ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە تەلارسازیی شارستانییانەوە بۆ “هەیكەلسازی”ی بێ كو‌لتور ڕێبوار سیوەیلی فۆلیتۆن 17/01/2024 18 min read0
دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە كو‌لتور مه‌گه‌زین شیعر 02/12/2023 1 min read2
هارۆڵد پینته‌ر، شانۆیه‌كی سیاسی و گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات لای هارۆڵد پینته‌ر دانا ڕه‌ووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
ڕۆمانی (گۆشەگیری) کوونکردنی دیواری مرۆڤی سپی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین ڕۆژمێری ئەدەبی 23/04/2024 28 min read0
گەمەی هونەری و زمانی لە [ئەی یار]ی بەختیار عەلیدا وەک موعجیزە پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 15/04/2024 8 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كو‌لتور مه‌گه‌زین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی ده‌سه‌ڵات 1 كو‌لتور مه‌گه‌زین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
( 1 ) خودا دوو جۆر یاری ده‌كات. یاری تاوڵه و یاری شه‌تره‌نج. تاوڵه ئه‌وه‌یه له سیفری “په‌یدابوون”دا ده‌یكات. شه‌تره‌نج ئه‌وه‌یه له سیفری “یه‌شوع”دا ده‌یكات. له سیفری په‌یدابووندا خودا جیهان داده‌هێنێت. له سیفری یه‌شوعدا پادشاكانی زه‌مینی نێوان نیل و فورات كشومات ده‌كات، زه‌وییه‌كان ده‌داته‌وه ده‌ست نه‌وه‌ی ئیسرائیل و هه‌ق به خاوه‌ن هه‌ق ده‌داته‌وه. یه‌كه‌میان هێشتا هیچ یاسا و فه‌رمانێكی تێدا نییه، هه‌موو شتێك له میزاجی خوداوه دروست ده‌بێت. دووه‌میان به پێی فه‌رمان و ڕێسای ورد ده‌ڕوات. یه‌كه‌میان ساتی داهێنانه و دووه‌میان ساتی دووباره‌بوونه‌وه‌یه. به كورتی، یه‌كه‌میان چركه‌ساتی فه‌وزایه، دووه‌میان چركه‌ساتی نه‌زمه. “زه‌ویش بێ شێوه و چۆڵه‌وانی بوو، تاریكیش له‌سه‌ر ڕووی قووڵاییه‌كان بوو. ڕۆحی خودا‌ش له‌سه‌ر ڕووی ئاوه‌كان ده‌جوڵایه‌وه” (په‌یدابوون، 1، 2). ئه‌مه یه‌كه‌م ساتی داهێنانه، هێشتا هه‌موو شتێك له فهوزادایه و هێدی هێدی خودا ده‌یه‌وێت ڕێكیان بخات. له ئیسحاحه‌كانی سه‌ره‌تای سیفری په‌یدابووندا خودایه هه‌ر به‌رده‌وامه له ڕێكخستن و تێكدانه‌وه. دروستكردنی مرۆڤ، لاساری ئیبلیس، ده‌ركردنی ئاده‌م و حه‌وا له به‌هه‌شت، یه‌كه‌م كوشتن، لافاوی نوح، په‌شیمانبوونه‌وه‌ی خودا له دروستكردنی مرۆڤ، په‌رتكردنی مرۆڤه‌كان و زمانیان به‌سه‌ر زه‌ویدا و ته‌واونه‌كردنی بورجی بابل و و …هتد. خودا له بێتاقه‌تیدا ده‌ست ده‌كات به یاریكردن له‌گه‌ڵ خۆیدا، ده‌بێت ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕووبدات، كایۆسێكی ڕه‌ها بخولقێت تاوه‌كو هه‌موو شتێك له حه‌وت ڕۆژدا بخرێنه شوێنی دروستی خۆیانه‌وه و له‌جێگای خۆیاندا جێگیر ببن. به‌مجۆره یاساكان له‌نێو فه‌وزاوه دروست ده‌بن. كاتێكیش گه‌ردوون ڕێڕه‌و و یاسای خۆی وه‌رده‌گرێت ئیدی خودا له یارییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و پشوو ده‌دات. خودا تاقه‌تی داهێنانی زیاتری نامێنێت. ئێستا ئیتر ده‌بێت هه‌موو شتێك له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆی و به پێی یاسای خۆی بڕوات به‌ڕێوه، ته‌نیا مرۆڤ نه‌بێت كه پێویسته خودا جاروبار بكه‌وێته یاریكردن له‌گه‌ڵیدا! سیفری یه‌شوع، به پێچه‌وانه‌وه، هه‌وڵی خودا و گه‌له‌كه‌یه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی شتێكی له‌ده‌ستچوو، بۆ دووباره‌بوونه‌وه. هه‌موو شتێك به پێی فه‌رمانی خودا به‌ڕێوه ده‌چێت. زۆر به وردی، به بێ لادان، به بێ ده‌رچوون. فه‌رمانه‌كانی خودا به یه‌شوع، فه‌رمانه‌كانی یه‌شوع به گه‌لی ئیسرائیل، هه‌ر هه‌موو به باشترین شێوه وه‌ك یاسای فیزیای به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئامانجێك هه‌یه كه هه‌موو شتێك به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه ده‌چێت و سه‌ركه‌وتنیش گه‌یشتنه به‌و ئامانجه. ڕێگای دروست ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا ئامانجه‌كه‌ی له‌به‌رچاو گرتووه و هیچ شتێكی دیكه‌ی بۆ گرنگ نییه كه بێته ڕێی. یه‌شوع، به پێچه‌وانه‌ی پرۆمیسیۆسهوهیه، هیچ ئاگرێك نادزێت و هیچ لادانێكی له یاساكانی خودا نییه. “ته‌نها به‌هێزبه و زۆر ئازابه، بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیار بیت بۆ كاركردن به‌پێی هه‌موو ئه‌و فێركردنه‌ی كه موسای به‌نده‌م فه‌رمانی پێ كردوویت. نه به‌لای ڕاست و نه به‌لای چه‌پ لێی لامه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ركوێیه‌ك بچیت سه‌ركه‌وتوو بیت. (یه‌شوع، 1، 7). ( 2 ) له زه‌رده‌شته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “تۆ له چاوی مندا گۆڕه‌پانی سه‌مای ڕێكه‌وتێكی پیرۆزی، مێزی تاوڵه‌یه‌كی پیرۆز و یاریزانه‌كانی تاوڵه‌یت”. بۆچی تاوڵه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو چركه‌سات له تاوڵه‌دا هه‌یه كه ژیل دۆلۆز به‌م جۆره ڕوونی ده‌كاته‌وه: “فڕێدانی زاره‌كان و كه‌وتنی زاره‌كان”. له زه‌وییه‌وه زاره‌كان هه‌ڵده‌درێت و له ئاسماندا ده‌كه‌وێت. به‌م جۆره زه‌ویی مێزێكه و ئاسمان مێزێكی دیكه. یاریزانی تاوڵه‌كه له سه‌ر زه‌وییه زاره‌كان هه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌یش واته داهێنانی شێكی نوێ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه له ئاسماندا. “ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مێزی پیرۆزی زه‌مین تاوڵه‌ت له‌گه‌ڵ خودا كردبێت، زه‌وی ده‌له‌رزێت و شه‌ق ده‌بات و ڕووباری گڕ دێته ده‌ره‌وه” (زه‌رده‌شت، حه‌وت مۆره‌كه). ئه‌ی ئاسمان؟ “له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه ئاسمانی سودفه هه‌یه، ئاسمانی بێتاوانی، ئاسمانی شیمانه و سه‌ركێشی”. (زه‌راده‌شت، به‌ر له كازیوه). ئه‌مه واتای چییه؟ به پێی شرۆڤه‌ی دۆلۆز بێت ئه‌م دوو چركه‌ساته “صیروره” و “بوون”ـن، كه هه‌ردووكیان سه‌ر به یه‌ك جیهانن: ژیان. ساتی هه‌ڵدانی زار ساتی “صیروره”یه، ساتی كه‌وتنی زار ساتی بوونه. به‌ڵام هیچ بوونێك نا جگه له بوونی صیروره. له‌م یارییه‌دا گرنگ ئه‌وه نییه زاره‌كان به جۆرێك بكه‌ون كه هه‌مان پێكهاته و ژماره به‌رهه‌م بهێننه‌وه و یاریزانیش چه‌ندینجار زاره‌كان هه‌ڵبداته‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌مان پێكهاته (ئه‌مه سیفه‌تی یاریزانی خراپه)، به‌ڵكوو گرنگ یه‌كجار هه‌ڵدانی زاره‌كانه تاوه‌كوو پێكهاته‌یه‌ك به‌رهه‌م بێت كه ببێته مایه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵدان خۆی. مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به “ڕیتم” و “سه‌ما”ـه‌وه هه‌یه. گه‌ر ڕیتم له ئاستی شیعردا جۆرێك له كێش و سه‌روا و په‌یكه‌ری شیعری بێت، ئه‌وا هه‌ندێك له شاعیره كلاسیكییه كوردییه‌كان ته‌نیا ئه‌وانیتریان دووباره كردۆته‌وه و شتێكی جیاوازیان له‌وه‌ی هه‌بووه نه‌خولقاندووه. بۆ نموونه داهێنان ئه‌وه نییه كه “وه‌فایی” كردوویه‌تی، چونكه به جۆرێك له جۆره‌كان “نالی” به زیاده‌وه هه‌موو ئه‌و داهێنانه‌ی كردبوو؛ داهێنان له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ئه‌وه‌یه كه “گۆران” كردی؛ گۆران سه‌مای به شیعر كرد و شتێكی نوێی هێنایه ئاراوه. “ڕیتم” شتێكی نوێی تێدا نییه، ته‌نیا ده‌رچوونه‌كان ڕێك ده‌كاته‌وه، نه‌سازه‌كان ده‌سازێنێته‌وه. ڕه‌نگه ڕیتم به‌لای هیگه‌ڵه‌وه خۆشه‌ویست بێت، دیاله‌كتیكیش بۆ خۆی جۆرێكه له ڕیتم. به‌ڵام به‌لای نیچه‌وه گرنگ مۆسیقایه، مۆسیقا و جوڵه هه‌مان واتایان هه‌یه، مۆسیقا خۆی هه‌میشه له جوڵه‌دایه. به ده‌بڕینێكی تر، سه‌ما و سوكه‌ڵه‌یی بۆ داهێنان. ئه‌وه‌یه كه بیتهۆڤن دای ده‌هێنێت: “سه‌مفۆنیای نۆیه‌م”. سه‌مفۆنیای نۆیه‌م ئه‌و ساته‌یه كه هه‌موو تواناكانی داهێنانی بتهۆڤن دێنێته‌وه و زاره‌كانی ده‌خاته‌وه ده‌ست. بۆچی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵدان گرنگه نه‌ك دووباره‌بوونه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی زاره‌كان؟ چونكه هه‌ر جارێكی هه‌ڵدانی زاره‌كان ئیسپاتكردنی سوتفه‌یه‌كه، ئه‌و پێكهاته‌یشی كه كه‌وتنی زاره‌كان دروستی ده‌كه‌ن ئیسپاتكردنی زه‌روره‌ته. یاریزانی باش ئه‌وه نییه پێویستی به پێكهاته‌ی بۆ نموونه (4-5) و چاوی له‌وه بڕیوه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌یه پێكهاته‌یه‌ك دێنێت كه كرده‌ی هه‌ڵدانه‌كه خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش واته ئه‌و دیارییه‌ی كه سودفه پێت ده‌به‌خشێت. كه‌واته، وه‌ك دۆلۆز بۆیچووه، “زه‌روره‌ت به‌هۆی سودفه‌وه ئیسپات ده‌كرێت”، به هه‌مان ئه‌و مانایه‌ی كه بوون به صیروره ئیسپات ده‌كرێت و یه‌ك به فره. به‌م واتایه لای نیچه هه‌ر شتێك بوونی هه‌یه كه له صیروره‌دایه، بوون صیروره‌یه، نه‌ك شتێكی وه‌ستاو و جێگیر و ئه‌به‌دی. ته‌نیا یه‌ك بوون بوونی هه‌یه، ئه‌ویش صیروره‌یه. هه‌ر شتێك له صیروره‌دایه نه‌بێت وه‌ك ئاوێكی وه‌ستاوه كه بۆگه‌نی كردبێت، چونكه هه‌مووان ده‌توانین نه‌ك ته‌نیا دووجار پێبخه‌ینه‌وه نێوی، به‌ڵكو ده‌یانجار مه‌له‌یشی تێدا بكه‌ین. ئاوی سازگار ئه‌وه‌یه كه نا‌توانیت پێ بخه‌یته‌وه نێوی. ئه‌مه ستایشه گه‌وره‌كه‌ی نیچه‌یه بۆ هێراكلیتۆس. The backgammon players. Print made by Jan van de Velde II. Date 1615-1641 ( 3 ) “یه‌زدان خه‌فه‌تبار بوو كه مرۆڤی له‌سه‌ر زه‌وی دروستكردبوو، هه‌روه‌ها دڵگرانیش بوو.” (په‌یدابوون، 6، 6). ئه‌مه په‌شیمانبوونه‌وه گه‌وره‌كه‌ی خودایه، چونكه مرۆڤ چیتر وه‌ك هه‌موو دروستكراوه‌كانی تر جێگیر و گوێڕایه‌ڵ و سره‌وتوو نییه، به‌ڵكوو له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت، له ده‌ستی خودایش. خودا یه‌كجار ئۆپێرای گه‌ردوون داده‌هێنێت و ئیدی ده‌یه‌وێت بیخاته نێو ڕیتمه‌وه، ئه‌وه مرۆڤه له‌م ڕیتمه ده‌رده‌چێت. مه‌گه‌ر ئه‌مه چییه جگه له صیروره؟ مرۆڤ نایه‌وێت داهێنراو بێت، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێت خۆیشی ببێته داهێنه‌ر. له‌مه‌وه‌یه كه خودا غیره له مرۆڤ ده‌كات. نیچه له زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیدا ستایشی ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی یاخیبوون ده‌كات، ساتێك كه مرۆڤ نایه‌وێت ئه‌وه بێت كه هه‌یه، نایه‌وێت بوكه‌ڵه‌ی ده‌ستی خوداكان بێت، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێت خۆیشی ببێته یاریزانێك و یاریی تاوڵه، نه‌ك یاری شه‌تره‌نج، له‌گه‌ڵ خوداكاندا بكات. یاری شه‌تره‌نج توانای ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڵدانی زار دووباره بكاته‌وه، هه‌موو شتێك به یاسای زۆر ورد ڕێكخراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه یارییه‌كی عه‌قڵانییه، یارییه‌كی قورسه، به واتای وردی وشه‌كه. به‌و مانایه‌ی پێویستی مانه‌وه و جێگیربوونه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ترس و دڵه‌ڕاوكێی هه‌ڵه‌كردن، ترسی ماتبوون، شه‌تره‌نج یاریی زاهیده‌كان و ڕۆحه قورسه‌كان و ستایشكارانی قورسییه، یاریی قه‌دیس و راهیب و مه‌لاكانه (له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تای دوو هه‌زاره‌كاندا زۆربه‌ی یارییه‌كان لای هێزه ئیسلامییه‌كان قه‌ده‌غه‌بوون، شه‌تره‌نج نه‌بێت). به پێچه‌وانه‌وه‌ی یاری تاوڵه یاری ڕۆحه سوكه‌كانه، ئه‌وانه‌ی ستایشی فڕین ده‌كه‌ن، یاریی سه‌ماكه‌رانه. ئایا نیچه ستایشی فه‌وزا ده‌كات؟ فه‌وزا و صیروره چ په‌یوه‌ندییه‌كیان پێكه‌وه هه‌یه؟ گه‌ر بوونێك له صیروره‌دا هه‌بێت، گه‌ر یه‌كێك له فره‌دا هه‌بێت، گه‌ر زه‌روره‌تێك له سودفه‌دا هه‌بێت، كه‌واته ده‌توانین ئه‌و تۆمه‌ته له‌سه‌ر نیچه لا ببه‌ین كه هه‌ندێك له دوژمنه‌كانی، و به‌تایبه‌تی هیگڵییه‌كان، ده‌یده‌نه پاڵی. دۆلۆز ده‌ڵێت: “هه‌ڵدانی زاره‌كانی تاوڵه ته‌نیا كرده‌یه‌كی شێتانه و ناعه‌قڵانی، پووچ و سه‌روو-مرۆیی نییه، به‌ڵكو هه‌وڵێكی تراژیدیای و ئایدیایه‌كی تراژیدییه”. تراژیدیبوونه‌كه‌یشی له‌وێدایه كه كه‌وتنی زاره‌كان له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵكوو له‌ده‌ستی سودفه‌دایه، به‌ڵام ئێمه پێشوازیی له‌و سودفه‌یه ده‌كه‌ین كه ده‌توانێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵدانی زاره‌كانمان دووباره پێبداته‌وه، ئه‌مه‌یش هۆكاری شادییه. گه‌ر بیر له ساتی دووه‌می یاریی تاوڵه بكه‌ینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه نیچه له‌گه‌ڵ فه‌وزادا نییه، به‌ڵكو ته‌نیا دژ به سیسته‌می گه‌وره‌یه (لێره‌دا نیچه له‌گه‌ڵ كیركهگارددا یه‌ك ده‌گرنه‌وه)، دژ به جێگیربوون و وه‌ستان و مانه‌وه‌ی ئه‌به‌دییه و له به‌رامبه‌ردا ستاییشی گۆڕان ده‌كات. به واتایه‌كی تر، نیچه نه لایه‌نگری نه‌زم و تۆتاڵیتێیه، نه لایه‌نگری فه‌وزا و پارتیكولار، به‌ڵكو لایه‌نگری تاقانه‌یی و ناوازه‌ییه‌كانه كه لای دۆلۆز مانای “سینگیولار” وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه له چركه‌ساتی دووه‌می یارییه‌كه‌دا ڕوون ده‌بێته‌وه كه ساتی كه‌وتنی زاره‌كانه، ساتێك كه سودفه تێیدا ئیسپات ده‌بێت، ئه‌م ئیسپاتبوونه واته به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ژماره حه‌تمییه‌ی كه هه‌موو ژماره‌كانی دیكه كۆده‌كاته‌وه و ده‌رفه‌ت ده‌دات به دووباره هه‌ڵدانه‌وه‌ی زاره‌كان. كه‌واته ژماره‌ی زه‌رور بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی زاره‌كان (دوو شه‌ش) تاكه ژماره‌یه‌كه كه به فره‌یی ده‌چه‌سپێت، ئه‌مه هه‌مان زه‌روره‌ته كه سودفه دروستی ده‌كات، هه‌مان بوونیشه كه صیروره ده‌یچه‌سپێنێت، چونكه هه‌لی ئه‌وه ده‌دات كه ساتی یه‌كه‌م دووباره ببێته‌وه، واته ساتی “هه‌ڵدان”. كه‌واته ساتی دووه‌م ساتی یه‌كه‌م دووباره ده‌كاته‌وه: ئه‌مه ئه‌و بوونه‌یه كه له صیروره‌دا هه‌یه: گه‌ڕانه‌وه. گه‌ڕانه‌وه واته دووباره‌بوونه‌وه، دووباره‌بوونه‌وه‌یش واته بوون، واته زه‌روره‌ت، واته یه‌ك. به كورتی، هیچ بوونێك بوونی نییه جگه له صیروره، هیچ یه‌كێك بوونی نییه جگه له فره‌یی، هیچ زه‌روره‌تێك بوونی نییه جگه له سودفه. ئه‌م دۆخه‌یش نه دۆخی نه‌زمه و نه دۆخی فه‌وزا، به‌ڵكو دۆخی سینگولاریتییه. سینگولاریته ته‌نیا ئاوارته‌ی نێو نه‌زم نییه، به‌ڵكو ئاوارته‌ی نێو فه‌وزایشه، ئه‌و كاته‌ی فه‌وزا ده‌بێته دۆخی باڵاده‌ست و پێگه‌ی نه‌زم وه‌رده‌گرێت، واته ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌موو به‌هاكان تێیدا یه‌كسان ده‌بن، ئاوارته ئه‌وه‌یه كه به‌های به‌رزتر داده‌هێنێت. به‌مانایه‌كی تر، له دۆخی نه‌زمدا كه دۆخی هاوشێوه‌یی و یه‌كێتی ستوونییه، ئاوارته ئه‌وه‌یه كه له ڕووی ئاسۆییه‌وه جیاوازی خۆی ده‌پارێزێت، كاتێكیش دۆخی فه‌زا باڵاده‌ست ده‌بێت، كه دۆخی هاوشێوه‌یی و یه‌كسانی ئاسۆییه، ئاوارته ئه‌وه‌یه كه له ڕووی ستوونییه‌وه جیاوازی خۆی ده‌پارێزێت. به‌كورتی: سینگولار واته “داهێنه‌ر”، داهێنه‌ریش به زمانه ڕه‌مزییه‌كه‌ی نیچه ئه‌وه‌یه كه “ئه‌ستێره‌ی سه‌ماكاری لێ له‌دایك ده‌بێت”، یان ئه‌وه‌یه كه “به‌های نوێ ده‌خاته سه‌ر له‌وحه‌ی نوێ”، به زمانی ساده‌تر، ئه‌وه‌یه كه سوكه‌ڵه‌یه و توانای ئه‌كتی داهێنه‌رانه له خۆیدا شك ده‌بات و له‌نێو “مێگه‌ل”دا ناتوێته‌وه. ( 4 ) ئایا ده‌شێت نه‌زم فه‌وزا به‌رهه‌م بهێنێت؟ ئێمه ده‌زانین به پێی سیفری په‌یدابوون سه‌ره‌تا فه‌وزا هه‌یه، پاشان نه‌زم دێته ئاراوه. واته یاساكان یاسای دوای جێگیربوونی فه‌وزان، به‌ڵام ئایا ده‌شێت پێچه‌وانه‌كه‌یشی ڕاست بێت، واته نه‌زم خۆی ببێته مایه‌ی فه‌وزا؟ هه‌ندێك بیرمه‌ند پێیانوایه جیهان ئه‌مڕۆ ده‌خرێته‌وه نێو فه‌وزا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زم بسه‌پێنرێته‌وه، به‌م مانایه ده‌بێت جیهان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سیفری په‌یدابوون بۆ ئه‌وه‌ی سیفری ئهشیعیا دروست ببێت. ڕووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك: هه‌ر له 11ی سێپتێمبه‌ره و داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراقه‌وه (هه‌ندێك پێیانوابوو بۆ دروستكردنه‌وه‌ی بورجی بابله) بۆ ڕاپه‌ڕینه عه‌ره‌بییه‌كان، تا ده‌گات به داعش، دۆخی سوریا، قه‌یرانی دارایی، كوده‌تای توركیا، مه‌سه‌له‌ی كۆچ و..هتد سه‌رجه‌میان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی فه‌وزا بوون تاوه‌كو له دوای دۆخی فه‌وزا سه‌رله‌نوێ نه‌زمێكی دیكه دروست بكرێته‌وه، نه‌زمی نوێی جیهان یان نه‌خشه‌یه‌كی نوێ به تایبه‌تیش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دوای سایكیس بیكۆدا. به‌شێك له تیۆره زانستییه نوێیه‌كانیش، بۆ نموونه فیزیای كوانته‌م، بوونه‌ته ته‌واوكه‌ری دۆخی مرۆیی و باس له بوونی فه‌وزایه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن له گه‌ردووندا. ئه‌وه‌تا زیگمۆند باومه‌ند له كتێبی “مۆدێرنیته‌ی شل”دا دوای ئاماژه كردن به هه‌ردوو سیفره‌كه‌ی كتێبی “په‌یمانی كۆن” كه باسمان كرد، ده‌ڵێت: “زانست له سه‌رده‌می كۆندا پێیوابوو خودا یاری تاوڵه ناكات، گه‌ردوون له جه‌وهه‌ری خۆیدا حه‌تمییه‌تی هه‌ڵگرتووه، ئه‌ركی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوی سوور بێت له‌سه‌ر یاساكانی گه‌ردوون تاوه‌كو له تاریكی ده‌ربچێت، كرده‌ی مرۆڤیش بێ هه‌ڵه و كه‌م و كورتی بێت و به‌رده‌وام ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت. به‌ڵام زانستی نوێ به‌ره‌و ده‌رككردنی سروشتی نا-حه‌تمی بنه‌ڕه‌تیی جیهان هه‌نگاوی ناوه، به‌ره‌و ئه‌و ڕۆڵه گه‌وره‌یه‌ی كه سودفه، ئاوارته‌یی هاوسه‌نگی، نه‌زمێكی سروشتی نا-سیسته‌ماتیك ده‌یگێڕێت”. به بڕوای باومه‌ن ئه‌م تیۆره زانستییانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دۆخی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ژیانی مرۆڤن، به زمانه‌كه‌ی فۆكۆ بدوێین، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی “ئیپستیمه”ی ئه‌م قۆناغه‌ن، كه زیاتر گوتاری فه‌وزا تێیدا باڵاده‌سته. ئه‌م فه‌وزایه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌یه فه‌وزای دوای نه‌زمێكی زۆر ورد و تۆكمه‌ی مۆدێرنه‌یه. مۆدێرنه له میتۆده‌كه‌ی دیكارته‌وه هه‌تا ته‌لاره زه‌ینییه‌كه‌ی هیگڵ و هه‌تا گه‌یشتن به نازیزم و فاشیزم و ستالینیزم ته‌نیا له خه‌می به‌رهه‌مێنانی نه‌زمێكی گه‌وره‌ی گشتگیردا بوو، له خه‌می دیسپلین و كۆنترۆڵی گشتیدا بوو، تاوه‌كو له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له هاوسه‌نگیی تۆقێنه‌ری هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی سۆڤییه‌ت و ئه‌مریكادا گه‌یشته لوتكه، هاوسه‌نگییه‌كه كه له هاوسه‌نگیی یاسای سروشتیی هێزی كێشكردنی زه‌وی و مانگ ده‌چوو. دوای ڕوخانی سۆڤییه‌ت هێدی هێدی سه‌رده‌می فه‌وزا ده‌ستی پێكرد. سه‌رده‌مێك كه ئه‌مریكا خۆی وه‌ك تاكه هێزی باڵاده‌ست ده‌بینێت و ده‌یه‌وێت دیسانه‌وه‌یش جیهان بخاته‌وه نێو ساته‌وه‌ختی په‌یدابوون. باومه‌ن ئاماژه به قسه‌یه‌كی ده‌ڤید ڕۆڵ ده‌كات كه ده‌ڵێت: “نه‌زمی حه‌تمی فه‌وزای سودفه‌كان ده‌خولقێنێت”. ( 5 ) زیگمۆند باومه‌ن به په‌یڕه‌ویكردن له “ژاك ئه‌تالی”، وێنه‌ی “لابرینت” labyrinth یان “مه‌یز” وه‌ك مه‌جازێك به‌كارده‌هێنێت بۆ ته‌عبیركردن له فه‌وزای نه‌زم. من له وتارێكی دیكه‌دا باسم له مه‌یز كردووه وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیسپلینی و دروستكردنی نه‌زمی ڕه‌ق له ڕێگه‌ی كه‌ره‌سته‌ی ورد و نه‌رمه‌وه. ئه‌و كاته‌ی ئه‌و وتاره‌م نووسی ئه‌م كتێبه‌ی باومه‌نم نه‌بینیبوو، به‌ڵام لیكنزیكییان هه‌یه و هه‌ڵبه‌ت جیاوازیشیان هه‌یه. به بڕوای باومه‌ن وێنه‌ی لابرینت “بووه به ئاوێنه‌یه‌ك كه تێیدا، شارستانێتی ڕۆژئاوایی له‌م قۆناغه‌ی ئێستایدا له خۆی ڕاده‌مێنێت”، بگره له‌مه‌یش زیاتر بۆته وێنه‌یه‌كی مه‌جازیی بۆ “دۆخی مرۆیی”. له سه‌رده‌می جێگیری و ئارامی، به واتایه‌كی دیكه سه‌رده‌می نه‌زمدا، دیواره‌كانی بوون به شووشه، ڕێگا پێچاوپێچه‌كانی ڕێك بوونه‌وه و هێما و ئاماژه‌ی ڕێنیشانده‌ر له‌سه‌ریان دانران و گۆشه تاریكه‌كان و كوێره ڕێیه‌كان نیشان‌دران. به‌ڵام لابرینت مه‌ترسیدار و شڵه‌ژێنه‌ره، به‌هۆی ناڕوونی و به‌یه‌كداچوونی ڕێگاكان و نه‌بوونی هێماكان و دژیه‌كی ئاماژه‌كان و كورته ڕێگای ناكۆتا و ڕێگای داخراو و به‌هه‌ڵه‌دابردنی ڕێبواری نێو مه‌یزه‌كه. به‌م جۆره ڕێبوار ده‌بێت به‌رده‌وام به دوای ڕێگای ده‌ربازبووندا بگه‌ڕێت، هیچ خاڵێكی ڕوونیش له به‌رده‌مییه‌وه دیار نییه و پنتێك نییه كه به‌ره‌وڕووی بڕوات. ژاك ئه‌تالی ده‌ڵێت: “لابرینت واته ئه‌و شوێنه تاریكه‌ی كه ڕه‌نگه ڕێگاكانی هیچ یاسایهكییان تێدا نه‌بێت، سودفه و سوپرایز له جیهانی مه‌یزدا باڵاده‌ستن، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی شكستی عه‌قڵی په‌تییه”. (باومه‌ن، مۆدێرنیته‌ی شل، به‌شی چواره‌م). به‌م مانایه ئه‌و بێ یاساییه‌ی له لابرینتدا ده‌رده‌كه‌وێت كتومت به‌هۆی چنینه زۆر ورده‌كه‌وه‌یه‌تی، هه‌موو شتێك تێیدا به‌شێكی چكۆله‌ی داخراوه، ڕێگای كورت و پێچاوپێچ و كۆنتڕۆڵ نه‌كراو، شوێنێك كه هێما و قیبله‌نوما نایخوێنێته‌وه، باكور و باشوور، چه‌ق و كه‌ناری تێدا نییه، واته شوێنێكی وه‌كو “ماكۆندۆ” كه ماركیز له “سه‌دساڵ دووره‌په‌رێزی”دا باسی ده‌كات، كاتێك كه نه‌وه‌كانی “بۆینیدیا” هه‌رچۆن به دارستان و ده‌ریادا ده‌ڕۆن سه‌ره‌نجام ناتوانن ده‌ربچن و دێنه‌وه هه‌مان شوێن. له مه‌یزیشدا به هه‌ر شوێنێكدا بڕۆیت جۆرێك له سودفه و ڕێكه‌وت و سوپرایز چاوه‌ڕێته، ئیدی هه‌موو شتێك ده‌بێته جۆرێك له گه‌مه، گه‌مه‌یه‌ك به بێ یاسایه‌كی دیاریكراو. گه‌ر ئه‌م به‌راورده دروست بێت و فه‌وزای ئه‌م سه‌رده‌مه جۆرێك بێت له لابرینت ئه‌وا ئه‌م لابرینته نه‌زمی نوێی جیهانی دروستی كردووه كه خۆیشی به‌رهه‌می كۆمه‌ڵێك گۆڕانی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی ژیان؛ گۆڕان له بواره‌كانی سیاسه‌ت، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری، جه‌نگ، كار، ته‌كنۆلۆژیا، جوگرافیا، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه، میدیا و…هتد. ته‌نیا بۆ نموونه له بواری ئابووریدا چیتر سه‌رمایه له شوێنێكدا جێگیر نییه، له ڕێگه‌ی كارگه‌ری زۆر گه‌وره و گرێبه‌ستی درێژخایه‌نی نێوان سه‌رمایه‌دار و كرێكاره‌وه (به مۆدێله فۆردیزمه‌كه‌ی) كه‌ڵه‌كه نابێت، به‌ڵكو (له قۆناغی پۆستفۆردیزمدا) كه‌ڵه‌كردنی سه‌رمایه پشت به سه‌رمایه‌ی گه‌ڕۆك و گرێبه‌ستی كورت و بێ زه‌مانه‌ت ده‌به‌ستێت، كه ده‌شێت سبه‌ی گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. نموونه‌یه‌كی دیكه: ده‌وڵه‌ت چیتر وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و پارێزه‌ری گه‌وره‌ی هاوڵاتیانی نێو سنووی وڵاته‌كه‌ی و زمان و خاك ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵكوو زیاتر ڕۆڵێكی ئیشرافی هه‌یه بۆ ئاسانكاری هاتنوچوونی سه‌رمایه و ڕێكخستنی باج و بازاڕ ده‌كات، ده‌وڵه‌ت خۆی بۆته “فه‌رمانبه‌ر”. ئه‌مه‌ی باسمان كرد گه‌ر مانایه‌كی هه‌بێت، ئه‌و مانایه‌ی هه‌یه كه ئه‌م فه‌وازیه‌ی له‌مڕۆدا هه‌یه فه‌وزایه‌كی دروستكراوه، به‌ڵام به جۆرێك دروست كراوه كه خۆیشی خۆی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه. مه‌گه‌ر كۆندۆلیزا رایس خۆی نه‌یگوت “له پێناو دروستكردنی ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ‌دا ئه‌مریكا پشت به بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌وزای خه‌لاق ده‌به‌ستێت”؟. به‌م مانایه هه‌ر سودفه‌یه‌ك له‌نێو نه‌زم خۆیدا ڕووده‌دات له پێناو سه‌پاندنه‌وه‌ی نه‌زمێكی نوێ‌دا؛ ئه‌مه‌یش به‌هیچ كلۆجێك په‌یوه‌ندی به صیرورهی نیچه‌ییه‌وه نییه. چونكه ئه‌م جۆره سودفه‌یه ته‌نیا هه‌وڵدانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین هه‌ڵدانی زار له‌نێو مه‌یزه‌كه‌دا، نه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌ك هه‌ڵدان كه بمانباته‌وه ده‌ره‌وه‌ی مه‌یزه‌كه. گه‌ر به زمانی دۆلۆز قسه بكه‌ین ئێمه ده‌بێت له‌نێو مه‌یزه‌كه‌دا هێڵی هه‌ڵهاتن بدۆزینه‌وه، وه‌ك ئه‌و زیندانییه‌ی كه له زیندانه‌كه‌یدا به دوای چه‌كێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ هه‌ڵهاتن. مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە!ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.