ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە تەلارسازیی شارستانییانەوە بۆ “هەیكەلسازی”ی بێ كو‌لتور ڕێبوار سیوەیلی فۆلیتۆن 17/01/2024 18 min read0
دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە كو‌لتور مه‌گه‌زین شیعر 02/12/2023 1 min read2
هارۆڵد پینته‌ر، شانۆیه‌كی سیاسی و گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات لای هارۆڵد پینته‌ر دانا ڕه‌ووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
ڕۆمانی (گۆشەگیری) کوونکردنی دیواری مرۆڤی سپی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین ڕۆژمێری ئەدەبی 23/04/2024 28 min read0
گەمەی هونەری و زمانی لە [ئەی یار]ی بەختیار عەلیدا وەک موعجیزە پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 15/04/2024 8 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كو‌لتور مه‌گه‌زین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی ده‌سه‌ڵات 1 كو‌لتور مه‌گه‌زین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
ئه‌و جیقنه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به مرزای منه‌وه هه‌بوو دره‌نـگ حاسڵ بوو. بۆ حاسڵ بوونی خۆیشی منی ته‌فنیش کرد، ئاخر کۆتری خوێڕی عه‌رز حیز له‌و هه‌موو عاسمانه‌ی خوای ته‌نیا سه‌ری منت شک برد؟! ئێ خۆ سه‌ری من ئاوده‌ست نییه هه‌ی عه‌رز حیز؟ که هه‌ر ده‌شت کردمه ئاوده‌ست ده‌قیچه‌ک زووتر بتکردبا و نه‌تهێشتبا ئه‌و هه‌موه ساڵه چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی قونت بم. جاری وا هه‌بووه فشه‌م به‌و خه‌رکه‌ی ده‌کرد ده‌مگۆت: ئاخر مه‌عقوله چاوتان له قونی کۆترەک بی؟! ئاخر مه‌عقوله باوه‌ڕتان به قونی کۆترەک بی مرازتان حاسڵ بکات؟! به‌رام ئێستا به‌ره‌به‌ره ئه‌و گومانه‌م که‌متر ده‌بیته‌وه و زیاتر قه‌ناعه‌ت به‌وه ده‌هێنم، که جیقنه‌ی کۆتر په‌یوه‌ندی به‌مرازه‌وه هه‌بێ.ئ ه‌گه‌ر وانیه، ئه‌ی بۆ له‌وهه‌مووه عاسمانه پان و به‌رینه جیقنه‌ی له‌سه‌رسه‌ری ئێمه فڕێ ده‌داته خوارێ؟! دیاره په‌یوه‌ندیه‌ک له‌نێوان ئێمه و جیقنه‌ی کۆتردا هه‌یه ئه‌گه‌رنا بۆچی چه‌ند مه‌ترەک له‌ولای منه‌وه به‌عاردینه‌که‌وت؟ یان بۆ چی چه‌ند ساڵێک پێشتر ئه‌و کاته‌ی چاوه‌ڕوانی خه‌ریک بوو بمکوژێ مام کۆتر ڕوحمی نه‌تلیسایه‌وه و چیقنه‌ی موباڕه‌کی به‌سه‌رمدا به‌رنه‌دایه‌وه؟!بابزانم ئه‌ونامه‌یه چ ده‌رێ؟ ” ژیانت ده‌سوتێنم” دیاره واهه‌ست ده‌کات تا ئێستا نه‌یسوتاندووه؟! هێشتا مه‌ویه‌تی! له‌ماوه‌ی دووساڵ هه‌موو ڕۆژەک قوزه‌ڵقورتی به‌هه ناوی مندا کردیه! هه‌ناوی ڕه‌شکردیتم.خوا له‌ناوی ببا. ده‌یانگۆ ژن هینان وه‌کی ته‌نه‌که وایه سه‌ره‌که‌ی هه‌نگینه و بنەکەی گوە، هه‌ر هه‌نگینه‌که ته‌واوبوو ده‌وت به‌گوی ڕاده‌چی. ئه‌دی لۆ ئه‌من له‌وه‌ته‌ی هه‌مه لەو ژن هینانەم تامی هه‌نگینم نه‌کردیه؟! کوره پێش به‌ده‌ست هێنانی ئه‌من زۆربه‌شتەکیگەورەو پیرۆز لە خەیاڵی خۆمدا وێنام دەکرد، به‌رام ئێستا ده‌زانم خه‌یاڵ شتێکه‌و واقیع شتێکی دیکە. بۆ من ناوازه و دانسقه‌که‌ی خه‌یاڵ ئه‌وشته‌ی چه‌ندان شه‌قی مزرم له پێناوی خوارد له واقیعدا یه‌ک ته‌نه‌که گوو بوو. ده‌یانگۆ کابرایه‌ک چووبووه کن مه‌لایه‌ک گۆتبووی: مامۆستا ئه‌ینارێن ژن هینان وه‌کی ته‌نه‌که‌کی وایه نیوه‌ی سه‌ره‌تایه‌که‌ی هه‌نگینه‌و نیوه‌که‌ی دیکەی گووه؟ مه‌لایه‌که‌ش گۆتبووی: ئه‌وجا مه‌به‌ستت چیه ؟! کابراش هه‌ناسه‌کی هه‌رکێشابوو گۆتبووی: ئێ مامۆستا ئه‌وه ئه‌من چه‌ند ساره ژنم هینایه که‌چی هه‌ر نه‌گه‌یشتیمه هه‌نگینی و هه‌ر له‌گوه‌که‌م. مه‌لاش گۆتبووی: ئه‌وجا ئه‌من چ بکه‌م ئه‌توو ته‌نه‌که‌که‌ت به‌عه‌کسه‌وه هه‌رپچڕیه! پێبکه‌نن! ئائا پێبکه‌نن! ئه‌من هیچ پێکه‌نینم نایا، سه‌رو درم گیرایه و ده‌مه‌وێ بگریه‌م. ئا ئا پیاویش ده‌گریا. ئا ئا پیاویش به‌دزیه‌وه ده‌گریا. ده‌با ده‌وت له‌گوی ڕاچی و ژیانت لێ ببته دۆزه‌خ ئه‌وجا نه‌گریه‌ی! ده‌بیتن ئه‌منیش ته‌نه‌که‌که‌م به‌عه‌کسه‌وه هه‌رنه‌پچڕیبی؟! ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ئه‌من له‌و سه‌ره‌تای گه‌نجیه‌مه‌وه هه‌نگینم نه‌بێ به پیری لۆچمه؟! کوره هه‌نگینێ هه‌رتامی لێ ناکه‌م. ئه‌وه ده‌رێی خۆم هه‌رده‌خه‌ره‌تێنم ئه‌گه‌ر به‌و گه‌نجیه‌ی نه‌متانی ڕازی بکه‌م به‌و هه‌مووه تاقه‌ت و زه‌وق و عیشقه‌وه به‌پیری دوای لاواز بوونی هه‌موو ئه‌وشتانه کو بتانم؟! پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوه گه‌وره‌که ڕووبدات، واتا پێش ئه‌وه‌ی جیقنه‌ی موباڕه‌ك حه‌یام ببا، هه‌رچه‌نده فشه‌شم به په‌یوه‌ندی نێوان مراز و جیقنه ده‌هات به‌رام چی له دریخوێڕی بکه‌م؟ ئاخر هه‌روه‌کو چۆن در مێشه‌و به گوشه‌وه ده‌نیشته‌وه، ئاوها مێشانه‌ش له‌پێناوی عه‌شقدا سه‌ر به‌هه‌موو کو‌نێکدا ده‌کا و ئاماده‌یه ته‌نازول لۆ هه‌موو ئه‌و شتانه بکات، که پێشتر له‌لای گووبوون. ئه‌وه‌ی خۆشتان ناوێ دوعای لێمه‌که‌ن خوا له‌ناوی ببا، نانا له‌ناوچوون چیه. ئه‌گه‌ر به قسه‌ی من ده‌که‌ن دوعای لێ بکه‌ن خوا به‌ده‌ردی عاشقانی ببا. ئا ئا کوره وه‌لله‌هی له عاشقی که‌رتر نییه له‌کوڕه‌ی ئه‌و عه‌رزه‌ی. ڕۆژه‌کیان ئه‌و خاتوو ده‌عبایه هاته دوکانه‌که‌م، نامه‌وێ ناوی خۆی بینم هه‌ر پێی ده‌ڵێم (خاتوو ده‌عبا) له کاتێکدا، که یه‌که‌مجار دیتم هه‌ستم کرد خاتوو فریشته‌یه. به نازێکه‌وه پرسیاری قوماشێکی کرد. بۆ ساتێک نه‌متوانی وه‌رام بده‌مه‌وه، ته‌نیا لێی ڕامابووم. خه‌نده‌یه‌کی کرد و دووباره‌ی کرده‌وه: کاکه گوتم ئه‌مه به چه‌نه؟ ڕاچڵه‌کیم! شه‌رمەک دایگرتم، به سه‌ر خۆم نه‌هینا، ویستم برێم به‌وه‌نده‌یه، له ده‌وم ده‌رچوو گۆتم: فریشته‌خانم به‌وه‌نده‌یه. به سه‌رسوڕمان و توڕه‌ییه‌که‌وه گۆتی: چی ووت؟! زۆر شڵه‌ژام! به شه‌رمێکه‌وه وەرامیم داوە: ببوره خاتوون له گه‌ر ناوی خزمەکمدا لێم تێکه‌ر بوو، ئائا ناوی فریشته‌یه زۆر به‌نگۆ ده‌چی. ته‌بعه‌ن درۆ ده‌ردی سه‌ی هه‌ر که‌سیشم نه‌ده‌ناسی به‌وناوه‌وه. لۆیه ده‌رێم عه‌شق که‌راتیه. رەئکیدم له‌و قسه‌یه‌م. عه‌شق ده‌توانێت گه‌وره‌ترین قاره‌مان بکاته لاوازترین مه‌خلوق. ده‌رباره‌ی کیلۆباتڕا هیچ ده‌زانی؟ ئه‌من شتەکم له باره‌یه‌وه بیستووه. ئه‌من قه‌ت له‌و که‌سانه نه‌بووم له دوای خوێندنه‌وه‌وئه‌و شتانه‌بووبم، به‌رام عه‌شق ئه‌وه‌شی پێ کردم، به‌رێ هه‌ر له‌و سه‌رده‌می عه‌شقاتی، ببوره که‌راتیه‌ی ده‌رباره کیلۆباتڕام خینده‌وه، که کو دوو له گه‌وره‌ترین پاشاکان به عیشقی خۆی زه‌لیل ده‌کات، عه‌نتیکه تر ئه‌وه‌یه هه‌ندەک ده‌یانگۆ زۆر جوانیش نه‌بووه. ئێ خۆ ڕاسته ئه‌و ده‌عبایه‌ی من جوان بوو، به‌ڵام زۆری پێشتر له‌و جوانترمته‌پاندبوو، که‌چی هه‌ر به‌خه یاڵیشمدا نه‌هاتبووعاشق بم. به‌رێ له‌به‌رئه‌وه‌ی جلی ژنانم ده‌فرۆشت، خۆشم گه‌نجەکی قۆز و زمان لووسبووم زۆر کچم هه‌رخه‌ره‌تاندبوو.هه‌رلۆیه ده‌رێم عه‌شق کێوی ترین و دڕنده‌ترین حەیوانیش کەوی ده‌کا، من وابووم کێوی بووم، باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد هه‌رگیز کچەک بتانی ڕاوم بکا و ڕۆژانه‌ش کچم ڕاوده‌کرد . که‌چی که‌وتمه به‌رده‌ستی خاتوو ده‌عبا. هه‌ر ئەو دیتنەی بۆمن به‌س بوو،تا ببمه فلیمی هیندی. به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ لۆی لێدرام. هه‌رچار ته‌که‌رم لۆی که‌ته عه‌ردی ، له‌سه‌ر ڕینگ ده‌ڕۆیشتم، به کورت و کرمانجی هەر عه‌رزم به‌گان چوو . قسه‌م له گه‌ری زۆر خۆش کرد، ئه‌و شته‌ی ده‌یویست ئه‌وه‌نده‌م خاتر دەگرت هه‌ر به‌زه‌ره‌ر دەمدایێ. وای لێهات بوه مه‌عمیلم. ئه‌منیش موتابه‌عه‌م کرد وشوێنی دانیشتنیم که‌شف کرد. ئه‌وجا هه‌رئه‌وه‌نده کوڕ له‌دووی کچه‌کی بی، وه‌کی قیڕ و بنیشتی پێوه‌ی ده‌نووسێ، کوره هه‌ر وازم نه‌هینا. ڕۆژه‌کی له کن براده‌ره‌کم باسم کرد گۆتم هه‌رچی ده‌که‌م ڕازی نابی، له‌ونه‌وعانه نییه ئاسان به‌رزه‌فت بی. خینده‌واره، ته‌له‌به‌ی کولیه‌یه و ئه‌منیش ته‌نیا تا سێی ناوه‌ندیم خیندیە، کو به‌من ڕازی ده‌بی و کو بتانم ڕازی بکه‌م؟کوره هه‌رچی بوێ لۆی ده‌که‌م. براده‌ره‌که‌م زۆر خۆی شه‌ریف پشان دا، ئه‌منیش یه‌کسه‌ر باوه‌ڕم پێ کرد. گۆتی: ئه‌من کتێبه‌کی شعریت لۆ ده‌ینم، ئه‌و نه‌وعه که‌سانه ته‌نیا به شیعری ئه‌وها به قوه‌ت ڕاو ده‌کرێن…کتێبی شعره‌کانی مه‌حوی لۆ هینام، ئه‌منیش هیچی تێ نه‌ده‌گه‌یشتم. گۆتم: ئه‌وه ئه‌و مه‌حویه له‌شاعره‌کانی باسی چی ده‌کا؟ گۆتی هه‌مووی عه‌شقاتیه. لۆی بکه نامه و لۆی بنێره ئه‌و خیندوارتره هه‌م تێده‌گا و هه‌م به دریشی ده‌بی، دڵنیام له‌وه. ئه‌منیش که‌رکه‌ر هه‌ستام شعره‌کی مه‌حویم له نامه‌کی لۆ نووسی. دوای خیندنه‌وه‌ی هه‌ر مه‌پرسن کو به‌چڕوچاوی دادامه‌وه. گۆتی: تخوا ئه‌وه هه‌موو هه‌سته‌که‌ت بوو هه‌ی بێ شعور ئه‌وه له‌و شعره‌ی تێی ده‌گا ؟ تخوا خۆ‌و تێی گه‌یشتی؟ ئه‌منیش هه‌رچه‌نده هه‌ڕه‌م له‌مه‌ڕه‌ی ده‌رنه‌کربوو زۆر به موسه‌یته‌ریه‌وه گۆتم: لۆ له‌وه‌ی عاشقانه‌تر هه‌یه؟! به‌فشه‌پێکردنێکه‌وه پێکه‌نی: کوره عاشقانه‌ی چی که که‌س تێی نه‌گا، هه‌ی بێ شعوری نه‌زان جارێکی تر نه‌یه‌وه سه‌ر ڕێگەم، ئه‌گه‌رنا به‌برایه‌کانم ئەڵێم بەر شەقت بدەن . ده‌بڕوابکه‌ن ئه‌و نه‌بوایه هه‌رکه‌سەکی دیکە بوایه له‌وێ ده‌مکوشت، به‌س ئاخ چ بکه‌م عه‌شق پیاوی حیزده‌کا! ئاااخ! بریا دوای ئه‌و قسانه ئه‌گه‌رچی نه‌شمکوشت تڕۆم بکردبا. بریا عه‌شقاتی نا نا عه‌شقاتی نا جاشکاتی ئه‌وه‌نده ته‌نه‌زوله‌ی پێ نه‌کردبام. زۆر توڕه‌بووم هه‌وڵم دا له بیری که‌م و له‌گه‌ر سه‌ی به‌نه‌عله‌تی که‌م، به‌رام ئاااخ چ له‌و دره حیزه‌م بکه‌م. چ لەو مێشه بکه‌م، چه‌ندی کردم نه‌متانی واز له‌و گوه بێنم. لێمگه‌ڕێن باقسه‌کانم ته‌واو بکه‌م، هه‌رچی جوونی پیسه قابیلیتی. ئاخر ئه‌گه‌ر یه‌ک قیچ نه‌رمی بنواندایه خۆ ئه‌من شێت نه‌بوویمه جوون به عه‌شقه‌که‌م بده‌م! ئه‌و عه‌شقه‌ی هه‌ر دوای ئه‌و ڕه‌زیل کردنه نه‌متانی واز بینم و دیسان چوومه‌وه سه‌ر ڕێی، ئاخر چه‌ندی هه‌وڵمدا نه‌متوانی و درم بۆ یه‌ک کچی دیکە نه‌ده‌چوو. ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی پێشترێ پێیان فێرببوم و چێژم لێیان ده‌برد، ئه‌مجار له‌به‌ر چاوم قێزه‌ون ببوون. ویستم خۆم غه‌رقی چێژ بکه‌م و ئه‌و له‌بیر بکه‌م. یه‌کەک له‌قله هه‌ره جوانه‌کانم هه‌ربژارد و خۆم گه‌یانده کنی. له‌گه‌ر ئه‌وه‌شدا زۆر له‌و جوانتر بوو، زۆر شاره‌زاش بوو، له وروژاندنی من، به‌راموه‌ک پارچه په‌ڕۆیه‌کی ته‌ڕ هیچ هه‌ستەکم تێدا نه‌مابوو، گه‌یشته ئه‌وه‌ی له مارێ ده‌ری کردم و گۆتی: بڕۆده‌رێ که‌وڵه‌کۆن هێلاک بووم به‌ده‌ستته‌وه. خۆ تۆ هیچ جووله‌یه‌کت تێدانیه. ڕاستی ده‌کرد من ، منێک که‌پێشتر وه‌ک شێر له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا ده‌منه‌ڕاند،ئه‌و ڕۆژه ته‌نانه‌ت نه‌متوانی وه‌ک که‌متیارێکیش به‌رماوه بخۆم! کوره شێری چی و ته‌ڕه‌ماشی چی؟! ئه‌وکات زۆر باشتر بووم له‌ئێستا ، ئێستاکه وه‌ک مشکێکیش خۆم نابینم. هه‌رچه‌ندی باوه‌ڕیشت به شتەک نه‌بی ، ئه‌گه‌ر تروسکایی ئومێدەکی تێدابی عاشق به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بیربڕوایه‌وه په‌نای لۆ ده‌با. به‌رێ منیش چه‌ندان جار به سه‌عات له بن دارەک یان وایه‌ری کاره‌بایه‌ک ڕاوه‌ستاوم و چاوه‌ڕوان بووم تا کۆتر به‌ڕوحمی خۆی ڕوحمم پێ بکاو ڕه‌حمه‌تی خۆی دابارێنێ. منێک که هیچ باوه‌ڕم به په‌یوه‌ندی نێوان مرازو جیقنه نه‌بوو، که‌چی عیشق ته‌نه‌زولی پێ کردم و به سه‌عات له چاوه‌ڕوانی جیقنه‌دا ڕایگرتم. به‌ڵامنه‌بوو… ئه‌و مرازه‌ی من له ته‌نیشتم به‌رده‌بۆوه و به من نه‌ده‌که‌وت. به‌رێ پێم که‌وات به‌ڵام پاشی چی؟ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جار براکانی شاپی مزریان کردم، له‌به‌رئه‌وه‌ی وازم نه‌ده‌هینا ، دواجار دڵیان نه‌رم بوو، خوشکه‌که‌یان دامێ. نازانم کو بوو ئه‌ویش ڕۆژەکیان دوای خۆ زه‌لیل کردنەکی زۆر ڕه‌زامه‌ندی پیشان دا. له‌خۆشیان وه‌خته‌بوو باڵ بگرم ، چه‌پکه‌گوڵه‌که‌م به ده‌سته‌وه گرت و له سه‌یاره‌که‌م دابه‌زیم. که‌پوم لۆ حه‌وای بڵیند کرد و سینگم پڕ له هه‌وای به‌خۆنازین کرد. هه‌نگاوی هێواش و غرورانه‌م ده‌نا. چسوانم چی چاوه‌ڕێمه. عوسه که‌ته‌ری براده‌رم له‌پشتی کامێراکه‌وه دیاربوو، له ژنه‌کان باشتر هه‌لهه‌له‌ی ده‌کێشا. ته‌ماشایه‌کم کرد و چاوه‌کم لێ قوچاند، سه‌رەکم لۆ له‌قاند. هه‌لهه‌له‌و چه‌پره ئه‌و ناوه‌ی خرۆشاندبوو. تا زیاتر له ساڵۆنه‌که نزیک ده‌بوومه‌وه که‌یفم خۆشتر ده‌بوو، خوێنم زیاتر ده‌کوڵا. له گه‌رمه‌ی هه‌لهه‌له و چه‌پڵه‌دا هه‌ستم به شتەکی گه‌رم کرد، به‌ر سه‌رم که‌وت. گه‌رماییه‌که به لاجانگمدا هاته خواره‌وه. ته‌ماشای عاسمانم کرد، ده‌سته‌کم له گه‌رماتیه‌که‌دا زۆر لینج بوو…ده‌نگی هه‌لهه‌له‌کان گۆڕان به پێکه‌نینی سه‌رشێتانه و بێ ویژدانانه. ئا ئا ئه‌وه مرازه‌که‌م بوو، به‌رام له کاتەکی هه‌م دره‌نگ و هه‌م ناوه‌خت حاسڵ بوو.. نا نا حاسڵ نه‌بوو ئه‌وه که‌ی حاسڵ بوونه ئه‌وه گووتێکردنه… له‌ناو ئه‌و عه‌شاماته له‌و عه‌رزی وا زۆر به ته‌پڵی سه‌ری من که‌وت…