یه‌كێك له كتێبه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌لبێرت كامۆ به‌لای منه‌وه كتێبی “مرۆڤی یاخی”ه. ئه‌م كتێبه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كتێبێكه زیاتر له ٥٠ ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام كتێبێكه بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان.
مرۆڤ له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان و له هه‌موو جێیه‌كی دونیادا پێویستی به‌م كتێبه و ئه‌و بیرۆكانه ده‌بێت، كه له پشت رستهكانيهوه خۆیان حه‌شارداوه. ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ئازاد به‌رزنجییه‌وه كراوه‌ته كوردی و ناوه‌ندی رۆشنبیریی و هونه‌ری ئه‌ندێشه به چاپ گه‌یاندووه. له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵی ناساندێكی كورتی چه‌مكی “مرۆڤی یاخی” ده‌ده‌ین و بزانین مرۆڤی یاخی كێیه؟
كامۆ له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه‌دا به‌مشێوه‌یه باس له مرۆڤی یاخی ده‌كات و ده‌نوسێت:”ئه‌و مرۆڤه‌یه، كه ده‌ڵێت نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه مانای ئه‌وه نییه، كه حاشا له هه‌موو شتێك ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و مرۆڤێكه كاتێك ده‌ست به بیركردنه‌وه له خۆی ده‌كات ده‌شڵێت به‌ڵێ. ئه‌و كۆیلهیهی كه به درێژاریی هه‌موو ژیانی فه‌رمانی جێبه‌جێ كردووه له پڕێكدا كه فه‌رمانی تازه‌ی پێ ده‌درێ، بڕیار ده‌دات جێبه‌جێی نه‌كات.”
دواتر كامۆ له‌باره‌ی روودانی كاتی یاخیبوونه‌وه ده‌نوسێت:” یاخیبوون كاتێك رووده‌دات، كه مرۆڤی یاخی هه‌ست بكات له شوێنێك به جۆرێك له جۆره‌كان له‌سه‌ر هه‌قه.
له‌م پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه، كه یاخیبوون مانای ئه‌وه نییه، كه هه‌موو شتێك ره‌تبكرێته‌وه، به‌ڵكو یاخیبوون خاڵی وشیاربوونه‌وه‌ی تاكه به‌رامبه‌ر به ناهه‌قییه‌ك، كه له گۆڕێدایه. واته ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌یه، كه به جۆرێك له جۆره‌كان تاك له قاڵب ده‌ده‌ن و سنوور بۆ بیركردنه‌وه و ئهفرادنهكانی داده‌نێت. یاخیبوون له‌پێناو رزگاركردنی تاكدایه له هه‌ژموونی كۆ، یان ده‌توانین بڵێین یاخیبوون له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی تاكدایه بۆ لای خۆی و پرۆژه‌كانی.
كامۆ له شوێنێكی تری كتێبه‌كه‌یدا ده‌نوسێت: “هه‌موو به‌هایه‌ك نابێته هۆی یاخیبوون، به‌ڵام هه‌موو یاخیبوونێك پشت به هه‌ندێك به‌ها ده‌به‌ستێت، یان ره‌نگه له راستیدا مه‌سه‌له‌كه هه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌ها نه‌بێت”.
ئه‌گه‌ر یاخیبوون له پێناو گۆڕینی ژیاندا بێت، ئه‌وا ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌های سه‌پێنراوه، هاوكات داهێنانی هه‌ندێك به‌های دیكه‌یه، چونكه ژیان پێویستی به رێگه و بنه‌مای تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به خۆی بدات. یاخیبوون به‌گژداچوونه‌وه‌ی پوچی ژیان و نائومێدی و ناعه‌داله‌تییه. وه‌لی مرۆڤی یاخی باوه‌ڕی به هیچ جۆره توندوتیژییه‌ك نییه. ئه‌و چه‌نده باوه‌ڕی به ئازادی خۆی هه‌یه. ئه‌وه‌نده‌ش باوه‌ڕی به ئازادی ئه‌وانی دیكه هه‌یه. كه‌واته یاخیبوون له‌پێناو پێشێلكردنی ئازادی هیچ كه‌سێكی دیكه‌دا نییه، به‌ڵكو هه‌وڵێكه بۆ فراوانكردنی رووبه‌ره‌كانی ئازادی و شكاندنی سنووره‌كانی كۆیله‌كردن و له قاڵبدانی عه‌قڵی مرۆڤ. هه‌روه‌ها یاخیبوون هه‌وڵێكیشه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆتوبهندانی ئازادی عه‌قڵ سنووردار ده‌كه‌ن و له شوێنێكدا ده‌بنه رێگر له‌وه‌ی گوزارشت له خۆیان بكه‌ن. به‌ڵام تاكی یاخیبوو له هه‌وڵی وێرانكردنی ژیانی ئه‌وانی دیكه‌دا نییه، به‌ڵكو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئازادی سروشتی بۆ ئینسان بگه‌ڕێنێته‌وه و بڕوای به ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌ها و حه‌قیقه‌تی ره‌ها نییه، به‌ڵكو هه‌موو شته‌كان له‌سه‌ر ریتمێكی رێژه‌یی ده‌ڕۆن، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هێشتنه‌وه‌ی پانتاییه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان تا گوزارشت له خۆیان بكه‌ن.
كتێبی مرۆڤی یاخی به‌ته‌نها له پێناسه‌كردنی ئه‌م چه‌مكه‌دا خۆی نابینێته‌وه، به‌ڵكو كامۆ له به‌شی دووه‌مدا هه‌وڵی گرێدانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه‌ی داوه به میتافیكاوه و به چه‌ندین نموونه‌ش ئه‌مه‌ی روون كردۆته‌وه. هه‌رچی
به‌شی سێیه‌میشه ته‌رخانی كردووه بۆ یاخیبوونی مێژوویی و له‌م به‌شه‌دا باسی ئه‌و فیگۆرانه‌ی نێو مێژووی كردووه، كه به جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌زموونی یاخبوونیان كردووه. هه‌رچی به‌شی چواره‌میشه ته‌رخانه بۆ (یاخیبوون و هونه‌ر) و كامۆ له‌م به‌شه‌شدا ئاماژه به هه‌ریه‌ك له رۆمان و یاخیبوون، یاخیبوون و شێواز، داهێنان و شۆڕش ده‌كات. هه‌رچی به‌شی كۆتایی ئه‌م كتێبهشه كامۆ ته‌رخانی كردووه بۆ یاخیبوون و
كوشتن. كه تێیدا باسی له هه‌ریه‌ك له كوشتنی نیهلیستیانه و كوشتنی مێژوویی كردووه.
ئه‌وه‌ی له هزری كامۆدا گرنگه ئه‌وه‌یه، كه دژی ئه‌و ملكه‌چییه عیرفانییه‌یه، كه تاك به‌رده‌وام ده‌بێت بڵێ به‌ڵێ. مرۆڤی یاخی سه‌ره‌تا ده‌ڵی نه‌خێر بۆ سیستم و نه‌خێر بۆ له قاڵبدان و نه‌خێر بۆ كۆتكردنی عه‌قڵ و خه‌یاڵ، وه‌لێ ده‌ڵێ به‌ڵی بۆ ئازادی و بیركردنه‌وه‌ی ئازاد و تاكبوون. هزری كامۆ له‌سه‌ر ئه‌وه بونیاد نراوه، كه كوێرانه هیچ ره‌تناكاته‌وه، به‌ڵكو ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك لای كامۆ، یان هه‌موو نهخێرگوتنێك، له وشیارییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. تاك به وشیاریه‌وه هه‌ردوو وشه‌ی (نه‌خێر و به‌ڵێ) به‌كار ده‌هێنێت. نه‌ك موریدئاسا ته‌نها سه‌ری به‌ڵی راوه‌شێنێت.
ئه‌وه‌ی له دواجاردا ماوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م ئه‌وه‌یه وه‌كو له نووسینێكی دیكه‌دا له‌سه‌ر وه‌رگێڕانه‌كانی ئازاد به‌رزنجی گوتوومه جوانی وه‌رگێڕانه‌كانی له ئاستێكدایه نه‌ك خوێنه‌ر ماندوو ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌ڵێی به كوردی نووسراوه. ده‌ستخۆشی بۆ ئازاد به‌رزنجی و ناوه‌ندی ئه‌ندێشه و ئه‌م كتێبه به‌سووده.