١
خانووه‌كه‌ی ئێمه ده‌كه‌وێته سه‌ری كۆڵان، ژووره‌كه‌ی من دوو په‌نجه‌ره‌ی هه‌یه، یه‌كیان ڕووه‌و ڕۆژهه‌ڵاته، ئه‌وه‌ی تریان ده‌ڕوانێته به‌شی باشوور كه تا چاو بڕ ده‌كات خانووی خۆڵ و هه‌وای تۆزاوی و ته‌ڵخه. ده‌زانی پوورێ من هیچ كات ڕقم له هیچ شتێك هه‌ڵنه‌ستاوه، بۆیه وامه‌زانه ڕقم له خانوو و شاره نوێكه‌شمان ده‌بێته‌وه. به‌ڵام هیچ كات لێی دڵ خۆش و ئاسووده نیم و نه‌بووم، به شێوه‌یه‌كی سه‌یر غه‌مگینی شاره‌كه به سیما و ده‌روونی مندا هه‌ڵده‌شاخێ و وێرانم ده‌كات، به‌ڵام ڕقم لێی نییه. هه‌ندێك شه‌و كاتێك بیر له‌و حاڵه‌ته‌ی خۆم ده‌كه‌مه‌وه پێموایه له‌به‌رئه‌وه‌ی من گه‌مژه‌م بۆیه هه‌ستم بۆ ئه‌و شوێنه به‌وجۆره‌یه كه خۆشم نازانم چ هه‌ستێك و چۆن هه‌ستێكه؟ هه‌رچه‌نده، خۆم وا هه‌ست ناكه‌م گه‌مژه بم … له ڕاستیدا ناشزانم گه‌مژه‌یی چییه؟ هه‌ر ئه‌وه‌ی كه من لاڵم و ناتوانم قسه بكه‌م بۆیه گه‌مژه‌م؟ هه‌ستده‌كه‌م بۆیه وا به من ده‌ڵێن تا خۆشم هه‌ست نه‌كه‌م كه من لاڵم، هه‌ست بكه‌ی گه‌مژه‌ی باشتره له‌وه‌ی خه‌ڵكی پێت بڵێن لاڵ. به‌لای دایك و باوكیشم وه‌ها خۆشتر و ئاسانتره: خه‌ڵكی بڵێن كوڕێكی گه‌مژه و كه‌م ئاوه‌ز و ناته‌واویان هه‌یه، باشتره له‌وه‌ی بڵێن بێ سه‌روزمانه و قسه‌ی پێ ناكرێن.
ده‌رباره‌ی دایك و باوكم چی؟ بۆچی زۆر بڵێی و هاواركردنی زۆر و بێ سوود گه‌مژه‌یی نه‌بێت؟ تووڕه‌یی هه‌میشه‌یی كه‌سانی وه‌ك باوكم بۆچی گه‌مژه‌یی نه‌بێت؟ بیرمه جارێكیان گووتت: گیانی پوورێ هه‌رگیز به‌رامبه‌ر دایك و باوكت كه‌لـله ڕه‌قی مه‌نوێنه و توڕه مه‌به لێیان، بیستوومه زۆر ناله‌گوێی … گیانی پورێ ئه‌وانه‌ی توڕه ده‌بن هۆشیان به‌خۆوه نامێنێت. گه‌مژه‌یی هه‌ر ئه‌وه نییه كه باسی ده‌كه‌یت؟ كه‌سێكی ناهوشیار؟ من هه‌رگیز له هیچ كه‌س توڕه نه‌ده‌بووم … نا، من توڕه ده‌بم، به‌ڵام به‌رامبه‌ر هیچ كه‌س ده‌ری نابڕم. شه‌رمیشه پورێ به‌ڵام ده‌مه‌وێ شتێكت پێ بڵێم ((جیاواز له باوكم و دایكم و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رم كاتێ توڕه ده‌بووم نه هاوارمده‌كرد، نه جنێوم ده‌دا و نه له كه‌سیشم ده‌سره‌واند. هه‌میشه ئه‌و خووه‌م هه‌بووه!، به‌ڵام له ڕاستیدا دوو سێ ساڵه دركم پێی كردووه، كاتێك تووڕه ده‌بم ده‌سپه‌ڕ لێده‌ده‌م … به‌ڵێ، به‌و جۆره خۆم خاڵی ده‌كه‌مه‌وه. هه‌میشه ئه‌و ده‌سپه‌ڕانه‌ی لێمداون له كاتێكدا بووه كه زۆر دڵ پڕ و ده‌هری بوومه))، به‌ڵام چیتر وانیم!
٢
كاتێ له په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یری كۆڵانه‌كه ده‌كه‌یت، هیچ شتێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش به‌رچاوت ناكه‌وێ، كۆڵانێكی بێ زه‌وقه … شه‌قامه‌كه خۆڵه، خانووه‌كان خۆڵن، حه‌وشه‌ی ئێمه و جیرانه‌كانیشمان بێ گوڵ و دار و سه‌وزایه‌تییه. هیچ كچێك و ژنێك له‌م كۆڵانه، ته‌نانه‌ت له ته‌واوی ئه‌م شاره داخراوه‌دا به‌رچاو ناكه‌ون، مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن. پیاوه‌كانیش هه‌موویان چه‌ك به‌شانن. پورێ گیان كاتێ له په‌نجه‌ره‌كه‌وه له ده‌رێ ده‌ڕوانم ده‌ترسم … من له‌م شاره ده‌ترسم، به جۆرێكی سه‌یر ده‌گریێت. له یادت ماوه پورێ ئه‌و ڕۆژه له ماڵی ئێوه كاتێ به ڕوخسارێكی ترسا‌و و په‌شێوه‌وه له داڵانی نهۆمی خواره‌وه ڕووبه‌ڕوی تۆ بوومه‌وه پرسیت: دایكت بمرێ چی بووه وه‌ها ڕه‌نگت په‌ڕیوه؟ به‌ڵام كوا؟ خۆ من نه‌مده‌توانی قسه بكه‌م …
ئه‌و ڕۆژه لای هه‌ناری كچت، ده‌مه‌ویست قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام چۆن؟ ئای خوایه گیان بۆچی من؟ خۆشمده‌ویست، ئاشقی بووم. ته‌نها ده‌مه‌ویست پێی بڵێم كه ئه‌ویش منی خۆشبوێت، كه‌چی منی تووڕه كرد، وا ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كردم وه‌ك بڵێی منداڵ بم. ئه‌و كاته زانیم كه تووڕه بوومه، به‌ڵێ، ئه‌و ده‌عبا نه‌فره‌تییه‌م ڕه‌ق بووبوو. دایكم له‌وه‌یان ڕاستیده‌كرد كه شێت و گه‌مژه‌كان هێز و توانایه‌كی زۆر له جه‌سته‌یاندا هه‌یه. به ده‌ستێكم هه‌ردوو ده‌ستیم گرت و توند به دیواره‌كه‌وه نوساندم، به ده‌سته‌كه‌ی ترم بێجامه‌كه‌یم له‌به‌ر كرد و مایۆكه‌یم داكه‌ند. په‌نجه‌یه‌كم به قوزیدا هێنا، شله‌یه‌كی لینجی ده‌ردابوو، بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ئێستا من ده‌مه‌وێ بیكه‌م، ویستی خۆشی بێت، بۆیه له خۆشویستنم خۆی نه‌بان ده‌كات … كاتێ هه‌ردووكمان گه‌یشتین به ئۆرگازم، ده‌ستم شل بوون، جه‌سته‌م خاووبوویه‌وه و مێشكم ئارامی تێگه‌ڕا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ركێكی قورس له‌سه‌ر شانم لاكه‌وتبێ، ئۆخژنێك به‌ته‌واوی گیانمدا هات … هه‌نار له بن ده‌ستانم به‌ربوویه‌وه و دانیشت. گریا … هه‌نار ده‌گریا … ئه‌و شته‌ی من لێی ده‌ترسم، گریانی كه‌سێك له به‌رده‌مم. هه‌رچه‌نده من نه‌مده‌زانی ئاخۆ هۆی گریانه‌كه‌ی له‌خۆشی هه‌ستی گه‌یشتن به ئۆرگازم بوو؟ یاخود له‌من توڕه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌و شێوه دڕندانه‌یه ده‌ستیم به‌سه‌ر جه‌سته‌ی دا گرتبوو؟ من له‌و گریانه ڕامده‌كرد. له‌وه‌ته‌ی هاتووین بۆ ئه‌م شار و ئه‌م خانووه نه‌فرینه، له چاوی ئه‌م شاره‌دا ئه‌م گریانه به‌دی ئه‌كه‌م، بۆیه‌ش له ژووره‌كه‌م خۆمم زیندانی كردووه، چونكه هیچ شوێنێكی ترم نییه بۆی ڕاكه‌م.
٣
دوو ڕۆژی سه‌ره‌تا ده‌رگام له‌سه‌ر خۆم كڵۆمدا، نه‌مده‌زانی چییه! جارجاره دایكم بانگی ده‌كردم و ناوی باوكمی ده‌هێنا. ته‌زوویه‌كی گه‌رم له‌ناو قه‌دمه‌وه به‌ره‌و خواره‌وه ده‌چوو. ده‌مزانی ئه‌و ته‌زووه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و ترسه نییه كه به‌هۆی ئه‌م شاره‌وه تا بینه‌قاقام هاتبوو. تووشی جۆرێك له بێباكیش بووبووم كه نه‌مده‌ویست بزانم چییه؟ دڵنیاش بووم كه ئه‌م ته‌زووه خرۆشان و وروژانی سێكسی نییه. به‌ڵام چی بوو؟ نازانم. ده‌یگووت: كوڕم ده‌رگاكه بكه‌وه، ئه‌م بۆنه سه‌رتاپای ماڵه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه دزه بكاته ده‌ره‌وه و دراوسێكان هه‌ست به‌م بۆنه بكه‌ن، حه‌یامان ده‌چێت. به‌وه‌دا كه ئه‌م شاره ئه‌م بۆنه پیسه‌ی تاعوونی كوشتن و تۆڵه سه‌ندنه‌وه و ڕقی گرتبوو، باكم به‌وه نه‌بوو ئه‌و بۆنه‌ی دایكم باسی ده‌كات، دزه بكاته ده‌ره‌وه یاخود دزه نه‌كات.
دایكم نه‌یده‌زانی من دوو ڕۆژه په‌نجه‌ره‌كانم نه‌كردۆته‌وه، ناشمه‌وێ بیكه‌مه‌وه، له ژووره‌وه‌ش هیچ بۆنێكی جیاواز له‌و بوونه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه هه‌یه هه‌ستی پێ ناكه‌م. بۆنی خوێن، بۆنی كوشتن، بۆنی فریوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌وه‌نده خنرابوویه نێو كاسه‌ی سه‌رم، وڕو كاسی كردبووم. حه‌زمده‌كرد له نێو ته‌نهایی و مه‌راقی خۆحه‌شارداندا بتلێمه‌وه، نه‌وه‌ك بچمه ده‌ره‌وه و بۆنی هه‌وای ئه‌م شاره بكه‌م، كه پێیان وابوو هه‌واكه‌ی هه‌مووی سروشتییه و دووره له هه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانێكی مرۆڤ. خاك و خۆڵێك دوور له هه‌ر شتێكی مۆدێرن و سه‌رده‌می.
پوورێ گیان، دوای سێ ڕۆژ باوكم هه‌ر به‌م چه‌كه نه‌فره‌تییه‌ی قفڵی ده‌رگای ژووره ته‌نهاكه‌می شكاندن، له‌گه‌ڵ ده‌رگا شكاندن به پرتاو دایكم هێرشی بۆمن هێنا و به هاواركردنه‌وه به باوكمی گووت: پیاوه‌كه سێ ڕۆژه ئه‌م گه‌مژه‌یه هیچی نه‌خواردووه. ئه‌م هه‌موو ((گوو))ه چییه كردوویه‌تی به‌خۆیدا؟!
٤
كه باوكم خۆی كرد به ژووردا، بۆنێكی كوشنده به‌ره‌و ده‌ماره‌كانی مێشكم له كوونی لوتمه‌وه وروژمی برد. هه‌ستمكرد ئه‌بوورێمه‌وه. من گه‌مژه نه‌بووم پورێ گیان، گرنگ نییه … نامه‌وێ بیری لێبكه‌مه‌وه. ئه‌ترسم تووڕه بم … هێنده كه‌م هێزیشم، چالاكی جه‌سته‌ییم سست بووه و ناتوانم ده‌سپه‌ڕ لێده‌م. ئه‌سه‌له‌ن هه‌ر نامه‌وێ وابكه‌م. تێبینی شتێكم كردووه دایكم وه‌ك جاری جاران ناگریێت، ڕه‌نگه خۆزگه به‌وه بخوازێت ده‌رفه‌تێكی بۆ بڕه‌خسێ كه بگریێت، به‌ڵام ئێستا كه‌متر ده‌په‌رژێته سه‌ر گریان، یان هه‌ر ناپه‌رژێته سه‌ر ته‌نیایی و غه‌مگینی خۆی و بیر له گریه و زاری ناكاته‌وه. جاران ده‌یشۆردم و ده‌گریا، جله‌كانمی ده‌گۆڕی و ده‌گریا و نه‌فره‌تی بۆ باوكم ده‌نارد، جله پیسه‌كانمی ده‌شۆرد و ده‌گریا و نه‌فره‌تی بۆ ژنییه‌تی خۆی ده‌نارد. ئه‌وڕۆژه نه‌گریا. غه‌مگین بوو، بێ توانا وه‌ك ئه‌وه‌ی خانوویه‌كی له قوڕ درووست كردبێ، ماندوو و كه‌نه‌فته ده‌هاته به‌رچاو. ئه‌و ڕۆژه كه منی ده‌شۆرد، غه‌مگینێكی بێ باك بوو، بێ باك له ژنییه‌تی خۆیی و كاركردن. بیرمه هه‌میشه ده‌یگووت: هیچ نییه تاقانه‌ی دایه مه‌ترسه، كه‌مێك غه‌مگین و دڵ په‌شێوم بۆیه گریام. به‌قوربانت بم له خۆم تووڕه‌م، له باوكت تووڕه‌م ده‌قه‌یه‌ك نایه‌ته ماڵه‌وه بزانێ ژن و منداڵه‌كانی له چ كار و بازاڕێكی سه‌رگه‌رداندان! پورێ گیان، ئێستا دوای چه‌ندین ساڵ كه من ئه‌وانه بۆ تۆ ده‌گێڕمه‌وه، ده‌زانم بۆچی ئه‌وڕۆژه دایكم نه‌گریا؟ ئێستا ده‌زانم كه هه‌ستێكی شادی له ناخیدا ده‌گه‌ڕا، هه‌ستێك له‌به‌ر ئه‌م مه‌حكوم بوونه‌ی خۆیی و باوكم، بۆ هه‌میشه مانه‌وه‌یان له نێوان چوار دیوار!
من گه‌مژه نیم پورێ گیان. ئۆهـ ببوره سه‌رم هێشاندی! لێم بڕوا بكه چه‌ندین ساڵه كه‌س نه‌بووه قسه‌ی بۆ بكه‌م، ئه‌ی ئه‌وه نییه هه‌ناریش شوی كرد؟ به‌ڵام ئاهـ چه‌ند گه‌مژه‌م! خۆ هه‌ناریش هاوسه‌رگیری نه‌كردبایه من هه‌ر نه‌مده‌توانی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م. من غه‌مگینم پورێ! هه‌ست به هه‌موو شتێكیش ئه‌كه‌م، هه‌ست به‌وه‌ش ئه‌كه‌م كه هه‌نار له‌به‌ر چی نه‌یه‌توانی منی خۆش بووێت! پێتان وایه ئێمه هه‌ستمان بریندار نابێت ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به قسه‌نه‌كردنمان، نابینه هۆی برینداركردنی هه‌ستی هیچ كه‌س؟
ئه‌و شه‌وه‌ی ماڵمان بۆ ئێره ده‌گواسته‌وه، من له ژووره‌كه‌ی خۆم، له‌سه‌ر پێخه‌فه‌كه‌م، له په‌نجه‌ره‌كه‌وه له تاریكایی شه‌وم ده‌ڕوانی و بیرم له تاریكایی نێو ڕۆحی ئینسانه‌كان ده‌كرده‌وه. گوێكانم به هاواری باوكم زرینگانه‌وه و هۆشم گه‌ڕایه‌وه نێو پێخه‌فه سارد و سڕ و ماڵه بۆگه‌نیووه‌كه‌مان، كه به دایكمی ده‌گووت: بڕۆ ده‌ستی ئه‌م كوڕه گه‌مژه‌یه بگره و بیهێنه خواره‌وه، یاڵا ده‌ی خێراكه‌ن با بڕۆین.
باوكم هه‌رگیز ناوی منی نه‌هێناوه، هه‌رگیزیش قسه‌ی له گه‌ڵ نه‌كردووم، وه‌ك ئه‌وه‌ی من كوڕی ئه‌و نه‌بم. كێ چوزانێ؟ ڕه‌نگه به‌هۆی گه‌مژه‌یی بوونی منیشه‌وه، زۆرجار باوكم له دایكمی دابێت و پێی وابووبێت من له ئه‌و نیم، له كه‌سێكی تر، عه‌شیقه و یارێكی تری دایكم بم!
له‌وه‌ته‌ی هاتووین بۆ ئه‌م شاره، باوكم زۆر غه‌مگینه و له جاران كه‌متر قسه ده‌كات و زیاتر سه‌ر به ماڵه‌وه‌یه. هه‌میشه له ماڵه‌وه ڕۆژ و شه‌و ده‌دا به‌ده‌م یه‌كه‌وه. پورێ پێت بڵێم؟ نازانم كه‌ی ده‌نگم پێت ده‌گات، ئێمه له‌وه‌ته‌ی هاتووین بۆ ئه‌م شاره، جگه له ماڵه‌وه، هیچ شوێنێكی ترمان نه‌بینیووه، نازانین كێ پێداویستی بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره دابین ده‌كات؟ به‌ڵام وه‌ك بیستوومه له دایكم، ته‌واوی دانیشتوانی ئه‌م شاره بكوژ و دوژمندارانن، باوكیشم یه‌كێكه له‌و جۆرانه. هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكاری بێده‌نگی و گۆشه‌گیریی له‌م شاره‌دا. نه هیچ قسه‌یه‌كی هه‌یه بۆ گووتن، نه هیچ كه‌سێكیش هه‌یه له‌م شاره‌دا له‌و جیاواز بێت، تاوه‌كو بیه‌وێت بیبینێت …