![]()

میوانێكی دره‌نگ وه‌خت
بیست و ئه‌وه‌نده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌كی ڕۆژێكی به‌هاری وه‌كو ئه‌مڕۆ، له ده‌رگا درا… له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌نیا بووم به ده‌گمه‌ن له ده‌رگام ده‌درا… ده‌رگام كرده‌وه، ژنێكی ئاوا سی ساڵی له ته‌نیشت ده‌رگاكه‌وه خۆی دابووه پاڵ دیواره‌كه‌وه…سه‌رپۆشێكی سپی به‌سه‌ردا دابوو، زوڵفه شێواوه‌كانی له‌ژێر سه‌رپۆشه‌كه‌یه‌وه لایه‌كی گۆناكانی داپۆشیبوون… وه‌ك ناسیاوێك و له‌مه‌وبه‌ر گفتوگۆمان له نێوان دا بووبێت زۆر به ئاسایی پرسی:
” ئه‌رێ لوقمان بۆ نه‌هاتۆته‌وه، كه له ماڵ ده‌رچوو وتی زۆرم پێ ناچێت… دوو سێ مانگه سۆراخی نییه:
بیرمه، ئه‌و كاته به زمانێكی شیرین وتم: ” من لێره ته‌نیام تازه هاتووم و ئاگام له هیچ نییه…”
” ئا… قه‌ینا، به‌ڵام كه بینیت پێی بێژه دایكت چاوه‌ڕێت ده‌كات…!”
بێ ئه‌وه‌ی هیچی كه بڵێ، ناوی خۆی بڵێت، یان له كوێ داده‌نیشێت دووركه‌وته‌وه… له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم: یه‌كی ئازیزێكی لێ ون بێت هۆش و فكریشی له‌ده‌ست ده‌دات…
دواتر، دره‌نگ دره‌نگ به‌ڕێكه‌وت له كۆڵانه‌كه‌ی پشته‌وه ده‌مدیت… به‌ڵام به ڕواڵه‌ت سه‌رو ڕووخسار‌و جلوبه‌رگی ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌بوو… بزه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌سه‌ر لێو بوو به كراسێكی شڕی بێ ره‌نگه‌وه به پابوجێكی لاستیكه‌وه ده‌گه‌ڕا… ڕه‌نگی سه‌وزه‌یه‌كی مه‌یله‌و زه‌رد ده‌یڕوانی…
له كه‌سی دیكه‌م گوێ لێ نه‌بوو بڵێ، له ده‌رگامانی داوه‌و پرسیاری لوقمانی كردبێت.
جار جاره‌ش ده‌مدیت به ته‌نیا دانیشتووه‌و چاوی له دوور بڕیووه… ماوه‌یه‌كی زۆر نهمدیهوه… وتم، به‌ڵكو لوقمان هاتبێته‌وه…
به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌یه‌ش، دوای ئه‌وه‌نده ساڵه هه‌مدیس ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ له ده‌رگا درا… به هه‌مان ریتمی ده‌رگا لێدانه‌كه‌ی ئه‌و ئێواره‌یه‌ی زوو، ئه‌مجاره‌یان، چاوی له چاوم بڕی، موكڕتر پرسی: ئه‌رێ لوقمان بۆ نه‌هاته‌وه؟!. زۆری پێ چوو سۆراخی نییه!
ئه‌م جاره‌یان نه‌مگووت، نازانم… خۆشم نازانم بۆ وام كرد وتم؛ به‌ڵێ، هاتۆته‌وه… له‌م دیوه‌وه ده‌رگاكه‌م ترازاند تا بێته ژووره‌وه… كه‌مێ وه‌ستا… دوو دڵ بوو… تا، ویستی بگه‌ڕێته‌وه… كه‌مێكی تر وه‌ستا… له پڕ هاته ژووره‌وه به‌ڵام شپرزه‌یی و په‌شۆكاوی پێوه دیار بوو… وتم؛ ئێستا بانگیدهكهم،.. من ئه‌م وازیهی بۆ له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م!
ڕێگام پیشاندا، له قه‌راغی قه‌نه‌فه‌كه دانیشت وه‌ك خۆی بۆ هه‌ڵاتن ئاماده كردبێت وا بوو… بۆ هێوركردنه‌وه‌ی وتم:” چی ده‌خۆیته‌وه؟”
” ئاو…”
باده‌یه ئاوم بۆ هێنا، به ده‌ستی له‌رزۆكه‌وه قوومێكی له ئاوه‌كه دا… چاوی به ژووره‌كه‌دا ده‌گێڕا.. له شته‌كانی ناو ژووره‌كه‌و تابلۆی قه‌د دیواره‌كان ورد ده‌بۆوه، له پڕ وتی: ژووره‌كه‌ت وه‌ك جاران نییه، گۆڕاوه…!!!
پرسیاری دایكمی كرد… وتم، ئه‌ویش لێره نییه، دووره…
وتی: باشه لوقمان له كوێیه بۆ نایه‌ت؟!
وتم: له‌و بانه خه‌وتووه… كه‌مێكی كه به ئاگا دێت…
وتی: ماندووه… با بخه‌وێت… پێی بڵێ دایكت چاوه‌ڕێت ده‌كات… هه‌ستاو گورج له ژووره‌كه ده‌رچوو… پێیدا رانهدهگهیشتم تا ده‌رگاكه‌ی بۆ بكه‌مه‌وه…
حه‌وشه تاریك بوو… گوێم له پێوه‌دانی ده‌رگاكه بوو…
1 ی 2017
سه‌ردانێكی كارێزه وشكه
ئه‌مجاره‌ش تاسه‌ی ئه‌و خواره هه‌ڵیگرتم، نیوه‌ڕۆیه‌كی دره‌نگ گه‌یشتمه پاین ئه‌و ئاواییه‌ی سه‌رده‌می منداڵیم تیادا به‌سه‌ر برد:
هێشتا چۆڵه، له‌به‌ر خۆمه‌وه ئاوام گوت: بۆ خانووه ڕووخاوه‌كانی ئه‌م به‌ره‌و ئه‌و به‌ری ڕێگاكه ده‌مڕوانی، وه‌ك زه‌ڵه زه‌ڵ و ده‌نگه ده‌نگێكم به‌ر گوێ كه‌وت:
” دیاره هه‌ندێ له ماڵان گه‌ڕاونه‌ته‌وه…”.
له خۆم ده‌پرسم، ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده تاسه‌ی ئه‌م ده‌شته كاكی به كاكیه ده‌كه‌م؟
هه‌ر خۆم پاساو بۆ ماندوو بوون و هاتنه‌كه‌م دێنمه‌وه:
” هه‌ر نه‌بێ ئه‌و كۆڵان و ده‌شت و ده‌ره به‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه كه ڕۆژانی منداڵی خۆمم بیر ده‌هێننه‌وه… ده‌با سه‌رێكی كارێزه وشكهش بده‌م… كه دونیایه بیره‌وه‌ریم له قه‌راغیدا به‌جێهێشتووه”
جاران ئاوێكی زوڵاڵی ئه‌م كارێزه وشكه” نازانم بۆ ئه‌و ناوه‌یان لێ ناوه…” ئه‌م ده‌شته‌ی ئاوه‌دان كردبووه‌وه…
له دووره‌وه تارماییه‌كم له‌سه‌ر كارێزه‌كه بینی، كه نزیك بوومه‌وه ناسیمه‌وه. هه‌ر یه‌ك دوو هه‌نگاوێكم مابوو بیگه‌مێ، وه‌كو چاوه‌ڕێی منی بێت:
” ئه‌رێ تۆش وه‌كو من كه ئه‌م كۆترانه ده‌چنه ئاسمانداو باڵ به یه‌ك دا ده‌ده‌ن و ته‌قڵه لێده‌ده‌ن هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌یت؟ هه‌ناسه‌ت سوار ده‌بێت؟، كه ده‌چنه ئاسمان دا له‌و ئاسمانه ڕاده‌وه‌ستن هه‌ناسه‌م سوار ده‌بێت، لاجانگم پل ده‌دات… دڵم ترپه ترپی پێ ده‌كه‌وێت، سه‌رم سوڕ ده‌خوات… هه‌ست ده‌كه‌م وا منیش پێم له زه‌وی ده‌بڕێت و خه‌ریكه منیش بفڕ‌م… كه قسه‌ده‌كات ته‌ماشای من ناكات، چاوی له كۆترهكانه به‌رده‌وام ده‌بێت… ده‌مه‌وێت منیش بڕۆم له‌و بانه‌وه، له‌و ئاسمانه، ته‌ماشای ڕێگاكان بكه‌م بزانم بۆ نه‌هاتنه‌وه،… كۆتره‌كان ده‌ڵێن ئێمه ده‌چین خه‌ڵكی ئاواییه‌كه ده‌بینین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه… كۆتره‌كان ده‌ڵێن گه‌لێ دوورن…
گووتم:” سه‌رده‌مانێك منیش وه‌كو تۆ فڕینی كۆتره‌كان ئه‌و هه‌سته‌یان پێ ده‌به‌خشیم… به‌ڵام ئێستا نا…”
” هه‌ر وه‌ك منت لێ ده‌هات؟”
” كوتومت وه‌كو تۆ… به‌ڵام ته‌نها بۆ كۆتر نا، فڕینی په‌ڕه‌سێلكه‌و تیتلهكناچهو پاساری كلك تهقێنهش ئه‌و هه‌سته دایده‌گرتم…”.
” نا… كاكه، ئه‌وانه وه‌كو كۆتر نین، كه ده‌ڕۆن ناگه‌ڕێنه‌وه‌و قه‌تیش هه‌واڵی خۆشیان بۆ نه‌هێناوم…”
كه‌مێك بێ ده‌نگ بوو، بیری ڕۆیشت، دواجار گووتی:
” ئه‌وانه‌ی تۆ ناوت هێنان، وه‌كو گوله به‌سه‌ر سه‌رتا تێده‌په‌ڕن، كۆتره‌كان، له‌و بانه ڕاده‌وه‌ستن ته‌ماشای دوور ده‌كه‌ن، دوور دوور ئێمه نایبینین…”
پێكه‌نیم، وتم، ناوت چییه؟.
” حه‌سه‌ن”…
زانیم كوڕی كێیه… حه‌سه‌ن، ده، دوازده ساڵان بوو، خێزانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كه‌دا سهرگومكران… كه‌س نازانێ ئه‌م چۆن به‌رنه‌كه‌وت…
به‌ڵام وا ئێستا هۆشی له ده‌ست داوه‌و تێكچووه… كه‌سی نه‌ده‌ناسیه‌وه…
گووتم؛ باشه ئه‌م كۆترانه كه‌ی هه‌ڵده‌فڕن و له‌و ئاسمانه ته‌ماشای دوور دوور بكه‌ن و هه‌واڵێكی خۆشمان بۆ دێنن؟
گووتی:” ئه‌مه‌یان نازانم… هه‌ندێ جار هه‌روا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌گمێنن و هه‌ڵنافڕن… هه‌ندێ جار له‌و ئاسمانه ده‌مه‌وێ بێنه خوارو بنیشنه‌وه، نایه‌ن… بۆ هه‌ڵنانیشن؟”
نه‌مزانی بڵێم چی… گووتم:” به منته؟”
” ئه‌ی كه‌سی تر له‌م ناوه هه‌یه؟”
پرسیاره‌كه‌ت چی بوو؟
” ئا، له‌بیرم چوو… هیچ…”
گووتم، ئه‌و چاكتر…
گووتی:” چی ئه‌و چاكتر…؟”، نه‌یهێشت وه‌ڵام بده‌مه‌وه:
” ئه‌زانی من زۆر هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌م، كه ده‌چنه ئاسمان دا‌و له‌و بانه ڕاده‌وه‌ستن… به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌ترسم…”
له چی ده‌ترسیت؟.
” ده‌ترسم هه‌ر من هه‌ست به‌مه بكه‌م، كه‌سی تر ئه‌مه نه‌زانێت…”
گووتم: نه‌خێر ته‌نها تۆ وا نیت… له ته‌مه‌نی تۆ دا بووم منیش هه‌ستێكی ئاوام هه‌بوو…
” وه‌ك ئه‌وه‌ی وام وت…؟”
كوتومت وه‌كو ئه‌وه‌ی تۆ…
من لای هه‌ر كه‌سێك ئه‌م باسه‌م كردووه سه‌رسام بووه‌و بزه‌یان دێ و ته‌ماشام ده‌كه‌ن و هیچ ناڵێن… ئه‌وه چه‌ند ساڵه بۆ كه‌سم باس نه‌كردووه، بۆ تۆم باس كرد…”
له دڵی خۆمه‌وه گووتم: كه‌سێكی باشت ده‌ست كه‌وتووه… وتم: ئه‌وه بۆ هه‌ڵنافڕن؟.
وتی:” با، هه‌ڵده‌فڕن، یه‌كێك له دووره‌وه ببینن هه‌ڵده‌فڕن…”
ده‌ستی گرتم،” ده‌بینی ئه‌وه دایكم و ئایشه‌ی خوشكم هاتن، ئێستا هه‌ڵده‌فڕن”
چاوم گێڕا، له ده‌شته كاكی به كاكیهكهدا كه‌سم نه‌دی، گووتم: كێن ئه‌وانه وا بۆ ئێره دێن؟
هیچم نه‌دیت گووتم:” ئا… ئه‌و دوو ژنه…”
گووتی:” ئه‌وه‌ی كراسه كریشهكهی له‌به‌ره ئایشێی خوشكمه، ئه‌وه‌ی كه‌وای خامهكی له‌به‌ره دایكمه…!”
من نهكریشه له‌به‌رم ده‌دی، نه خامهك له‌به‌ر… ته‌نها پۆلی تیتلهكناچه، ده‌یان زریوان، ده‌نیشتنه‌وه‌و گورج هه‌ڵده‌فڕین…
گووتم: من رێگایه‌كی دوورم له‌به‌ره، ده‌بێ بڕۆم… تۆ ماندووی…
” من ماندوو نیم، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌م كۆترانه بكات ماندوو نابێت… وا خه‌ریكه هه‌ڵده‌فڕن… چونكی ئه‌و دوو كه‌سه‌یان بینیوه ئێستا هه‌ڵده‌فڕن، وا ئایشه‌و دایكم بۆ دیتنی كۆتره‌كان دێن”
وتم: وا دێن ده‌یانبینم…!!!
له پڕ هه‌ستێكی سه‌یر دایگرتم: هه‌ستم كرد نه‌ك ئه‌م چه‌ند كۆتره، به‌ڵكو هه‌زاره‌ها، ملیۆنه‌ها كۆتر وا به‌ری ئاسمان ده‌گرن و له‌و ئاسمانه‌وه بۆ دوور ده‌ڕوانن، وه‌كو حه‌سه‌ن وا خه‌ریكه هه‌ناسه‌م سوار ده‌بێت، سه‌رم به گێژ دێت… ده‌ستی گرتبووم، ده‌ستمی به‌ردا:
” ئه‌رێ بۆ نه‌هاتن… بۆ كوێ رۆیشتن؟”
گووتم: كه‌س نازانێت بۆ كوێ چوون كاكه حه‌سه‌ن.
گووتی:” تۆ دایكمت ده‌ناسی؟”
گووتم:” به‌ڵێ… به‌ڵام ئایشه منداڵ بوو، كه من لێره نه‌مام…”
” ئه‌ویش تۆ دهناسێـت… ره‌نگه تۆیان بینی گه‌ڕانه‌وه…”
گووتم: ره‌نگه وا بێت…
گووتی:” باشه ده‌ڕۆی، ماڵه‌كه‌مان له پاین ئاواییه، له‌وێ پشوویه‌ك بده ئه‌وجا بڕۆ…”
به پاین دیكه‌دا تێپه‌ڕیم، خانووه‌كه‌یان، هه‌ر یه‌ك دوو دیواری به پاوه مابوون…
2017

ڕێنوس و خاڵبه‌ندی تایبه‌ته به نوسه‌ر خۆی.
