ته‌زبیحفرۆشه‌كانی هاوڕێم …
ته‌زبیحفرۆشه‌كانی به‌رده‌م ماڵی خوایه‌كی پیر
ته‌زبیحی داره به‌نه دووره‌كان
ته‌زبیحی به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره
ته‌زبیحی نیگه‌رانی ئه‌و په‌نجانه‌ی هیلاكن به‌ده‌ست ژیانه‌وه
ته‌زبیحی ئه‌و خه‌ونانه‌ی وه‌ك چڵه پوش، با بردنی…
ته‌زبیحی داره‌به‌نه‌كان تێكه‌ڵن به‌خه‌مێكی قووڵ له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستێكی قڵشبردووی هیلاك به‌ده‌ست ژیانه‌وه…
من كه‌ی ژیانم كرد، وا ده‌ڵێت،
من كه‌ی ژیانم كرد ئه‌ی شاعیر
چاوێكی قووڵ له‌بۆشایی ده‌ڕوانێت؛
ئه‌مانه قه‌زوانی شارباژێڕن
ئه‌مانه قه‌لخۆره‌ن،
قه‌لێكه كیماویی لێی نه‌داوه.
ئه‌مانه‌ش به‌خه‌مه‌وه ئه‌بڵه‌ق بوون و
ئه‌مانه‌ش له‌ده‌هریبوونی خاوه‌نه‌كه‌یدا جوان، زۆر جوان بوون.
نرخی ئه‌م هه‌وره چه‌نده
نرخی ئه‌م ته‌زبیحه چه‌نده
نرخی ئه‌م خه‌مه كوردییه چه‌نده
نرخی ئه‌م شه‌هیدبوونه چه‌نده
***
ئه‌م شاره وێران بووه ئازیزان
ئه‌م شاره پڕێتی له‌گه‌واد،
ڕاپۆڕتنوس و
سۆزانی سیاسی
ئه‌م شاره بچوك ، زۆر بچوكه بۆ خه‌ونی ته‌زبیحفرۆشه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م مزگه‌وته‌ی
ده‌مێكه خوا له‌نێویدا خه‌ڵه‌فاوه…
ئه‌م شاره بچوكه بۆ خه‌ونی پیره جوانه‌كانی به‌رده‌م ده‌رگاكانی هه‌ژاری
ئه‌م شاره ده‌مێكه بۆگه‌نی كردووه
ئه‌م شاره ده‌مێكه مردووه.
***
ئه‌مساڵ قه‌زوانی جوانمان نه‌بوو،
ئه‌مساڵ سێبه‌ری گه‌ڵاكان نه‌یدا له‌نیوه‌یان و نیوه‌كه‌ی تریش هه‌تاو نه‌یبردن
ئه‌مساڵ هیج قاژوویه‌ك، هیچ چۆله‌كه‌یه‌ك، هه‌نگه خۆریه‌ك، به‌ئێره‌دا نه‌هات …
ئه‌مساڵ كوڕه بچوكه‌كه‌م نه‌بینی ئه‌ی مامه پیره‌ی ته‌زبیحفرۆشی دڵ
ئه‌مساڵ پێكه‌وه نه‌چووین بۆ نێو جیهان
بۆ نێو دارستان،
پێكه‌وه نه‌چووین بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌ك، مه‌له‌كردنێك و
سواری پاسی دووقات نه‌بووین…
من ته‌نهام ئه‌ی ته‌زبیحفرۆشی دڵ،
كوڕه بچوكه‌كه‌شم وه‌ك من ته‌نها
ئه‌و له ڕۆژئاوا و منیش له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره…
ئه‌و له‌ناو جه‌رگه‌ی مۆدێرنه و منیش له‌ژێر پرده‌كه*
ئه‌و بیرمده‌كات و منیش هه‌موو شه‌وێك ده‌ڵێم;
شه‌وێكی شاد نالی، ڕۆژێك دێت ئه‌م هه‌وره چڵكنه تێپه‌ڕ بێت
ڕۆژێك دێت پێكه‌وه تا نیوه شه‌و پێبكه‌نین
ڕۆژێك دێت جادووبازه ناشرینه‌كان له‌ژیانمان بێنه ده‌رێ
ڕۆژێك دێت پێكه‌وه لێره‌بین
له‌ژێر پرده‌كه سه‌یری ئه‌و (مینا**) بچوكه بكه‌ین كه قسه ده‌كات
سه‌یری ئه‌و كۆترانه بكه‌ین وه‌ك په‌ریی له‌سه‌ر له‌پی كۆتربازه ئازیزه‌كانمانن،
له‌و سندوقه پلاستیكیه ڕابمێنین كه پڕێتی له‌بێچووه مراوی
ده‌ست له‌و كه‌روێشكه قاوه‌ییانه بده‌یت كه‌هه‌موو له‌شیان ده‌له‌رزێت
پێكه‌وه سه‌یری ئه‌و هه‌ڵۆیه بكه‌ین كه‌قاچی به‌گوریسێكی پیس، به قه‌فه‌زێكی ڕیقیناوییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
من لێره له‌دایكبووم نالی گیان
من كوڕی ئه‌م شه‌ڕه شه‌قه‌م
كوڕی ئه‌م كووچه و كۆڵانه‌م
كوڕی ئه‌م جیهانه ڕۆژهه‌ڵاته جوانه پڕ شه‌ڕانییه‌م…
***
ته‌زبیحفرۆشه‌كه سه‌یرمده‌كات، چاوه‌كانی پڕن له‌میهره‌بانی چۆله‌كه‌یه‌ك،
له‌خه‌می داربه‌ڕوویه‌ك،
هه‌ناسه‌ی ڕه‌شه‌بایه‌كی تێپه‌ڕبوو؛
دونیا هه‌ر وانابێت كوڕم، دونیا زۆر هه‌وری چڵكنی وه‌های بینیووه
دونیا بۆ كه‌س نییه كوڕم
دونیا ته‌نها بۆ جوانی ته‌زبیحه‌كانمه،
بۆ مووروه شینه‌كانه،
بۆ بریسه‌كه‌ی داره به‌نه له‌ده‌ستماندا
بۆ ورشه‌ی گه‌ڵایه‌كه،
بۆ كه‌س نییه دونیا
ئه‌م هه‌وره ده‌ڕوات كوڕم
ئه‌م هه‌وره ده‌ڕوات …
***
سوپاس مامه‌ی ته‌زبیحفرۆش
سوپاس ئه‌ی ئاشقی داره‌به‌ن
ئه‌ی هه‌ناسه‌ی دونیا
ئه‌ی دڵی گه‌وره، ئه‌ی میهره‌بان
من به‌قسه‌ت ده‌كه‌م، من به‌قسه‌ت ده‌كه‌م
منیش وه‌ك تۆ خۆم فێرده‌كه‌م بڵێم؛
ئه‌م دونیایه زۆر هه‌وری چڵكنی وه‌های بینیووه
بۆ كه‌س نییه دونیا
ئه‌م هه‌وره ده‌ڕوات،
ئه‌م هه‌وره ده‌ڕوات …
سلێمانی 06.05.2017
په‌رواێز:
*بن پرده‌كه‌ی سلێمانی یان به مه‌یدانی ماستفرۆشه‌كان ناسراوه.
** مینا – باڵنده‌یه‌كی ڕه‌شی بچوكه، ماڵی ده‌بێت و له‌ماڵدا به ئازادی ده‌سوڕێته‌وه و ده‌ڵێن فێری قسه ده‌بێت.