“خود، كۆمه‌ڵگه و دژه‌كانیان“ به‌رهه‌مێكی نوێی نوسه‌ر به‌كر عه‌لییه و ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بڵاوی كردۆته‌وه و ئێستا له‌كتێبخانه‌كانی كوردستاندا له‌به‌رده‌سته. كتێبه‌كه پێكهاتووه له چه‌ند وتار و لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆیه‌كی فه‌لسه‌فی و ئێستاتیكی و تیۆری بۆ خوێندنه‌وه‌ی جیهانژیانی كۆمه‌ڵگه و تاك و ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌و دووانه هه‌م یه‌كده‌خه‌ن و هه‌م كۆده‌كه‌نه‌وه.
به‌كر عه‌لی له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌ی ده‌ڵێت: “كتێبه‌كه ته‌رزێكی خۆییانه‌ی نوسینه بۆ چه‌ند هه‌وڵدانێكمان له تێڕامان له چه‌ند پرسێكی وجودی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری و ئیستاتیكی و سیاسی له دنیای كوردیدا. له‌ڕووی تیۆرییه‌وه خۆده‌رگیركردنمانه به تیۆری ڕه‌خنه‌یی و به ره‌خنه‌ی كولتورییه‌وه و له‌ڕووی پراكتیكیشه‌وه هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و تیۆرییانه‌یه بۆ ناو ده‌قی كوردی و بۆ ناو تاك و جڤاتی كوردی. دۆزینه‌وه‌ی دیالێكتیكی تاك و كۆیه له‌نێوبه‌ندی فه‌رهه‌نگه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له كۆنتێكسته كوردییه‌كه‌دا. بۆ ئه‌مه‌ش تێكسته‌كانی شێركۆ بێكه‌س و به‌ختیار عه‌لی و رامیار مه‌حموود پراكتیزه و تیۆریزه كراون”.
ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه پێكهاتووه له‌م بابه‌تانه: كۆمه‌ڵگه و دژه‌كه‌ی، خود و دژه‌كه‌ی، خێڵی كراوه و دوژمنه‌كانی، كولتوور و وێنه‌ی دوژمنه‌كانی، خودگه‌رایی له‌ناو ئه‌وانیتردا، تیرۆركردنی ئه‌تمۆسفێری هه‌ڵه‌بجه، سۆفیسته كوردییه‌كان، فه‌لسه‌فه و سێكسواڵیتی، شاری مۆسیقاره سپییه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند گفتوگۆیه‌ك.
به‌كر عه‌لی له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسین كردووه و ئێستا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.
له بڵاوكراوه‌كانی نووسه‌ر:
– پانتایی كۆجیتۆ به‌سه‌ر هێڵه فه‌لسه‌فییه‌كانه‌وه 1992.
– دێریدای میسری. وه‌رگێڕان له ئه‌ڵمانییه‌وه 2010.
– سلۆته‌ردایك له نزیكه‌وه. به‌رگی یه‌كه‌م به به‌شداریی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین 2015.
– سلۆته‌ردایك له نزیكه‌وه. به‌رگی دووه‌م: وه‌رگێڕانی: به‌كر عه‌لی 2015.
– خودا، رۆح، پاره: وه‌رگێڕان له ئه‌ڵمانییه‌وه: 2015.
چەند لاپەڕەیەک لە کتێبەکەوە:
“ له‌گه‌ڕانیشماندا بۆ دیاریکردن و پێناسه‌کردنی کۆمه‌ڵگا، بێ ئه‌وه‌ی پێویستمان به کۆششێکی گه‌وره بێت ، پێموایه هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌و پێناسه سه‌ره‌تاییه ، که له‌ڕاستیشدا پێناسێکی جه‌وهه‌ریشه ، کۆکین که ده‌ڵێت : کۆمه‌ڵگا هیچ نییه جگه له پرینسیپی کۆبوونه‌وه. هه‌ڵبه‌ت کۆبوونه‌وه‌ش ئاماژه‌یه له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و کۆهه‌بوونی تاکه‌کان و ده‌سته و گروپه‌کان. به‌ڵام له‌دیدی مندا کۆمه‌ڵگا هیچ نییه جگه له پرینسیپی به‌خزمکردنی ناخزمه‌کان. کۆمه‌ڵگا کایه‌ی به‌ئاشناکردنی نامۆ و نائاشناکانه . ئێمه هه‌موومان ، له یه‌ک خێزان و یه‌ک بنه‌ماڵه و هه‌مان ناوچه و هه‌رێمه‌وه نه‌هاتووین ، له‌به‌رئه‌وه ئێمه هه‌موو به یه‌کتر نامۆین به‌ڵام کۆمه‌ڵگا به‌یه‌کتریمان ئاشنا ده‌کات و ده‌مانکاته خزمی یه‌کتری و له کایه‌یه‌کدا گردمان ده‌کاته‌وه که‌پێی ده‌وترێت کۆمه‌ڵگا . واته کۆمه‌ڵگا قه‌واره‌یه‌کی تۆپۆلۆگییه که تیایدا هه‌ر تاکێک جێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی چێ ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی له شوێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که داببڕێت . تائێره پێموایه چ خوێنه‌رێک لاری له‌م پێناسه‌یه نییه. به‌ڵام کێشه گه‌وهه‌رییه‌که له خودی ئه‌م پێناسه‌یه‌وه ده‌ست پێده‌کات ، که ئه‌رکی ئه‌م وتاره‌یه ده‌ستنیشانی بکات.
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا بریتی بێت له پرینسیپی کۆبوونه‌وه و ئه‌رکی به‌خزمکردنی ناخزمه‌کان بێت تاوه‌کو هه‌موو پێکه‌وه له‌ژێر یه‌ک ساپیته‌دا جیهانی ژیانی کۆهه‌بوونی خۆیان ساتار بکه‌ن ، ئه‌ی چی واده‌کات له‌ناو ئه‌م کایه‌یه‌دا توخمێکی ناکۆک و دژ یارییه‌کی هه‌ره‌سه‌ره‌کی خۆی گه‌مه پێ بکات و جارێکی‌تر خزمه‌کان بکاته‌وه ناخزم و گردبوونه‌وه په‌رت بکاته‌وه و کۆمه‌ڵگا به ناکۆمه‌ڵگا بکاته‌وه؟ چی واده‌کات له‌سه‌ر ئه‌م خوانه‌دا ، که‌هه‌موویان گردبوونه‌ته‌وه ، هێشتا له‌ناوه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌یاندا یاریکه‌رێکی جیاخواز و منخواز چالاکانه گه‌مه بکات و ژیانی کۆمه‌ڵگایی ناوبنێت (( ململانێ)) ؟ هه‌ر لێره‌شه‌وه ئێمه ناچارین بپرسین ، ئه‌گه‌ر ململانێ بریتی بێت له مۆتۆڕی گه‌شه‌کردنی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ، ئه‌گه‌ر ململانێ شایاریکه‌ری یاریگای گه‌شه‌کردن بێت ، ئایا ئه‌و خۆی ڕیشه‌که‌ی له‌کوێدایه ، واته ئایا (( ململانێ )) وه‌ک زینده‌وه‌رێکی ژیان له چ منداڵدانێکه‌وه له‌دایک ده‌بێت؟ وه ئایا ململانێ له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چۆن کار ده‌کات ؟
بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌خێرایی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دووایی بده‌مه‌وه ، ناچارم خۆم گرێبده‌مه‌وه به ناونیشانی وتاره‌که‌مه‌وه و بڵێم ، له‌ناو کۆمه‌ڵگادا هه‌میشه ڕه‌گه‌زه ناته‌باکان ئاماده‌ن ، که بریتیین له بوونه‌وه‌ر و ماهیه‌ته ناسۆسیاله‌کان ، ئه‌مه‌ش په‌ندێکه ئێمه له سۆسیۆلۆگی ناودار گیۆرگ زیمیله‌وه فێری بووین.
ده‌شکرێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه به‌وه بده‌ین که ململانێ له‌منداڵدانی لاساییکردنه‌وه‌وه له‌دایکده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ئێمه پشتمان به‌ستووه به تێزه به‌ناوبانگه‌که‌ی سۆسیۆلۆگی فه‌ره‌نسی (( گابرێل دی تارده )) که له کۆتایی سه‌ده‌ی 19دا کتێبی (( یاساکانی لاساییکردنه‌وه)) ی نووسی . تارده له‌وێدا هه‌وڵی داڕشتنی تیۆرییه‌ک ده‌دات له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک که خۆی له‌سه‌ر مۆدێلی شیکردنه‌وه‌ی بیۆلۆگییانه‌ی بنه‌مای میراتی و بۆماوه پێوانه ده‌کات. ئه‌و له‌م تێزه ناوازه‌دا کلیلێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای تێگه‌یشتن له کۆمه‌ڵگا که ناوی ده‌نێت (( لاساییکردنه‌وه Imitation)) . گه‌وهه‌ری تێزه‌که‌ی تارده ده‌کرێت له‌وه‌دا پیشان بدرێت که ئه‌و پێیوایه لاساییکردنه‌وه بریتییه له یاسای ژیانی کۆمه‌ڵگا و ڕێسای بیۆلۆگیانه‌ی گه‌شه‌کردنی جڤات. لێره‌وه شاپه‌یامی تارده له‌م ڕسته‌یه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت : (( کۆمه‌ڵگا بریتییه له لاساییکردنه‌وه )).
دیدی تارده له‌م هه‌وڵه‌یدا ته‌نیا ته‌ماشای دۆخی یه‌کڕاستی و ڕێکخراوه‌یی و ڕێکوپێکی زینده‌گی جڤات ده‌کات ، نه‌ک ته‌ماشای دۆخه شه‌پڕێو و ناڕێکوپێکییه‌که‌ی کۆمه‌ڵگا. واته ئه‌و ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت که‌وا (( لاساییکردنه‌وه )) کردارێکه زۆر به ڕێکخراوه‌یی له‌ناو ژیانی کۆمه‌ڵگادا کار ده‌کات ، به‌ڕاده‌یه‌ک هه‌ڵوێست و ڕه‌فتار و بیرکردنه‌وه‌ی تاکه‌کان و ده‌سته‌کانیش دیاری ده‌کات.
لێره‌وه گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت دیارده نوێکانی کۆمه‌ڵگای کوردی دیاری بکه‌ین ، زه‌قترین ئه‌و دیاردانه‌ی دێنه به‌ر دیده‌مان (( لاساییکردنه‌وه))ی تاکه بۆ تاکی تر ، ده‌سته‌یه بۆ ده‌سته‌ی تر ، وه چینه بۆ چینی تر . مناڵه‌کان لاسایی مه‌زنه‌کان ده‌که‌نه‌وه ، خوێندکار لاسایی مامۆستا ده‌کاته‌وه ، هه‌ژاره‌کان لاسایی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌که‌نه‌وه ، لادێنشینه‌کان لاسایی شارنشینه‌کان ده‌که‌نه‌وه . ((مینیبه‌رپرسه‌کان)) لاسایی ((گه‌وره‌به‌رپرسه‌کان)) ده‌که‌نه‌وه. لاساییکردنه‌وه مه‌رج نییه ئیدیۆلۆگیایه‌کی سیاسی له پشته‌وه بێت ، چونکه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و په‌یوه‌سته به غه‌ریزه‌یه‌کی ناوه‌کی مرۆڤه‌وه که‌له ژیان و له سروشتی په‌تییه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت . لاساییکردنه‌وه له دیوه کولتورییه‌که‌شیدا ده‌بێته بزوێنه‌رێکی باشی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگا . به دیوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌شیدا لاساییکردنه‌وه بریتییه له شانۆی خۆنمایشکردنی هه‌موو تاک و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا . که‌واته کۆمه‌ڵگا هیچ نییه جگه له شانۆی نمایش‌کردنی لاساییکردنه‌وه. ئیدی هیچ شتێک هێنده‌ی لاساییکردنه‌وه کاریگه‌ری پسایکۆلۆگی و مۆرالی و وجودییانه له‌نێو کایه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا دروست ناکات ، به‌ڕاده‌یه‌ک مرۆڤ هێنده سه‌رقاڵی بیرکردنه‌وه‌یه له‌وانیتر هێنده سه‌رقاڵی بیرکردنه‌وه نییه له خودی کێشه گرنگه‌کانی خۆی . لێره‌وه تێده‌گه‌ین خه‌سڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی منخوازی (( ئیگۆیزم )) ئه‌وه نیه باسی (( من / ئیگۆ )) بکات ، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه هه‌میشه ئاماژه به (( تۆ )) بدات ، بێهۆ نییه نیتچه گوتویه‌تی : (( تۆ)) کۆنتره له (( من )).
مێژووی مرۆڤ هیچ نییه جگه له مێژووی کولتوری ململانێ ، ژیانیش له خۆیدا هیچ نییه جگه له ململانێیه‌ک ، له پێشبڕکێیه‌ک له نێوان تاکه‌کان و چینه‌کان و نه‌ته‌وه‌کاندا ، پێشبڕکێیه‌ک گه‌ر پێشت که‌وتن ئه‌وا پێت ناخۆشه ، خۆ گه‌ر تۆ پێشیان که‌وتیت ئه‌وا پێت خۆشه ….“
ته‌واو