ئێمه كه به خێرایی شه‌ڕ گه‌وره بووین
فله‌یحه حه‌سه‌ن(*)
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە : نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئێمه كه به خێرایی شه‌ڕ گه‌وره بووین
خواوه‌ند كه تۆوی چاند ، لێی نه‌پرسین
وتی : ببن ! بووین
مناڵانێك لاڵه‌پته
به چرپه‌ی ماڵه نووستووه‌كان
به‌ره‌و قوتابیخانان ڕا ده‌كه‌ین
به دوعای دایكان ده‌وره‌دراو
له ترسی هه‌موو شتێك ..
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه
ژیانی هه‌موومانی
له ڕسته خنكێنهرهكهیا كۆ كرده‌وه :
“ پاش ده ڕۆژی دی ،
دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕ ده‌گه‌ڕێینه‌وه “
(نازه‌نین) به شێوه تام كوردییه‌كه‌ی وای وت
ئێمه‌ی قوتابیش
له گۆڕه‌پانی ڕیزوهستانا كۆ ببووینه‌وه
ڕۆح داچه‌قیو
سه‌رسام و ترسا‌و ..

ڕۆژگار درێژ بوونه‌وه و بوون به ساڵ
په‌رت و بڵاو بووین
كوڕان بۆ گۆڕه‌پانی هـاڕیـن ..
كچانیش به‌ره‌و كۆسپه‌ی چاوه‌ڕوانی ..
براده‌ره‌كانم هه‌رگیز نه‌گه‌ڕانه‌وه
پاشماوه‌كانیان سندووقهدار كۆی كردنه‌وه
كه به كونی جودایی ڕازێنرابوونه‌وه
دایكیشم وه‌ك ئێمه
دووچاری چاوه‌ڕوانی ببوو
داده‌نیشت چاوه‌ڕوانی باوكمان له‌گه‌ڵ به‌ش بكا
كه جارێ دێته‌وه و
چه‌ندان جار ده‌ڕوا
ناشزانین بۆ كوێ ..
ئه‌گه‌ر بیویستبا
خۆی له پرسیاره‌كه به دوور بگرێ
ده‌یگوت : بۆ به‌ره‌یه‌كی جوولاو .
وامان لێ هات ڕۆژه‌كانمان كۆ ده‌كردنه‌وه
به زۆر، به هه‌شت ساڵنامه
له خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتندا
ده‌نووساند
وامان لێ هات
چاومان به خۆڵی گۆڕستانان ده‌ڕشت
چیتریش به‌ده‌ر له لافیته‌ی
( بژی سه‌رۆك) نه‌بوو
ئینجا به ڕاستیش زۆر ژیا
تا شه‌ڕ له شه‌ڕ بدروێـتهوه
پوریشم ڕۆژه‌كانی خۆیم بۆ ده‌ژمێرێ
كوڕه‌كانی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
هه‌موویانی له یه‌ك پرسه و
بێده‌نگییه‌كی درێژ كۆ كرده‌وه …

به سه‌ركه‌وتوویی له شه‌ڕدا ده‌رچووین
هێ هێ هێ هێ
سه‌رۆك وتی :
با بچینه شه‌ڕی دووه‌می
سه‌ربازه‌كان هیچیان له‌باره‌ی
ئاڵاههڵگرهوه نه‌ده‌زانی ..
………………
دایكم (نیتاق)ی براكه‌می ده‌ژماردن
ده‌شیزانی شه‌ڕ
له گه‌مه‌یه‌كی دۆڕاو زیاتر نییه ..
برسی ده‌بین
ئێمه برسی ده‌بین
ورگی سه‌رۆكیش گه‌وره ده‌بێ
له ئیستگهكانا به گریانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ :
ته‌نێ قاتێكم هه‌یه
له پشته‌وه‌ش
به فڕۆكه‌یه‌كی زێڕكفت
ژن بۆ كوڕه‌كه‌ی دێنێ ..
……………..
مه‌ترسه!
هاوسێكه‌م
ده‌ست ده‌خاته سه‌ر شانی كوڕه‌كه‌ی
به زیندوویی له شه‌ڕ هاتمه‌وه
ده‌شمێنم
پێش به‌یانیدان به‌ره‌و نه‌خۆشخانان ڕا ده‌كا و
هه‌ندێ له خوێنبه‌ره‌كانی
ده‌كاته پاره و ڕه‌وانه‌ی ده‌كا …

خوشكم داده‌نیشێ كۆرپه‌كه بنوێنێ
گۆرانی بۆ ده‌ڵێ :
ده‌مه‌وێ شه‌ڕ نه‌یه‌ته‌وه و
تۆم بۆ بهێڵێته‌وه
جێی كۆچكردوو كه دووباره نابێته‌وه
بۆ
پڕ بكاته‌وه
ـ مه‌به‌ستی باوكییه‌تی ـ
شه‌هیدی شه‌ڕان ..
به‌ڵام شه‌ڕ به‌دفه‌ڕه
ڕیاكاره
بۆ فرتوفێڵ داڕێژراوه
گوێ ڕاده‌دێرێ
له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی مناڵه‌كه
دێ ده‌یڕفێنێ
تۆ تێر نابی ؟
داخۆ ڕۆژێك نایێ
هه‌ندێ له خانه‌واده‌كه‌مان
ـ وه‌ك خه‌ڵكی ئێره ـ
به ئارامی تێیدا بژین ؟
داخۆ ڕۆژێ نایێ
له په‌ڕاوی ژیاندا
هه‌ندێ ئومێدی تیا ببینین
بووبێته ڕاستی ..؟
تۆ ژن نیت
تا ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵت بدوێم
ناوی ئاماژه‌ی (ئه‌و)یش لایق به تۆ نییه
تۆ له خراپكارێكی ڕه‌ها زیاتر نیت .
(*) فله‌یحه حه‌سه‌ن : شاعیریكی عیراقییه ، له شاری (نه‌جه‌ف ) له‌دایك بووه ماوه‌یه‌ك مامۆستایه‌تی كردووه له یه‌كێك له دواناوه‌ندییه‌كانی كچان . ماسته‌ری له زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه . تا ئێستا ژماره‌یه‌ك كۆشیعری بڵاو كردوونه‌ته‌وه . یه‌كێكه له‌و ژنهشاعیرانهی تراژیدیا له قه‌سیده‌كانیدا ون نییه ، بۆیه هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌گران به شاعیری سه‌رده‌می شه‌ڕ ناوی ده‌به‌ن . حاڵی حازر له ویلایەتی (نیۆگێرسی) ئەمه‌ریکادا ده‌ژی .
(**) له ماڵپه‌ڕی ( الحوار المتمدن)ـه‌وه ژماره 4597 له 8/10/2014.كراون به كوردی
بڕوانه :
https://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=436179
