میوانێكی دره‌نگ وه‌خت
بیست و ئه‌وه‌نده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌كی ڕۆژێكی به‌هاری وه‌كو ئه‌مڕۆ، له ده‌رگا درا… له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌نیا بووم به ده‌گمه‌ن له ده‌رگام ده‌درا… ده‌رگام كرده‌وه، ژنێكی ئاوا سی ساڵی له ته‌نیشت ده‌رگاكه‌وه خۆی دابووه پاڵ دیواره‌كه‌وه…سه‌رپۆشێكی سپی به‌سه‌ردا دابوو، زوڵفه شێواوه‌كانی له‌ژێر سه‌رپۆشه‌كه‌یه‌وه لایه‌كی گۆناكانی داپۆشیبوون… وه‌ك ناسیاوێك و له‌مه‌وبه‌ر گفتوگۆمان له نێوان دا بووبێت زۆر به ئاسایی پرسی:
” ئه‌رێ لوقمان بۆ نه‌هاتۆته‌وه، كه له ماڵ ده‌رچوو وتی زۆرم پێ ناچێت… دوو سێ مانگه سۆراخی نییه:
بیرمه، ئه‌و كاته به زمانێكی شیرین وتم: ” من لێره ته‌نیام تازه هاتووم و ئاگام له هیچ نییه…”
” ئا… قه‌ینا، به‌ڵام كه بینیت پێی بێژه دایكت چاوه‌ڕێت ده‌كات…!”
بێ ئه‌وه‌ی هیچی كه بڵێ، ناوی خۆی بڵێت، یان له كوێ داده‌نیشێت دووركه‌وته‌وه… له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم: یه‌كی ئازیزێكی لێ ون بێت هۆش و فكریشی له‌ده‌ست ده‌دات…
دواتر، دره‌نگ دره‌نگ به‌ڕێكه‌وت له كۆڵانه‌كه‌ی پشته‌وه ده‌مدیت… به‌ڵام به ڕواڵه‌ت سه‌رو ڕووخسار‌و جلوبه‌رگی ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌بوو… بزه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌سه‌ر لێو بوو به كراسێكی شڕی بێ ره‌نگه‌وه به پابوجێكی لاستیكه‌وه ده‌گه‌ڕا… ڕه‌نگی سه‌وزه‌یه‌كی مه‌یله‌و زه‌رد ده‌یڕوانی…
له كه‌سی دیكه‌م گوێ لێ نه‌بوو بڵێ، له ده‌رگامانی داوه‌و پرسیاری لوقمانی كردبێت.
جار جاره‌ش ده‌مدیت به ته‌نیا دانیشتووه‌و چاوی له دوور بڕیووه… ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌مدیه‌وه… وتم، به‌ڵكو لوقمان هاتبێته‌وه…
به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌یه‌ش، دوای ئه‌وه‌نده ساڵه هه‌مدیس ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ له ده‌رگا درا… به هه‌مان ریتمی ده‌رگا لێدانه‌كه‌ی ئه‌و ئێواره‌یه‌ی زوو، ئه‌مجاره‌یان، چاوی له چاوم بڕی، موكڕتر پرسی: ئه‌رێ لوقمان بۆ نه‌هاته‌وه؟!. زۆری پێ چوو سۆراخی نییه!
ئه‌م جاره‌یان نه‌مگووت، نازانم… خۆشم نازانم بۆ وام كرد وتم؛ به‌ڵێ، هاتۆته‌وه… له‌م دیوه‌وه ده‌رگاكه‌م ترازاند تا بێته ژووره‌وه… كه‌مێ وه‌ستا… دوو دڵ بوو… تا، ویستی بگه‌ڕێته‌وه… كه‌مێكی تر وه‌ستا… له پڕ هاته ژووره‌وه به‌ڵام شپرزه‌یی و په‌شۆكاوی پێوه دیار بوو… وتم؛ ئێستا بانگیده‌كه‌م،.. من ئه‌م وازیه‌ی بۆ له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م!
ڕێگام پیشاندا، له قه‌راغی قه‌نه‌فه‌كه دانیشت وه‌ك خۆی بۆ هه‌ڵاتن ئاماده كردبێت وا بوو… بۆ هێوركردنه‌وه‌ی وتم:” چی ده‌خۆیته‌وه؟”
” ئاو…”
باده‌یه ئاوم بۆ هێنا، به ده‌ستی له‌رزۆكه‌وه قوومێكی له ئاوه‌كه دا… چاوی به ژووره‌كه‌دا ده‌گێڕا.. له شته‌كانی ناو ژووره‌كه‌و تابلۆی قه‌د دیواره‌كان ورد ده‌بۆوه، له پڕ وتی: ژووره‌كه‌ت وه‌ك جاران نییه، گۆڕاوه…!!!
پرسیاری دایكمی كرد… وتم، ئه‌ویش لێره نییه، دووره…
وتی: باشه لوقمان له كوێیه بۆ نایه‌ت؟!
وتم: له‌و بانه خه‌وتووه… كه‌مێكی كه به ئاگا دێت…
وتی: ماندووه… با بخه‌وێت… پێی بڵێ دایكت چاوه‌ڕێت ده‌كات… هه‌ستاو گورج له ژووره‌كه ده‌رچوو… پێیدا رانه‌ده‌گه‌یشتم تا ده‌رگاكه‌ی بۆ بكه‌مه‌وه…
حه‌وشه تاریك بوو… گوێم له پێوه‌دانی ده‌رگاكه بوو…
1 ی 2017