو تەفسیرێکی سۆسیلۆژی و تەنانەت مێژوییش لە خۆ بگرن. ئێمە لێرەدا لە ناو ئامرازگەلی بە یەوەکە بەستنەوەی بەردەوام و هەمیشەییدان، ئەو ئامرازانەی بە یەکەوە بەستن و پێکەوە گرێدان و بە دوای یەکدا هاتنەکان پێکەوە گرێدەدەن.

ئێمە لە نێوان دوو بەریەککەوتندا لای دولوزو گواتاری، خاوەن تێرمی ئامرازی بەستنەوەین ئەویش واتە خودی پەیوەندییەکە. کۆچەر بەو شێوەو بەوپێیەی مرۆڤێکی بێناسنامەو بێشوناسی جێگیرو نەگۆڕ و داکوتوتراو، مۆڵتیپلیسیتێی پرۆسَسیوسە لە قەڵەمڕەوییخستنەکان. نۆمادیزم هێڵی هەڵهاتنە لە ناو هەموو فۆرمێکی سۆسیالیتێدا. هەموو فۆرمێکی کۆمەڵایەتی کراوەو ئاوەڵا لە بەرانبەر بوون بە کەمینە کە، لە ناو کاریگەریی و جێکەوتەو پاشماوەی نوێی سۆسیالێتیدا مانێڤست دەبن. ئیتیکی بەرپرسیارێتی لە سایەی ئەم لە قەڵەمڕەوییخستن لە نیشتمان هەڵکەندنە سەرکەوتو بە ئامانگەیشتنەدا ڕێنماییکارە بۆ هەر بوون بە- کەمینەو سەیرورەیەک. لە سەر ڕوتەخت و نەخشەیەکی ئەنترۆپۆلۆژی، ڤیتالیزمی گرێدراو بە نۆمادیزمەوە لای دولوزو گواتاری، سۆسیالێتێیەکی بەرهەمهێنراو و بەرهەمهاتووە لە پاش بەرهەمهێنان بەرهەمهێنانە ئارەزویییە نەستییەکان. ئەم کردە و پرۆسەیەش لە ناو گروپ و دەستەو تاقم و چینی جیاوازدا کاردەکات و مانێڤستبوونی دەبێت، کە بە شێوەیەکی هاوبەش و پێکەوەیبوونی میکانیزمەکانی بەرگریی و بەرەنگاری و بەرگری لە خۆ کردن و خۆ پراتیککردن. نۆمادیزم لە ناو لۆژیکێکی سیاسیی خاک و نیشتمان و زەوییەکدا خۆی سەر ڕێگا دەخات، خۆی تۆمار دەکات، لە ناو تاکەکان و گروپەکاندا بە کاری خۆی هەڵدەسێت. نۆمادیزم لکێنراوەو بە ئیمکان و شیمانەکانی بوون بە شۆڕشگێربوونی “هەموان”ەوە. بۆ دولوز کەمینە دەکاتە هەموان، وەک چۆن زۆرینە دەکاتە هیچ کەس، ناکەتە کەسێک. نۆمادیزم دەکاتە ژێر چینێکی ئەرستۆکراتی لە لای هەژمون لەسەر کراوەکان و ژێر دەستەو پەراوێزبوو و کەنارنشینەکان. واتە ئەو بوون و فۆرمیولەبوونەی نۆمادیزم دەیخولقێنَت، و پێکی دێنێت دەکەوێتە خوارەوەی چینە ئەرستۆکراتییەکان لە پێناو چالاککردن و مۆتیڤکردنی مێژوویەک لە جوگرافیادا، لە ئێستاو لێرەدا بێ گەڕانەوە بۆ پارادایم و سەرمایەو شەرعییەت و نوستالژیاو شوناس و ناسنامەیەک لە مێژوودا. نۆمادیزم خەلیەو یەکەیەک نییە تا لە ڕێگەیەوە کۆمەڵگەیەک پێکبێنین، لە لایەکی دیکەوە نۆمادیزم دەتوانێت کۆمەڵێک ئامانجی شۆڕشگێڕانەی هەبێت. بەڵام نابێت ئەوە لە بییر بکەین کە، شۆڕش و شۆڕگێربوونی نۆمادیزم و کۆچەری لە دەرەوە نییە، لە ناو سەیرورەدایەو بەشێکە لە سەیرورەکە. دەتوانن چەندین ئامانج و مەبەستی شۆڕگێریی پراتیک بکەن، بیکەن بە واقیع و بە واقیعیی بکەن. ئەمە چۆن و لە کوێدا؟ ئەم ئامانجە شۆڕگێڕییە لە ناو جیاوازیی و جیاکارییە گەورەکاندا: پیاو/ئافرەت، شار/گوند، کارگەران و کرێکاران، ڕووناکبیران، سەرکردەو ڕابەرەکان/راِبەرایەتیکراوەکان، سەرکردایەتی/بنکردایەتی …

ئەگەر ئێمە لە ڕێگەی نۆمادیزمەوە ، لە ڕێگەی کۆچەرییەوە ، ڕووبەڕوی شێوە ژیانێکی ڕێکخراو و مۆبیلیزەکراو بوبێتینەوە “تەنانەت مۆبیلەکردن و مۆبیلیزەکرنێکی کۆمەڵایەتیش”، ئەمەش وەک کرانەوەو ئاوەڵابوون بۆ تەواوی ئەو چین و گروپ و تاکانەی کە چینێکی ئەرستۆکراتییان پێک نەهێناوە، وەک نەیارێک لە بەرانبەر چینێکی ئەرستۆکراتییدا لە جەنگ و ململانێدان. مۆبیلیزەکراوێکی کراوە بێت بۆ تەواوی ئەو فۆرمیولەبوونە کۆمەڵایەتی و سیاسیی و غەیرە کۆمەڵایەییانە بەر مەبنای بنچینەو باگراوند و بنەمایەکی ئەرستۆکراتی بینا نەکرابن، وە لە ناو سەرمایەگەلێکی نا جێگیر و نا چەقبەست و دانەمەزراودا لە جوڵەو بزاوتتدا بن. لە ناو بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی بێ ئەسڵ و فەسڵیی و بێناسنامەیی و پەرشوبڵاویی و پەرتەوازەییدا لە کارو داهێناندا بن. وە بەهێچ شێوەیەک نەچنە ناو شێوازێکی ئەرستۆکراتیی حیزب و گروپ و پێڕو تەلیعیی، واتە سەرمایەو بەرهەمهێنانەوەکان بەر مەبنای لە پێشیینەبوون و ئەولەوییەت و پێشەوە گرتنی هیچ فۆرمێکی ئەرستۆکراتییانەی تەلیعیی و پێشڕەویی نەبێت ” Avan-garde. هیچ یەکێکیان نەبن بە ئەڤانگاردی. وە دەبێت ئاگادارو وریاو وشیار بن لە بەرانبەر هەر شیکردنەوەو شیکارو تەفسیرکردنێکی کەس و گروپ و هێزەکانی ناو نۆمادیزم کە بەرەوە فشایزم ئاراستە وەرگرێت و ئاراستە وەرگیراو بێت و بە فشایزم نەکەوێتەوە.

بۆ ئەوەی بە ئاگا و وشیاریش بین لەمبارەوە، لە بارەی ئەگەرو ئیمکان و شیمانەی بە فاشیستبوونی هەر کەس و گروپ و هێزێک، دەبێت نۆمادیزم بەرمەبنای بێشوناسی و بێناسنامەیی و بێ گوتاری تۆتالێتَر پێکەوەیی و نەهێشتنی جیاوازییەکان بینا کرابێت، بە ڵکو لە سەر جیاوازییەکان و فریی و جۆراو جۆرییەکان بینا کرابێت. دەبێت هەر ئەکتنواندێکی سیاسیی بەرمەبنای وشیارییەکی ڕەخنەیی و چەند وچۆن کردن بینا کرابێت. ئاگامان لەو ڕابەرایەتیکردن و سەرکردایەتیکردنە هیرارکییە بێت کە سەر دەکێشێت بۆ بوون بە -فاشیست. لێرەوە هیچ ئلیتێک، هیچ دەستەو گروپ و تاقم و کەسێک لە ناو فۆرم و چینێکی ئەرستۆکراتییدا ناگەڕێتەوە سەر گوتارو ئەکتێکی فاشیستی. ئێمە لە ناو نۆمادیزمدا بە ئاستێکی گەورەی ئۆنتۆلۆژیای سیاسیی ، لە ناو ئیرادەو ویست و یپَکەوەبوونێکی سیاسی پلە ئیمتیازداین، لە ڤۆڵۆنتاریزم و ویستخوازیی و ئیرادەیەکی سیاسییداین. لە ناو دروستکردن و پێکهێنان و خولقاندن و فۆرمیولەکردنە کەمینەییە چالاک و کاراکانداین، ئێمە لە ناو “یەکسانییەکداین لە ئازادییدا”. ئازادییەکی یەکسان و وەک یەکی و پیچَکەوەبوو، پێکەوە ڕۆیشتن لە ناو ئۆنتۆلۆژیای ئامرازەکانی پێکەوەبوون و پێکەوە لکاندن و پێکەوە بەستنەوەی بە دوای یەکداهاتنەکان، پێکەوەبوونی گروپ و هێزو تاکەکان. بزوتنەوەی قوتابیان، پرۆلیتاریا، ئافرەتان و ژنان، کرێکاران، سەندیکاکان، مامۆستایان، پەرستاران، پزیشکان… هەموان پێکەوە لە ناو ” و، پاشان، دوای ئەوە…” دا. ئا لێرەوە تێدەگەین بۆچی لە دونیای ئێمەدا پێش دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان، ئێمە لە ناو کاریی کەمینەیی و پێکەوە بوونی سەندیکاو گروپ و بزوتنەوە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا بووین، لە ناو جۆرێک لە وشیاری جیاوازییدا بووین. بەڵام کە گۆڕان وەک حیکایەتێکی سیاسیی دسەڵاتخواز دێت و زۆربەی گروپەکان مۆنۆپۆل دەکات.

ئێمە دەکەوینە ناو ئاوابوونی خەبات و ململانێ و کێشەمەکێشە کەمینەیی و بچووکەکان. ئێمە لە بەرانبەر کۆمەڵێک ئیمکان و مومکینات و شیمانەو ئەگەری کراوەی خولقاندنی هێڵی بەرەنگاریی و یەرگریی و بەرهەڵستکاری نا-فاشیستداین لەو دیو چیرۆک و حیکایەتی درێژو ناسنامەخوازیی گروپ و ئیدیۆلۆژیایەکی چینایەتی و غەیرە چینایەتییەوە. هاوڕیی پێکەوەیی و کاری دەستەجەمعین لە سەر ئاستە سۆسیوسەکان، لە سەر بەرهەمهێنانەوەی ئارەزوی جیاوازین لە ئاستی دەستەجەمعیی و ئابوریی کۆمەڵایەتییدا. لە ناو ئابوری کۆمەڵایەتی –لیبیدۆییدان لە سەر ئاستی بەرهەمهێنانەوەی واقیع. ئێمە لێرەدا لە بەرانبەر تەفسیرو ڕاڤەەکدا وەستاوین کە یەیوەندیی ئیماناسیی و هەمیشەیی و جیانەبوونەوەی (ڤێرتوێل / ئەکتوێل”) مان بۆ دەردەخات. سەیرورەی بە کەمینەبوونی هەموان لە سەیرورەدا، لە ناو جوڵەو خێرایی و بە ئەکتوێلیزەبوونی هەموان. تەنانەت لە پێشەوەی کەمینەکان ئێمە بووون بە کەمینەیی دیکەو بەردەوام و بە دوی یەکدا هاتن دەبینین و بەردەوام و هەمیشەو بە خێرایی بەڕیگاوەن. لێرەدا قورسیی و کێشەو گرفت و بە ئیشکالکردنی خەبات و ڕابەرایەتی چینی کرێکارو پرۆلیتاریا دەبینین ئەو کاتەی ناکەوێتە ناو سەیرورە و بوون بە کەمینەوە. بوونی کەمینەیی و دەسبەردارنەبوونی چینی کرێکار لای مارکس لەوەی هەر دەبێت ڕابەرایەتی بزووتنەوەی ناڕەزایی و بەرهەڵستکاریی بکات، ئیکشکال و گیرورگفتێکی دیکەی ئەم تێگەیشتە، گەیشتنی ئەم چینەیە بە دەسەڵات و گرتنە دەست، لە “اوەندارێتیکردنی ئەگەر ڕاگوزەریش بێت” دەزگاکانی دەوڵەت و دەزگا دەوڵەتییەکان. بەمشێوەیە و لە بەر ئەمە نۆمادەکان لە ناو سۆسیالیتێ و کۆمەڵایەتییەکاندا، بە تەنیا لە ناو گوزراشت و مانێڤستبوونی سەیرورە نەپچڕاوەکانیان لە چالاکبوون و کاراییبووینان سەر ڕێگا دەکەون. بە بێ گەڕانەوەو پشتئەستووریی و پشتبەستیان بە نەزمێکی مێژویی و حیکایەتێکی مێژوویی پراکسیس و پراتیکبوون و پێکهێنانەکانیان. ئەمەش لە ڕووداوی دانسقەو دەگمەن و تاقانەییدا ڕیالیزە دەبن.

تایبه‌ت به‌كولتور مه‌گه‌زین ڕێنوس و خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی
تایبه‌ت به‌كولتور مه‌گه‌زین
ڕێنوس و خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی