به‌راورد به‌ساڵی 2013 تاوان‌و توندوتیژییه‌كان له‌ساڵی 2014 زیادیركردوه
25 شوبات, راپۆرت كوردستان – ئ ف –
داوا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی توندوتیژی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت كار به‌یاسای توندوتیژه خێزانی بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه ناویان توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تانه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌یه‌كیش ده‌ڵێت یان ناوی فه‌رمانگه‌كان هه‌ڵه‌یه یان ناوی یاساكه كه ده‌بێت هه‌مواربكرێته‌وه.
ئا: ئیحسان مه‌لا فوئاد، ئاوێنه: ئه‌و كاته‌ی یاسای ژماره 8ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ركراوه، نوسینگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی توندوتیژی تایبه‌ت بوه به‌ئافره‌تان نه‌ك خێزان، بۆیه كێشه‌ی بۆ ئه‌و شوێنانه دروستكردوه، به‌وته‌ی به‌رپرسی نوسینگه‌ی كفری توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان، نه‌قیب فریاد هیدایه‌ت به‌هۆی ئه‌و یاسایه‌وه له‌كاتی كاركردندا كۆمه‌ڵێك كێشه‌و به‌ربه‌ست دێته به‌رده‌میان، بۆ نمونه له‌یاساكه‌دا خیانه‌ت‌و هاندان بۆ كوشتن‌و له‌باربردن له‌یه‌ك مادده‌دا ریز كردوه‌و یه‌ك جۆر سزای بۆ دانراوه، كه ئه‌مه‌ش نه‌گونجاوه”.
له‌باره‌ی جۆری كێشه‌كانه‌وه له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان، به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی توندوتیژی كێشه‌كان زیاتر لێدان‌و بوختان‌و ریگریكردنه له‌شوكردن‌و جنێودان‌و زه‌وتكردنی منداڵ‌و ژنهێنانی دوه‌مه.
به‌وته‌ی فریاد ئه‌وان كاریان ته‌نها تایبه‌ته به‌ئافره‌تان‌و یاسایه‌كیش نییه تایبه‌ت به‌توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر تاكێكی خێزان منداڵ بێت یان كور یان كه‌سێكی خێزانه‌كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر كران ئێمه ناتوانین كاری له‌سه‌ر بكه‌ین‌و ده‌برێته دادگاكانه‌وه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی رێكخراوی راگه‌یاندن‌و روناكبیری ژنان هانا شوان پێیوایه هه‌رچه‌نده یاساكه كه‌موكۆڕی تێدایه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ژنانی كردوه‌ته قوربانی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر تێروانینی‌و تێگه‌یشتنی دادوه‌رو كه‌سه‌كان، چونكه كێشه گه‌وره‌كه له‌خودی عه‌قڵیه‌تی دادگاكان‌و خودی تێنه‌گه‌یشتنی دادوه‌ره‌كاندایه به‌رامبه‌ر به‌كێشه‌كانی ژنان.
هانا شوان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه كێشه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه لیژنه‌ی ئاشته‌وایی له‌دادگاكان دانرا به‌وه‌ی هه‌ر خێزانێك هه‌ڵده‌وشێته‌وه یان كێشه‌یان هه‌یه ده‌چن به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه، به‌لاَم هه‌ندێك جار كه ده‌گه‌نه لای ئه‌و لیژنه‌یه كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن.
هاوكات ئه‌و به‌رپرسه‌ی نوسینگه‌ی توندوتیژی ئافره‌تان له‌كفری پێیوایه لیژنه‌ی ئاشته‌وایی كه له‌هه‌ندێك له‌دادگاكانی پارێزگا‌و قه‌زاكان كراوه‌ته‌وه‌و له‌زۆر شوێنی تر نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌دادگاكان پابه‌ند نابێت به‌كاری ئه‌و لیژنانه‌و گوێیان لێ ناگیرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی‌و خێزان‌و مافی مرۆڤ مونیره عوسمان له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه ده‌ڵێت “یه‌كێك له‌كێشه هه‌ره‌سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و یاسایه ئه‌وه‌یه تێیدا یه‌كسانی نه‌پارێزراوه‌و جیاوازی جێندره‌ی زۆر تێدایه، چونكه ئه‌و یاسایه به‌شێوه‌یه‌ك رێكخراوه‌ته‌وه كه ناتوانێت له‌نێو ده‌زگاكانی حكومه‌تدا به‌ئاسانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، واتا بڕگه‌و مادده‌كانی هێنده‌ی لاستیكین، هێنده رون نین”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه به‌هۆی ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی جیاوازه‌وه بۆ مادده‌كانی نێو یاساكه، گرفتێكی زۆر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی توندوتیژی دروستبوه، بۆیه به‌گشتی ئه‌م یاسایه نه‌بوه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی یان بنه‌بڕكردنی، به‌ڵكو هه‌ندێك جار به‌هۆی ئه‌و یاسایه‌وه هه‌ندێ كه‌س غه‌دری لێكراوه.
ده‌بێت یاساكه باسی له‌وه بكردایه چۆن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و نوسینگه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی رێگری‌و به‌ره‌نگای توندوتیژی ببنه‌وه، نه‌قیب فریاد نمونه ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت ” بۆ نمونه كێشه‌یه‌كی خێزانی دێته لای ئێمه‌و ده‌ڵێت من نامه‌وێت سكالاَ تۆماربكه‌م به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه بانگهێشت بكه‌ن‌و كێشه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌لاَم كه ئێمه په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین به‌و كه‌سه‌وه ده‌توانێت بڵێت من نایه‌مه لای ئێوه، ئێمه‌ش به‌پێی یاساكه هیچ ده‌سه‌لاَتێكمان نییه بانگهێشتی بكه‌ین، ده‌بوایه له‌م یاسایه ده‌سه‌لاَتێك بدرایه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان”.
هه‌ر له‌و یاسایه‌دا كه‌موكوڕییه‌كی تر ئه‌وه‌یه ده‌سه‌لاَتی نه‌داوه‌ته ئه‌و نوسینگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه رێگری له‌هه‌ندێك كێشه‌ی به‌شودان‌و دوژنه بگرن، فریاد به‌و روه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت‌و گه‌وره به‌بچوك‌و به‌زۆر به‌شودان، راسته له‌یاساكه‌دا باسی كردوه، به‌لاَم ده‌سه‌لاَتی نه‌داوه‌ته ئه‌وان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، “ئێمه ئه‌وه‌نده ده‌زانین له‌دادگا كێشه‌یه‌كی وا بونی هه‌یه‌و ناتوانین تانه‌شی لێبده‌ین”.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌گه‌رمیان به‌راورد به‌ساڵی 2013 تاوان‌و توندوتیژییه‌كان له‌ساڵی 2014 زیادیركردوه، كه له2013دا 555 حاڵه‌تی جۆراوجۆر‌و تاوان‌و توندوتیژی‌و سوتاندن‌و خۆسوتاندن‌و كوشتن‌و خۆكوشتن، به‌ڵام له‌ساڵی 2014دا حاڵه‌تی جۆراوجۆر‌و ئه‌و تاوانانه زیادیكردوه بۆ 946 حاڵه‌ت.
به‌هه‌مانشێوه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی‌و خێزان رای وایه به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه كه نه‌توانراوه جێبه‌جێ بكرێت توندوتیژی زیادی كردوه، چونكه ئاماره‌كانی توندوتیژی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه زۆر ترسناكن‌و ساڵ دوای ساڵ توندوتیژی زیادی كردوه، بۆیه له‌ماوه‌ی داهاتودا هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانماندا ده‌بێت.
سەرچاوە: ئاوێنە