سۆران ڕەفعەت - نمایشی سەرمەدی

نمایشی هونەریی سەرمەدی


Loading

پۆستەری نمایشی هونەری سەرمەدی  –  Sermedy Le 437.072 SQ KM
شوێن: مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە
بەروار: ٦-١٣/٣/ ٢٠٠٧

تێمای پڕۆژەکە: ئاین

تێکستی پڕۆژەکە: نەهرۆ شەوقی

تيکستی کارەکان: هونەرمەندە بەشداربووەکان بۆ کارەکانی خۆیان نوسیووە.

فۆتۆ و تێکستەکان: لە ئەرشیفی ڕێبین مەجیدەوە وەرگیراوە

ڕێکخەری پڕۆژە: شێرکۆ عەباس 

فۆتۆگرافەرەکان: دانا زاهیر – جەمال پێنجوێنی – کامەران نەجم – ڕەوەند. 

 

 

 

 

 

 

 

نەهرۆ شەوقی – هونەرمەند
         هونەر پەروەردەکردنی گوڵێکی دڕکاویە لە چاودا

                                                                        بروس 

نەهرۆ شەوقی

هەوڵدان بۆ بە ئەنجامگەیاندنی هونەرێکی کاریگەرئامێز تاکە مەبەستی هونەرە، ئەگەر ئەو مەبەستەی نەپێکا وەک نەکردنی وایە… لەپێناوی بەرفراوانکردنی چەمکی هونەر، ئەم شێوازە هونەرییە کە بە هونەری کۆنسێپچواڵ ناسراوە هاتۆتە دروستبوون، ئەمیش پێشکەوتنێکی بزاڤی فۆرمە لەڕێگەی دەستەبەرکردنی تەکنیک و کردەیەکی نوێ بۆ گوزارشتکردن و کاریگەری ڕاستەوخۆی لە بەرکەوتنی بینەردا. کە هونەرێکە ئەقڵ تیایدا باڵادەستە، بەوەی پێشوەخت زادەی دروستبوونی، لە پانتاییەکانی هزردا سەرچاوە هەڵدەگرێت.

ئاشکرایە ئەم شێوازی کارکردنە نوێ نییە، بەڵام لە زەمینەی ئێمەدا لە چەند ساڵێک تێناپەڕێت، وە بۆ خۆشی ئاوێتەبوونی هەمەلایەنەی ژانرە هونەریە جیاوازەکانە، هەر لە بیناسازی و پەیکەرسازیەوە بیگرە  تاوەکو دەگاتە نیگارکێشان، بێگومان بە لەبەرچاوگرتنی ڕەهەندەکانی (شوێن و کات)  لەپاڵ کاریگەرییە هەستیارەکارەنی وەک ؛ دەنگ و ڕەنگ و ڕووناکی.

“پرۆژەی ئایین” ئەم بەرکەوتنە بەرجەستە دەکات لە ئەنجامی ئەو مامەڵە هەستییەی کە فۆرم و تەوزیفکردنی بە وزەی کەرەستەکان (میتال و بەرد و دار و خوێن …) کارە هونەریەکان فەزا – ڕاوم (Raum)ی شوێنەکە داگیردەکەن.

 بینەر لەم پرۆژەیە، لە زۆر شوێندا دەبێتە بەشێک یان تەواوکەری کارە هونەرییەکان. هەر ئەو بەرکەوتنەشە کە گیان بە بەری کارە هونەرییەکاندا دەکات و بەزیندوویی دەیانهێڵێتەوە. هەربۆیە چەمکی بەرکەوتن دەکرێ ببێتە پوختەی پرۆژەکە، چ گرنگی ئایین وەک بابەت بۆ دەرەوەی خۆی و چ ئایین وەک بیرۆکەی کارێکی هونەری بۆ سەر بینەر.

 

 

هونەرمەندەکان

ئاڤان عومەر   

 سروت

لەم ژوورەدا بەرکەوتن لەگەڵ ٥٢ ژمارەیە، کە ژمارەی ڕۆژەکانی هەینین لە ساڵێکدا. ژوورەکە تاریکە، تەنها ژمارە هەیە بە ڕەنگی سوور “لێزەری لایت کە هەر لایتێک هەڵگری ژمارەیەکە.“ ژمارە سوورەکان زەوی و دیوارو بنمیچی ژوورە تاریکەکەیان تەنیووە. کاتێک بینەر لە دەرگای ژوورەکە وە دێتە ناوەوە، بە تاریکیدا تێدەپەڕیت، تەنها ژمارە سوورەکان دەبینێت لە هەموو چواردەوریدا. لەم تاریکیەدا بە بێ ویستی خۆی، ژمارەکان لەسەر جەستەی دیار دەکەوێت و دەبێت بەبەشێک لە ژوورەکە.

 

ئاڤان عومەر – پێشانگای سەرمەدی

 

ئاڤان عومەر – پێشانگای سەرمەدی

 

 

ئەڤین ڕەفیق

زۆر شت لە ئاین دا بە جۆرێک لە چوارچێوە گیراوە، پرسیارکردن و نا- دڵنیایی دەربارەیان تابووە و نابێت لەو ڕەهەندە نزیک ببیتەوەو بپرسیت. ئەمە واتا بیرکردنەوە تێیدا ئامادە نییە و گەشەی نەکردووە و بە وەستاوی ماوەتەوە.

“ئەم کارەی ئەڤین لەسەر بورکا بوو. ئەڤین لە شوێنێکی داخراودا تەلەفیزیۆنێکی دانابوو کە تەنها نمایشی جلوبەرگی نیشاندەدا، بینەر لە کوونێکی بچوکەوە دەیتوانی سەیربکات، لە ڕێگەی یەک چاوەوە کە لە پشتی پارچەیەک قوماشێکی تۆڕبەندەوە  دەیتوانی نمایشی ناو تیڤیەکە ببینێت وەک چۆن ژنێک کە بورکا دەپۆشێت دەتوانێت دنیا ببینێت.“

 

ئەڤین – ڕەفیق -پێشانگای سەرمەدی
ئەڤین ڕەفیق – پێشانگای سەرمەدی

 

 

ئاودێر عوسمان

سمێڵ سیمبۆلی ناسینەوەی ئایدیاکانی ڕووخساری مرۆڤە، هەر ئەو سیمبۆلەش دەبێتە کولتورلە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا.

“کارەکە ١٢ فۆتۆی ٥٠x٣٠ سم“ە

 

ئاودێر موسمان -پێشانگای سەرمەدی

 

 

چرۆ عوسمان

کاتێک مرۆڤ لە نێوەندی بابەتە ئایینیەکاندا دەمێنێتەوە لە فەزایەکی دوور لە سەربەستی بیرکردنەوەدا، ئەوا بیرکردنەوەکان وایان لێ دێت کە بەتەنها بیر لە ڕۆحیەتی ئەو بابەتە ئایینیانە بکاتەوە و لێی دەرنەچێت.

لەم کاتەدا مرۆڤەکان خۆیان بەڕەهەندی وشەکانەوە دەنوسێن و تەنها ئەو ئەرکە جێبەجێدەکەن، کە ئەمەش خۆگونجاندنێکە لەگەڵ بیری بە قیبلەکردنی بیناسازی و دوورکەوتنەوە لە لایەنە مرۆییەکانی بواری بیناسازی.

“ ئەم کارەی چرۆ دوو بەش بوو؛ بە شێکی پر بە زەوی ژوورەکەی کە نمایشی تێدا کردبوو MDF  ڕاخستبوو، نەخشەی یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی لەسەر هەڵکۆڵیبوو. بەشی دووەمی ڤیدۆیەک بوو کە بە داتا شۆیەک  لەسەر دیواڕی ژوورەکە درابوو، وێنەی قیبلە نماو مزگەوتی پشان دەداو ووردە ووردە  وێنەکان بە بلۆک دادەپۆشران.“

چرۆ عوسمان -پێشانگای سەرمەدی

 

 

چرۆ عوسمان -پێشانگای سەرمەدی

 

 

هێمن حەمید

پێڵاو لەم کارەدا پێکهاتەی چەند فۆرمێک لە خۆ دەگرێت کە جیاوازی ڕەگەز و شێوە و قەبارە و ڕەنگەکانە کە مێژووی گوناهەکانی مرۆڤی لە مێژووی  خۆیدا کۆکردۆتەوە.

فۆرمی پێڵاو هەمیشە فۆرمی سنوورێکە لەنێوان مرۆڤ و زەوی، ئاین لە ڕێگەی شوێنە پیرۆزەکانەوە مرۆڤ نزێکدەکاتەوە لە ئاسمان، پێڵاو کە بەشێکە لەو پەیوەندییەی مرۆڤ و زەوی، بۆیە دەبێت لەدەرەوە دابنرێت.

هيمن حەمید -پێشانگای سەرمەدی

 

 

جوان جەمیل

ژمارەیەک لە هێڵی ڕەنگاوڕەنگ بە شێوەی ئاڕاستە لەسەر زەوی دەردەکەون ( زەرد، شین، سور، سەوز) بە پێوانەی ٣٠ سم، بەبێئەوەی ڕەنگەکان ئاماژەبن بۆ شتێکی دیاریکراو، ئەم کارەیان پێ ئەنجامدرابوو. لە دەرگای سەرەکی (ئەمنە سوورەکە)وە ئەم هێڵە ڕەنگاوڕەنگانە دەستیپێدەکرد. هەر ڕەنگێک بینەرەکانی ئاڕاستەی بینایەک دەکرد کە کاری تێدا نمایش کرابوو. ئەوە یەکەمجار بوو کە زۆرێک لە بیناکانی ئەمنە سوورەکە بەکاربهێندرێت و کاری تێدا نمایش بکرێت. ئەمەش پرسیارو کێشەی ئەوەی دروستکردبوو چۆن بینەرو ئامادەبووان کارەکان بدۆزنەوە. لە ئەنجامدا ئەم کارە سەرجەم هۆڵەکانی نمایش و کارە هونەرییەکانی پێکەوە گرێدایەوە.

جوان جەمیل – پێشانگای سەرمەدی

 

 

نەرمین موستەفا

نهێنی جلەکان ……

 

 

نەرمین موستەفا -پێشانگای سەرمەدی

 

 

نەرمین موستەفا – جلەکان –  Sermedy Le 437.072 SQ KM
شوێن: مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە
بەروار: ٦-١٣/٣/ ٢٠٠٧

 

 

نەورۆز مەحمود –  بونیاد

ئەم کارە لەچەند توڵێکی تەختە پێکهاتووە کە هەموو تەختەکان بەیەک جۆر داتاشراون، وە یان هەر فرێمێکە و چەند بارەکراوەتەوە. بەشێوەیەک کە مەودای نێوان دوو تووڵی تەنیشت یەک، بەجێگا هەڵکۆڵراوەکانیشەوە یەک دوورییە.

من دەەمەوێت لێرەدا باسی هەموو بونیادەکان بکەم  کە لەوپەڕی بەناو یەکداچوون و چڕبوونەوەشدا یەکتری نابڕن، بەڵکو مەوداکانی نێوانیان وەک چۆن لەسەرەتاوە دروست دەبێت هەرواش لە کۆتاییدا دەمێنێتەوە.

کارەکە لە بیست توڵی تەختە پێکهاتووە کە درێژییان یەکسانە و (٢٩٠ سم)ە و پانی هەر توڵێکیش لە فراوانترین شوێندا لە (١٢ سم) تێناپەڕێت، هەروەها ئەستوری تووڵەکان  (٤ سم)ە وە ڕوبەری بنکەو بنمیچی  کارەکەش لەناو چێوەیەکی لاکێشەی ( ٧٥ * ٩٥) یدا دروستکراوە.

نەورۆز مەحمود -پێشانگای سەرمەدی

 

 

 

پێشەوا مەحمود

ئەم پارچە پەڕۆیە لە کولتوری ئێمەدا لەلایەن شێخ و سەید و پیاوە ئایینیەکان بۆ چارەسەری دەروونی و چاوەزار و نەخۆشییە هەمەجۆرەکان بەکاردێت، لەبەرامبەر بڕێک پارەدا دەدرێت بەوکەسەی پێویستیەتی و تەنانەت بۆ چارەسەری ئاژەڵیش… مەبەستی من لەم کارەدا ئەوەیە کە ئێستا وەک بەشێک لە بەدەست هێنانی ماددە بەکاردێت کە ئەمەش بە بڕوای من بەشێکی گرنگی جیهانگیرییە.

 

پێشەوا مەحمود – پێشانگای سەرمەدی

 

 

 

ڕێبین مەجید

ئەم کارە پێکهاتوە لە چوار مایک، کە دوو مایکیان لەدەرەوەیە دوو مایکیشیان لە ناوەوەیە. ئەو دوو مایکەی ناوەوە دەنگی ناوەوە دەبەن بۆ سێ بڵندگۆی مزگەوت لە دەرەوە، لە هەمانکاتدا دوو مایکەکەی دەرەوەش دەنگی دەرەوە دەبەن بۆ بیست بڵنگۆی  ناوەوە… ئەو بارەی  کە ئێستا لە مزگەوتەکاندا هەیە لە ناوەوە بۆ دەرەوە، لەم کارەدا ئەو سنوورە تێکدەشکێت و شانسێک هەیە بۆ ئەوەی کە پەیوەندییەک لە نێوان ناوەوە و دەرەوەدا دروستبێت.

ڕێبین مەجید -پێشانگای سەرمەدی
ڕێبین مەجید – پێشانگای سەرمەدی

 

ڕێبین مەجید -پێشانگای سەرمەدی

 

 

ڕۆژگار مەحمود

وەستان بەرامبەر دەستپێکی بیرکردنەوەیەکی نوێ دانانی ئاماژە لەسەر هەریەک لەو ماوانەی بە بیرکردنەوەی خۆی دەتوەستێنێ… لە خاڵێکەوە وەستان لە ئاستی پرسیارێکی سەرەکی تابلۆدا بۆ کولتوری باو دەست پێدەکات بۆ ناو هەموو ئاستە جیاوازەکانی بیرکردنەوە هەستکردن بە جۆرێک لە شێواندن…  جارێکی تر لە خاڵێکدا پرسیارە سەرەکیەکە کۆدەبێتەوە لە بچوککردنەوەی مرۆڤ و گەیاندنی ئەو کەشیگەراییەی  چوارچێوەیەکی باو وەردەگێڕێتە سەر  پرسیارێکی قووڵتر لەخۆی.

ڕۆژگار مەحمود -پێشانگای سەرمەدی

 

ساکار فاروق

من و تۆ مرۆڤین، دوو ڕەگەزی جیاوازین، دوو تەواوکەری یەکترین. بە پێچەوانەوە ئاین  بە کارماندێنێت، وامان لێدەکات کە بە شێوەیەکی جیاواز لەیەک بڕوانین.

ساکار فاروق – پێشانگای سەرمەدی

 

 

 

سەربەست

(قورئان) ئەم ئۆبجێکتەیە هەڵگری چیرۆکێکی تایبەتییە لەگەڵ ژیانی مندا، کە ماوەیەکی زۆرە لە ماڵەکەماندا هەڵگیراوە. بەشێوەیەک هەرکاتێک ویستبێتمان بیگوێزینەوە بۆ شوێنێکی تر دەبێت دەستنوێژ بگریت، لەم کارەی مندا ئەو جامە شوشە بچوکانەم داناوە کە لەهەر یەکێکیان ئاوی تێدایە کە وادەکات کاتێک دەتوانی دەستبدەیت لە (قورئانەکە) کە پێشتر ئاوت بەرکەوتبێت.

سەربەست – نمایشی سەرمەدی

 

 

 

شەمێران موحەمەد

 

شمێران موحەمەد – پێشانگای سەرمەدی

ڕێکە بەناو زەنگەکاندا

ڕێکە بەناو زەنگەکاندا مەترسە

کاتێک دەڕۆیت بەناو زەنگەکاندا مەترسە

من و ئاین پێکەوە ژیان بەسەردەبەین

زۆر کات بەر زەنگەکان دەکەوین

ڕامان دەچڵەکێنن زۆرجاریش

لە دوور گوێ بیستی دەبین

هەمان ڕاچڵەکاندنە کە بەری دەکەوین

سڵەمینەوە لە زەنگەکان ڕێکردنە بە ناویدا

بێ ئەوەی دەستی لێبدەیت.

شێرکۆ عەباس 

هەموو کولتورێکی ئاینی نێرە.

شێرکۆ عەباس -پێشانگای سەرمەدی
شێرکۆ عەباس -پێشانگای سەرمەدی

 

پێشانگای سەرمەدی – شێرکۆ عەباس

 

 

شیروان فاتح

ژەنگی سوری ئاسن( ئۆکسیدی سووری ئاسن) سێ پارچەی ٥٠x٦٥ سم

تەختە ڕەش ٥٠x٦٥ سم

تەختە ڕەش ٢٠٠x  ٨١،٥سم

تەختە ڕەش٢٠٠X ٣٩،٥ سم سێ

پلێتێکی تیژی ئاسن سێ پارچەی ٥٠ X٦٥ سم

دوو بۆکس کە لە شوشە و داری تەختەڕەش دروستکراوە و تەباشیری تێکراوە. هێزی تەباشیرەکان لەسەر هێڵە ڕێکەکە، هەر سێ فۆرمەکە لەسەر تەختە ڕەشەکە لە یەک جیا دەکاتەوە.  تەباشیر لێرەدا لە ئیشەکەی خۆی کە نوسینە، دابڕێندراوە و لەسەر ڕووبەری ماتریاڵێکی ڕەق و وەستاودایە.

 

شیروان فاتیح -پێشانگای سەرمەدی

 

 

 

شیروان فاتیح -پێشانگای سەرمەدی

 

 

سۆران ڕەفعەت

بەهۆی ئەو زانیاریانەی کە لەسەر هەر ماتریاڵێک بۆ هەڵگرتنی خۆراک یان خواردنەوە هێڵێکی سوور حەڵاڵ لە حەرام جیادەکاتەوە بەڵام کاتێک زانیاری سەر ئەو دوو قوتوی خواردنەوانە لادەبرێت ، ئاستەمە بتوانین حەڵاڵ لە حەرام جیابکەینەوە. ئابووریش  لە جەمسەرێکەوە پەیوەندی پتەوی لەگەڵ کولتورە ئاینییەکاندا هەیە.

“ئەم کارە دوو قوتوی خواردنەوەی بیرەو کۆلا بوو، کە زانیاریەکانی سەریان سڕدرابوونەوە“

 

سۆران ڕەفعەت – نمایشی سەرمەدی

 

 

 

تێکۆشەر نەجات

لەم کارەدا ئیشم لەسەر کیسەی خوێن و زانیاریەکانی سەری کردووە، کە ژمارەیان  هەشت ٨ کیسەی خوێنە. بەشێوەیەک دانراوە کە هەر دوو کیسە خوێنێک کە لەو جۆردا وەکو یەکن بەڵام لە ڕووی RH جیاوازن لە یەکتری. ئەم دوو کیسە خوێنانە پێکەوە دەچنەوە ناو کیسێکی تری بەتاڵ، مەبەست لەم کارە پەیوەندی نێوان بۆماوە و ئاینە.

تێکۆشەر نەجات -پێشانگای سەرمەدی

 

 

تێکۆشەر نەجات –  Sermedy Le 437.072 SQ KM
شوێن: مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە
بەروار: ٦-١٣/٣/ ٢٠٠٧

 

 

 

یادگار ئەبوبەکر

ئەوەی من و تۆ لەیەکتری جیا دەکاتەوە هەڵبژاردنەکانمانە، تەنانەت تا دەگاتە ئەوەی کام جۆر  لە تەوالێت – ئاودەست (WC) هەڵدەبژێرین. بێگومان ئەمەش پەیوەندیەکی  گشتی  بە ئاینەوە هەیە، بەڵام بەتایبەتی لە ئاینی ئیسلامدا کۆمەڵێک نەریتی تایبەتی بۆ بە بەکارهێنانی  ئاودەست و شێوازی تارات گرتن،  بوونی هەیە.

یادگار ئەبوبەکر – پێشانگای سەرمەدی

 

یادگار ئەبوبەکر – نمایشی سەرمەدی

 

 

 

زانا ڕەسوڵ

کاریگەری ئاین لەسەر کولتور وەها دەکات هەر کولتورێک خەسڵەت و تایبەتمەندی خۆی هەبێت.  ئەم خاڵەش وەها دەکات کە جۆرێکی تر لە مەعریفە بەرهەمبێت جیاواز لەوانەی پێش خۆی، بەڵام ئەم جیاوازییە کە بەرهەمدێت خاڵی نابێت لە ژیاندۆستی و ئیستاتیکا.

زانا ڕەسوڵ -پێشانگای سەرمەدی

 

زانا ڕەسوڵ -پێشانگای سەرمەدی

 

 

 

 

 

زەریا عەدنان  

لە ناو سنوورە دیاریکراوەکانی ئایندا، مرۆڤ هەمیشە بونەوەرێکی گوناهبارە.

زەریا عەدنان – پێشانگای سەرمەدی

زەریا عدنان – پێشانگای سەرمەدی

 

 

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌