سوریالیزم \ سلڤادۆر دالی؛ فالوس - كاری ئاوی و لیتۆگراف- ١٩٧٢ Phallus Familier by Salvador Dali, 1972. Watercolour, gouache and felt-tip pen on a lithograph

Loading

 مزۆ لێرە زۆر دڵخۆش دیارە، ھەر چەند ئێستا لە بەردەم لێژنەی پزیشکی شێتخانە وەستاوە،

جێگر به‌ختیار

بەڵام لە پێکەنینی خۆی ناکەوێت، کە دەمدەکاتەوە پێبکەنێت، خڕێنە ڕزیوەکانیشی بەدیار دەکەون. ھەرگیز کەس نەیبینیووە دەست بووەشێنێت. تەنیا ئەوە نەبێت لەبەر خۆی وڕێنە دەکات.

گەنجێکی ناشیرن نییە، بێسەر و بەرە، ھەموو کات بە کراسە رەشە پنی پنیەکەی و شلوارە ڕەنگ شەکەرییەکەی دەردەکەوێت. زۆر جاران  کە کەسێکی لێ ھەڵدەکەوت بیبات بیشوات و پاکی بکاتەوە، زۆر جوان و پۆشتە دەبێ، جگە لە کەولۆسی ددانەکانی ھیچ عەیبێکی تری پێووە دیار نامێنێ. جارێک وەستا کەیوانی ده‌لاك، بۆ گاڵته‌ سەکسوکێکی  ڕیشی دانابوو، نەک ھەر زۆر لێی جوان بوو، ئەگەر دەستی بە وڕێنە نەکردبا کەس نەیدەزانی ئەوە مزۆ شێتە.

گەرچی لێرە لە ناو چوار دیواری ژوورێکی شێتخانە وەک بەندییە، بەڵام ئاسوودە تر دیارە، پێشتر منداڵانی گەڕەک بە دوای دەکەوتن و بەردیان تێدەگرت، یان بانگیاندەکردە چایخانە و دایان دەنیشاند، فەلافلێک و چایەکیان دەرخوارد دەدا دواتر وەک مەیموون ھەڵیاندەپەڕاند و ڤیدیۆیان تۆمار دەکرد، شەویش ڤدیۆکەی لە فەیسبووک و ئینستاگرام و تیکتۆک و سناپچات بڵاودەکردەوە.

مزۆ، کە لە دایک بوو شێت نەبوو، منداڵێکی چاو و بڕۆ ڕەشی، سور و سپی بوو، دایکی حەیرانی دەبوو. حاجی وسوی باپیری ،  ھەموو جارێ کە مزۆی دەبینی، دەیگووت؛ « موزەفەر دەبێتە مەلا، کوری خۆمە، دەزانم دەبێتە مەلا»…ھەر خۆشی ناوی لێنابوو مزەفەر. لە سەردەمی لاویەتی خۆی زۆر جار چووبووە تەکیەی شێخ مزەفەری ئەسحابە. زۆر سەرسام بوو بە تەقوا و عیبادەتی شێخ موزەفەری ئەسحابە. ھەموو دەم ناوی شێخ موزەفەری بەدەمدادەھات. ئەگەر سوێندێکی خواردبایە، سوێندی بەسەری شێخ موزەفەری ئەسحابە دەخوارد، ئیتر ئەوە قسەی کۆتایی دەبوو.

كێری باڵدار – ئاسه‌واری كۆنی ڕۆمانی – مۆزه‌خانه‌ی بریتانیا له‌له‌نده‌ن
A winged phallus at the British Museum in London

ھەر بوو بە پێنج ساڵ ، خەدیجە خانی دایکی دەستی مزۆی گرت و بردییە لای شێخێک تا فێری عیلمی بکات. ئەوە دەستپێکی تێکچوونی ژیانی مزۆ بوو. شەوانە بەترس و لەرز و بە بیرکردنی دایک و باوکی بەسەردەبرد. زۆر شەوان لە ترسان میزی لەبن خۆیدەکرد، بەیانییەکەی دەروێشەکانی شێخ دارکاریان دەکرد و دۆشەکەکەیان پێ دەشووشت.

چەند شەوێک لە ماڵی شێخ مایەوە، شەوێک  مزۆر خەونێکی ترسناکی بینیبوو، لە خەویدا بینیبووی پشیلەییەکی ڕەش بەدواوەیەتی دەیەوێت بیخوات. لە ترسان ھەڵاتبووە دەرەوە. ھەرکە گەیشتبووە بەردەرگا گوێی لە ناڵە و نڕکەی دەروێشان ببوو. لێیان چووبووە پێش و لە پەنجەرە سەیری کردبوون. بینیبووی دەروێشەکان خەنجەر لەخۆیان دەدەن و خوێنیان لێ نایە،   گڵۆپی نیۆنی سپی دەخۆن خڕمە خرمی شکانی شوشە دەگاتە گوێی… یەکێک لە دەروێشەکانی بینیبوو، کە چنگی لە پشکۆی ناو سۆپەی داران دابوو، پاشان قووتی دابوو. لە ترسان لە زریکەی دابوو، تا توانای ھەبوو ھەڵات بوو. لەوکاتەوە  مزۆ شێت بوو و بە ھەرچی دوعا و نوشتەی شێخانە چاک نەبووەوە.

له‌و ڕۆژه‌وه‌  ڕۆژەوه‌ خانه‌واده‌ی مزۆ هه‌ڕۆژه‌ی لە دەرگای شێخێکیان دەدا، تاکو ئێستاش پەڕۆیەکی سەوزی لە دەستی دایە و نوشتەیکیان لە کلێتە خەتخەتەکەی بەستووە. باوکی مزۆ  پیاوێکی توڕە و توند بوو، دەستی گرتبوو بردبوویە لای شێخەکە و گووتبووی: « یاشێخ دەروێشت خەنجەری لە خۆیان دەدەن ھیچیان لێنایەوە نامرن، گوڵەگەنمەکان لە دوای یەکتری ڕێزدەکەن و بە دیواری ھەڵدەگێڕنن، ئێستاش کوڕەکەی من چاک بکەنەوە.»… شێخ زحر لێی توڕە بوو بوو. دەری کردبوون، ھەڕەشەی ئەوەی لێکردبوو ئەگەر جارێکی تر داوای شتی وا بکات، ئەوا جنەکانی دەنێرتە گیانی.

مزۆ پێشتر ھەر لەسەر شەقامەکان بوو، زۆر دەگەڕا، لەو گەڕەک بۆ  ئەو گەڕەگ، لەو سەر شەقام بۆ ئەو سەر شەقام، تەنانەت ھەندێک جاران سنووری شارەکانیشی بە پیادە دەبڕی و دەگەڕایەوە. یەک دوو جاریش لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردن حیزبی باڵا دەستی شار بۆ بانگەشە پشتی پێبەسترابوو.  ھەندێ دروشمی پێ ھەڵواسیبوو، تیشێرتێک بە لۆگۆی حیزب و ڕەنگی حیزبیان لەبەرکردبوو، لە ڕادیۆکان ناوی خوێندرابووەوە، گوتبوویان:« موزەفەر گەنجێکی شارە و  بەھۆی دڵسۆزیەکەی بۆ حیزب بە ڕێپێوان لە شاری خۆمان روویکردووتە شاری بەرامبەر و گەڕاوەتەوە.»

ئێستا مزۆیان ھێناوەتە شێتخانە، تاوه‌کو چیتر لە ناو شار نەسوڕێتەوە کێشە بۆ ھیچ کەسێک دروستنەکات…دوای ئەوەی بەیانیەک لەبەر دەرگای ماڵی بەرپرسێک  كێری  خۆی دەردێنێ و پێشانی کچەکانی بەرپرسەکەی دەدات، ئیتر کچەکانی بەرپرسەکە بە گلەیی و گازندە دەگەڕێنەوە لای باوکیان، بۆڵە بۆڵ  بەسەر باوکیاندا دەکەن. بە باوکیان دەلێن:« کە دەچینە دەر مزۆ  گوونی  دەردێنێ و پێمانپێدەکەنێت. ئێمە لەبەردەم  سایه‌ق پاسەکەمان و کوڕانی گەڕەک ھەست بە تەریق بوونەوە دەکەین»

 تەنانەت یەکێک لە کچەکانی گووتبووی؛« ھیچ نەبێت تووکە بەری بتاشن، خۆم بینیم عارەقەی پێدا دەچۆڕاوە. بێزم لێی دەبۆوە.»…. ئیدی باوکیان چووبە لای بەڕێوەبەری شارەوانی سکاڵای خۆی بردبووە بەردەمی. بەڕێوەبەری شارەوانی گووتبووی:« پێشتریش بەڕێوەبەری خوێندنگایەکی کچان لەسەر مزۆ سکاڵای کردووە.»  ئاخر بینیبوویان چەند جارێک چووبووە بەردەم خوێندنگای کچان و كێری  لەبەرامبەر دەرھێنابوون، بانگیکردوون و هاواری كردووه‌؛  وەرن گوونم بگرن …»

 تەنانەت بینیبوویان کچێکی تەمەن ھەشت ساڵی چووبوو فالووسی مزۆی  بەدەستی گرتبوو بە مزۆی گووتبوو:« گوونی  تۆ زۆر گەورەیە، لە وانەکی سەید برایمی دوکاندار گەورەترە، ھەموو جارێک کە دەچم بنێشت و کێک و شەکرۆکانی لێ بکڕم، سەید برایم پێمدەڵێت ئەگەر وەختی نوێژان بچم و گوونی  بگرم، ئەوە بنێشت و کێک و شەکرۆکەی زیاترم دەداتێ. چەند جارێک گوونیم به‌ده‌ست گرتووە. ئەگەر شەکرۆکە و کێک و بنێشتم بۆ بکری ھی تۆش دەگرم.»

باسی لەوە کرد، جارێکیش بەرپرسێکی به‌شی ناوخۆیی کچان، سکاڵای لە مزۆ کردووە. چەند جارێک مزۆی لە ژووری خوێندکارەکان بینیبوو، تەنانەت جارێک بەڕووتیش لە ژوورێ ھاتبووە دەرەوە.کچەکان مزۆیان دەبرد دەیان شوشت و لە خۆیانیان دەپەڕاند  و دواتر نانێکی چاکیان دەرخوارد دەدا. دواتریش ھەڕەشەیان لێدەکرد ئەگەر لە دەرەوە كێریان لێ دەربێنێ و جنێویان پێبدا ، ئەوا لێدەدەن و دەیدەنە دەستی پۆلیس.

سوریالیزم \ سلڤادۆر دالی؛ فالوس – كاری ئاوی و لیتۆگراف- ١٩٧٢
Phallus Familier by Salvador Dali, 1972. Watercolour, gouache and felt-tip pen on a lithograph

یەکێک  لە کچەکان کە پێشتریش بردبوویە ناو به‌شه‌ ناوخۆییه‌كه‌، دەیزانی مزۆ دەبێ بترسێندرێت. جاری پێشوتر مزۆ لەدەرەوە ناسیبوویەوە، چووبووە بەردەم کچەکە و بێئەوەی ھیچ بکات پانتۆڵەکەی ھێنابووە خوارێ. بە پۆلیس دەیان ترساند.

مزۆ زۆر لە پۆلیس دەترسا، جارێک گرتبوویان زۆریان لێدابوو. ئاخر مزۆیان بینیوو لەژێر پەیکەری پارزگاری شار میزی کردبوو، تەنانەت بینیبوویان کە ویستوویەتی پە میزی بەرز بھاوێت، تا بەسەر پەیکەرەکە بیپڕژێنێ.

بەڕێوەبەری شارەوانی دوای سکاڵای فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ڕاستەوخۆ مزۆ دەستگیر دەکا، بەڵام بەمشێوەیەش ناتوانن ڕێگری لەمزۆ بکەن…کچێک لە کچەکانی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی شار کە سکاڵای تۆمار کردبوو، پەرستار بوو لەو شێتخانەیە، گرنگیەکی تایبەت بە مزۆ دەدا. پێشتر کەس نەیبینیووە لە شێتەکانی تر نزیکبێتەوە، تەنانەت زۆرجار جنێو قسەی ناشیرن بە شێتەکانی تر ده‌گووت . بەڵام بەرامبەر مزۆ جیاوازە، زوو زوو دەیبات پاکی دەکرده‌وه‌ و جلی پاکی شێتخانەی لەبەر دەکرد. بەڕێوەبەری شێتخانە  بیستبووی، کە ئەودەمی مزۆی دەبات بیشوات و تووکە بەری بتراشێت، له‌گه‌ڵ مزۆدا سێكس ده‌كات.

لە ترسی ئەوەی مزۆ نەبێتە ھۆکاری داخستنی شێتخانەکەیان، نان بڕاو نەبن، بەر لەوەی باوکی پەرستارەکە بەوشتانە بزانێ، مزۆی دایە دەستی لیژنەیەکی پزیشکی، تاکو چارەسەرێک بۆ ئەم باروودۆخە بدۆزنەوە.

 

میھری خان، کە پزیشکێک بوو، لە ناو لیژنەکە، بۆ ھەڵسەنگاندنی باروودۆخەکە، داوایکرد ھەندێک کافوور بدەنە مزۆ. دواتر جلەکانی مزۆی داکەند و بەنەرمی دەستی لە فالووسی مزۆ خشاند…مزۆ وەک سەری كیسەڵ لە قاوغی ھاتە دەر و لەبەردەمیان قیت بووە. بە لێژنەکەی ڕاگەیاند، تاکە ڕێگا بۆ چارەسەر ئەوەیە مزۆ بخەسێنن.ئیدی  بە کۆدەنگی لیژنەکە بڕیاریان دا، تا چیتر مزۆ یاری بە نانیان نەکات، بیخەسێنن.

ته‌واو

+ تێبینی؛ فالووس –phallus –   وشه‌یه‌كی لاتینیه‌ بۆئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو به‌كاردێت.

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین
ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌.