نووسینی مێخی
نووسینی مێخی

نووسینی مێخی وەک درێژکراوەی هۆشیاریی زاگرۆسی – سەباح یاسین


Loading

نووسینی مێخی وەک درێژکراوەی هۆشیاریی زاگرۆسی:

شیکارییەکی فیلۆلۆجی بۆ وشەی «ئا-نیر» (a-nir)ی سومەری

سەباح یاسین

سەباح یاسین
سەباح یاسین

پێشەکی: مێژووی مادیی زمان و هۆشیاریی زاگرۆسی

زانستی فیلۆلۆجی (زمانەوانیی مێژوویی) لەو ڕوانگەیەوە بۆ زمان دەڕوانێت کە دیاریدەیەکی مادی، کۆمەڵایەتی و مێژووییە، نەک بەخشیشێکی میتافیزیکی و لەناکاو بێت. زمان و سیستەمی نووسین بەرهەمی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی مرۆڤن لەگەڵ ژینگە و دیاریدەکانی سروشت—نیشتەجی، ئاژەڵ/مەلداری، کێڵان، ئاو، لافاو و دەنگی باران بەشدارن.

لە چیا و شیوەکانی زاگرۆسدا، هۆشیاریی مرۆڤی کۆن لە ڕێگەی دەنگەکان و پێکهاتەی سروشتەوە شێوەی گرت. کاتێکیش نووسینی مێخی (Cuneiform) لە باشووری دووئاوان (مێزۆپۆتامیا) سەری هەڵدا، لە ڕاستیدا ئامرازێک بوو بۆ جێگیرکردنی مادییانەی هەمان ئەو هەست و هۆشیارییە سروشتی و کشتوکاڵییەی کە هەزاران ساڵ بەرلەوە، لە ناوچەی زاگرۆسدا پەرەی سەندبوو.

١. لە دەنگی سروشتەوە بۆ هێمای مێخ (سێگۆشە): سەرچاوەی مادیی زمان

پێش داهێنانی نووسینی مێخی، زمانی مرۆڤی زاگرۆسی زمانی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بووە لەگەڵ گەردوون و سروشت و سروشتی هەبووندا. مرۆڤی دێرین دەنگەکان و پێکهاتەی وشەکانی لە ئاواز، لافاو، جووڵەی وەرزەکان و دیاریدەکانی دەوروبەری خۆی وەرگرتووە.

قۆناغەکانی گەشەی هۆشیاری و نووسین:

  • دیاریدەی سروشتی و ژینگەیی: دەنگ و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی مرۆڤ لەگەڵ سروشت و ئاودا سەرەتای مانا دانە بە ئاو/هەبوون.
  • هۆشیاری و زمانی قسەکردن: پەنگخواردنەوە و درێژبوونەوەی مانایی لە کۆمەڵگەی جووتیاریدا.
  • نووسینی مێخی لەسەر تاتەقوڕەکان: نەخشاندن و جێگیرکردنی مادییانەی هۆشیاری لەسەر قوڕ/نەرمی هەبوو.

زانستی فیلۆلۆجی بڕوای بەو میتۆدە خەیاڵییە نییە کە بانگەشەی ئەوە دەکات «زمان یان نووسین بەشێوەیەکی میتافیزیکی و لەناکاو لەلایەن خودا یان هێزە ئاسمانییەکانەوە پێشکەش بە مرۆڤ کراوە». بەڵکو بەڵگە  مێخییەکان سەلمێنەری ئەوەن کە وشەکان ڕەگیان لە ئەزموونی ڕۆژانە، کێڵان زەوی یان هەست و هوش دا، وەکو بوون ئاو، وەرزەکان و دیاریدە مادییەکاندان هەیە.

٢. شیکاریی فیلۆلۆجی و فۆنۆلۆجی بۆ هێما مێخەکان

بەپێی تۆمارەکانی فەرهەنگی سۆمەریی پێنسلڤانیا (ePSD)، هێماکانی پەیوەست بەم بابەتە بریتین لە:

  • ئاو ( / 𒀀): ئاماژەیە بۆ (ئاو، تۆو، نەوە / Akk. mû, rihûtu).
  • نیر ( / 𒉪): ئاماژەیە بۆ (سپاردە، ئەسپاردە، ئەمانەت، متمانە، ئاماژە / Akk. tukultu).
  • ئوو ( / 𒌑): دیاریپێکەری مێخی بۆ گیا، سەوزایی و ڕووەکەکان.

پێکهاتە و ماناکانی وشەی «ئا-نیر» (  / 𒀀𒉪):

  • پێکهاتە و ماناکانی وشەی «ئا-نیر» (a”-” nir / 𒀀𒉪):
  • ئەم دوو مێخە («𒀀𒉪» و « 𒌑𒀀𒉪 ») لە شێوەی زاراوەی فۆنۆلۆجی و گۆکردندا بە «ئا-نیر» دەخوێنرێنەوە، کە لە ڕووی مێژووییەوە بە شێوازی جیاواز نووسراون و بە سێ مانای سەرەکی هاتوون. لە زمانی کوردیدا، چەمکەکانی وەک «چیمەن» (بۆ گیا و سەوزایی) و «چەم» (بۆ ڕێڕەوی ئاو)، هەروەها دیاردەی «شینگێڕان» وەک کارێکی بەرهەمهێنان /فرمێسکڕژان، پەیوەندییەکی قووڵ پێک دەهێنن. ئەمەش دەریدەخات کە وشەی «ئا-نیر» مانای بنەڕەتیی خۆی لە وێنە و کرداری «ڕژانی ئاو/فرمێسک» و لە گوزارشتی سروشتەوە مانای کرداری وەرگرتووە:
  • گیا و چیمەن (u_2 “-” a-nir / 𒌑𒀀𒉪): وەک لە فەرهەنگدا هاتووە (8 نموونە)، ئاماژەیە بۆ چیم، چرگ، چیمەن، گیا، سەوزەگیا، جێ‌لەوەڕ، مێرگ و گیاجاڕ.
  • شیوەن و ماتەمینی (a-nir / 𒀀𒉪): وەک لە فەرهەنگدا هاتووە (100 نموونە)، ئاماژەیە بۆ چەمەری، شین، شیوەن، ڕۆڕۆکردن و لاواندنەوە (Akk. tanēhu / ناڵە، ئاه‌وئۆخ، خەم و پەژارە).
  • پیشە و کار (a-nir / 𒀀𒉪): وەک لە فەرهەنگدا هاتووە (3 نموونە)، ئاماژەیە بۆ کار و پیشەی شیوەنگێڕی و لاواندنەوە لە کۆمەڵگەی دێریندا.

٣. ڕەگوڕیشەی زاگرۆسی و بەراوردی لەگەڵ زمانی کوردیدا

تێگەیشتن لە پەیوەندیی نێوان «ئاو»، «ڕێڕەو»، «شیوەن» و «شێوە» بەبێ ڕەچاوکردنی ژینگەی شاخ و شیوەکانی زاگرۆس مانای تەواو ناگەێنێت. ئەم چەمکانە لە ڕێگەی کار و بیری مێشکەوە (مێ +شک) لەسەر بنەمای دەنگ و وێنەی سروشتی زمانەکە پەرەیان سەندوە:

چەمەری: لە زمانی کوردیدا وشەی «چەم» (ڕێڕەوی ئاو) ڕەگی ئەم مۆسیقای ماتەمینییەیە. بە هەمان شێوەی ڕژانی ئاوی چەم لە وەرزی لافاودا، چەمەری گوزارشت لە فرمێسکی بەخوڕ و خەمی قووڵ دەکات.

تۆڕی مانایی «شێ»، «شین»، «شیوەن» و «شێوە»

  • شێ: تەڕایی خاک بۆ تۆوچاندن.
  • شینبوونەوە: سەوزبوون و ژیانەوەی ڕووەک.
  • شیوەن: دابەزینی ئاو (فرمێسک) لە چاوەوە وەک دابەزینی باران.
  • شین: هێمای سەوزبوون و هەروەها ڕەنگی ڕێوڕەسمی ماتەمینییە (شینگێڕان).
  • شێوە: ڕێکخستنی شینگێڕان و دارشتنی شێوازی داڕشتنەوەی خەمەکان.

٤. خشتەی بەراوردی هۆشیاریی سروشتی و نووسینی مێخی

چەمکی زانستی

وێنەی زمانی دێرین (پێش نووسین)

نووسینی بزماری (درێژکراوەی هۆش)

بەردەوامی لە زمانی کوردیدا

ئاو و تەڕایی

دەنگی ڕژانی ئاو و دڵۆپەی باران

a / 𒀀

ئاو، ئاف، شێ

متمانە و ڕێڕەو

درێژبوونەوە و ئەسپاردە لە زەویدا

nir / 𒉪

پەیوەندی، ڕێڕەو، متمانە

گیا و سەوزایی

شینبوونی گیا و چیمەن

u-a-nir / 𒌑𒀀𒉪

چیمەن، مێرگ، گیاجاڕ

خەم و ڕژان

لافاو و وێرانبوونی کێڵگە

a-nir / 𒀀𒉪 شیوەن

چەمەری، ناڵە، شیوەن

ڕێکخستنی کۆمەڵ

دابەشکاریی کاری گوند

a-nir پیشەی شیوەنگێڕی

شیوەنگێڕ / ڕۆڕۆکەر

٥. سەرچاوە فیلۆلۆجی و مێژووییەکان

  • فەرهەنگی سۆمەریی پێنسلڤانیا (ePSD):
    • بەڵگەنامەی o0024199 بۆ مانای گیا ( ).
    • بەڵگەنامەی o0024201 بۆ مانای شیوەن و ماتەمینی ( ).
    • بەڵگەنامەی o0024203 بۆ مانای پیشە و کار.
  • Michalowski, P. (1989): Lamentation over Sumer and Ur, p. 98.
  • Peust, C. (2007): گۆڤاری NABU, ژمارە 70.
  • Pomponio, F. & Visicato, G. (1994): دەقەکانی شوروپاکی دێرین (ED Šuruppak 63-64 n18).

دەرئەنجام

نووسینی مێخی بەڵگەی بازدانی مادیی مرۆڤە لە وێنەی بینراو و بیستراوی سروشتییەوە بۆ تۆمارکردنی وێنە و دەنگ لەسەر تاتە قوڕینەکان. وشەی «ئا-نیر» (𒀀𒉪) و بەردەوامیی چەمکەکانی وەک «چەمەری، شێ، شیوەن، شێوە» لە زمانی کوردیدا سەلمێنەری ئەوەن کە زمانی مرۆڤی ناوچەکە لەسەر بنەمای یاساکانی گەشەی مادی، کار و بیری مێشک، و ئەزموونی ڕاستەوخۆی ژینگەی زاگرۆس داڕێژراوە.

بیروڕاكانی بابه‌ت و شێوازی نوسین و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. ‌