گفتوگۆ لەگەڵ (سامی حەمەموئمین) دەربارەی ئەزموونی هونەری ڕابوردووی سامی و مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ لە سلێمانی.
هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە:
– کە کاريکی هونەری ئەنجامدەدەرێت گرنگە کە هونەرمەند بزانێت سەرەتا پەیوەندی خۆی بەوکارەوە چییە پاشان بیخاتە بەردەم بینەر، چونکە کاری هونەری شتيکی هەڕەمەکی نییە بیخەیتە ناو بۆشاییەکەوە.
– لەساڵانی نەوەدەکاندا، ئەزموونی ئەوە نەبوو چی لە دەرەوە ڕوودەدات و شانبەشانی جیهان کاربکريت، بەڵام ئەو کارانەی کە دەکرا زۆر پاک و بێگەرد بوو. هەڵێنجاوی ناو هونەرمەندەکەو واقیعی ئەو کاتی کوردستان بوو ، هیچ ئاڵۆز نەبوو بەشێوەیەک کارەکان زۆر ڕاستەوخۆ دەردەکەوتن بۆ بینەر.
-تاقیگەی هونەر کە لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتوری و هونەری لە نێوان کوردستان و ئەوروپا دامەزرا و کاریکرد، توانی کاری باش بکات، بێگومان خاڵی نێگەتیڤی هەیە کە ڕەخنە هەڵدەگرێت.
-لای ئێمە هەمیشە ماتریاڵ بە فۆرم تيگەیشتووین، ئەمەش بۆچوونێکی ترسناکە. ماتریاڵ لە هەموو شوێنێک هەیە، بەڵام گرنگە بەئاگاییەوە بزانی کە لە ناو سروشت و جوگرافیای خۆتدا کۆمەڵێک بابەت هەیە چۆن بە ماتریاڵەکانی خۆت کاری پێدەکەیت.
– دروستکردنی بینای مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ لە سلێمانی کە لە ساڵی ٢٠٠٤ وە دەست بە دروستکردنی کراوە، بە هۆی نەبوونی ئەزموونی دورستکردنی بینای لەمجۆرە و سەیرکردنی هونەر وەک شتيکی لاوەکی لە کوردستان ، بینایەک دروستکراوە کە بۆ مۆزەخانە ناگونجێت و ناتوانێت بەدەوری مۆزەخانە هەستێت. بەداخەوە وەک زۆربەی پرۆژە خراپەکانی تری کوردستان بەر تەوژمی گەندەڵی کەوت.
– گرنگە کە ژنان و گەنجان لە دەستەی بۆرد و دەستەی جێبەجێکاری مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ لە سلێمانی کاربکەن و چالاک بن.
فەرموون لەگەڵ گفتوگۆکە؛