دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌ناو جیهانێکى تاریک و نه‌ماوى ده‌سه‌ڵاتى پارتى و یه‌کێتى، ئومێدێکى بۆ خه‌ڵکى چینه‌کانى خواره‌وه و بێبه‌ش له‌مافه‌کانیان گه‌ڕانده‌وه. به‌ڵام دواى شه‌ش ساڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌ى ئومێدى به‌وان سپاردبوو جارێکى تر له‌که‌نارى بێهیوایى ژیان ده‌سوتێنن.له 25-7-2009، یه‌که‌م شه‌پۆلى توندى ناڕه‌زایه‌تى دژى پارتى و یه‌کێتى له‌دواى راپه‌ڕینى 1991 به‌دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌ریهه‌ڵدا. به‌تایبه‌ت رێبه‌رایه‌تى کردنى بزوتنه‌وه‌که له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه شه‌رعیه‌تى خه‌بات و سیاسه‌تکردنى له‌وانی تر زیاتر نه‌بێت که‌مترنیه. له‌وکاته‌وه پارتى و یه‌کێتى یه‌که‌م ترسى پاشه‌کشێى ده‌سه‌ڵاتیان تێکه‌وت، له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنیش بزوتنه‌وه‌که 25 کورسى په‌رله‌مانى کوردستانى به‌ده‌ستهێناو میدیایه‌کى دڕو کاریگه‌رى هه‌بوو کهزۆرینهى جار کارى له‌سه‌ر جوڵانى سۆز‌و هه‌ستى خه‌ڵکى دژى گه‌نده‌ڵى ده‌کرد. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌گه‌نجان له‌سیاسه‌تدا رۆیشتنه پێشه‌وه و لایه‌نگرانى ئه‌م بزوتنه‌ویه به رۆحیه‌تێکى پاک و لهخۆبوردوییهوه کاریاندهکردو خه‌ڵکى هه‌ناسه‌یه‌کى هیواى هاته‌وە به‌به‌ردا.
به‌ڵام هه‌ندێک لهکهسهکانى ناو بزوتنه‌وه‌که بونه ده‌روێشى پوڵ و پارەو له‌ئێستاشدا ته‌نیا بیر له‌ماده ده‌که‌نه‌وه‌و به‌هه‌مان رێگه‌ى پارتى و یه‌کێتى هه‌نگاو ده‌نێن.جێگه‌ى خۆیه‌تى زۆرینه‌ى کات و هه‌موو ساڵێکى دامه‌زراندنى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یە، لایه‌نى نه‌رێنی و خراپه‌کانى له‌پێناو باشکردنى بزوتنهوەکه و ژیانى خه‌ڵکى بخرێته‌ڕوو نه‌ک وه‌ک حزبه‌کانى دیکه ستایش بکرێن، به‌وپێیه‌ى ئومێد بۆ چاکسازى لاى پارتى و یه‌کێتى نه‌ماوه‌و له‌ماوه‌ى حکومڕانیان زۆرینه‌ى کایه‌کانى ژیانیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردوه. بۆیه رمهکانمان روو له‌گۆڕان ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ى نه‌بنه‌وه پارتى و یه‌کێتى. لێره‌دا باس له‌هه‌ندێک له‌و که‌موکورتیانه‌ى بزوتنه‌وه‌که ده‌که‌ین که‌جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رکردنه:هه‌ڵبه‌ت بزوتهوهى گۆڕان له‌گه‌ڵ حزبه‌کانى تر جیاوازى زۆر بوو، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبونى کات و تموحى شه‌خسى و ئیمتیازاتى هه‌ندێک لهههلپهرستانى بزوتنه‌وه‌که خه‌ریکه هه‌مان ره‌وتى رۆیشتنى پارتى و یه‌کێتى فێرده‌بن. وه‌ک باسمانکرد، بردنه پێشه‌وه‌ى گه‌نجان بۆ ده‌سه‌ڵات و کارنه‌کردن بهشهرعیهتى شۆڕشگێڕى جێگه‌ى ئومێدى زۆرینه‌ى خه‌ڵکى بوو، به‌تایبه‌ت که‌بینیمان ژماره‌یه‌ک گه‌نج له‌چینى خواره‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه بونه ئه‌ندام په‌رله‌مان و پۆستى باڵایان وه‌رگرت.
ئه‌مه ئه‌و تیۆره‌ى حزبه‌کانى پێش خۆى ره‌تکرده‌وه کهکهسانى نزیک له‌به‌رپرسان و کوڕ‌و کچه‌کانیان ده‌بنه کاربه‌ده‌ست و سه‌رده‌که‌ون. به‌ڵام له‌ناو گۆڕان، به‌فیعلى گه‌نجان خاوه‌ن بڕیار نه‌بون و زۆرینه‌ى جاره‌کان ئاراسته ده‌کران یان له‌پرسه گرنگه‌کان بێئاگابون. ئه‌مه به‌شێکى په‌یوه‌ندى بهبێتوانایى هه‌ندێک له‌و گه‌نجانه‌و به‌شێکى تر‌ى نه‌بونى متمانه‌ى ته‌واو به‌گه‌نجان بوه.یه‌کێکى دیکه له‌و ره‌خنانه‌ى روبه‌ڕوى گۆڕان ده‌بێته‌وه، نه‌یتوانیوه پارتى و یه‌کێتى تێپه‌ڕێنێت، که نه‌وه‌یه‌کى خۆبه‌خش و له‌خۆبورده‌ى به‌رهه‌مبهێنێت، به‌جۆرێک له‌برى بیرکردنه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى بیر له‌ژیانى گشتى بکه‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه به‌شێک لهههوادارو لایه‌نگرانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یە به رۆحیه‌تێکى پاک و خۆبه‌ش کاریان ده‌کرد. به‌جۆرێک هه‌ندێکى ماڵى ده‌به‌خشیه بنکه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌و هه‌ندێکى تر له‌ئاستى جیاواز به‌خۆبه‌خش کاریانده‌کرد. چه‌ندین که‌سى بازرگان‌یش هه‌وڵیانده‌دا هاوکاریان بن. هه‌رچه‌نده به‌شێک له‌مانه وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و سته‌مه‌ى پارتى و یه‌کێتى لێى کردبون ده‌گه‌ڕاوه. که‌چى دواتر ده‌رکه‌وت به‌شێکیان نیازیان پاک نه‌بوو، ئامانجیان بوو دواتر بگه‌نه پله‌و پایه‌و ده‌ستیان به‌شوێنى بژوێن بگات. ئه‌مه له‌کاتى دابه‌شکردنى پۆسته‌کانى پارێزگاى سلێمانى و حکومه‌ت و په‌رلەمان له‌سه‌ر پشکى گۆڕان بینیمان که‌چۆن هه‌ڵپه‌ى پۆستیانه. هه‌رچه‌نده که‌سى یه‌که‌مى بزوتنه‌وه‌که له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیانه‌وه به زۆرینه‌ى زۆریانى راگه‌یاندوه به‌ته‌ماى پله‌وپایه‌و پاره نه‌بن، به‌ڵام هه‌ندێکیان زوو ئه‌مه‌یان له‌بیرچوو.
هه‌ندێکى تریان که‌هیچیان ده‌ستنه‌که‌وت زوو چونه ده‌ره‌وه‌ى یاریگاکه‌و ده‌ستیان بهلۆمهو گله‌یى کرد.هه‌روه‌ها زۆرێک له‌گه‌نجانى گۆڕان، هه‌ڵگرى کولتورى پارتى و یه‌کێتى بون له‌شه‌خس و سه‌رکرده په‌رستیدا، وه‌ک چۆن ئه‌وان بهعاتیفهوه به‌رگرى له‌که‌سى یه‌که‌مى حزبه‌که‌یان و سه‌روو خۆیان ده‌که‌ن. ئاوهاش زۆرینه‌ى گۆڕانخوازان و لایه‌نگرانى به‌رگریان له رێکخه‌رى گشتى «نه‌وشیروان مسته‌فا» و که‌سانى سه‌ره‌وه ده‌که‌ن. پێیان وایه که‌سى یه‌که‌م له‌برى هه‌مویان بیرده‌کاته‌وه‌و هه‌موو بڕیاره‌کانى له‌جێگه‌ى خۆیدایه‌و جورئه‌تى ئه‌وه‌یان نیه باس له‌مردن و شوێنگرتنه‌وه‌ى بکه‌ن.له‌هه‌مان کات به‌شێک له‌م که‌سانه ته‌نیا وه‌ک چۆمێک، له‌م بزوتنه‌ویه ده‌ڕوانن تاکو بێن و راوه‌ماسى خۆیان بکه‌ن و دواتر ئاوه‌که لێڵکهن و چیتر که‌سى تر راوى تێدانه‌کات. ئه‌مانه که‌سانێک بون به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌کى ئه‌خلاقى له‌دواى ئه‌وه‌ى له پۆستى پهرلەمانتارى خانه‌نشین کران پشتیانکرده بزوتنه‌وه‌که و که‌سى یه‌که‌میان بهتاکڕهو ناوبرد که‌گوایه پێشتر ئاشناى نه‌بوبن. به‌ڵام دیاره قهیسیلهکه زه‌رد بوو بۆیه که‌وتنه تیکدانى.یه‌کێکى تر له‌و لایه‌نانه‌ى کهجیاوازیان نیه له‌گه‌ڵ حزبه‌کانى تر، سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ى ئه‌و که‌سانه‌یان ده‌کرد که به‌هه‌ر هۆکارێک بێت له‌بزوتنه‌وه‌که ده‌چونه ده‌ره‌وه، به‌شێک له‌مانه ده‌ست ده‌برا بۆ ژیانى تایبه‌تى و له‌که‌دارکردنى که‌سایه‌تیان، که ئه‌مه له‌لایه‌ن حزبه‌کانى تره‌و به‌رده‌وام کارى له‌سه‌ر ده‌کرا.هه‌رچى کارکردنى گۆڕانه، تائێستا له‌ناوچه‌یه‌کى دیاریکراو‌و نه‌یانتوانیوه بۆ ناوچه‌کانى تر کاریگه‌ریان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ده‌ڤه‌رى به‌هدینان و ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى. که ئه‌مه کێشه‌ى زۆرینه‌ى حزبه‌کانى تره‌و نه‌یانتوانیوه ئه‌و سه‌قفه داخراوه هه‌ڵته‌کێن پارتى دروستیکردوه. به‌ڵام تائێستا شتێکى ئه‌وتۆى بۆ نه‌کراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌م حزبه رێکخستنێکى باشى نیه و وه‌ک حزبه‌کانى تر له‌سه‌ر ئاستى مه‌کۆو بازنه‌ى قه‌زاو ناحیه‌کان بهکوتلهو باڵباڵێنه‌وه خه‌ریکن، وه‌ک ئه‌وه‌ى لهکۆمیته و ناوچه‌و باره‌گا حزبیه‌کانی تر هه‌یه، له‌مه‌دا شتێکى جیاوازیان له‌گه‌ڵ حزبه‌کانى تریان نیه له‌سه‌ریشه‌وه رێکخستنێکى تۆکمه‌یان نیه تاکو له‌دواى مردن و دورکه‌وتنه‌وه‌ى که‌سى یه‌که‌م شوێنگره‌وه‌یه‌کى باشى هه‌بێت.ئاراسته‌کردنى خه‌ڵکى لاى گۆڕان وه‌ک ئه‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى ده‌یه‌وێت. له‌مه‌دا لهپارتى ده‌چن، چونکه پارتى یه‌کێکه له‌و حزبانه‌ى وه‌ک ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت، لایه‌نگرانى و خه‌ڵکى کوردستان ئاراسته ده‌کات، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى که به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکی تێدایه. گۆڕانیش به هه‌مان نه‌فه‌س و به‌ڕێگایه‌کى تر سوار شه‌پۆلى ناڕه‌زایه‌تیه‌کانى خه‌ڵکى بوه‌و هه‌ر جاره‌و به‌ره‌و که‌نارێک ده‌یانبات. ئه‌م جۆره ئاراسته‌کردنه له‌داهاتودا زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌م خودى بزوتنه‌وه‌که‌یه.
هاتنى ده‌نگه رهخنهگرو زیندوه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگه‌و بێده‌نگبونیان. بۆیه به‌درێژایى ده‌سه‌ڵاتى کوردى هێنده‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌نگه زیندوه‌کانى بێده‌نگ نه‌کردوه، پارته‌کانى ده‌سه‌ڵات نه‌یانتوانیوه ئه‌و کاره‌بکه‌ن، دیاره ئه‌مه به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌بزوتنه‌وه‌که‌وه هه‌یه که‌گوایه موراعاتى دۆخه‌که ده‌که‌ن و به‌شێکى بۆ بێجورئهتى خودى که‌سه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.نه‌بونى ئه‌جێنداى کارکردنى رون و هه‌ڵوێستى ئاشکرا به‌رامبه‌ر، بهپارچهکانى تر به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر بهپهکهکهو یه‌په‌گه که‌تائێستا په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌ئاستێکى وه‌ستاودایه، نه گۆڕان متمانه‌ى بهوانهو نه ئه‌وانیش متمانه‌یان به گۆڕانه.