1
هه‌واڵه‌كه ڕاسته: دوێنی، پێنچ شه‌مه‌ی ڕێكه‌وتی 9 مای 2003 (جان دمو) له تاڕاوگه و له‌بیرگه‌ی خۆی، لە ئوسترالیا و له‌شاری سیدنی كۆچی دوایی كرد. كه‌واته چیرۆكه‌كه ده‌ستپێكرد…
2
بابڵێن من ده‌مه‌وێت له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ستپێبكه‌م كه‌من و جه‌لیل حه‌یده‌ر بڕیارماندا خێوه‌تێك له باخچه‌ی ماڵی (جه‌لیل وهادی) بۆ جان دمۆ هه‌ڵبده‌ین، ئه‌وان پێكه‌وه له‌و خانوویه‌كی گه‌ڕه‌كی یه‌رموكدا ده‌ژیان. جان دمو بۆی گێڕاینه‌وه؛ ئه‌و ماوه‌یه‌كه لای ناسیاوێكی ده‌ژی، كه ماڵیان ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كه چه‌په‌ك و دووره‌كانی به‌غدا، ئێستاش ئه‌و بۆته بارێكی قورس به‌سه‌ر شانی ئه‌وانه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێكردووه. بێگومان جانتافڕێدانی بۆ سه‌رجاده هیچ مانایه‌كی نییه، چونكه جان هه‌رگیز جانتای نه‌بووه. به‌داخه‌وه جان چادر هه‌ڵدانه‌كه‌ی به‌جیدی وه‌رنه‌گرت، هه‌ر وه‌كو مه‌سه‌له‌كانی دیكه‌ی ژیانی ئه‌مه‌شی جێبه‌جێـنه‌كرد، به‌مه‌ش ئێمه به‌زمێكی خۆشمان له‌كیس چوو!
3
له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا و له‌عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، جان دمو ڕۆژه ناڕۆژێك سه‌ردانی ده‌كردم، ئه‌وانه‌شی جان ده‌ناسن، ده‌زانن سه‌ردانه‌كانی بۆچیه و چی ده‌گه‌یه‌نێت…
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كانیدا پێیگووتم؛ ئه‌م ماڵه ماڵی تۆ نییه، ماڵی ئێمه‌یه…
منیش گووتم: ئه‌مر ده‌كه‌ی جان، ئه‌مره‌كه‌ی…
جان وەڵامی دامەوە: ئاخر پێت ده‌ڵێم ئه‌م ماڵه ماڵی تۆنییه!
بەمشێوەیە گفتوگۆی من و جان دمۆی شاعیری ڕووتەکان دەستیــپێدەکرد. زۆرجار به‌یانیان ده‌هات و پێكه‌وه له‌ژووری كتێبخانه‌كه‌م داده‌نیشتین، قسه‌كانمان په‌رتوبڵاو بوون، كۆمه‌ڵێ موشه‌ك بوون، له‌م كیشوه‌ر بۆ ئه‌وی دیكه ده‌په‌ڕینه‌وه. قسه‌كانمان سوودمه‌ند نه‌بوون، به‌ڵام شتێك بوون، ماده‌یه‌ك بوون بۆ هه‌ژاندنی خه‌یاڵ یاخود خه‌ڵه‌فاوی.
جان گووتی “ ئه‌زانی سه‌عدی كه‌من كاپتنی تیپی دووگۆڵی بووم ؟ بەڵێ کاپتنێکی زۆر باش بووم. بەزۆر جلی جه‌یش شه‌عبیان پێ له‌به‌ركردم و ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕیان كردم، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاپتنی تیپێكی دووگۆڵی بووم ، مریشیكیان ده‌رخوارد ده‌دام. به‌ڵام من حه‌زم له‌به‌ره‌ی شه‌ڕ و سه‌نگه‌ر نه‌بوو، به‌بێ مۆڵه‌ت هه‌ڵده‌هاتم و ده‌چووم له‌یانه‌ی ئه‌دیبان ده‌مخوارده‌وه‌و كه‌سه‌رخۆشیش ده‌بووم جنێوم به (سامی مه‌هدی) ده‌داو پێمده‌گووت؛ سه‌عدی یوسف له تۆ شاعیر تره… سامی پێده‌كه‌نی، به‌یانیش كه‌چاوم ده‌كرده‌وه سه‌یرم ده‌كرد له خه‌سته‌خانه‌ی نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كانم. ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌ی نێزیكه له‌یه‌كێتی ئه‌دیبانه‌وه.لەو ساتەنەدا به‌خۆمم ده‌گووت ئه‌م شوێنه باشتره له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یانده‌هێشت ماوه‌یه‌كی درێژتر له‌و نیعمه‌ته‌دا بمێنمه‌وه و دەیانرمەوە بۆ بەرەکانی جەنگ“.
4
هەموومان له عه‌مانی پایتەختی ئوردون، وەک مەنفیکراو ژیانمان بەسەردەبرد. جاری وەها هەبوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژخایه‌ن هه‌واڵی جان دمۆم نه‌ده‌زانی، و نه‌شمده‌زانی هه‌واڵی له‌كێ بپرسم. من له ئوردن شێوه ژیانێكی گۆشه‌گیر ده‌ژیام و كه‌میش له‌ماڵ ده‌رده‌چووم. به‌یانیه‌كیان ئه‌و ده‌رگایه‌م كرده‌وه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر باخچه‌ی ماڵه‌كه‌م، پیاوێكی نیمچه ماندووم بینی له‌نێو باخچه‌كه‌دا ڕاكشاوه. به‌ڵێ ئه‌وه جان بوو، دیاربوو شه‌وی له‌گه‌ڵ دۆست و هاوڕێكانی به‌سه‌ر بردبووە و ئه‌وانیش نه‌یانزانی بوو بۆ كوێی ببه‌نه‌وه، چاكیان كردووه كه‌هێناویانه بۆ لام، من پیاوێكی به‌سه‌برم، جانم خۆشده‌وێت.
موسیبه‌ته‌كه له‌وه‌دا نیه كه‌ئێستا سه‌رخۆش و بێئاگایه، به‌ڵكو ئه‌و كاته‌یه كه‌وەئاگادێته‌وه!
تەواو
په‌راوێزی وه‌رگێڕ؛
– جان دمو یه‌كێكه له شاعیره بۆهیمیه‌كانی نێوه‌ندی شیعری ئێراقی عه‌ره‌بی. له ساڵی ١٩٤٢ له كه‌ركوك له‌دایكبووه و سه‌ر به (گروپی كه‌ركوك)ی هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌رانی ئێراقی وه‌ك؛ جه‌لیل قه‌یسی و فازڵ عه‌زاوی و سرگۆن بۆلس و قه‌حتان هرمزی و ئه‌نوه‌ر غه‌سانی، بووه. جان دمو زیاتر له كولتوری چایخانه ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه نێزیك بووه و هه‌ر له‌و گۆشه تایبه‌ته‌وه ژیانی وه‌ك شاعیرێك به‌سه‌ربردووه. شیعره‌كانی له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه كه‌من به‌ڵام خاوه‌ن چۆنایه‌تیه‌كی باڵان. شێوازی ژیانی بۆهیمیانەیه‌كی شیعریی بووه، یان بە گوزارشی خۆی ڕووتانە (سەعلوکیانە) بووه. له ساڵی ٢٠٠٣ له شاری سیدنی ئوسترالیا كۆچی دوایی ده‌كات.
– سه‌عدی یوسف یه‌كێكه له‌شاعیره گرنگه‌كانی شیعری ئێراقی – ئێستا له له‌نده‌ن ده‌ژی.