تشومسکی کێیە، کە “چەپۆکی” لە ئەردۆگان وەشاند و پشتگیریی لە کورد کرد؟


Loading

لەم دواییانەدا تشومسکی ئەکادیمیکار نامەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ڕۆژنامەی گاردیان ی بەریتانی نارد و تیایدا  ئەو بانگهێشەی بۆ سەردانی تورکیا ڕەت کردەوە کە لەلایەن سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ هاتبوو .

سەرۆکی تورکیا چەپۆکێکی بەهێزی بەرکەوت لەلایەن گەورەترین بیرمەند و فەیلوسفی جیهان تشۆمسکی کە لەلای خۆیەوە ئەو بانگهێستەی بە هەموو شێوەیک ڕەت کردەوە، لە نامە ئەلکیترۆنیەکەدا هاتووە کە ناوبراو تەنها بانگهێشتی کوردەکانی تورکیا قبوڵ دەکات لە ناوچەکانی خۆیان.

تشومسکی کێیە؟

ئەفرام نەئوم تشومسکی لەدایکبوی ساڵی ١٩٢٨ لە ویلایەتی  فێلادلفیا هاتۆتە دنیاوە، مامۆستا لەبواری فەلسفە و زمان، هەروەها زانا لە بواری درک کردن و مێژوو نووس و ڕەخنەگر و چالکوانی سیاسیە.

تشومسکی بە مامۆستای زمانەکان دادنرێت لە بەسی زمان و فەلسەفە لە پەیمانگای ماساتشوستس لە بواری تەکنەلۆجیا و کە پتر لە ٥٠ ساڵ کاری تیا دەکرد. سەڕەرای کارکردنی لە بواری زمان چەندین کتێبی هەتیە سەبارەت بە جەنگ و سیاسەت و دەزگا ڕاگەیاندنەکان تشومسکی خاوەنی زیاتر لە ١٠٠ کتێبی چاپکراوە.

بە پێی لیستی گەڕان لە بواری هونەر و زانستە مرۆییەکان بۆ ساڵی ١٩٩٢ تشومسکی زیاتر لەو زانایانە باوەڕپێکراوی تایبەتە لە سەرچاوکان لە ساڵەکانی ١٠٨٠ تا ١٩٩٢. هەروەها لە ڕیزبەندی هەشتەمین سەرچاوەی باوەڕپێکراو دادەنرێت کە  لەو ڕیزبەندیە هاوبەش لە ئینجیل و کارل مارکس و چەندین سەرچاوەی تردا ناوی هاتووە. تشومسکی بە کەسایەتیەکی ڕۆشنبیری ئاست بەرز هەژمار دەکرێت، لەو ڕوویەوە زۆرترین دەنگی پێدراوە وەک ” بەرزترین ڕۆشنبیری جیهان” لە میانەی ڕاپرسیەکی گشتی لە ساڵی ٢٠٠٥.

تشومسکی بە “باوکی زانستی زمانە هاوچەرخەکان دادەنرێت، هەروەها کەسایەتیەکی سەرەکیە لە بواری فەلسەفەی شیکاری”

بەوپێیەی لە چەندین بواری وەک زانستی کۆمپیوتەر و بئرکاری و دەرونزانی دا لاری کردووە، بە دامەزرێنەری بیردۆزی بزوێنەری ڕەوانبێژی دادەنرێت، کە زیاتر باس لە کارتێکردنی بواری تیۆریی زمانەکان دەکات لەسەدەی بیستەم. هەروەها ڕۆڵێکی باشی هەیە لە دامەزارندنی بۆ چەمکی ” چینایەتی تشۆمسکی” و تیۆری ڕەوانبێژیی تەواوەتی و تیۆری تشومسکی ـ شوتزنبرکر.

بەدحاڵیی ئەردۆگان

لەڕێی نامەیەکی بۆ ڕۆژنامەی گاردیان ی بەریتانی تشۆمسکی ڕەتی ئەو بانگهێشتەی ئەردۆگانی کردۆتەوە بۆ سەردانی تورکیا کە لەبەشێکی دا تشومسکی دەڵێت: “کاتێک بمەوێت سەردانی تورکیا بکەم، ڕازیبوونی سەردانەکەم لەڕێی بانگهێشتی ئەردۆگانەوە نابێت، بەڵکو لە ڕێی بانگهێشتی گەلی کوردەوە دەبێت کە بۆچەندین ساڵە لەلایەن تورکیاوە هێرشی دەکرێتە سەر”.

لەڕێی نامەیەکی چەند ئەکادیمیەکی خەمخۆری ئاشتی کە ڕەوانەی تورکیا کراوە لە ژێر ناونیشانی ” هاوبەشی هیچ کوشتاریەک نابین” حکومەتی حیزبی داد و گەشەپێدان بە خائینیان لەقەڵەم داوە.


 

وەرگێڕانی: ئالان پەری

سەرچاوە: سایتی ڕۆژ نیوز