ئەکت، سکلپتور. فلیمێکی فێرکاری دەربارەی هونەری بونیادگەری.
ئەم فلیمە کورتە پێنج خولەکەیە لە ساڵی ١٩٠٣ دا لەلایەن دەرهێنەری ئەڵمانی (ئۆسکار مێستەر / Oskar Messter (1866-1943)) بەرهەمهێنراوە. دەرهێنەر بۆئەوەی لەدەست سانسۆری کۆنزەرڤاتیڤزم ڕزگاری بیت، بەجۆرێک جوڵەی ئەکتەرەکانی گرتووە کەجەستەیان وەک فیگورێکی تابلۆی کلاسیک و ستاچو و پەیکەری کلاسیک دەربکەوێت.
لەم پێنج خولەکەدا لەنێوان تابلۆی کلاسیک ومیتۆلۆگی یۆنانی و پاڵەوانی تابلۆکاندا کەخواوەند و ئاشقە ڕووتەکانی ئەفسانەکانن، ئەکتەر بەردەم کامێرای ڕەش و سپی گەمەی خۆیدەکات.
(کولتور مەگەزین) ئەم فلیمە وەک ئەزمونێکی سەرەتاکانی سەدەی بیست دەبینێت، ئەزمونێکی داهێنەرانە بەکامێرای سادەی ڕەش و سپیەوە، بەڵام بەخەونی گەورەی داهێنەرانەی دەرهێنەرێکی گەورەی وەک ماسارات و ئەکتەرەکانی. بەهیواین وەک سەرچاوەیەک بۆ هونەری کورتە فلیم سەیربکرێت، بەوەی چۆن سروش لەتابلۆی کلاسیک و ئەفسانە وەردەگرێت، هەروەها وەک سەرچاوەیەک بۆ خوێندکارانی ئاکادیمای هونەر دەربارەی هونەری بونیادگەر:
فەرموون لەگەڵ فلیمەکە