Alain Badiou sur les filles
” Figures de la féminité dans le monde contemporain”
ئالان بادیۆ؛ سیمیناری هه‌ینی، 13 مایس 2013، له خوێندنگه‌ی باڵا له پاریس
لە فەرەنسییەوە: بەیان سەلمان
چه‌ند تێبینیه‌کی پێویست:
هه‌موو وشه‌یه‌کی کوڕ، کچ به واتای (ابن، ابنه)(fille, fils) به‌کارهاتووه. هه‌موو وشه‌یه‌کی ژنی ماڵ له فه‌ره‌نسیدا(domestique)، به ژنی ماڵ، خزمه‌تکار و له کۆنتێکستێکێی مێژوویی‌دا به کۆیلەش دێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌لان بادیۆ Alain Badiouبە ژنی ماڵ ده‌ڵێ (دۆمیستیک) ئەوە به هه‌موو واتاکان ئاماژه‌ی پێده‌کات.
ئامرازی (l’un) واته بە پیتی مینسکول (پیتی بچووک) ئامرازی مه‌جهولی نێره. لێره‌دا ئه‌لان بادیۆ باس له‌وه‌ده‌کات که کاتێ ده‌ڵیین (l’Un) واتای مێ و نێری تێدایه، بەم پێیەش مێ به‌شێکه له گشت. مێ له‌ناو نێردا هه‌یه نه‌ک سه‌ربه‌خۆ. هەر بۆیە لە زمانەوانی فەرەنسیدا بۆ نموونه: کە ده‌ڵێین خاتوو وه‌زیرMadame le ministre، لێره‌دا le ئامرازی مه‌عرفه‌ی نێره، به‌ڵام بۆ ژن به‌کاردێت.
وشه‌ی (l’Un) له هه‌مانکاتدا ئاماژه‌یه‌که بۆ خودی ئیلاهی، ئامرازێکی بێلایه‌نه و له زمانه‌وانیدا بۆ نێر و مێ به‌کاردێت. دواجار بادیۆ (l’Un) وه‌ک ”ئه‌و یەکە نوێ و جیاوازە” به‌کاری ده‌بات که کاتێ ژن ده‌کاته ئامرازێک بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمایه‌داریی، به‌ڵام وه‌ک ژنی پێش‌و مامه‌ڵه‌ی ناکات به‌ڵکو وه‌ک ژنی هاوچه‌رخ، ئامرازی سه‌رمایه قسەی لەسەر دەکات. گرنگترین تێزی بادیۆ لێرە ئەوەیە کە (l’Un) خودی ئیلاهی و پیاو لە خۆی دەگرێ، بەم واتایە نێر هەڵگری ئەو دووانەیە بەرامبەر بە ژن کە تەنها یەکێکە و نابێتە دوو. نێر ئەسڵە و مێ کۆپی ئەسڵە. نێر سەرەکییە و مێ پلە دوو. هەربۆیە کچان ئەمڕۆ شووناسێکی نوێ بۆخۆیان دابین دەکەن کە تەواو رەتی ئەو دوو فیگەرە نێرەی داوەتەوە، بەڵام بە چ نرخێک؟ لە پرۆسەی بە خۆ گۆڕانی کچان لە جیهانی هاوچەرخی ئەمڕۆ، فیگەری مێ بە شێوەیەکی نوێ لە گەوڕەپانی جیهاندا خۆی دەسەلمێنێ، شووناسێکی نوێ بۆ خۆی دادەهێنێ کە دوورە لە هەموو فۆرمێکی دەستکرد. بادیۆ پێ لەسەر ئەو شووناسە نوێیە دادەگرێ کە وونە و دەبێ کچان ئەمڕۆکە تێکۆشن بۆ ئەوەی لەو فۆرمانە دەرچن و دوورکەونە کە سەرمایەداریی پێشنیاریان دەکات و نەریت دەیسەپێنێتە سەریان.
بادیو کۆمەڵی فیگەری مێ دەهێنێتەوە کە لە مێژوودا پێناسەی ژنی پێکراوە. کە باس لە فیگەری کچە- دایک دەکات مەبەستی کچی هاوچەرخە، کە لەهەمانکاتدا کچن و بە فەرمیی شوویان کردوە. یاخود کچە- ژنە، بە واتای پاکیزە نیە و شووشی نەکردوە. ە کاتێکدا ئامرازی سیمبولی بە ژن بوونی کچ پیاوە. ئەمە ئەو نێوەندەی لە قۆناغی کچێتیەوە دیگۆڕێ بۆ قۆناغی ژنێتی باب ە فەرمیی شووشی نەکردبێ.
گرنگه ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین، هه‌میشه ئه‌لان بادیۆ به پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی فه‌یله‌سوف و بیریاره‌کان له پوخته‌یه‌که‌وه ده‌ست به بیرۆکه‌کانی ده‌کات و پاشان گه‌شه‌یان پێده‌دات، هه‌ر بۆیه که بابه‌ته‌کانی نمایش ده‌کات وا هه‌ستده‌که‌ین بەرە بەرە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تا، که‌چی بە پێجەوانەوە، کۆتایی دەبیتە سەرەتا و ئەمیش ده‌بێته کۆتایی. له‌م ده‌قه‌دا فه‌یله‌سوف جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که پرسیاری مێ ئاڵۆزه و نابێ به‌هه‌مان ئامرازی کۆن و نه‌ریتی لێکیده‌ینه‌وه، چونکو سه‌ده‌یه‌که ڕژێمی سه‌رمایه‌داری کاری له‌سه‌ر کردوه و ئه‌گه‌ر ژنان ده‌یانه‌وێ له‌و پێچه‌خه‌مه‌ییه‌ی بۆیان دروستکراوه ده‌رچن پێویسته به وردیی له چه‌مکی مێ تێبگه‌ن و چۆن تێکه‌ڵکراوه به چه‌مکی (l’Un) که لەم وەرگێڕانەدا به ”ئه‌و” ” ئەو یەکە نوێیە” ده‌ستنیشانی ده‌که‌م.
پرسیاری کچ ” فیگەری مێ لە جیهانی هاوچەرخ”
Alain Badiousur les filles
” Figures de la féminité dans le monde contemporain”
سەرەتا لەسەر ئەو لایەنه دەوه‌ستین که جیهانی هاوچه‌رخ جیاوازیی چاره‌نوسی کوڕان و کچانی دیاریکردوه، له‌لامان ئه‌مه بۆچوونێکه زیاتر له‌وه‌ی تێڕامانێک بێت له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌جا‌غنانه‌وه‌یه‌ک کە پشتی به کرداری جووتبوون به‌ستووه. ئه‌مه‌ش له‌هه‌مانکاتدا ڕوانگه‌یه‌کی ئه‌تنرۆپۆلۆژی سه‌رده‌مه و ده‌ستپێشکه‌ریشه له پرسیارێک؛ له‌وانه‌شه له داهاتوودا ببێته کۆنسێپتێکی فه‌لسه‌فی ئه‌وه بخاته به‌رچاومان که ده‌کرێ ژن له نێوان هه‌موو شته‌کانی تردا ”ببێت”؟ هه‌رچۆن پیاو به درێژایی مێژووی فه‌لسفه کۆنسێپتێکه و بابه‌تی هزره و به ڕووه گشتیی و یاساییەکەشەوە وەها پێناسەکراوه کە پیاو به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ده‌به‌ستینه‌وه. دیارە (کانت)ش Emmanuel Kant بەهه‌مان شێوە سەیری کردوە، کاتێ دەڵێت؛ پرسیاری فەلسەفە پرسیاری پیاوە، مرۆڤی به پیاو دەستنیشانکردوه. پیاو یه‌عنی مرۆڤایه‌تی . به‌و واتاییه بادیۆ جه‌غه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کات بپرسین ژن چییه؟ ئایا ده‌کرێ ژنیش وه‌ک پیاو کۆنسێپتی بیرکردنه‌وه بێت وه‌ک ژن، هه‌رچۆن پیاو ئه‌و کۆنسێپته‌ی داگیرکردوه؟ ده‌کرێ ژن کورتکردنه‌وه‌ی پیاو نه‌بێ و له ناو پرسیاری پیاو و مرۆڤایه‌تی مامه‌ڵه‌ی نه‌کرێ، به‌ڵکو خودی وه‌ک کۆنسێپتی ژن مامه‌ڵه بکرێ و چۆن ده‌پرسین پیاو چییه، ئه‌وهاش بپرسین ژن چییه؟ یاخود به شێوه‌یه‌کی تێهه‌ڵکێش پرسیاری ژن له نێو هی پیاودا بکه‌ین؟ ده‌کرێ به هه‌مان پرسیاری پیاو پرسیاری ژن تۆماربکرێ؟
له سیمیناره‌کانم له ئه‌تینا و برۆکسل باسم له شوناسی گوماناوی و ناسه‌قامگیری کوڕان کرد له ”شارستانییه‌تی” هاوچەرخدا. ده‌توانین تێبینی ئه‌وه‌بکه‌ین که ناویده‌نێم ”وێڵبوونی پیاوه گه‌نجه‌کان”، وێڵبوونی کوڕان، له‌وانه‌یه کوڕ له دۆخی تایبه‌تیدا بێت، ئه‌و کوڕه‌ی که لەنێوەندە میللیەکانن، واتە پاشخانی میراتییان نییه. له‌و باسه‌مدا قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه، که کوڕان گونجانی سه‌رتاپایی و شوناسیان نییه. پرسیاری کچان ته‌واو جودایه، پرسیاری کچ بەتەواوی ناگونجانە! ئه‌م کۆمه‌ڵه هاوچه‌رخه‌ی ئێستا یاریەکی تەواو دەکات له‌سه‌ر ژن و مێیه‌تی. ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێکی ئاڵۆز و مەترسیداره و قەیراناویه، چونکو ڕیشه‌ی دوور‌و درێژه و بۆ سه‌رده‌مێکی دوور ده‌گه‌ڕێته‌وه، پرسیارێکی هەمیشەییە کە بەردەوام لە نێو ڕووبەری گشتیی‌دا دەخرێتە ژێر لێدوان.
قسه‌کردن له‌سه‌ر ژن، له‌سه‌ر کچی گه‌نج له خودی خۆیدا مه‌ترسیداره به‌تایبه‌تی که پیاوێکی پیر بین (بادیۆ لێره‌دا مەبەستی لە ته‌مه‌نی خۆیەتی).
با باسی شاعیری ئه‌ڵمان (گوته Goethe ) بکه‌ین. له ته‌مه‌نی 72 ساڵییدا حه‌زی ده‌چێته کچێکی گه‌نجی 17 ساڵ، داخوازی ده‌کات، به‌ڵام دایک‌و باوکی کچه (بڕوام وایه که‌چه‌که خۆشی) دۆخێکی وه‌ها ڕێکده‌خه‌ن که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سه‌رنه‌گرێت؛ ده‌بێ ئه‌وه بڵێین که گوته ده‌سه‌ڵاتی زۆر بووه و که‌س نه‌ده‌بوو هیچی بۆ ڕه‌تکاته‌وه و خێزانی کچه‌که ده‌ترسان له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی، بۆیە بەهانەیەکی باشیان بۆ دۆزیەوە تا کچەی نەدەنێ. دوایی گوته له تاواندا هه‌ڵدێت (گۆته مێژوویه‌کی گه‌وره‌ی له هه‌ڵهاتندا هه‌یه، هه‌میشه شکستی له خۆشه‌ویستیدا هێناوه و هه‌ڵهاتووه و دوای ئه‌وه هه‌ڵبه‌ستێکی نووسیوه!). له‌و هه‌ڵهاتنه‌دا شیعرێکی نووسیوه، ده‌بێ بڵێین که له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و شیعره‌ی ئێجگار جوان و به‌هێز نووسیوه. له‌و شیعره‌دا قه‌یرانی (بوون) له‌لای گوته‌دا به‌دیده‌که‌ین.
با له پێشاندا بڕۆینه‌وه دواوه، ڕه‌نگه ئه‌مه هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا بووبێت. له‌و چاخانه‌دا، له نه‌ریتی کۆمه‌ڵی ئه‌و سه‌دانه نزیکبینه‌وه، دەبینین کە مه‌سه‌له‌ی کچان ئاسان بوو. ده‌بوو بزانن چۆن و که‌ی کچێک شووده‌کات. چۆن له باری کچێکی پاکیزه و جوانه‌وه بچێته دۆخی ژن و دایکێکی پڕ ئه‌رک. له نێوان ئه‌و هه‌ردوو فیگەرەشدا، ئەمەی کچه- دایک هه‌یه که فیگه‌ریکی نەفرەتلێکراو و سه‌لبیه، بەوەی چیتر کچ نییە و دایکە، به‌ڵام ئەمە بێ واتا نییه. لێره‌دا کچ هه‌یه، وه‌لێ کچێک که هێشتا دایک نییه، چونکو شووی نه‌کردوه. دایکێکیش هه‌یه که هێشتا کچه، چونکو شووی نەکردوه.
ئەم فیگه‌ری کچه- دایکە له کۆمه‌ڵی کۆندا زۆر ئاماده‌یه، ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا ئاماده‌بوونی وه‌ک فیگه‌رێکی خه‌یاڵیی ڕۆمانتیکی هه‌یه. با بزانین چۆن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌ک خاڵێکی ده‌ستپێکی بیرۆکه‌که‌مان به‌که‌ڵک دێت.
به پێی هه‌موو کۆنسێپتێکی دووفاقه‌یی و به جۆره‌ی هه‌موو دوولایه‌نی داگیرکردنی جێیه‌ک، کچێک زۆر به باشیی ده‌توانێ (بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ) شوێنێک له نێوان دوو دۆخدا داگیرکات؛ بۆ نموونه نه کچ بێت و نه دایک، ئه‌وه‌ی جۆرج باتای Georges Bataille ناویناوه ”به‌شی نه‌فره‌تی”. له کۆمه‌ڵه نه‌ریتییه‌کاندا به‌شی نه‌فره‌تلێکراو هه‌میشه هی ژنه، فیگەری کچە-دایک یەکێکە لەو بەشە نەفەرەتییە. جێیه‌کی نه‌ریتی تریش هه‌یه که هی ”قه‌یره کچه”. جارێ به پێی پێناسه‌ی کچ ”کچ ده‌بێ گه‌نج بێت”، که‌واته که ده‌ڵێین؛ قه‌یره کچ، لەڕاستیدا جێیه‌ک داگیرده‌کات که جێی خۆی نییه. هه‌ر که دێینه سه‌ر باسی ژن باس له‌و جێیه ده‌که‌ین که جێگۆڕکێی پێکراوه. ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی بونیادگه‌ریی فره کلاسیکه، ئه‌گه‌رچی ڕێنماییکردم تێبگه‌م له مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م جۆره تێڕامانه. ته‌نانه‌ت که باسی (شوێنی ژن ) ده‌که‌ین له شانۆدا، وه‌ها ته‌ماشای ده‌کرێ که ژن له جێی خۆی نییه، ژنی ئه‌کته‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌جوڵێ، ئه‌وه‌یه که شوێنی گۆڕیوه ، ئه‌مه‌ش هۆیه‌کی زۆر کلاسیکه له بیرکردنه‌وه.
له دونیای هاوچه‌رخ (واته دونیای سه‌رمایه‌داریی بێجڵه‌وگیری)، بازرگانی، کاری به‌رامبەر بە مووچه، هاتوچۆ، په‌یوه‌نداری (کۆمیونیکاسیۆن)، هه‌لومه‌رجی کچ چیدی بوارنادات شوێنی کورتکرێتەوە بۆ لۆژیکی شووکردن، به‌ڵام هێشتا دوورین له‌وه‌ی ئه‌و جیهانه کۆنه مردبێت. ئاین، خێزان، شووکردن، دایکایه‌تی، حه‌یاو شه‌رم، خودی پاکیزه‌یی، هه‌موو ئه‌مانه هێشتا ئاماده‌بوونێکی گه‌وره‌یان له زۆر شوێنی جیهاندا هه‌ر ماوه. ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ش ده‌یوروژێنین له‌وه زیاتر نییه که وا دێت، ئه‌وه‌ی دێتیش ڕاستیه‌کی زه‌قه، په‌یوه‌سته به خودی کچانه‌وه که چیدی که‌مناکرێنه‌وه بۆ ئامرازێکی شووکردن.
ئه‌وه‌ی گومانی نێیه، ئه‌مڕۆ له جیهانی ڕۆژئاودا کچان چیتر ناهێڵن له چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی شووکردندا که‌مکرێنه‌وه، به‌وه‌ی ببنه بابه‌تێکی شووکردن که به نێوه‌ندی پیاو جێبه‌جێکراوه. ژن ده‌بێ ببێ، بێئه‌وه‌ی پشت به پیاو ببه‌ستێ و خۆی بوونی بسه‌لمێنێ. ژن ده‌توانێ و ده‌بێ سه‌ربه‌خۆبێت، نه‌ک به پشتگیری پیاوێک و به نێوه‌ندی ئه‌و. یاخییبوون گۆڕانکاریی گرنگی هێنایه ئاراوه و کاریگه‌ری وه‌به‌رچاوی به‌سه‌ر جێی کچ بوون و بگره پێناسه‌ی کچ بوونیشی کردوه. ئه‌م گۆڕانکاریه له داهاتووشدا زه‌قتریش ده‌بێت، به‌وه‌ی کچان هه‌رگیز ناهێڵن ببنه ئامرازێك بۆ سەلماننی بوونیان و ئاماده‌بکرێن بۆ ئەوەی ببنە دایکی داهاتوو. یاخیبوونی فیمینیسته‌کانیش له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه، بگره پێشتریش، له خاڵێکدا چڕبۆته‌وه که ژن ده‌بێ هه‌میشه سه‌ربه‌خۆبێت و بێ پیاو بوونی خۆی بسه‌لمێنێ. لێره‌دا ناڕه‌وانییه‌ک هه‌یه که دواتر دێمه‌وه سه‌ری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له‌و تێزه‌دا که گۆڕانکاریی زۆر گرنگی هێنایه ئاراوه. چیتر کچ ئه‌وه نییه که بۆ شووکردن ئاماده‌ده‌کرێ.
له جیهانی نه‌ریتییدا، پرسیاری کچ لە نێوه‌ندی بوونی نێر به‌م شێوه‌یه پێکهاتوه: ئه‌وه‌ی که کچ له ژن جوداده‌کاته‌وه پیاوه. ئه‌مه‌ش له‌لای کوڕ ته‌واو به پێچه‌وانه‌یه، ئه‌وه‌ی کوڕ له باوک جوداده‌کاته‌وه، بوونی هۆیه‌کی ده‌ره‌کیی ڕاسته‌قینه نییه وه‌ک ئەوەی ژن کە مێڕدێک دەبێتە ئەو فاکتەرە، به‌ڵکو هی کوڕ په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتی ره‌مزی. کوڕ ده‌بێ جێی باوکی بگرێته‌وه، ده‌بێ به نۆره‌ی خۆی هه‌رچی ده‌سه‌ڵاته بیگرێته ده‌ست. ده‌بێ ببێته وه‌ستای یاسا. ده‌توانین بڵێین که له نێوان ( کچ ـ ژن- دایک) پیاو هه‌یه که فاکته‌رێکی ده‌ره‌کیی سه‌ره‌کی و ڕاستییه که جەستەی ته‌سلیم به‌وه ده‌کات و وه‌ک ده‌ڵین ده‌بێته موڵکی ئه‌و. له کاتێکدا له نێوان کوڕ و باوک‌دا یاسا هه‌یه. له دونیای نه‌ریتدا کچ ناوی ده‌گۆڕێ بەهی پیاو، ده‌بێته ”خاتو فڵان که‌س” که ناوی مێرده‌که‌ی هه‌ڵگرتوه. به‌و شێوه‌یه کار ناکات، له موچه داده‌بڕێ، ده‌بێته دایک و به تایبه‌تی ده‌بێته بەڕێوبەری خێزان. له سێ کوچکه‌ی نەریتیی”کار، خێزان، نیشتمان”، کرێکار و جوتیار که به شێوه‌یه‌کی سیمبولی ئەرکی نێرینه‌ن، بۆ کار ئاماده‌کراون. سه‌ربازیش که ته‌واو نێرینه‌یه بۆ نیشتیمان ته‌رخانکراوه و ئه‌و کچه‌ی بووه به دایک به ڕه‌مزیی بۆ خێزان ئاماده‌کراوه. به‌و شێوه‌یه سێ کوچکه‌که دوو کاتیگۆری نێرینه‌ی تێدایه (کار و نیشتیمان) به‌رامبه‌ر به تاقه کاتیگورییه‌کی مێ کە (بەڕێوبەری خێزان)ە. تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ین که هیچ کاتیگۆرییه‌ک کچ ناگرێته‌وه. بۆیه له کۆمه‌ڵی نه‌ریتیدا هەمیشە وا کاری پێکراوە کە دوو دژ به یه‌کە، ژنانیش به ده‌ست ئه‌مه‌وه ناڵاندوویانە.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای یاسای هاوسه‌رگیری بکه‌ین له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کاندا، واته په‌نجا ساڵێک پێش ئێستا، که ماوه‌یه‌که‌ی مێژوویی ئه‌وتۆ نییه، یاساکه ده‌ڵێت: که پیاو مافی هه‌ڵبژاردنی ماڵی خێزانی هه‌یه و ژن هه‌ر ده‌بێ دوایکه‌وێ و ده‌بێ له‌و ماڵه‌دا نیشته‌جێ بێت و ده‌بێ ئا له‌و ماڵه‌دا پێشوازی له پیاوه‌که بکات. له کاتێكدا یاساکه ناڵێت: پیاو ده‌بێ له‌و ماڵی خێزانییه نیشته‌جێ ببێ. به‌و واتایه پیاو مافی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ژن له‌و ماڵه‌دا زیندانکات و خۆشی نه‌یه‌ته‌وه ماڵ. تاقه ئه‌رکی ژنیش ئه‌وه بووه له ماڵه‌وه بێت و پێشوازی پیاوه‌که بکات. لێره‌شدا دوو ماف دژ به ژن له قازانجی پیاودایه. پیاو هه‌ڵده‌بژیرێ و ژنیش به ئه‌رک هه‌ڵده‌ستێ. به‌ڕاستی ئه‌مه یاسای خێزانی نه‌ریتییه.
لێره‌دا ده‌پرسین: خێزان چییه؟ پێشتر له‌لای (پلاتۆن / ئه‌فلاتون Platon) سێ کاری گه‌وره‌ی هه‌بووه: به‌رهه‌مهێنان، خۆبه‌رهه‌مهێنان (نه‌وه خستنه‌وه) و به‌رگریی. کار بریتیە لەوەی که به‌رهه‌می لێوە په‌یدا ده‌بێت، خێزان ئه‌وه‌یه که نەوەی خۆمانی لێ بەرهەمدەهێنین، نیشتیمانیش ئه‌وه‌یه که به‌رگریی لێده‌که‌ین. له نێوان به‌رهه‌مهێنان و به‌رگریی کچه-گه‌نجه‌که بۆته ژن و به وه‌زیفه‌ی دایکایه‌تی ئابڵۆقه دراوه و خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه مسۆگه‌ر ده‌کات.
هه‌میشه دوو کاتیگۆری نێرینه دژ به یه‌کێکی مێینەیە: واتە ژنی نه‌ریتیی له نێوان کرێکار و سه‌ربازه. له ماڵه‌وەش، له ده‌وری سفره‌یە و له ناو پێخه‌فه‌که‌شیدا پێشوازی له‌و پیاوه ده‌کات که کار ده‌کات و مێردێتی و دواتر ده‌گریێ بۆ ئه‌و کوڕه گه‌نجه‌ی له به‌ره‌ی شه‌ڕدا کوژراوه و کوڕێتی. کچ ده‌بێ ببێته Mater Dolorosa ، واته کچ ده‌بێ ببێته ئه‌و دایکه‌ی له دواییدا بۆ مردنی کوڕه‌که‌ی ئازار ده‌چێژێ. دیسان دوو کاتیگۆری نێر دژ به یه‌کێکی مێ: ژن له نێوان پیاوێکه که مێردێتی و هێشتا زیندوه و له‌شی هه‌ر موڵکی ئه‌وه؛ له نێوان کوڕه مردووه‌که‌شێتی که فرمێسکه‌کانی بۆ ده‌رێژێ. ئا ئه‌وه‌تانێ کۆمه‌ڵی نه‌ریتیی ئێمه به خاویی به‌ره‌و مردن ده‌چێ، وه‌لێ به دڵنیاییه‌وه ده‌مرێ. له سه‌رده‌می نوێی داهاتوودا، کچ ده‌توانێ خۆی بڕیاردات ببێته کرێکار، جوتیار، مامۆستا، ئه‌ندازیار، پۆلیس، له‌سه‌ر کاسه بێت، یان سه‌رباز و بگره سه‌رۆکی کۆماریش بێت. ده‌توانێ بێ شووکردن له‌گه‌ڵ پیاوێکدا بژی، ده‌توانێ دۆستیشی هه‌بێ، یان هه‌ر نه‌یبێ، ده‌توانێ شووبکات و جیابێته‌وه، ده‌توانێ شوێن و ئیشقیش بگۆڕێ، ده‌توانێ به ته‌نیا بژی بێئه‌وه‌ی ببێته ئه‌و که‌سایه‌تیه گرنگ و دڵڕه‌قه‌ی نه‌ریت به‌رهه‌میهێنابێ، ئەوەی پێیدەڵێن ”قه‌یره‌کچ”.
ژن ده‌توانێ منداڵی هه‌بێ بێ ئه‌وه‌ی مێردی هه‌بێ، له‌وه‌ش زیاتر ده‌توانێ منداڵی له‌گه‌ڵ ژنێکی تردا هه‌بێ، ده‌توانێ منداڵیش له‌باربه‌رێ. ئه‌و ناوه نه‌فره‌تلێکراوه‌ی: ”کچ- دایک” له‌ناوبه‌رێ. ئه‌مڕۆ ده‌ڵێین: ”دایکی سه‌ڵت”، ئه‌میش به شتێکی گرنگتر ڕه‌تدراوه که پێی ده‌ڵین: ”خێزانی تاک جەمسەر” famille monoparentale . ئائه‌م خێزانه تاکه‌ش له‌وانه‌یه به‌بێ هیچ ژنێک له‌و به‌ینه‌دا، له باوکێک و منداڵه‌کانی پێکهاتبێ. که‌سیش باسی ئه‌وه ناکات که کوڕ- باوک، هەیە، هەر وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر باسی کچ- دایک ده‌کرا. هه‌مان ئه‌و قه‌یره کچه‌ی باس ده‌کرا ده‌کرێ ئەمیش ببێته که‌سایه‌تییه‌کی ئیجابی له ژنێکی سه‌ربه‌خۆدا.
به‌ڵێ، به‌ڵێ ده‌زانم که هێشتا به ته‌واوه‌تی نه‌مانبردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت له ناو ئه‌م وڵاته ئه‌وروپی و دیموکراتیانه‌شدا هێشتا به باشیی قبوڵ نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر ڕووده‌دات و هه‌ر ئه‌مه‌ش دێتەپێشێ. ئا لێره‌شدا ئه‌و پرسیاره‌مان دێته‌پێش: پرسیاری کچ. ده‌کرێ به‌م شێوه‌یه بپرسین: بێت‌و کچێک، یان کچه گه‌نجێک کە بە هۆی شووکردن و یان بە نێوەندی بوونی راسته‌قینه‌ی پیاوێک هێشتا له ژنێتی جودانه‌بووبێتەوە، چۆن ئەم کچە دەڕوانێته پره‌نسیپی بوونی خۆی؟ ئایا هه‌ستده‌کات ڕه‌وتی لێتێکچووه؟ هه‌ر کوڕان ئاسا که له سیمیناره‌که‌مدا له ئه‌تینا باسم له‌وه کرد، که کوڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێک ده‌بنه‌وه که په‌یوه‌سته به خزمه‌تی سه‌ربازیی؛ ئیتر هیچ سه‌کۆیه‌ک نامێنێ پشتی پێوه‌بده‌ن و له‌و ڕۆڵه دیاریکراوه تێناپه‌رێ که پێی هه‌ڵسن، ئایا کچانیش وەها سەرلێشێواو دەبن؟ دیاره خزمه‌تی سه‌ربازیی لادرا، وه‌لێ ئێمه ده‌بێ بچینه‌وه سه‌ر سه‌ره‌تای ئه‌م پرۆسه‌یه، بۆ سه‌دان ساڵ پێش ئێستا، ته‌نانه‌ت له کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌کانیشدا، له سه‌رده‌می ڕاوکردن، که کوڕی گه‌نج ئاماده‌ده‌کران بۆ سه‌ربازیی، ئیدی ئه‌مه ڕیشه‌ی له ناخی که‌سایه‌تی پیاو داکوتاوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. لادانی خزمه‌تی سه‌ربازیی چه‌ند ساڵێکه، بۆ سه‌رده‌می حوکمی( ژاک شێراک) ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌ڵیگرت، ئیتر ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی ڕه‌گی بڕا. لێره‌وه که هه‌ڵبژاردنێکی ترت له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بێت بوونی خۆتی پێ بگۆڕی ئه‌وه له‌وه‌دا به‌رده‌وام ده‌بی که پێشتر هه‌بوو، دیارە بۆئه‌وه‌ی که‌سایه‌تیت به‌ئەویتر بگۆڕیت پێویستت به بوونی ئه‌و جێگره جیاوازه‌یه که پێشنیارت ده‌کرێت، ده‌نا گەر نه‌بێت ، ئەوا وه‌ک خۆت ده‌مێنیته‌وه و به‌رده‌وامده‌بیت! به‌و شێوه‌یه‌ش له پێستی هه‌رزه‌کارێکی نه‌مردا ده‌مێنێتەوە. بۆیه ڕۆژانه هه‌ڵوێستی ڕه‌فتارمناڵیی له ژیانی که‌سی گه‌وره، به تایبه‌تی له‌لای نێرینه‌دا تێبینی ده‌که‌ین. ئه‌مه ده‌بێته خه‌سڵه‌تی منداڵییه‌کی جیهانی، له ئاست ئه‌و که‌سه‌ی له به‌رده‌م کاڵایه‌کدا به‌راووردی پێکرا ده‌بێ وه‌ک منداڵێک بمێنێته‌وه که ئاره‌زووی یاری نوێی هه‌یه. لێره‌دا ئێمه یاریه‌کی گه‌وره‌ین. ئه‌و که‌سه‌شی له به‌رده‌م یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی و دەنگدان بۆ هه‌ڵبژاردن به‌راووردکرا ده‌بێت وه‌ک خوێندکارێکی گوێڕایه‌ڵ و نه‌زۆک بمێنێته‌وه، که هه‌موو خه‌می بێته سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌می پۆله‌که‌ی بێت و له هه‌موو شوێنێک باس بکرێ.
ئه‌ی کچان؟ خۆ ده‌شکرێ بڵێین که کچانیش خۆیان بۆ فۆرمێکی ئه‌و جودا- نه‌بوونه‌وه‌ییه‌ی نێوان (بوون به کچ) و (بوون به ژن) جێهێشتووه، ماده‌م پیاو و هاوسه‌رگیری نه ڕۆڵێکی ڕاستی و نه ره‌مزی له‌و جودابوونه‌وه‌یه‌دا نابینن. بۆچوونی من جیاوازه: له‌لای کوڕان، کۆتایی ئه‌و قۆناغه نه‌ریتیەیه کە به‌ره‌و چه‌قپه‌ستنێکی مێردمنداڵانه‌ی ده‌بات، که ده‌توانین ناوی بنێین ژیانێک بێ فیکر. بەڵام له‌لای کچان، نه‌بوونی فاکته‌ری جوداکه‌ره‌وه‌ی ده‌ره‌کی (پیاو و شووکردن) له نێوان کچ و ژن‌دا/ کچی گه‌نج، ژن- دایک، به‌ره‌و دروستکردنی پله‌یه‌کی به‌رزی مێیه‌تی ده‌بات که پێشوه‌خت که‌وتووه.
هه‌روه‌ها: کوڕ دووچاری ئه‌وه ده‌بێته‌وه که هه‌رگیز نه‌بێته ئه‌و هه‌رزه‌کاره‌ی له‌ناخیدا هه‌ڵیگرتوه. کچیش دووچاری ئه‌وه ده‌بێته‌وه که هه‌میشه بووه و ببێ به‌و باڵقه- ژنه‌ی که ده‌بوو خێرا پێیبگات.
له‌وه‌ش زیاتر: له‌لای کوڕ هیچ پێشبینییەک نییه له‌وه‌ی ناویده‌نێین ترسی چه‌قبه‌ستن. له‌لای کچ، کاردانه‌وه‌یه‌کی باڵقبوون هه‌یه، که‌ماوه‌ی هه‌رزه‌کاریی قووتده‌دات، بگره خودی منداڵیشی قووتده‌دات. لێره‌شه‌وه ئه‌م مه‌ترسیه زۆر جودایه له‌وه‌ی کوڕ، هی کچ په‌یوه‌سته به ترسی باڵقبوونی پێشوه‌خت.
له کۆمه‌ڵه هاوچه‌رخه‌کاندا با ته‌ماشای ئه‌و هه‌موو کچانه بکه‌ین. زۆر به ساده‌یی، هیچ جیاوازییه‌کیان نییه له‌گه‌ڵ ژناندا، هه‌موویان ژنی گه‌نجن. خۆیان وه‌ک ژنان گۆڕیوه و وه‌ک ئه‌وان ئارایشتیان کردوه و وه‌ک ژن قسه ده‌که‌ن و هه‌موو شتێک ده‌زانن. له گۆڤاری ژناندا، بۆ ئه‌و ژنه زۆر گه‌نجانه، بابه‌ته‌کان هه‌مان ئه‌وانن که له هه‌موو گۆڤاره‌کانی تردا هه‌ن: جلوبه‌رگ، کرێمی پارێزگاری له‌ش، بازارکردن، ڕێکخستنی قژ، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ئەو پێویستێتی له‌سه‌ر پیاو بیزانێ، خوێننه‌وەی بورجەکان و پیشه‌کان و سێکس. ئه‌وه‌ی له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا ڕووده‌دات جۆره (کچه- ژنێکه) که پێشوه‌خت بالغ بووه، ئه‌مه‌ش بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێک ده‌ستی تێدابێ. ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی به‌سه‌رچوونی ته‌واویی سیمبولی پاکیزه‌ییه. ئه‌م سیمبوله له کۆمه‌ڵه نه‌ریتییه‌کاندا بنه‌ڕه‌تییه: چونکو پاکێزه‌یی له پێشاندا ده‌یسه‌لمێنێ چی له له‌شی ژن‌دا هه‌یه. به‌و جۆره ده‌یسه‌لمێنێ که به نێوه‌ندی جووتبوون له‌گه‌ڵ پیاوێکدا نه‌بۆته ژن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه، ناوده‌نا له کردارێک که به هۆیه‌وه جیاوازی له نێوان کچ و ژن دروستده‌بێ. به کورتی که ده‌ڵێین کچ واته ده‌بێ پاکیزه بێت. ئه‌مه‌ش ره‌مزێكی بنەڕەتییه.
که پاکیزه‌یی ره‌مزێکی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵه نه‌ریتییه‌کان بێت، له کۆمه‌ڵه هاوچه‌رخه‌کاندا ئه‌مه نه‌ماوه و سڕاوه‌ته‌وه. بۆ؟ چونکو ئه‌گه‌ر بێت‌و ئافره‌ت پاکیزه بێت، (ئه‌مه‌ش ڕوو ده‌دات که ئافره‌تێک پاکیزه بێت) ئه‌وه پێشتریش هه‌ر ژن بووه. ئه‌میان ئه‌و کاردانه‌وه‌ییه‌ی له ئه‌ستۆی خۆی هه‌ڵگرتوه که ببێته ئه‌و ئافره‌ته‌ی پێشتریش خۆی هه‌ر به ژن داناوه بێ ئه‌وه‌ی پیاو ده‌ستی بۆ بردبێ، ئیتر پاکیزه بێت و نه‌بێت هیچ له دۆخه‌که ناگۆڕێ که ژنه. با بڵێین ئه‌و فیگه‌ره شیعرییه‌ی کچ که به‌شێکی زۆری ڕۆمانه ئینگلیزیه کۆنه‌کانی ڕازندبۆوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌وه‌وه نه‌ماوه. ئه‌و گۆڤارانه‌ی کچان فێرده‌که‌ن چۆن بێ مه‌ترسی خۆشی بگه‌یینه پیاوان و چی له‌به‌رکه‌ن تا پیاوان مه‌یلیان به‌لایاندا بچێ، ئه‌مانه هیچیان له شعرییه‌تی ئه‌و ”کچه گه‌نجه” نه‌هێشت. دروسته، ئه‌و گۆڤارانه تاوانبارنین: ئه‌وان ته‌نها له هه‌موو کچێکدا بانگه‌وازی ئه‌و ژنه مۆدێرنه‌یان کردوه که پێشتر خۆی ببوو بە‌و. ڕووی گاڵته‌جاڕی ئه‌مه‌ش له‌وه‌دایه بڵێین ئه‌مه بێمەبەستە!
لێره‌وه، کچان توانایه‌کی وه‌به‌رچاویان هه‌یه له جێبه‌جێکردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له منداڵیی و هه‌رزه‌کارییه‌وه ڕێنماییکراون. له‌وه‌دواش چیتر پێویستیان به‌وه نییه، چونکو خۆیان به‌رده‌وامیی به پرۆسه‌که ده‌ده‌ن. ده‌توانین بڵێین، ئه‌گه‌ر کوڕان هه‌میشه ناباڵغن، ئه‌وه کچان هه‌میشه باڵغن. بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ش، با تاقه نموونه‌یه‌ک بهێنیننه‌وه: ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتن له قوتابخانه زیاتر له‌لای کچانه، به تایبه‌تی له نێوه‌نده میللیه‌کاندا (شعبی). له کاتێکدا له‌لای کوڕان ئه‌مه کاره‌ساتێکه و چاککردنه‌وه‌ی نییه؛ خوشکی ئه‌م کوڕانه نه‌ک ته‌نها سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ستده‌هێنن له قوتابخانه، به‌ڵکو کچانی گه‌ڕه‌که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش ڕه‌تده‌ده‌نه‌وه. ئه‌و کچه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ش لاف‌و گزاف به‌سه‌ر کوڕه ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌مژه‌کان لێده‌ده‌ن. له دادگا، به چاوی خۆم بینیومه کوڕه عه‌ره‌به‌کان به ده‌ست پۆلیسه‌وه هێنراون بۆ سزادانی و ڕوویداوه که خوشکه‌که‌ی پارێزه‌ره‌که بووه، یاخود دادوه‌ره‌که بووه؛ یان ئه‌وه‌تا کوڕێک به هۆی نه‌خۆشییه‌ک که به نێوه‌ندی په‌یوه‌ندی سێکسه‌وه بۆی گوازراوه‌ته‌وه و خوشکه‌که‌ی دکتۆره‌که بووه.
له‌مه‌ودوا، له هه‌موو بوارێک‌دا کچان به‌سه‌ر کوڕاندا سه‌رده‌که‌ون، ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌مزییه به‌سه‌ر ئه‌و کوڕانه‌ی ناتوانن له قۆناغی هه‌رزه‌کاریی تێپه‌ڕن.
لێره‌دا گرنگه ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ئه‌م دۆخه به هیچ جۆرێک په‌یه‌وه‌ندی به هه‌ژاریی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه نییه؛ کچانیش بێبه‌ش نین له کێشه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌که هه‌ژارانه، ئه‌وانیش زۆربه‌ی جار ده‌بێ خه‌ریکی پاکژی ناوماڵ و ئاگاداریی منداڵه بچووکه‌کان بن و له‌لایه‌کی مێزی چێشتخانه‌که سەرگەرمی سه‌عیکردن بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست ده‌هێنن، چونکو ده‌زانن ئه‌مه ته‌نها قۆناغێکه و وه‌ک یاری منداڵیی دێته به‌رچاویان. ئه‌مانه ژنی ته‌واون. له باره‌ی ئه‌و کچانه‌وه ده‌ڵێین ئه‌مان دیانه‌وێ له‌و بار‌و دۆخه سه‌خته‌ی تێیدا له‌دایکبوون ده‌رچن، بێگومان ئه‌مه ڕاسته، وه‌لێ مەسەلەکه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئەوان به‌ڕاستی ده‌توانن لەو دۆخە ده‌رچن. ئه‌مه‌ش دێته دی، چونکو ئه‌و ژنه ئازاده‌ی لە ناخیدا چەقیوە و مه‌به‌ستێتی له داهاتوودا ببێ به‌و، زووتر له ناخیدا چێندراوه و به‌هێزه. که‌چی کوڕ نازانێ خۆی چییه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌یه که ببێ به‌وه‌ی ده‌توانێ. کچە- ژن ده‌توانێ به ئاسانیی ببێته ئه‌وه‌ی دەیەوێ، چونکو پێشتر ده‌یزانی که تێیدا بووه. هه‌موو کێشه‌که له‌وه‌دایه که پرسیاری کچان وه‌ک خۆی نه‌ماوه، ئه‌مه بۆته پرسیاری ژن، ئه‌و ژنه پێشوه‌خته‌ی لە ناخیدا دروستبووه.
کچ کێیه؟ چ فیگه‌رێکی تێدا به‌رجه‌سته‌یه؟ ده‌مه‌وێ ئه‌مه له ڕێی فیگه‌ری ژنی هاوچه‌رخ نیشانده‌م. ڕاستی میکانیزمی سه‌رکوتکه‌ری سێکسی له کۆمه‌ڵی نوێی سه‌رمایه‌داریدا بخه‌مه به‌رچاو. ئه‌م میکانیزمه به هیچ جۆرێک به‌هه‌مان شێوه‌ی کۆمه‌ڵی نه‌ریتیی مامه‌ڵه‌ی نه‌کراوه. له کۆمه‌ڵی نه‌ریتییدا، ژن ڕاسته‌وخۆ وابه‌سته‌ی دۆخێکی ڕاستی و سیمبولییه، واته مێرد (فاکته‌رێکی ڕاستییه) و شووکردن (فاکته‌رێکی سیمبولییه)، ئه‌م هاوکێشه‌یه هه‌مان ئه‌وه نییه که بۆ ژنی- دایکە، به به‌راورد ئه‌و پیاوه‌ی- باوکه. ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی پشتگیری له بیرۆکه‌ی ”بژی بێ بیروڕا” بکه‌ین که پێمانی ده‌فڕۆشن، به‌ڵام فشاری سه‌رمایه‌داریی بۆ سەر کوڕ و کچ، له کۆمه‌ڵه هاوچه‌رخه‌کاندا به هه‌مان شێوه نییه. با ژیان وه‌هابێ که بێ بیروڕا بژین، یاخود ژیانێکی بێ به‌ها بێت که سه‌رمایه‌داری جیهانت پێشنیاربکات لە هەموو بیرکردنەوەیەک دامانتاشێ. لێره‌دا ئه‌م کۆمه‌ڵه سه‌رمایه‌دارییانه ئه‌و نێره بچووکانه‌ی لێ ده‌ستده‌که‌وێ که هه‌رگیز گه‌وره نابن و بۆ هه‌تا هه‌تایه له هه‌رزه‌کارێکی به‌رخۆر و پێشبڕکێکه‌ردا چه‌قده‌به‌ستن. به‌رامبه‌ر به‌مان، له به‌ر موحاڵی مانه‌وه به کچیی، مێی بچووک بچووک دروستده‌بێ، به‌و شێوه‌یه له شکۆداریی بیرۆکه‌ی کچه-گه‌نجدا ده‌مێننه‌وه.
کۆمه‌ڵی هاوچه‌رخ ده‌یه‌وێ چی ته‌سلیمی سه‌رمایه‌داریی ده‌ڕنده بکات؟ دوو شتی ده‌وێ: ئه‌گه‌ر توانیمان به‌رهه‌می بازار بکڕین. ئه‌گه‌ریش نه‌مانتوانی ئارام و بێده‌نگبین. بۆ ئه‌م دوو شته‌ش نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک بیر له دادوه‌ریی (عدالة) بکه‌ینه‌وه، هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌کمان بۆ داهاتوو نه‌بێ، هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خۆڕاییشمان نه‌بێ. ئه‌مه لێکدانه‌وه‌یه‌کی گه‌مژه‌یه، چونکو هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕاست به‌خۆڕاییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له جیهانێکداین ته‌نها بایه‌خ به‌و شتانه ده‌ده‌رێ که نرخیان بۆ داندراوە، باشتره هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌کمان نه‌بێ، هیچ بیرۆکه‌یه‌کمان نه‌بێ. ته‌نها ملکه‌چی ئه‌وه‌بین که ده‌ڵێ: ”ئه‌گه‌ر ده‌رامه‌تت هه‌بوو پاره خه‌رجکه، ئه‌گه‌ر نه‌شتبوو ده‌مت داخه و وونبه”. به‌و جۆره ته‌نها ژیانێکمان ده‌بێ که به ته‌واویی تێیدا سه‌رلێشێواوین و دووباره ده‌بێته‌وه، چونکو ڕێنمای بیرۆکه‌کانمان وونکردوه. کۆمه‌ڵی نه‌ریتیی ته‌واو جودایه، چونکو بڕوایه‌ک ده‌سه‌پێنێ، به‌م واتایه‌ش بیرۆکه‌یه‌کی له‌پشته و ده‌یسه‌پینێ. سه‌رکوتکردن ناکاته ئه‌وه‌ی بێ بیرۆکه بین، به‌ڵکو تەنها بیرۆکه‌یه‌کی سه‌پێندراو له‌ئارادایه، ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش به گشتی ئاینییه و به‌م شێوه‌یه کاری پێده‌کرێ: ”به بێ بیرۆکه بژی” واته بژی له‌گه‌ڵ ته‌نها بیرۆکه‌یه‌کدا و له‌وه زیاتر هیچی تر نییه. دیسان ده‌یڵێمه‌وه، که ”به‌بێ بیرۆکه بژی” هه‌مان ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که ماوه‌ی چڵ ساڵه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ئیدۆلۆژیاکان مردون.
له کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ ده‌بێ ژن له‌شی بکاته کاڵایه‌کی بازرگانیی، خه‌ڵک خوازیاری ڕووتبوونه‌وه‌ین، له‌به‌رکردنی شۆرت و ئارایشتێکی تەواو و ناوک ده‌رخستن ته‌واو په‌سه‌نکراوه، به‌ڵام له‌چک و پۆشینی سه‌ر ناشرینه و قه‌ده‌غه‌یه. بازرگانێتی به له‌شی ژنه‌وه ڕیشه‌ی ئێجگار دووره. لێره‌وه، کۆمه‌ڵی نه‌ریتیی که پشت به سیمبول ده‌به‌ستێ (به زۆری سیمبولی نابه‌جێ و بێ واتان) له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌وشت (مۆڕاڵ) و ئاین ره‌گی داکوتاوه خۆی وه‌ها ده‌بینێ که له هه‌موو جۆره پێشنیارێکی بازرگانی شکۆدارتره. له کۆمه‌ڵی بازرگانی ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه، هه‌موو شتێک ده‌بێ ئامراز بێت و هیچ شتێک نابێ سیمبول بێت. به‌م شێوه‌یه‌ش مارکس پێش دوو سه‌ده جه‌غتی له‌وه کردوه که هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی نێو جیهانه کۆنه‌کان (نه‌ریتیه‌کان)، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر پله و پایه دامه‌زرابن، یاخود پشتیان به ڕێکه‌وتن و باوه‌ڕو سیمبول به‌ستبێ، هه‌موو ئه‌مانه به‌بێ به‌زه‌ییانه له سه‌هۆڵاوی لێکدانه‌وه‌یه‌کی خۆپه‌رستی کۆمه‌ڵی نوێی سه‌رمایه‌داریی ده‌توێنه‌وه. واته به پێی مارکس، ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه‌ی پێشووی نێو کۆمه‌ڵه نه‌ریتییه‌کان له کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داریدا هیچیان نامێنن. ئه‌وه‌نده به‌سه دیقه‌تی سه‌ر دیواری ماڵه‌کانمان و ریکلامی سه‌ر دیواره‌کان و ته‌له‌فیزیۆن و ده‌یان شتی تر بده‌ین و تێبگه‌ین که ژن لە کۆمەڵی هاوچەرخ له‌و ئاوه سه‌هۆڵاوه‌دا تواوه‌ته‌وه، واته ڕووته، ته‌واو ڕووته. به‌م واتایه‌ش ئه‌گه‌ر له‌چکێکی له‌سه‌ر بێت ئه‌وه ده‌کاته ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نۆرمی (ئه‌وه‌ی باوه له کۆمه‌ڵ) نوێ‌دا ناگونجێ و ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌وه بگۆڕێ تا ئه‌و نۆرمه به‌رپابێت.
له به‌نه‌ڕه‌تدا، سه‌پاندنی نه‌ریتیی له‌مه‌دا ئاشکرا ده‌بێ: ” ببه به وێنه‌یه‌کی ده‌قاوده‌قی باوکت، ببه به وێنه‌یه‌کی ده‌قاوده‌قی دایکت؛ هه‌رگیز فیکرت نه‌گۆڕی”. له کاتێکدا له کۆمه‌ڵی هاوچه‌رخدا به‌م جۆره‌یه: ” ببه به‌و ئاژه‌ڵه- بنیاده‌مه‌ی که پڕ حه‌زو مه‌یلی بێ به‌هایه و با هیچ فیکرێت نه‌بێ”؛ واته ته‌نها سه‌رقاڵی تێرکردنی مەیل و ئاره‌زووت ببه، وه‌لێ بۆ ڕاهێنانی ئه‌و ئاژه‌ڵه تاکه، ڕێگاکان بۆ کوڕ و کچ هه‌مان ڕێ نین ( به‌هه‌رحاڵ له ئه‌مڕۆدا)، ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی که‌سه‌که له کام ره‌گه‌زیە: نێره، واته کوڕ، یان ره‌گه‌زی مێیه، واته کچ.
بابڵێین که کوڕ به‌بێ فیکر ده‌ژی، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یزانی چۆن خۆی بیناکات تا گه‌شه به بیرکرده‌نه‌وه‌ی بدات؛ له کاتێکدا کچ به‌بێ فیکر ده‌ژی له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر زۆر زوو و به‌بێ نێوه‌ندێک (وسیط) پشتگیری بالغبووونێکی کردوه که ئه‌وه‌نده‌ی پێشتر مه‌به‌ستی بووه بیگاتێ ئه‌وه‌نده‌ش ده‌بێته شتێکی بێهوده لەلای. کوڕ به هۆی ئه‌و پێنه‌گه‌یشتنه (مانه‌وه وه‌ک هه‌رزه‌کار) ناگاته ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه که ببێ به پیاو؛ کچ به هۆی زووبیرکردنه‌وه‌ی له ژنێتی یه‌کسه‌ر بۆته ژن، واته به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر به قوڵی له‌داهاتووی خۆی ڕامابێ.
با تۆزێک زێده‌ڕه‌ویی بکه‌م له‌م بیرۆکانه (شتێک ده‌ڵێم که به زانستی خه‌یاڵیی ده‌چێ). له‌و جۆره هه‌لومه‌رجه ناپارسه‌نگه‌دا جیهان چی به‌سه‌ردێ؟ هه‌موو کوڕان ده‌بنه مێگه‌ڵێکی هه‌رزه‌کاری بێئه‌قڵ که له‌لایه‌ن ژنانی کاربه‌ده‌ست و به‌ده‌سه‌ڵات به ڕێوه ده‌برێن. به‌و جۆره جیهانێکمان پێشکه‌ش ده‌کرێ که به ته‌واویی ناپه‌رسه‌نگ و ناڕه‌وان و توندوتیژه: له ڕاستیدا ده‌بێته جیهانێک، له بری فیکر، له کاڵا و ماده زیاتر هیچی تری تێدا نابێ.
با بێینه‌وه سه‌ر فیگه‌ری مێینه. مێی پێش وه‌خت، به‌و شێوه‌ییه‌ی که سه‌پێندراوه، له‌بری ئه‌و کچه گه‌نجه‌ی که نه‌ما. بازنه‌ی فیگه‌ری مێ، به‌و شێوییه‌ی هه‌زاران ساڵه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵی مرۆییه‌وه پێکهێنراوه، چوار فیگره، که به‌م جۆره ناویان ده‌نێم: فیگه‌ری ژنی ماڵ، فیگەری فریوده‌ر(غاویة)، فیگەری ئاشق (یاخود خۆشه‌ویست)، فیگەری فریشته (یاخود پیرۆز).
سه‌ره‌تا دێمە سەر ژنی ماڵ domestique، ئه‌و ژنه‌ی که ئاژه‌ڵێکی ماڵییه، به‌رهه‌مهێنه‌ره و خۆبه‌رهه‌مهێنه‌ره. لێره‌دا ژن وه‌ها ته‌ماشای کراوه وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌وتبێته نێوان هەلومەرجێکی مرۆیی ره‌مزی که سەرچاوەکەی لە دەسەڵاتی ”به ناوی باوکه‌وه”Nom-du-Père وەرگرتوە و له نێوان ئاژڵبوونێکی ره‌مزی که له خۆبه‌رهه‌مهێناوه‌دا کورتده‌بێته‌وه؛ بێگومان ئه‌م فیگه‌ره‌یان سەنتڕاڵە و دایکایه‌تیش ده‌گرێته‌وه. هه‌ر ئه‌میشه هه‌وێنی هه‌ر سێ فیگه‌ره‌که‌ی تریان.
ئه‌وجا دێمە سەر فیگه‌ری فریوده‌ر(غاویة) séductrice. ئه‌میان وه‌ک ژنێکی جنسیی سامناکی هه‌ڕه‌شه‌که‌ر ته‌ماشا ده‌کرێ.
پاش ئه‌و فیگه‌ری ژنی ئاشقە amoureuse، ره‌مزێكی خۆشه‌ویستی و خۆ به‌ختکه‌ره.
دواجار فیگه‌ری سۆفی mystique، سۆفی (فریشته، پیرۆز)، وه‌ک حه‌زره‌تی مریه‌می پاکیزه، ئه‌م فیگه‌رێکه له هه‌مانکاتدا نێوه‌ندێکه و پیرۆزیشه.
به‌و شێوه‌یه، مێی نه‌ریتیی له چوارگۆشه‌ی ژنی ماڵ، فریوده‌ر، ئاشق، پیرۆز کاری پێکراوه. له‌م بینایه‌دا که له هه‌مانکاتدا داماڵاوه و به پیتشه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا تووشی شۆکمان ده‌کات: که هیچ کام له‌و زاراوانه به‌ته‌نیا ئیشی پێنه‌کراوه. له هه‌موو نووسینی ئه‌ده‌بیاتیشدا، چ مێینه بێت و چ نێرینه وه‌ها مامه‌ڵه‌ی ئه‌وه کراوه، هه‌میشه ژنێک له نێوان دوو فیگه‌ر حه‌شاردراوه، لە کاتێکدا چوار فیگەری ژن هەیە. به‌و جۆره، ژنی ماڵ، واته دایک به ته‌نیا قبوڵناکرێ ئه‌گه‌ر فیگه‌ری ژنی فریوده‌ر نه‌خرێته پاڵی، سووکترین وێنه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ش له فیگه‌ری ژنی قه‌حبه‌دا هه‌یه، هه‌ر بۆیه ده‌ڵێن که پیاو له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ ژن فیگه‌ری دایک و قه‌حبه بەیەکەوە دەلکێنێ (فیلمێکیش هه‌یه به هه‌مان ناونیشان:”دایە و قەحبە”)، به‌ڵام فیگه‌ری ژنی فریوده‌ر به ته‌نیا مه‌ترسیداره، چونکو به هاندانی ئیشق فریوده‌ره. ئا ئه‌مه‌شه ڕیشه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌به بێ شوماره‌ی مامه‌ڵه‌ی دووفاقه‌ی مێیه‌تی ده‌که‌ن، به پشتبه‌ستن به هاودژی خۆشه‌ویستی پاک و ناپاک، حه‌ز و خۆشه‌ویستی، ژنی ئاشقی شکۆدار و بێ وێنه که وه‌یه‌کدادانی له‌گه‌ڵ هێزی خۆی هه‌یه و کێبڕکێی له‌گه‌ڵدا ده‌کات، هەروەها ژنی به‌د ڕه‌فتاریش. له‌م حاڵه‌دا، ژنی ئاشق نزیکی ژنی شکۆدار و بێوێنه‌یه، ئه‌گه‌ر خۆی وه‌ده‌سته‌وه ده‌دات و خۆی له‌بیر ده‌چێته‌وه ده‌کرێ ئه‌وه‌ش بێت که وێنه‌ی خۆی له خوادا بتوێنێتەوە. ده‌توانین به‌وه ناویی به‌رین که پاکیزه‌یه‌کی پایه نزمه. به‌خۆڕاییش نییه که گوتهGoethe ، له ”فاوست”دا به‌م دوا ڕسته‌یه کۆتایی بە دەقەکە ده‌هێنێ: ”مێی هه‌میشه بەرەو سەرەوەمان دەبات”.
له ڕاستیدا، ژنی ماڵ، ته‌نها به بوونی به ڕووی ئه‌ودیوی فریوده‌ر به ژن له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، ژنی فریوده‌ریش به‌هێز نییه مه‌گه‌ر له که‌ناری خۆشه‌ویستی نزیکبێته‌وه، ئاشقیش پایه‌به‌رز نییه الا به‌وه‌ی له سۆفیه‌ت (mystique) نزیکبێته‌وه؛ به‌ڵام جوڵه‌یه‌ک به‌ره‌و واتایه‌کی ئاوه‌ژوو ده‌مانباته‌وه بۆ خاڵی ده‌سپێک و ئا له‌مه‌دا ڕوونده‌بێته‌وه: سۆفییه‌تی باڵا له قوربانیی رۆژانه‌ی دایک، له پشتگوێخستنی خودی خۆی سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتوه، هه‌مان شت بۆ سۆفییه‌تی ژنی ناوماڵ ده‌شێ، گوتاره ڕازاوه‌کانی ئاین و ڕه‌وشت بێ هیچ ئه‌رکێک دێن و ده‌چن و به نێوه‌ندی فیگه‌ره مێینه‌کان ده‌گوازرێنه‌وه. گرنگترینیان له جیهانی ئێمه‌دا، بێگومان فیگه‌ری مریه‌می پاکیزه‌یه. هێنده به‌رزه ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌ییه‌ی ئیلاهی بێت، له‌هه‌مانکاتدا نموونه‌ی دایک بێت و ئه‌و دایکه‌ش بێت که سۆزی بۆ منداڵه‌که‌ی هه‌بێ و بۆ ئازاره‌کانی بچێژێ. گه‌ڕانه‌وه‌ی شکۆداریی پیرۆز به‌ره‌و به‌ماڵیبوونی دایک، دواجار چوارگۆشه‌ی ئه‌و فیگه‌رانه‌ی پێشوو ده‌گۆڕێ بۆ بازنه‌یه‌ک. به چ نێوه‌ندێک؟ به نێوه‌ندی ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له‌و فیگه‌رانه خۆی نییه تاکو په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌یری به‌وی تره‌وه نه‌بێ. به‌و شێوه‌یه ”ژن” له واتای خۆی داتاشراوه و له دۆزێکی دوو فاقه‌یی تێناپه‌ڕێ. ته‌نانه‌ت ژنه هاوسه‌ری پیرۆز(زوجة مقدسة épouse sacrée) له خودی خۆ‌یا بوونی نییه ئه‌گه‌ر رۆژێکیان داوامان لێنه‌کردبێ فریوده‌ربێت و بە جووتبوون رازیبێت، که‌واته ئه‌میش هه‌ر سامناک و هه‌ڕه‌شه‌که‌ره و بۆ هه‌تا هه‌تایه وه‌ها ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌هاش نییه، ئه‌ی بۆ ژنه‌هاوه‌سه‌رێکی زۆر ساده و دڵسۆز پێویست ده‌کات ببه‌سترێته‌وه و بپارێزرێ و له ته‌ماشا بپۆشرێ؟ به‌ڵام ئه‌و ژنه هه‌ڕه‌شه‌که‌ره‌ی که له ژێر په‌رده‌ی هاوسه‌ری دڵسۆز خۆی شاردۆته‌وه، هه‌ر ئه‌وه نییه که به نهێنی و به تاسه‌وه دۆستێک ده‌بینێ و ئاماده‌یه ژیانیشی بۆ به‌ختکات؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆسته‌ش نه‌ما، وونبوو، ناچێته په‌رستگه‌یه‌ک (دیر، صومعة) و دڵی بۆ خوای به‌خشنده بکاته‌وه؟ وه‌لێ دواتر، ئه‌م ژنه پیرۆز و به‌رزه هه‌ر ئه‌وه نییه که پێشتر ژنه‌هاوسه‌رێکی خۆبه‌خت بوو؟ له ڕوانه‌گه‌یه‌کی نه‌ریته‌وه، ژن له یه‌ک شوێنێکدا بوونی نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که به نێوان دوو شوێندا تێده‌په‌ڕێ. له ڕاستیشدا هێزی دوو فیگه‌ر زۆر کاریگه‌رتره. ده‌توانین هه‌ر یه‌ک له فیگه‌ره‌کان به ته‌نیا ببینین که له ناو خۆیدا دابه‌ش بووه.
باشترین نموونه ئه‌و هێنانو بردنه‌ی ژنه له کۆمه‌ڵه نه‌ریتییه‌کان، ئه‌و کۆمه‌ڵه ”سه‌ره‌تاییانه‌ی” که ئه‌نترۆپۆلۆگه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یان له باره‌وه‌ی کردوه و هه‌روه‌ها مێژووی هه‌نوکه‌یی خۆشمان. له هه‌موو حاڵێدا، مه‌به‌ست لێره ئه‌و ژنه ئاژه‌ڵه شکۆداره‌یه. هه‌موو ده‌زانن که له ناو هه‌ندێ کۆمه‌ڵه‌دا (گروپ) پیاو نا‌توانێ ژنی هه‌بێ ئه‌گه‌ر به‌رابه‌ره‌که‌ی نه‌دابێ پێی، بۆ نموونه دوو یان سێ مانگا، یاخود کوتاڵ…؛ له هه‌ندێ کۆمه‌ڵه‌ی تریشدا به پێچه‌وانه‌وه‌یه، پیاوێک ژنێک ناهێنێ ئه‌گه‌ر به‌رابه‌ری وه‌رنه‌گرتبێ، ئه‌مه‌یان پێی ده‌ڵێن ماره‌یی. بەم جۆرە ژن لە جێیەکدا بەهای تێچۆنی هەیە و لە جێیەکی تریش تەواو بێ بەهایە. چۆن ئه‌وه لێکده‌ینه‌وه که ئاڵوگۆڕی ژن و پاره به‌ره‌و هه‌مان ڕه‌وت ده‌چێ، یاخود به پێچەوانەیە؟ له حاڵه‌تی ماره‌ییدا ژن له خێزانی خۆیه‌وه به کیسه پاره‌که‌یه‌وه ده‌چێته خێزانێکی تر(گرنگه ئاماژه به‌وه‌که‌ین که له نه‌ریتی کۆنی رۆژئاوا و هه‌ندێ کلتوری تریشدا هەر وه‌ها بووه). له حاڵه‌تی ئاڵوگۆڕێنه‌وه‌یدا، کاتێک ژن ده‌چێته نێو خێزانێکی تر که ئه‌مان به‌رابه‌ره‌که‌یان بۆ خێزانی ژنه‌که مسۆگه‌ر کردبێت، ئه‌م پرۆسه‌یه جێبه‌جێ نابێت ئه‌گه‌ر ژن له هه‌ردوو لای خێزانه‌کان ده‌ستبه‌سه‌رنه‌بێ و بۆ هه‌ردوو لایان پاره مسۆگه‌ر نه‌کات. به واتای یه‌که‌میش ژن لێره‌دا هێزێکی کارکردن و خوبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه که زۆر به نرخه. به واتای دووهه‌م، دروسته که هه‌میشه هێزێکی خوبه‌رهه‌مهێنانه، به‌ڵام ده‌بێ بپارێزرێ. لێره‌وه سیسته‌می ماره‌یی، که‌م تا زۆر، به نهێنیش بێت، له نێوه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا هه‌ر هه‌بوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. له‌م نێوه‌ندانه‌شدا هه‌لومه‌رجی ژن ئه‌وه‌یه که ده‌بێ خۆی نمایشکات، که‌شخه بێت، هه‌ڵوێستی شارستانی بێت، به جل‌و به‌رگێکه‌وه سه‌رپه‌رشتی پێشوازیکردنی میوان بکات کە که‌س هه‌ستی پێنه‌کات ئازار ده‌چێژێ و پلەی له ژنێکی تر نزمتره. هه‌موو ئه‌مه پاره‌ی زۆری تێده‌چێ بۆیە حیسابی بۆ کراوە. به پێچه‌وانه‌شەوه، ژنه جووتیارێک نه‌ک ته‌نها منداڵیش هه‌ڵده‌گرێ بگره له کێڵگه‌شدا کاری سه‌خت ده‌کات. ئه‌مه که‌مێک شتمان بۆ ڕوونده‌کاته‌وه. با بڵێین ژن- ده‌سکه‌وتن دۆخێکی هه‌ڵواسراوه له نێوان ئاژه‌ڵێکی ماڵی- ئاژه‌ڵ به واتای کارکردن، ماڵییش به واتای هاوته‌ک و ماڵ ڕازانه‌وه. جۆره ژنێک هه‌ن گای جووتن، هه‌شن که پشیله‌ی ئێرانین. زۆر ژنیش هه‌ن که ده‌یانه‌وێ هه‌ردووکیبن. ئه‌مه‌ش مانای وایه، ڕووکه‌شی ساده‌ی فیگه‌رێکی مێ که له هه‌مووی مه‌وزوعیتربێت، خاکیتربێت، ڕاسته‌وخۆ وابه‌سته‌تربێت فیگه‌ری ژنی ناوما‌ڵه، ئه‌میش پێشتر له ناوه‌وه‌ی خۆی به دوو ئه‌گه‌ری هاودژ خۆی خواردۆته‌وه. زۆر به ساده‌یش ده‌یخه‌ینه ڕوو که بۆ هه‌ر سێ فیگه‌ره‌که‌ی تریان هه‌مان لێکدانه‌وه ده‌گونجێ. به‌و شێوه‌یه فیگه‌ری پیرۆز وابه‌سته‌ی فشارێکی هاودژه. جوڵه‌یه‌ک به‌ره‌و نزمبوون، سوکایه‌تی پێکردن و زه‌لیلبوونی ده‌بات، جوڵه‌یه‌کیش به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه و شکۆداریی ده‌یبات. به‌و جۆره‌ش له یه‌ککاتدا وێنه‌یەکی تێکەڵی دەبێ لە نزمیی و قێزوه‌ن و تیشکێکی بەرزی پڕشنگدار.
ژنی ئاینی که‌سایه‌تییه‌کی کلاسیکیی پۆڕنۆگرافییه که له هه‌مانکاتدا له‌گه‌ڵ فیگه‌ری تێرێز داڤیلا Thérèse d’Ávila له ڕووناکییه‌کی پڕ نه‌شئه‌ی شاعیریشدایه. له‌وانه‌یه پێمان بڵێن ئه‌مه له نموونه‌یه‌کی نمایشگه‌ر تێناپه‌ڕێ و هه‌مووی له فانتازمێکی (خه‌یاڵی) نێره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه. هه‌ڵه‌یەکی گەورەمان نەکردوە ئه‌گه‌ر بڕوانینه ڕه‌وانیی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و نمایشگه‌رییه، وه‌لێ من پشتگیری ئه‌وه ده‌که‌م که بیرۆکه‌یه‌کی قوڵی ئه‌بستراکت (مجرد) هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ژن چییه. دروسته که تایبه‌تمه‌ندی ئه‌نترۆپۆلۆژی ئه‌و فیگه‌رانه وه‌به‌رچاو نه‌گیراوه، به‌ڵام لۆژیکی ئاڵۆگۆڕی نێوان دووانیان تێبینیده‌که‌ین، ئەوەش: تێپه‌ڕین به نێو هه‌ردووکیان، وه‌ک ئه‌وه‌ی مێیه‌تی چۆن پێناسه ده‌کرێ. ئه‌م مێیه‌تییه، به توندی هاودژی تاکێتی ده‌کات، تاکێتی تاقه ده‌سه‌ڵات که تایبه‌تمه‌ندی به هه‌ڵوێستی نێری نه‌ریتی ده‌دات. له ڕاستیدا، لۆژیکی نێرینه له یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕه‌های- به ناوی باوکه‌وه Nom-du-Père خۆی کورتده‌کاته‌وه. سیمبولی ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه ڕه‌هایه له‌وه‌دایه که ده‌بێ وه‌ها بمێنێته‌وه، له یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌های نێر و خوای ئاینه تاکه‌کان. گشت مه‌سه‌له‌که‌ش ئا له‌م تاکه‌یه (نێر)، که جه‌غت ده‌کاته سه‌ر بوونی ژن به‌وه‌ی له نێو دوو فیگه‌ردا بێت. ده‌کرێ پرسیارێکی رەخنەئامێزیش بخەینە ڕوو: بۆ ده‌بێ ژن ئه‌و دوو فیگه‌ره‌ی تاکی نێر بێت؟
چونکو یەک و دوو ستروکتورێکی ناوهەڵکێشە. بۆ ڕابواردنیش ده‌ڵێین، ده‌کرێ بیهێننه‌وه بیرتان که له کۆدی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی (الضمان الاجتماعي) له فه‌ره‌نسا پیاو به ژماره 1 ده‌ستنیشان کراوه و ژن به ژماره 2. وڵامی من بۆ ئه‌وه ئه‌مه‌یه: ئه‌و ژماره‌ی 1 و 2 وه یه‌ک به‌هایه‌کی ساده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که پیاو ره‌گه‌زی یه‌که‌مه و ژن ”ره‌گه‌زی دووهه‌م” هه‌ر وه‌ک ناونیشانی کتێبه‌که‌ی سیمۆن دو بۆڤواریش ئاماژه‌ی پێکردوه. ئه‌و یه‌ک و دووه‌ی باسی ده‌که‌م به‌هایه‌کی ڕه‌سه‌نیان هه‌یه، پابه‌نده به ستروکتورێکی ناوهه‌ڵکێش، نه‌ک پله‌به‌ندیی (هه‌ره‌میی). لێره‌دا ده‌یخه‌مه به‌رچاو که ئه‌و شێوه فه‌رمییه‌ی یه‌ک و دوو ده‌خاته ژێر لێدوان و په‌یڤ ته‌نها بۆ جوداکاریی ره‌گه‌زه؛ یان ئه‌وه‌تا که شێوه‌ی فه‌ره‌می به‌سه که دان به مه‌سه‌له‌که‌دا بهێنین. له کۆتاییشدا کێشه‌که ئا ئه‌مه‌یه که ژن هه‌رگیز ئه‌و یه‌که نییه.
بێگومان له‌و دوو فاقه‌ی مێینه‌دا که دژ به‌و یه‌که(1) ده‌وستێته‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و واتا کلاسیکییه‌ی لێ هه‌ڵناچنین که چه‌نده ناشرین ژن به دووڕوویی تاوانبارده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه خالێکی گرنگی لێ هه‌ڵده‌چنین که ژن نیشانه‌یه‌که بۆ پرۆسه‌یه‌ک زیاتر له‌وه‌ی شوێنگرتنێک بێت. کام پرۆسه‌یه؟ ئه‌وه‌ی که به ڕاشکاوی بڵێین ژن ڕێڕەوێکه له نێوان دوو ڕێ. ژن هه‌میشه ڕێڕەوێکه (به‌و واتایه ته‌نها پێیدا ڕه‌تده‌بین وه‌ک قۆناغێک). زۆری شاعیره‌کانیشمان بینی، به تایبه‌تی بۆدلێر Baudelair که ژن بۆیان ڕێڕەوێکە، بۆدلێر ده‌ڵێ: ”ئاه، تۆ که دەبوو خۆشمبوێی، ئاه تۆ که ده‌تزانی” .
با هه‌ندێ به وشکی بڵێین، که ژن له ”ئه‌وه‌وه” که‌وتوه، ئه‌مه‌ش ناکاته شوێنێک، به‌ڵکو کردارێک. لێره‌شدا دەمەوێ جیاوازییه‌کی بچووکم له‌گەڵ ژاک لاکان Jacques Lacan دیاردەکه‌م: که پێناسه‌ی ژن له پشت داڕشتنه‌وه‌ی جودایی ڕه‌گه‌زه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌لبی نییه به کۆی شته‌کانه‌وه، به‌وەی نه‌رێنی (نەفی) هه‌موو شتەکان بکات، به‌ڵکو له په‌یوه‌ندییدا به ”ئه‌و یه‌که‌وه”یە که له‌لای خۆی نەفی ده‌کات. به‌و جۆره ژن قه‌ناعه‌تی له‌لا دروست ده‌بێ که خواش مەنفیە، له‌م یەکشدا نەفیکردنی ”به ناوی باوک” ش ده‌کات، چونکو ئه‌و یه‌که‌یه له یه‌کی پێشووەوە سەرچاوەی گرتوە، واتە نێر؛ ده‌رئه‌نجام ئه‌م بۆچوونه، سه‌رجه‌م بوونی ”ئه‌و” l’Un داهێنانێکی خه‌یاڵی نێره، له‌مه‌شدا ئه‌وه هه‌ڵده‌چنین که ژن پرۆسه‌یه‌کی ئه‌و نه”بوون”یه که ”ئه‌و”ی نێر هه‌موو بوونی خۆی له‌سه‌ر بیناکردوه. ئه‌مه‌ش وایکردوه هه‌ندێ جار وا بڕوابکه‌ین، به تایبه‌تی له میتافیزیکی رۆمانتیکیی خۆشه‌ویستیدا که ژن ئیلاهییه. له ڕاستیشدا ئه‌مه ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه، ئێمه زۆربه‌ی کات ده‌گه‌ڕێین تاکو ژن بشارینه‌وه. هه‌میشه ژن له خودی خۆ‌یا به‌ڵگه‌یه‌کی زه‌مینییه که خوا نییه، کە ژن بوونی هەبێ ئەوە پێویست ناکات خوا بوونی هەبێ. ئه‌وه‌نده به‌سه ته‌ماشای ژنێک بکه‌ین (ده‌شبێ بزانین ته‌ماشا چییه! مه‌سه‌له‌که زۆر له‌وه ئاڵۆزتره ته‌نها ته‌ماشایه‌ک بێت)، تاکو یه‌کسه‌ر قه‌ناعه‌ت بکه‌ی که دتوانین به سه‌ر خوادا تێپەڕین. هه‌ر بۆیه له کۆمه‌لی نه‌ریتییدا ژن ده‌شارنه‌وه. مه‌سه‌له‌که له‌وه ترسناکتره که به دڵپیسییه‌کی بازاریانە کورتیکه‌ینه‌وه. نه‌ریت به چاکیی له‌وه تێگه‌یشتوه که به هه‌رچ نه‌رخێک بێت ده‌بێ خوا له ژیاندا بمێنێ (وه‌ک هه‌ندێک بۆی چوون دەبێ ”نه‌مرێ”) تاکو ژنان به شاراوه‌یی بمێننه‌وه.
به‌ده‌ر له‌وه‌شی ژن بڕواداربێت یان نا، پرۆسه‌ی مێینه پرۆسه‌یه‌کی ئیلحاده، مه‌به‌ستمان له پرۆسه‌ی بوونی (وجودی) ژنه، چونکو هه‌موو هه‌وڵه‌کانی نه‌ریت که بیشارنه‌وه و هه‌میشه پرسیاری ئه‌وه بکه‌ن چۆن و به کام شێوه ژن بشارنه‌وه، قه‌ناعه‌تی ته‌واوی له‌لام دروستکرد که ژن ئێجگار بێگوناهە، با به درێژایی مێژووش پرۆسه‌ی پشتگیری پیاوانی ئاینیی و نه‌ریتی له‌لایه‌ن ژنه‌وه هه‌بووبێ، ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی ئێستا ده‌ێڵێین دوورن له ڕاستییه‌وه.
بۆ پشتگیری له‌و پرۆسه‌ی باوه‌ڕنه‌بوونەش (ئیلحاد) ژن پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ کە وابەستە نییه بە بوونی ”ئه‌وی نێر”وه، لەبەر ئەوە ده‌بێ ژن به‌رده‌وام له‌و هه‌موو فه‌رهه‌نگه ده‌رچێ که له ”ئه‌وی نێر”ه‌وه داهاتووه و زاراوه‌ی تر بدۆزێته‌وه که له‌گه‌ڵ ”ئه‌وی نێر”دا نه‌یکا بە یه‌ک. به‌و جۆره ده‌توانین به ناو دوو فیگەری ژن‌دا ڕه‌تبین. ئه‌م ڕەتبوونە ناکاته ئه‌وه‌ی ژن (ئیزدواجیە) یان دوو ڕووه، ئەمە بۆچوونێکی نەریتیە، بگره بۆچوونێکی ئه‌فسانه‌ییشه کە لە دێرزەمانەوە سەپێندراوەتە سەر ژن و دەیەوێ لەو دۆخەدا بمێنێ. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ژن توانای ئەوەی هەیە کە لە ناو ئەو بۆچوونەدا (کە بە ئیزدواجی تەماشای دەکرێ) ئه‌و”یەکە” نەریتییەی نێر جێلەقدەکات کە دەسەڵاتی لەو ”یەکە ئیلاهیە” وەرگرتوە و ”یەک”ێکی تر بۆ خۆی داهێنێ. بەم واتایە ژن ئەو ڕۆڵە دەبینێ کە خۆی هەڵیدەبژێرێ، نەک ئەوەی دەسەپێندرێتە سەری. هێزی مێینه‌ش ئەوەیە کە توانای خۆبه‌رهه‌مهێنانەوەی هه‌یه. بە‌و شێوەیە، ژن بۆ هەمووشمان ئیسپاتی دەکات کە زۆر بە چاکیی دەتوانین لە بواری تریشدا چیرۆکی دەسەڵاتی ”ئه‌و یه‌که” رەهایە پشتگوێخەین.
ئا ئه‌مه‌شه پێناسه‌ی من بۆ هاودژی مێیه‌تی که ته‌واو له‌گه‌ڵ بازنه‌ی نه‌ریتی هه‌ر چوار فیگه‌ره‌که ده‌گونجێ: ژنی ناوماڵ، فریوده‌ر، ئاشق، پیرۆز. سه‌رکوتکردنی نه‌ریتیی زۆر به ساده‌یی هه‌وڵده‌دات هێزی هه‌ردووک داخات، هێزی به‌رگری له ”ئه‌و” له ناو بازنه‌ی داخراوی ئه‌و چوار فیگره. نه‌ریت ناکاته ئه‌وه‌ی هێزی ئه‌و دووه سڕابێته‌وه، به‌ڵکو ده‌یانگرێته خۆی، له بڕوایه‌که‌وه (که له‌وانه‌یه به ڕاستی بوونی نه‌بێ) که هاتوچۆیه‌کی داخراو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌سوێنێ.
پرسیاری سه‌ره‌کیمان لەبارەی کچ له دونیای هاوچه‌رخدا ڕوونتره. به‌هامان ئه‌و بۆچونه‌ی که ڕه‌تی نه‌ریت ده‌داته‌وه ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ نه‌ریت. به هه‌مان ئامرازیی نا نه‌ریتی، نه‌ریت زیندوده‌که‌ینه‌وه. ئه‌و ساته‌ی خۆت به نه‌ریته‌وه گرت ته‌واو مافی خۆته که ژن ڕه‌تکه‌یه‌وه، چونکو به‌و پێوانه‌یه ژن ناگاته پلەباڵایی ئه‌و ”یه‌که” ئیلاهییه. ده‌بێ هه‌وڵده‌ین له چوارچێوه‌ی ئه‌م پێناسه کاتییه‌ی مێدا تێبگه‌ین که کاردانه‌وه‌ی چی ده‌بێ ئه‌و پێش وه‌خت- پێگه‌یشتنه‌ی کچان له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هێزی سه‌رمایه‌داری کام نرخه ده‌داته‌وه کاتێ کچی گه‌نجی له بەرژەوەندی کچی- ژن گۆڕی؟. به ڕسته‌یه‌ک بڕوای خۆمتان پێ ده‌ڵێم: گه‌وره‌ترین فشار خراوه‌ته سه‌ر فیگه‌ری مێ که به‌ره‌و دوو ڕه‌وت ده‌یبات: یه‌که‌م هه‌وڵده‌دات هه‌موو ژن بکات به‌یه‌ک. دووهه‌میش فیگه‌ری دایکایه‌تییه.
سه‌رمایه‌داریی نوێ به توندی داوا ده‌کات و واشی لێدێ بیکاته فه‌رمان و مه‌رجێک، که ژن فۆرمێکی نوێی ”ئه‌و” له ئه‌ستۆی خۆیان بگرن، به‌مه‌ش سه‌رمایه‌داری بتوانێ ”ئه‌و”ی کۆنی نه‌ریتی به ”ئه‌و”ی نوێ بگۆڕێ که ده‌سه‌لاتێکی سیمبولیی شه‌رعییه وابه‌سته‌یه به ده‌سه‌ڵاتی ئاینی و”ناوی باوک”. ده‌شبێ بزانین که ”ئه‌و” فۆرمێکی ئه‌ندیڤیدوالیزمی به‌رخۆر و کێبڕکێکه‌ره. کوڕان، واته نێره‌کان، له‌و فۆرمی ئه‌ندیڤیدوالیزمه نوسخه‌یه‌کیان version پێشنیارده‌کرێ که خۆی له‌مه‌دا کورتکاته‌وه: لاواز بێت، هه‌میشه هه‌رزه‌کار بێت، سه‌رگه‌رم بێت، لاده‌ر بێت له یاسا و بگره بێته خواره‌وه‌ش بۆ ئاستی دزێک. له کاتێکدا داوا له کچی- ژن ده‌که‌ین ببێته نوسخه‌یه‌کی سه‌خت له فۆرمی ئه‌ندیڤیدوالیزمی به‌رخۆر و کێبڕکێکه‌ر: بالغ بێت، جدیی بێت، په‌یڕه‌وی یاسا بکات، سزاده‌ر بێت. هه‌ر بۆیه فۆرمێکی فیمینیزمی بورژوای سه‌رکوتکه‌رمان هه‌یه. که‌واته با تۆزێک واقیعی بین؛ دروسته ماوه‌ی مێژوویی هه‌بووه که فیمینیزم شکۆداریی به خۆوه بینیوه، دژیان وه‌ستاون و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی تێکشکاندنیشیان داوه، به‌ڵام فیمیزم ئه‌مڕۆ خراپترین کاردانه‌وه‌ی هه‌یه و هیچ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ی دوکترینه‌کانی تردا نییه. ئه‌م جۆره فیمینیزمه به هیچ شێوه‌یه‌ک نیازی نییه جیهانێکی تر داهێنێ. به‌ڵکو جیهان به‌و شیوه‌ییه‌ی له ئارادایه بیخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ژن. ئه‌م جۆره فیمینیزمه داوا له ژن ده‌کات ببێته دادوه‌ر، سه‌رکرده‌ی سوپای سه‌ربازیی، بانکی به ده‌سته‌وه بێت، سه‌رۆکی گشتی کۆمپانیا بێت، نوێنه‌ری په‌ڕله‌مان و وه‌زیر و سه‌رۆکیش بێت. ته‌نانه‌ت داوا له‌و ژنانه‌ش ده‌که‌ن که هیچ پەیوەندیەکیان به‌سه‌ر ئه‌م کار و پیشانه‌دا نییه (به‌م واتایه سه‌رجه‌می ژنان ده‌گرێته‌وه، چونکو ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی کار به‌ده‌ستن زۆر که‌مترن) ببنه هه‌مان وێنه‌ی ئه‌وان، له‌و بۆچوونه‌وه که ئه‌مه‌یه یه‌کسانی ژن و به‌های کۆمه‌ڵایه‌تییان. ئا له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه، ژنان وه‌ک زه‌خیره‌ی هێزێکی سه‌ربازیی بۆ سه‌رمایه‌داریی سه‌رکه‌وتو ته‌ماشاده‌کرێن که له‌ناویدا ژن به‌کاردێت و ده‌سوێ. له‌مه‌ودوا دوور له‌وه‌ی خۆمان له‌ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا بگرین که شتێکی تر داده‌هێنێ جودا له‌و ”یه‌که نوێیه”، که دوو فیگەری لێده‌که‌وێته‌وه (داده‌هێنێ) و هه‌روه‌ها ئه‌و دووه‌ش ڕه‌تده‌داته‌وه؛ ژنێک ده‌بێته مۆدێلێکی نوێی”ئه‌و یه‌که نوێیه”، مۆدێلێک که خۆی ده‌چه‌سپێنێ له ئاستی زه‌برو بێ به‌هایی بازاری کێبڕکێ کە تێدا ژن خزمه‌تکاره و یاریشی پێکراوه. ژنی هاوچه‌رخ ده‌بێته نموونه‌ی ئه‌و ”یه‌که، ئه‌و” نوێیه که له‌سه‌ر به‌ردی وێرانه‌ی ”ناوی باوک” دروستکراوه. ئیدی لێره‌وه، له‌پڕا سێ فیگه‌ری دێرینی مێ له‌ناوده‌چێ: ژنی فریوده‌ری هه‌ڕه‌شه‌که‌ر، ژنی ئاشقی خۆبه‌ختکه‌ر، ژنی پیرۆزی باڵا، چونکو هەموو ئەم فیگەرانە لە دەورو خولی ”ناوی باوک” کۆکرابوونەوە. دروسته که ژنی نوێی ”یه‌ک، ئه‌و” سروشتیانه فریوده‌ره، چونکو فریودان چه‌کێکی کوشنده‌ی کێبڕکێیه. ژنه سه‌رۆک بانکه‌کان، سه‌رۆک وڵاتە‌کان بێهوده هه‌وڵده‌ده‌ن ژنێتیان بهێڵنه‌وه، به واتای ته‌واوی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ژنی فریوده‌ر له‌خۆیاندا بهێڵنه‌وه. ئه‌م فریودانه واتای ته‌واو ده‌گۆڕێ، ئه‌وه نییه که ده‌بێته ماییه‌ی مه‌ترسی بۆ هاوسه‌رگیریی. کێشه له‌وه‌دایه که ئه‌و فریودانه یه‌کێکه له چه‌که‌کانی ئەو ”یه‌کە، ئه‌و” نوێیه، به‌و جۆره‌ش تێیدا ژن نه ده‌بێته دوو(به‌واتای ئه‌وه‌ی له‌یه‌ک کاتێکدا له‌گه‌ڵ دووکه‌س بێت) نه مه‌ترسیش پێکده‌هێنێ. لێره‌دا فریودان له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاته. هه‌ر بۆیه نابێ ئه‌م فریودانه له‌گه‌ڵ فیگه‌ری ئاشقی به‌گوڕ یه‌کبگرێ که لاوازیی و وازلێهێنانی له‌دوایه. ژنی نوێی ”ئه‌و، یه‌ک” ئازاده، جه‌نگاوه‌رێکی کوشنده‌یه، هه‌رچ کاتێکیش (له‌گه‌ڵ یه‌کێکدا بێت)، هاوسه‌رگیری بکات، ئه‌وه له‌سه‌ر ڕێکه‌وتن و بەرژەوەندی هاوبه‌ش ڕێکدەکەوێت. خۆشه‌ویستی لەلای له بوونی فۆرمێکی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک کورتده‌کاته‌وه؛ ده‌بێته کارێک له نێوان گشت کاره‌کانی دیکەیدا. دواجار هیچ بۆ ژنی- یه‌ک نامێنێته‌وه ئه‌وه نه‌بێ که خۆی بکاته سۆفی‌یه‌کی باڵا. ئه‌و دۆخه‌ی خۆی زیاتر له دامزراوه ڕاستیه‌کان په‌سه‌ندتر ده‌کات.
له‌بنچێنه‌دا، مه‌سه‌له‌که بریتی نییه له‌وه‌ی که ژن ده‌توانن هه‌موو شتێک بکه‌ن که پیاو ده‌یکات، به‌ڵکو له هه‌لومه‌رجی سه‌رمایه‌دارییدا له پیاو باشتر به‌و کاره هه‌ڵده‌ستن. له پیاو واقعیترن، کرده‌ترن، خۆڕاگرتن. بۆچی؟ زۆر به ساده‌یی، چونکو چیدی کچان پێویستیان به‌وه نییه ببن به ژن، ئه‌وان پێشتر بوونه به ژن. له کاتێکدا کوڕان له‌به‌رئه‌وه‌ی نازانن چۆن ببنه ئه‌و پیاوه‌ی که نه‌بوونه (پێی نەگەیشتوونە). هه‌ر بۆیه له پڕا ئەو ”یه‌کە” نوێیەی ئیندیڤیدوه‌لیزمی ژن زۆر به‌هێزتره له‌هی پیاو.
ئه‌گه‌ر تۆزێکیش خۆمان له زانستی خه‌یاڵیی بده‌ین (science-fiction) ئه‌وه به ئاسانیی پێشبینی له‌ناوچوونی ره‌گه‌زی پیاو ده‌که‌ین. ئه‌وه‌نده به‌سه که سپێرمی ده ملیۆن پیاوێک به به‌ستویی هه‌ڵگری، ئه‌مه‌ش چه‌ند ملیارێک ئیحتمالی جینیتیکی لێ به‌رهه‌مدێ و پیتانی ده‌ستکرد insémination artificielle مسۆگه‌ر ده‌که‌ی. به‌و جۆره‌ش نێر له‌ناوده‌به‌ین. هه‌ر وه‌ک چۆن مێشهه‌نگ و مێلوره ئاسا، مرۆڤایه‌تیش ته‌نها له ژن پێکدێ، ئه‌مه‌ش به چاکیی ده‌کرێ و شتێکی سروشتییه که لێره‌دا پله‌ی به‌رزیی و نزمیی سیمبولی ئێجگار که‌مده‌بێته‌وه، چونکو ده‌بێته ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی واقیعێكی سه‌رمایه. ئه‌م ره‌هه‌نده با خه‌یاڵییش بێت خاڵێکی گرنگمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که په‌یوه‌سته به خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی جۆری مرۆڤ، شێوازی و ره‌مزه‌کانیشی. ئا ئه‌مه‌شه ئه‌مڕۆ کێشه‌ی دووهه‌می مێیه‌تی.
پێشتر باسی مه‌ترسی له‌ناوچوونی فیگه‌ری ژنی فریوده‌ر و ئاشق و پیرۆزم کرد. ئه‌ی ژنی ناوماڵ چێبه‌سه‌ر دێت؟ ئه‌گه‌ر بێت‌و ددان به‌وه‌دا بنێین که ژن ده‌توانن هه‌موو ئه‌و شتانه بکه‌ن که پیاو ده‌یکات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بۆ پیاو ناشێ، به‌لانی که‌مه‌وه له ئێستادا ڕاست نییه، چونکو شتێک هه‌یه که هه‌رگیز پیاو نا‌توانێ بیکات، ئه‌وه‌ش منداڵبوونه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، ژن هه‌ر وه‌ک ژنی ماڵ ده‌مێنێته‌وه، نه‌ک به شێوه‌یه‌کی سروشتی که منداڵی له پیاوێک ببێ، به‌ڵکو له سه‌رجه‌م جۆری مرۆڤ. ئه‌گه‌ر بێت‌و ژنیش وه‌ک پیاو نه‌توانێ به خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه هه‌ڵسێ، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نا‌توانێ، به‌ڵکو به هۆی خۆشگوزه‌ریی و دایکایه‌تی ڕه‌تکاته‌وه، ئه‌وه ده‌بێ پێشبینی له‌ناوچوونی جۆری مرۆڤ بکه‌ین. به‌م واتایه، ته‌نانه‌ت ”ژنی- یه‌ک”ی سه‌رمایه‌داری هه‌ر ژنی ماڵه: ژنی ماڵی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه. هه‌ر بۆیه له ئه‌مڕۆکه ئاخافتنه‌کان زۆربه‌یجار به‌ره‌و ئه‌و ته‌نها لایه ده‌چن که بریتیه له دایکایه‌تی، له خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه پرسیاری ئه‌وه‌ن که پێیده‌ڵێن ”کۆمه‌ڵ” و به‌رده‌وام ئه‌م ته‌وه‌رانه به گوێماندا ده‌ده‌نه‌وه: له‌باربردن، منداڵ کوشتن، چاودێری منداڵان، ڕێککه‌وتنی جنسیی، جووته هاوره‌گه‌زه‌کان (هۆمۆسێکسوه‌ڵ)، دایکی- تۆوهه‌ڵگر… ئه‌مه‌ش وا له فیمینیزمه بورژواکان ده‌کات دژایه‌تی مه‌سه‌له‌ی دایکایه‌تی بکه‌ن، دوا حه‌شارگه‌ی کۆنه فیگه‌ری ژنی ماڵ. بۆ نموونه ئا ئه‌مه ده‌بینین له نووسینه‌کانی ئیلیزابیت بادنترÉlisabeth Badinter که به توندی داوا ده‌کات بیرۆکه‌ی ”غه‌ریزه‌ی دایکایه‌تی” له کۆڵ خۆمانی بکه‌ینه‌وه و جه‌غت له‌وه‌ده‌کات که ده‌کرێ ژن به ته‌واویی و بێ نوقسانی هه‌بێ با منداڵیشی نه‌بێ و نه‌یه‌وێ بیبێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته ته‌واو گونجاوه له‌گه‌ڵ ”کچی- ژن”ی هاوچه‌رخ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌موو کچێ ژن بێت، که‌وابێ پێچه‌وانیشی ڕاسته، ده‌کرێ هه‌موو ژنێکیش کچ بێت بێ ئاره‌زووی دایکایه‌تی. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئیحتمالێک بێ، ئه‌وه ته‌واو شه‌رعییه، به‌ڵام ده‌بێ ددان به‌وشه‌دا بهێنین که ئه‌مه بناغه‌یه‌ک نییه، چونکو کێشه له‌وه‌دایه که هه‌ر کات بناغه‌یه‌ک داده‌نێین ده‌بێ هه‌میشه، وه‌ک کانت Emmanuel Kant ده‌ڵێ، له پێشاندا ده‌بێ ئاکامی به‌جیهانبوونی تاقیکه‌ینه‌وه. له‌م دۆخه‌شدا به جیهانبوونی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دایکایه‌تی، زۆر به ساده‌یی، ده‌کاته له‌ناوچوونی ره‌گه‌زی مرۆڤ. ڕوانگه‌یه‌که ئه‌وه‌نده بێسوودە که بێگومان هه‌موو دونیا هانده‌دات پێیان باشتربێت که ژن وه‌ک ”ژنی ماڵی مرۆڤایه‌تی” بمێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش دیسان جودابوونی له‌دوایه، به‌ره‌و دووفاقه‌یه‌کی داهێنه‌رانه دەمانبات. ”ئه‌و”ی مێی سه‌رمایه‌داریی و ئه‌وی نێر کێشه‌یه‌کی سوبژێکتی زۆر قورسی له‌لا دروستده‌بێ. له‌م خاڵه‌دا، دواجار ده‌خوازم بڵێم که کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ ده‌زانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه‌دا بکات که خۆی دایهێناوه. بۆچوونم بۆ شته‌کانیش هێشتا ناڕه‌وانه، به‌ڵام وایده‌بینم که پێویسته له هه‌مانکاتدا قبوڵی کۆتاییهێنان به هه‌موو فیگه‌ره نه‌ریتییه‌کانی مێ بکه‌ین و فیگه‌ری مێی ”یه‌ک، ئه‌و”ی نوێ وه‌ک زه‌خیره‌ی هێزێکی سه‌ربازیی سه‌رمایه ڕه‌تکه‌ینه‌وه. ئه‌و ژنانه‌ی له‌مه ده‌رده‌چن، زۆرجار له‌و بازه‌نه خه‌یاڵی و سیمبولییه‌ش ده‌رده‌چن که له فیگه‌ری چوارینه‌ی ژنی ماڵ، فریوده‌ر، ئاشق (خۆشه‌ویست)، فریشته (پیرۆز) پێکهاتووه؛ به‌ڵام ژماره‌یه‌کی ئه‌و ژنانه به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵناگرن. له‌م بۆچوونه نیگه‌تیڤه‌وه بۆ ئازادی و چاره‌نووسی هاودژی ژنی ”یه‌ک، ئه‌و”ی نوێی سه‌رمایه؛ ئه‌م ژنانه ده‌زانن که ئه‌م فیگه‌ره هاوچه‌رخه‌ی سه‌رچاوه‌ی ”دووی”ی سڕییه‌وه له پێناو یه‌کگرتنه‌وه‌ی فیگه‌رێکی ڕووتی به‌ندایه‌تی. ئه‌م ژنانه له‌مه‌ودوا ده‌زانن که دایکایه‌تی هه‌ر ده‌مێنێ، خۆی له فیگه‌ری به‌هێزی سیمبولیی داماڵیوه، که‌میکردۆته‌وه بۆ ژنی ماڵ، بۆ بوونه‌وه‌رێکی بێ شکۆ. ئه‌و ژنانه له ئاسۆدا، ته‌نانه‌ت له خه‌یاڵیترین ئاسۆدا له‌ناوچوونی پیاوان به‌وه ده‌بینن که بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌ندی خۆیان ببن و جڵه‌ویان بۆ دڕه‌نده‌ییه‌کی شاراوه به‌رده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌بێ له‌پێش هه‌موو شتێکدا پێی له‌سه‌ر داگرین ئه‌مه‌یه: پیاو بین یان ژن بین و پرسیاری مێیه‌تی هه‌رچه‌نده له ئارادابێ نا‌توانێ خۆی له‌ناو هه‌ناوی داواکاریه‌کانی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخدا بسه‌پێنێ. ده‌بێ خاڵێکی ده‌رپه‌ڕینی نوێ هه‌ڵبژێرین که ته‌واو جیاواز و سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت، بێگومان ئا لێره‌شدایه که وا ده‌کات سه‌ره‌تا ناتوانین ئه‌وه پشتگوێخه‌یه‌ن که مێیه‌تی به‌ره‌و باشبوونی ده‌چێ، وابه‌سته‌ی جوڵه‌یه‌کی فه‌لسه‌فییه؛ واتە بە نێوەندی فیکر رەفتاردەکات. ئه‌م دۆخە نوێیه‌ش نابێ پیۆلۆژیی بێت، نه کۆمه‌ڵایه‌تی و نه یاسایی بێت. دەبێ جوڵه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌ک بێ په‌یوه‌ست بێ به داهێنانی سیمبولییه‌وه. به‌و واتایه جوڵه‌یه‌ک پابه‌ندبێت به پرۆسه‌ی بیرکردنەوە. له‌م پرۆسەی دا‌هێنانه‌شدا مێ بە شێوەیەکی سیمبولی نوێ دایکایه‌تی وەبەرچاو دەگرێ کە ره‌هه‌ندێکی جودا بێت له‌وه‌ی ته‌نیا خۆبه‌رهه‌مهێنه‌رێکی ئاژه‌ڵییانە بێت. با گریمانه‌یه‌ک بخه‌ینه ڕوو که ڕه‌وتی داهێنانێکی سیمبولیی، یاخود یاسایی ناکرێ بێ هاوبه‌شییه‌ک که پشتی به ”ناوی باوک” به‌ستبێ. لێره‌دا بیرکردنه‌وه‌مان له کۆمه‌ڵێ راستییه‌وه (حقیقة) سه‌رچاوه‌ی گرتوه که هه‌موویان خۆبه‌زلزانن. خوا به‌ڕاستی مرد، وه وه‌ک ئه‌وه‌ی مردوه ”یه‌ک”ی ڕه‌های نێر که به‌سه‌ر خۆیدا داخراوه هیچیتر نا‌توانێ فه‌رمانی سه‌رجه‌م بیری سیمبولی و فه‌لسه‌فی ڕێکبخات. جودابوونێکی سێکسی له‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌وه هه‌ر دێته‌دی. لێره‌وه ده‌پرسین، چۆن ئه‌و جودابوونی سێکسیه، بێ مسۆگه‌رکردنی باوکایه‌تی مامه‌ڵه‌ی کراوه له‌و بواره ڕاسته‌قینانه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌قیقه‌تانه‌ی باس له نه‌بوونی خوا ده‌که‌ن؟ به کۆنکریتی ئا ئه‌مه‌شه پرسیار که بکرێ: ئه‌و ژنه کامه‌یه که به‌شداریی له سیاسه‌تی ئازادبوون ده‌کات؟ ژنێکی هونه‌رمه‌ند، موزیکژه‌ن، وێنه‌کێش، شاعیر چییه؟ ئه‌و ژنه چییه که زۆر لێهاتووه له ڕێزمان و فیزیا؟ ئه‌و ژنه چییه که به‌شداریی له بیر و کار ده‌کات و نه‌ک خواوه‌ندێکی تاریکی ئیشقێک بێت؟ ژنێکی فه‌یله‌سوف چێیه؟ به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته چییه که شیعر، موسیقا، سینه‌ما، ڕێزمان یاخود ئه‌ڤینی داهێناوه؟ فه‌یله‌سوف چییه که له‌مه‌ودوا وشه‌ی ”ژن” له ناویدا به پێی هێزی یه‌کسانی سیمبوله‌کان زرینگه‌ی بێت؟
ئه‌م پرسیارانه له لێکدانه‌وه‌دایه، چونکو ژن کاری تێدا ده‌که‌ن، له نێوان هه‌ردووک ئه‌م دوو دۆخه‌یه، که ده‌کرێ بڵێین: نه بەلای نه‌ریتدا بگەڕێینەوە و نه بچینە ژێر ڕکێفی هاوچه‌رخی سه‌رکوتکه‌ر. ژنان به نێو ئه‌و دوو باره‌دا ده‌ڕۆن و خۆیان له‌و ”یه‌ک”ه داماڵێنن که پێشنیاریان ده‌کرێ ببنه ”ئه‌و”. ئا لێره‌شدایه هێزێکی تایبه‌تی به‌گوڕ: له ڕاستیدا ئه‌مه ئه‌و پێشنیاره‌یه که سه‌رمایه به خودی ئازادییبوونیان پێشکه‌شیان ده‌کات، که پێویسته ئه‌مڕۆ ژنان له پیاوان زیاتر گومانیان لێیهه‌بێ. من نازانم ژنان خه‌ریکی چین، له‌و دووڕێیانەی تێیدان چی ده‌که‌ن! من موتمانه‌ی ته‌واوم پێیانه، ئه‌وه‌ی که ده‌یزانم، بێ ئه‌وه‌ی زۆریش بزانم بۆ، ئه‌مڕۆ ژنان کچه گه‌نجێکی نوێ داده‌هێن. ئه‌م کچه گه‌نجه ئامانجی ئه‌وه‌ی ده‌بێ ببێته ژنێکی نوێ، ئه‌م ژنه نوێیه که هێشتا ژنه‌کان نه‌بوون به‌و و له ڕێدان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌و له پرۆسه‌یه‌کی دروستکردنی سیمبولدایه و له‌و بینایه‌دا دایکایه‌تیش ده‌گرێته باوه‌ش. ژن به‌و شێوه‌یه ده‌گاته ئه‌و ئامانجه‌ی که پیاو به‌شدارکات له هه‌موو ده‌رئه‌نجامه‌کان که له‌مه‌ودوا سیمبوله‌کانی ره‌هه‌ندێکی جیهانی له خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه وه‌رده‌گرن. به‌و جۆره‌ش دایکایه‌تی و خه‌می منداڵ به ته‌واویی له‌وه ده‌رده‌چن ببنه مه‌سه‌له‌یه‌کی ژنی ماڵ و خزمه‌تکار. پیاو و ژن به‌شدارده‌بن له به‌های به سیمبولکردنی جیهانیی نوێی دایکایه‌تی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که به‌دوایدا دێت. ئه‌و کچه گه‌نجه‌ی هێشتا نه‌ناسراوه، به‌ڵام له پرۆسه‌ی بووندایه، بێگومان له جێیه‌کدا ده‌توانێ بڵێت، له‌وانه‌شه پێشتر ئه‌مه‌ی وتبێ، له به‌رامبه‌ر ئاسمانێکی بۆش و به‌تاڵ که خوای تێدا نه‌ماوه: ئاسمانی جوان، ئاسمانی ڕاستی، ته‌ماشام بکه وا ده‌گۆڕێم.
سەرچاوە ؛ سایتی دەنگەکان