ژان ژونێ; پیاوێک مەحکوم بە مەرگ

Loading

لەفەرەنسیەوە:  شەهید کەوڵۆسی

بایەک دڵێک بەسەر شەقامەکاندا لوول دەکات و دەیبات

فریشتەیەکی هەڵواسراو بە قەدی درەختێکەوە دەگری ،
کەنارەکان بەردە مەڕمەڕەکان دەپێچنەوە
ئەمانە وادەکەن لە قوڵایی شەوەکانما ببنە دەرگای نەجات .

چۆلەکەیەکی هەژار دەکەوێت، تامی خۆڵەمێش ،
بیرەوەری چاوێک کە لەسەر دیوارێک خەوی لێکەوتووە،
مەچەکێکی دەردناک هەڕەشە لە کەنارەکان دەکات
ئەمانە وادەکەن دەموچاوێک بڕژێتە نێو لەپی دەستەکانمەوە .

ئەو دەموچاوەی کە ڕەقترو سوکترە لەماسکێک ،
لە ناو دەستەکانی مندا قورسترە وەک لە مابەینی پەنجەکانی دزێک
دزێک تامەزرۆیە هەموو جەواهیرەکان بۆ خۆی بەرێ، بەڵام خەریکە لەناو فرمێسکەکانیا دەخنکێت.
دونیا تاریک و وەحشەتناکە، کڵاو خودەیەکی سەوز وەک چەپکە گوڵێک لە تەنیشتت بێت.

دەموچاوێکی توڕەو شەکەت، وەک شوانێکی گرێکی کۆن
لە ناو دەستەکانما دەلەرزێت .
دەمت بێ گیان و مردووە چاوەکانیشت هەر وەک  گوڵەباخ

ژان ژینێ Jean Genet؛ شاعیری فەڕەنسی  ١٩١٠ ــ ١٩٨٦
ژان ژینێ Jean Genet؛ شاعیری فەڕەنسی
١٩١٠ ــ ١٩٨٦

کەپوت وەک مەلەکەلمەوت یان دەنوکی داڵێکی پووت .

عارەقەی بەدکاری و عار دەکەوێتە سەر تەنی ناچیزەت
وەک ئەستێرەی فولادی،  کاڵ دەپرژێنە سەر پرچەکانت
وەک تاجێک گوڵی دڕکاوی دەکەونە سەر ناوچاوانت
ڕوخسارێکی خەندانت هەبوو، چی بەدکاریەک فریویدای؟

پێم بڵێ؛ کام بەدبەختی دونیا چاوەکانی تۆی لە بەینبرد
نائومێدیەک سەختترە لە ئازارو ژانێکی وەحشەتناک ،
غەمناکی ، لە ناوەوەی خۆتدا  لێوەکانتی سوتاندووە
سەرەڕای ئەسرینە ساردەکانت، بۆ خەندەیەکی ماڵاوایی ناگری؟

ئەمشەو گۆرانی مەڵێ !
باشترە هەرزەیەکی بێ فەڕبیت، نەک شازادەیەکی ناو کۆشک
خەریکیین خەون دەبینین لەسەرو عەشقی مایەپوچمانەوە ،
وەک کەفی زەردی ناو دەریا کەچاودێری چارۆکەی کەشتیەکان دەکات.

دەمەو ئێوارە دێتە خوارێ بۆ ڕۆخی دەریا
لە ناو کەشتیەوانەکاندا دەکەوتە سەر ئەژنۆ و گۆرانی دەگووت؛
[1لاڤ ماری ستێلا].کەشتیەوانەکان دەکەوتنە سەر شەهوەت
ئەندامی سێکسیان لە ناو دەستە پیسەکانیاندا نەوازش دەکرد.

بۆ ئەوەی تۆ بوەستێنن، ئەی کەفی جوانی پڕ ماجەرا
ئەو کەشتیەوانە بازوو پڕانەی .کەلە ژێر پانتۆڵەکانیاندا ئەگەنە ئۆرگازم
خۆشەویستەکەم ، خۆشەویستەکەم .ئایا تۆ ئەو کلیلانەم بۆ ئەدزی
کەدەرگای ئەو ئاسمانە دەخەنە سەرپشت کە گەورەکان تێیدا ئەلەرزن

تۆ لە کوێ دەبیتە وەرزێری چاندنی ئەفسونی شاهانە
ئەفسونێک وەک کلوە بەفر دەبارێتە سەر پەڕەی سپی زیندانە خامۆشەکەم :
تەرمەکان، لە ناو گوڵە مۆرەکاندا وەحشەتناک دەردەکەون…
مردن لەگەڵ کەڵەشێرەکاندا، یان لەگەڵ جنۆکەکانی خۆشەویستی ترسناک دیارن …

سەربازێک پێی بەسەر قاچە مەخمەڵیەکانی ئەودا ناو تێپەڕی
لە ناو قوڵایی دیدەکانما تەنها بیرەوەریەکانی تۆ زیندوون،
ڕەنگە بتوانین لە سەربان و حەسارەکانەوە هەڵبێین
وەک دەڵێن؛ [گوییان] خاکێکی گەرم و شێدارە.

وایی، میهرەبانی لە زیندانەکاندا چەند مەحاڵ و دوورە!
وایی، ئاسمانی کیژە جوانەکان، وایی دەریا و سنەوبەرەکان ،
بەیانیە بێڕەنگەکان، ئیوارە شێتەکان، شەوانی ئارامی و بێدەنگی ،
وایی پڕچی هەڵپاچراو، ئای  ئەی پێستی داهێزراو!
با پێکەوە خەون ببینین، خۆشەویستی لە پێناو عەشقی سەختدا
مەزن وەکو گەردون، بەڵام سێبەرەکان جەستەیان داپۆشیوە ،
بەڕووتی لە ناو زیندانە تەریکەکاندا بەندیانکردووین ،
لە نێوان ڕانە ئاڵتونیەکانیدا، لەسەر ورگە گڕگرتوەکەی

لەشفرۆشێکی هەڵگیراو لەناو فریشەتەیەکی باڵداردا ئەدرەوشیتەوە
لە ناو گوڵە یاسمینەکاندا دەبێتە شەهوەتباز
کاتێک دەستە لەرزۆکەکانی دەکەونە سەر کەمەری
تەزووی ماچەکانی برینداریدەکەن.

غەمباری لە ناو دەمما ! بەدبەختی لەسەر یەک هەڵچنراو
دڵە هەژارەکەم هەڵدەئاسوێنن!

خۆشەویستە بۆندارەکانم
خواتان لەگەڵ ئیتر جیادەبینەوە بۆ ئەبەد جێتاندەهێڵم !
ئەی گونە ئازیزەکانم،
وای بۆ دەنگە پچڕ پچڕەکانم، ماڵئاوا ئەی گوونە بێ ڕەوشتەکانم!

منداڵەکان گۆرانی مەڵێن، جۆلانەکانتان جێهێڵن!
ئەی منداڵی ناو تاریکیەیەکی نادیار،ئەگەر ترست لە دڵدا نییە
ببە بەکێژۆڵەیەکی نازەنین بە گەردنێکی جوان و خاوێنەوە.
من مردووم بەر لەوەی تەوری جەلادەکەم سەرم بپەڕێنێت.

ئەی منداڵی شەریف و نەجیب چەندە جوان تاجە گوڵینەت کراوەتەسەر!
لەسەر جێگەکەم ڕاکشێ! واز لە کێرم بهێنە کە ڕەپ بووە
با بەر ڕومەتە ئاڵتونیەکانت بکەوێت. گوێی لێبگرە چیت بۆ دەگێڕێتەوە
ئاخر خۆشەویستە گونابارەکەت دەکرێت بە هەزار پارچەوە.

گۆرانی دەگوت کاتێک جەستەو روخساری تۆی هەبوو،
دڵی تۆ کە هەرگیز خۆی نە کردەوە بۆ سەربازەکان
تەنانەت ئەگەر پۆستاڵەکانیشیان لە ئاڵتون با.
چەندە خۆشە ئەژنۆ خڕەکانی تۆم هەبێت! یان گەردنە نازدارەکەت ،
یان دەستە نەرمەکانت، وایی چەند خۆشە ئەگەر تەمەنی تۆم هەبا!

بفڕە بفڕە بە ئاسمانێکدا کە بەخوێن سواخدراوە
با پەیکەرێک دروستبکەین لەو مردووانەی کە کۆمانکردنەوە
ئەمانەو لێرەدا لەمەزراکاندا، لە باغەکاندا، ئەو مردوانەی ئەبڵەق بوون
بەدیار ئامادەکردنی مەرگی خۆیانەوە، بەدیار ئاسمانی گەنجێتیانەوە.

بەیانیانی کەیف و سەفا، بەیانیانی دەردوپەتا، دوکەڵ و سیگار…

سۆفی لەگەڵ قارچکەکان
گرافیک؛ سۆفی لەگەڵ قارچکەکان /  گونتەرگراس

سیبەری توتن و زیندان، دەریاوانەکان دێنە دیدەنی ژوورەکەم
شەبەحێکی پیاوکوژ بە زنجیری قایمی پانتۆلێکەوە.
لێمنزیک دەبێتەوە لە باوەشیدا لولم دەکات ودەمگەوزێنێت.

گۆرانیەک بەناو دونیایەکی تاریکدا تێدەپەڕێت
ئەمە دەنگی گەوادێکە کە بە مۆسیقاوە گیراوە
ئەمە گۆرانی لە سێدارەدراوێکە کە باڵای بەرزە وەک چنار.
ئەمە ناڵەو سەدای دزێکی ئاشق و ئەویندارە .

خەوتویەکی شانزە ساڵ هاوار دەکات بۆ قەیاغێک
دەریاوانەکان نایانەوێت خەوتویەک ڕزگار بکەن.
منداڵێک ڕێک و ڕەوان لە پەنای دیوارێکەوە دەوەستێت.
منداڵێکی دیکە خەوتووە بە قاچی نیوە نوشتاوەوە.

من لە پێناو چاوی شینی کەسێکدا بومە پیاوکوژ کە گرنگی پێنەدام
ئەو هەرگیز لە ئەشقی ڕاستەقینەی من تێنەگەیشت،
لە نێو بەلەمە ڕەشەکەیدا دۆستێکی نەناسراوی لێ بوو،
جوان وەک کەشتیەک ، مردوو لە عەشق و ئەڤیندا.

تۆ کە ئامادەیت، چەک هەڵگرە بۆ تاوان ،
تاوانباریت و زەردی قژت لە ژێر ماسکا شاردۆتەوە ،
لەسەر ڕیتمی خاو و توندی کەمانچە
ئاسکێک سەر ئەبڕین بۆ دێوانەگی تۆ.

دەرکەوتنی ئەفسەرێکی جەربەزە لەسەر ئەم زەویە،
زاڵم و بێ باک، هەموو ساتەکان بۆ دەرکەوتنی ئەو خوڵقاون
لەناو جوڵەی ناڕێکی پیرەژنێکدا کە ئەگری.
هەرگیز مەلەرزە لەبەردەم چاوە ڕۆشنەکانیدا .

دەرکەوتنی ئەو خواستی ئاسمانەکانە
لە تاوانەکانی ئەوینەوە . مناڵانی قوڵایی
سەیرکردنی جەستەی خاوێنی جێگەی دەهشەت و ڕامانە ،
لە سپێرمێکی بۆنداری گونە جوانە تازە خەمڵیوەکەی.

بەردی ڕەشی (گرانیت3) لەسەر فەرشی خوری
دەستێک لەسەر کەمەری، گوێ لە ڕۆشتنی بگرە.
ڕۆشتنی بۆلای خۆر بەجەستەیەکی پاکیزەوە ،
بەئارامی لەبەردەم فوارەی ئاوەکەدا ڕابکشێ.

هەموو جەژنێکی خوێنین کوڕێکی قۆزی لێوە دروستدەبێت
بۆ ئەوەی هاوکاری منداڵەکە بکەیت لەیەکەمین دەرکەوتنیدا.
بۆ ئەوەی ترس و غەمگینیەکانی خۆت لەبەین بەریت
هەموو شوێنێکی ئەو منداڵە بلێسەرەوە وەک لێسانەوەی پەرچە سەهۆڵێک.

بە ئارامی گاز لە گۆنای نەرم و نیانی بگرە،
سەرە تازە خەمڵیوەکەی ڕاموسە، بیگرە بە سینەتەوە،
شەهوەتەکەم بەبینێک بخۆرەوە ،
کێرم بخنکێنە.. تۆ حەزت لەوەیە، سەری بڕە، تا تەڕ تەڕ دەبیت .
چەندە چێژ بەخشە لەسەر دوو ئەژنۆ.
وەک پەیکەری پیرۆز، عاشقی سنگی تاتۆکراومبە ،
تا چێژی فرمێسک، عاشقی کێرم بە کە ئەتوانێت بتدڕێنێت ،
کە تا گریان ئەتژاکێنێت زیاتر لە چەکێک ئازارتدەدات
ئاشق بە کاتێک دێتە ناوتەوە .

کەبەسەر چاوەکانتا ئەکشێ و دەوری ڕۆحت دەدات.
تۆزێک سەرەکەی دانەوێنە بۆ ئەوەی کەوی کەیت
وەک خانەدانێکی نەجیب بیبینە بۆ ڕاموسان..
بە تەواوی کڕونوشی بۆبەرە بۆی بکەورە سەر چۆک مادام..

گوێم لێبگرە مادام ! ئێمە لێرەیا دەمرین مادام!
کۆشکەکە پڕە لە جانوەر!ئەم زیدانە ئەفڕێت و ئەلەرزێت !
فریامانکەون ، ئێمە ئەجوڵێینەوە، هەموومان پیکەوەبەرن
بۆ ناو ماڵی خۆتان ، لە ئاسمان، ئەی خانمی میهرەبان  !

خۆر بانگهێشتبکەن، بۆئەوەی سەبوریم باتەوە.
ئەم هەموو کەڵەبابانە بخنکێنن!وابکەن جەلادەکە خەوی لێبکەوێ!
ڕۆژگار خەندەیەکی ناشرینی هەیە لەپشتی ژوورەکەمەوە.
زیندانێک کە تێیدا دەمریت وەک قوتابخانەیەکی ڕەزاقورسە .

لەسەر گەردنی بێ مەدالیاو خاوێنم. دەستەکەنم هێندەی وەزنی بێوەژنێک سووکە
لەژێر ملوانەی کراسەکەمەوە نەوازشی گەردنم دەکەن دەستەکانم،
بێئەوەی دڵی تۆ سەرسام بێت بەو کارەی من ،
بهێڵە ددانەکانت وەک ڕێویەک زەردەی بێتێ.

ئۆف، وەرە پرشنگی خۆری قەشەنگم، ئۆف وەرە شەوانی ئیسپانیام
بڕژێنە ناو چاوەکانمەوە کە بەیانی دەمرن.
وەرە، دەرگاکەم بترازێنە ، دەستەکانتم بەرێ ،
دورمبخەنەوە لێرە با بچینەوە لادێ بۆ تەواو کردنی شەڕەکانمان

ئاسمان ئەتوانێت خەبەری بێتەوە، ئەستێرەکان ئەتوانن بپشکوێن ،
گوڵەکان دەتوانن هەناسەی ئەفسوس بکێشن،
مەزراکان پڕ دەبن لە گەڵای ڕەش بەیانیان پێشوازی لە ئاورنگەکان دەکەن ،
زەنگەکان دەتوانن بزرنگێنەوە، بەڵام من هەردەبێت بمرم .

ئۆف، وەرە ئاسمانی گوڵاویم، ئۆف زەمیلە زەردەکەم!
لە نیوەشەودا وەرنە دیدەنی مەحکومێک بە مەرگ.
پێستی خۆت بڕنە، هەڵزنێ بە هەورازەکاندا، بکوژە و گاز بگرە .
نااا وەرە، ڕوومەتت بخەرە سەر کاسەی سەری کاسم.

ئێمە تەواو نەبوین لە باسی عەشق و ئەوین .
ئێمە قەرەجێتی خۆمان نە ژیاین.
ئەتوانین لە خۆمان بپرسین بۆچی دادگا سزای تاوانبارێک دەدات
کەجوانیەکەی ئەتوانێت ڕەنگی ڕۆژگار بژاکێنێت.

ئەی عەشق وەرە سەر دەمم! ئەی عەشق دەرگاکان بکەرەوە!
بە ڕاڕەوەکاندا وەرە، بە سوکی دابەزە خوارێ،
بەسەر قادرمەکاندا بفڕە، سوک ترو خێرا تر وەک سەگی [2بێرژێر] ،
وەک گەڵا مردووەکان کەبەیارمەتی ڕەشەباکان دەفڕن .

وەی، بەناو دیوارەکاندا تێپەڕە، ئەگەر بکرێت لەسەر نوکی پێ
بەسەر بانەکاندا بڕۆ، بەسەر دەریاکاندا هەنگاو بنێ، خۆت بە ڕۆشنایی داپۆشە ،
هەڕەشەبکە، بپاڕێرەوە،
وەرە ، ئەی کەشتی دارینم سەعاتێک پێش مردنم .

پیاوکوژەکانی ناو دیوار بەخۆری بەیانیان خۆیان دادەپۆشن
ژوورەکەم بەسەر گۆرانی دارسنەوبەرەکاندا کراوتەوە ،
پەتی سیدارەکەم بەدرختەکانەوە هەڵواسراوە و با ڕایدەژێنێ ،
ئەو تەنافەی کەدەریاوانەکان لە بەیانیەکی ڕوناکدا هەڵیانخست.

کێ لەناو ئەو گەچەدا قیبلە نوما و  ڕۆژمێرەکانی دانا؟
کێ بیر لە ماڵەکەم دەکاتەوە لەناوەڕاستی هەنگاریا ؟
چ مناڵێک لەسەر پوش و پەڵاشی بۆگەنم تەپاوتلی کرد
لە کاتی بێداری لەگەڵ هاوڕیاندا کاتێ بیرئەکەینەوە؟

وێڵگەردیم پەخشبکە، مناڵ بخەرەوە بۆ شادومانیم
ئەم دۆزەخە دڵگیرە کە پڕە لە سەربازی جوان ،
کە بە پانتۆڵە گوڵ گوڵەیەکانیانەوە تا قایشیە کەیان ڕووتن ،
ئەو گوڵانەی کە تەواو سەرسامم ئەکەن .

جوڵە شێتانەکانمان لە بنەوەڕا ڕیشەکێش کە.
مناڵان بفڕێنە ، ئەشکەنجەو سزا سازبکە،
جوانی ببڕەرەوە ، کار لەسەر نەخشەکان بکە،
(گوییان4) بە کوڕەکان ببەخشە بۆ جێ ژوان.

وایی ، دەریا دێرینەکەم، وایی کەنارە ئارامەکەم ،
تەرمی پانزە تا بیست داری ڕاکشاو دەبینم
لەدەوروبەریدا پڕبوولە ئاغزە جگەرەی کێشراو
کە لە دەمی دەریانەوانەکان تف کرابوونەوە نێو گوڵ و کەفەکانی دەریا.

تەنها جگەرەیەکی تەڕ وامان لێ ئەکات بەداخەوە بین .
کاتێ گەنجترینیان بەتەنیا لەسەر پەلکی درەختێک وەستاوە
لەسەر کەمەرێکی لاواز ستاری گرتووە
تا پلەی هاوسەرگیری وەرگرێ.

پیاوکوژەکان پەلەیانە بۆ کۆبوونەوەی مەراسیم
لە ئێوارەیەکدا چوارمشقی خەریکی ڕاکێشانی دارێکن
کەمێک ئاگر پرژە ئەکات ، پیاوە بچکۆلە چالاکەکە
جوانترو دڵگیرترە لە عەورەتی پیاوێک .

تاوانبارێکی سەختگیر بە خۆی ماسولکە گرژەکانیەوە
لەبەردەم ئەو مناڵە لاوازەدا ئەچەمێتەوە بۆ ڕێزگرتن
مانگ ڕەوانەی ئاسمان بکە . جەنگێک ئارام بکەرەوە .
چرچ و لۆچی بەیداخە ڕەشەکە لابەرە.

بەزەخرەفەی قوماشە دانتێلیەکە خۆت داپۆشە!
شانێکت داوە بەسەر دارخورماکەدا
سیگار ئەکێشی و دوکەڵەکەی بە ناو گەرووتدا گوزەرئەکات
لە حاڵێکدایە کە زیندانیەکان بەئارامی سەما ئەکەن ،

خەتەرناک، خامۆش، بەسەرە، مناڵ،
دڵۆپێکی بۆندار لەسەر لێوەکانت دەنیشێ،
یەک دڵۆپ، نە دووان ، لەئەڵقەی دوکەڵەکە
کە ئەیتکێنیتە سەر زمانت. ئۆه…برای سەرکەوتووم

ئەی وەحشەتی پیروز بووی ، نادیارو دڕندە ،
بێباک ئەمێنیتەوە ، زبر، ئاسنێکی کاڵ ،
تەنها لە بیری خۆتدایت ، کەماڵ دابەشئەکەیت
ئەو جۆلانێمان لێ بردیت کە لەسەری گۆرانیت دەگووت .

ڕۆحە جوانەکەت مانەندی شاخەکانە
کە لەگەڵ زیندانیەکی هەڵهاتوودا
ڕایکردووە بۆ ناوەڕاستی دۆڵەکان ،
مرد ، بێ ئەوەی بیر لەتۆ بکاتەوە ، گوللەیەک کەوتە ناو سیەکانی.

لە نێو هەوای مانگەشەودا گەورەبە ئەی مناڵەکەم.
وەرە بکەوەرە نێو دەممەوە ئەی سپێرمی توندو ڕەق
کەلەگەرووتا دانەکانت ئەسوڕێتەوە خۆشەویستەکەم
بۆ ئەوەی لەم ئێوارە هەنگوینەیەدا دووگیان بین .

جەستە شادومانەکەت بەجەستەمەوە بنوسێنە کە دەمرێت
دواوەم زۆر نەرم و ناسک و نەفامە
کە هەست بە بوونی جەستەت بکەم لە نێو دەستەکانمدا
کێرم تا نێو دڵت دێنم .

ئاه ، بیبینە لە نێو جێگەکەدا دەسوتێ
منیش دەرخواردی خۆی دەدات
زۆر کاتم بە بەرەوە نەماوە ئەگەر جەسارەت ئەکەن ، وەرن ، لەدەریاکانتەوە وەرنەدەرێ ،
، لەڕووبارەکانەوە ، لە قوڕەکانتانا بێنەدەرەوە کە ئەیشێلن .

ڕۆحی کوژراوەکانم ! بمکوژن ! بمسوتێنن!
(میکێل ئانژ5) ماندووە ، لە ناو ژیانا دامتاشیوە .
بەڵام خودایە ، من هەمیشە خزمەتی جوانیم کردووە ،
سکم ، ئەژنۆکانم ، دەستەکانم کە لە خۆشیدا پەمەیی دەچنەوە .

کەڵەشێرەکانی کولانە ، کۆتری پەڕلەپێێ فەرەنسی
پاکەتی شلەمەنی ، زەنگی ناو هەوا
پێیەک لە نێو چەو و لم ، کاشیە سپی و کاڵەکەم ،
ڕوناکیەکی دڵخۆشکەر لەسەر تەختەی زیندانەکە .

بەڕێزان ، من ناترسم! ئەگەر کەلەسەرم تەپاوتل بکات
لە نێو دەنگی سەبەتەیەکدا لەگەڵ سەرە سپیەکەتدا ،
سەرم بە بەختەوەریەوە لەسەر کەمەری باریکت دائەنێم
یان بۆ جوانی زۆر تر لە سەر گەردنت رای ئەگرم ، ئازیزەکەم…

وریابە ! پاشایەکی غەمبار بە دەمێکی نیوەکراوەوە
ئەگەمە ناو باخچەی لمەکانت، بەداخەوەم ،
لەکوێ بەختەوەریت، دەستەپاچەیت ، بەتەنیایت ، بەدوو پەنجەی بەرزکراوەوە ،
بەسەرپۆشێکی شین سەرت داپۆشراوە.

لەسەر شێتیە سەخیفەکەم ، دووانەیی تۆ ئەبینم !
خۆشەویستی! گۆرانی ! شاژنەکەم ! ئایا ئەمە تارمایی ئەشکەنجەی
چاوە دەیابەکانی تۆیە کەدەیانبینم لە من دەڕوانن،
کەلە من دەڕوانن کە پاڵم بەدیوارەکەوە داوە؟

فزوڵی مەکە، بهێڵە (6مارتین) گۆرانی بڵێ
بۆ ئەوەی دڵە بوهیمیەکەت، ماچێکم پێببەخشێ …
خودایە من ئەڕۆم و دەرگاکان بەیەکدا ئەکێشم بێئەوەی بتوانم پەلەت لێ بکەم
تەنها یەک جار لەسەر دڵ و عەورەتم !

خودایە لێم ببوورە چونکا تاوانم کردووە!
فرمێسکەکانی نێو سەدام .،لەرزو تام ، ئازارەکەم ،
ناشادی ئەوەم کە لەم وڵاتە جوانەی فەرەنسا بفڕم و ونبم ،
تکایە ئەمە زۆر نییە خواوەندم بۆئەوەی بڕۆم لێیی بنووم نائومێدی تەنگی پێهەڵچنیووم .

لە نێو ئامێزە بۆنخۆشەکانتا ، لە نێو کۆشکە بەفرینەکانتا!
خودایە ، شوێنگەلی تاریک، هێشتاکە ئەزانم نزابکەم.
منم باوکە ، کە ڕۆژێک هاوارم دەکرد:
شکۆمەندی بۆ گەورەیی ئاسمان ، بۆ خودایەک کەدەم پارێزێت
(7 هیرمیس ) بە پێیە نەرمە کانیەوە !

من داوای ئاشتی لە مردن ئەکەم ، خەوێکی توولانی ،
گورانیەکانی ئیسرافیل بەدەم نەفخی سوورەوە ، عەترەکانیان ، بریسکەکانیان ،
فریشتە چکۆلە لۆکەییەکان لە دوو تووێی ڕۆبەکانیاندا
هیوای شەوێک ئەخوازم ، بێ مانگ و خۆر ، لە ناو دەشتێکی بەیار.

خۆ بەیانی نییە کەدەکوژرێم .
ئەتوانم هێشتا بەئارامی بنووم . بەڵام لە نهۆمی سەرەوە
تەمەڵییە جوانەکەم ، مرواریەکەم ، مەسیحەکەم ،
بێدار دەبێتەوە و بە پۆستاڵە قورسەکانیەوە شەق لەسەر ڕووتەکەم هەڵدەدات .

ئەڵێن لەم نزیکانە دەروون بیمارێک ئەژی .
زیندانیەکە  لەنێو ڕەشایی گۆرانی مردووەکاندا بەپێوە دەخەوێت .
ئەگەر دەریاوانەکان هاتنە پێشەوەی بەندەرەکان ببینن
کەواتە پیاوە خەوتووەکانم هەڵدێن بۆ ئەمەریکایەکی تر
بۆ ئەمریکایەکی جیاواز.

تەواو

* ژان ژونێ  ئەم قەسیدەیەی  له‌ساڵی 1942 له‌زیندان نوسیووە.

 

سەرچاوە؛
https://poesiemuziketc.wordpress.com/2012/05/04/jean-genet-le-condamne-a-mort/

 

پەراوێزەکانی ئەم شیعرە؛

ave maris stella 1 …. گۆرانیەکی کاتۆلیکەکانە بۆ مەریەمی عوزرا نوسراوە
berger2 …. ڕەگەزی سەگێکی تایبەتیە هەرەوەها بە شوانکاریش هەمان شت دەوترێت
granit 3 …. پارچە بەردێکی تایبەتیە لەسەر ڕۆخی دەریاکان دەردەکەوێت دەوڵەمەندە بە مادەی کریستاڵی ورد
4guyane …. هەرێمێکی فەرەنسی زمانە لەئەمەریکای باشوور
5michael ange…. شاعیر و وێنەکێش و پەیکەر تاشێکە لە هەزارو پێنج سەدەکاندا لە ڕۆما ژیاوە
6 martine…. کچۆڵەیەکی بچووکی فلیم کارتۆنی ساڵی پەنجاکانە گۆرانی گووتوە
Hermés7 …. لە گرێکی کۆندا پەیامبەری خواوەندەکان بووە بۆ یە