‘
‘ئێمه‌پیاوێکی بێ به‌ها قبوڵ ده‌که‌ین که‌دوای پاره بکه‌وێت، به‌ڵام پیاوێکی به‌به‌ها قبوڵ ناکه‌ین ئه‌وه بکات”
(ساشا گیتری) نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر
لێره‌وه‌ده‌ستی پێده‌که‌م بپرسم: کێ له‌ئێمه‌خه‌ونی به‌پاره‌وه‌نه‌بینیوه؟
له‌نێوان راستی‌و درۆ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌له‌وه‌تێناپه‌ڕێ که‌هه‌موو که‌سێ بێ هیچ جیاوازییه‌ک بۆ جاریکیش بووبێ خه‌ونی به‌پاره‌وه‌بینیوه. ئه‌وجا ده‌پرسین بۆ ئه‌و خه‌ونه؟
به‌جیاوازیی بۆچوون و پله‌ی خوێندن و ڕاده‌ی هۆشی هه‌ر که‌سێک ئه‌و خه‌ونه‌ده‌گۆڕێ. بێگومان خه‌ونی من جودایه له‌وه‌ی تۆ، هی تۆش له‌هی ئه‌وان. لێره‌شه‌وه ده‌کرێ قسه له‌خه‌ونی که‌سێك بکرێ که‌فڵان و فلان بۆچوونی به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ و دونیا هه‌یه. خه‌ونی ڕۆشنبیرێکی خه‌مخۆر وه‌ک هی وه‌رزشەوانێکی فوتبۆڵی جیهانی نییه، خه‌ونی دیکتاتۆرێک وه‌ک هی گه‌ده‌یه‌ک نییه، هی ژن وه‌ک هی پیاو نییه، هی که‌سێکی کورد وه‌ک هی که‌سێکی ئه‌وروپی نییه، هی ئه‌میش وه‌ک هی ئه‌مریکییه‌ک نییه.
په‌یوه‌ندی مرۆڤ به‌پاره‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌نه‌وه‌ستاوه که‌سه که‌چه‌ندی ده‌ست ده‌که‌وێ و چه‌نده خه‌رجده‌کات، ئه‌و پویه‌ندییه پابه‌نده‌ب ه‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و هۆش و که‌سایه‌تی هه‌ر یه‌کێک. پاره‌ئاڵۆزترین و ساده‌ترین سه‌رچاوه‌ی گفت‌و گۆیه، گه‌وره‌ترین داهێنانی مرۆڤه‌و سامناکترینیشیانه.
ئایا پاره‌ووزه‌به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێ یان ووزه‌ی لێده‌سه‌نێ؟
له‌فۆرمی خوایه‌ک پاره‌ده‌ست وه‌رده‌داته نێو ژیانمان. هه‌ندێک ده‌کاته‌پاشا، هه‌ندێک یاوه‌ر. له‌پێناویدا که‌سانێک که‌سانی تر ده‌کوژن، کاسانێکیش خۆشه‌ویسته‌کانیان له‌کیسده‌چێ. که‌سانێک هی تر ده‌که‌ن به‌پیرۆز، هی تریش به‌ئه‌بلیس. پاره حاڵه‌تێکی ته‌نهایی ڕووتیشه به‌بێئه‌وه‌ی که‌س ددانی پێدابهێنێت. سا یا ئه‌وه‌تا له‌خه‌ڵک دوورده‌که‌ویته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌ت هه‌یه، یان ئه‌وه‌تا لێیان دوورده‌که‌ویه، تاوەکو که‌س هه‌ست به‌هه‌ژاریت نه‌کات. له‌و نێوانەدا ته‌نها که‌سی ته‌نیا هه‌ن. ئێمه هه‌موو ته‌نیاکانی سه‌ر زه‌مین به‌ئەوه مه‌حکومین بچینه یه‌کێک له‌و دوو خانه‌یه‌وه. کاتێکیش له‌خانه‌یه‌که‌وه ده‌چینه خانه‌که‌ی تریان گه‌وره‌ترین میتامۆرفۆسمان (گۆڕان) به‌سه‌ردا دێت.
پاره‌ئه‌و زمانه‌یه که‌له‌خه‌ونێکدا به‌کاردێت، تێدا هه‌ردوو چاومان زه‌ق زه‌قه‌و ده‌ڵێین: ”که‌پاره‌م هه‌بوو ئه‌وه ده‌که‌م و فڵان شت ده‌که‌م، یان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرم…”. ئه‌م ڕسته ئه‌فسوناوییانه، ده‌مانباته‌جیهانی فریشته‌و حوریی و به‌سه‌ر بورجی قه‌ڵای شازاده‌ی خه‌وندا ده‌فڕین. زمانێکمان له‌لا داده‌هێنێ شایسته‌ی ئه‌و خه‌ونه‌بێت، هێنانه‌دی خه‌ونه‌که‌ش ئه‌مدیوی خوڵقانی میتی (mythe) تاکێتی خۆمانه، که‌هه‌ڵپه‌مان پێده‌کات تا به‌ره‌و ئه‌و خه‌ونه‌بچین، که‌گه‌یشتین وه‌ک مردوو سارد سارد ده‌بینه‌وه. چونکو له‌و زمانی گریمانه‌ی خه‌ونه‌دا وێنه‌ی داهاتوومان داڕشتۆته‌وه، له‌وێوه به‌نیازین بێینه سه‌ر ڕێی وه‌دیهێنانی.
پاره ئه‌و ئاوێنه‌یه‌شه‌که‌نه‌ک ته‌نها وێنه‌مانی تێدا ره‌نگده‌داته‌وه، به‌ڵکو که‌سایه‌تییشمان. لێره‌وه وێنه‌ی پاره ئه‌وه‌یه که‌خۆمانی تێدا ده‌بینین هه‌ر یه‌که‌مان ده‌چینه‌جێی ئه‌و ڕه‌سمانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ر دراوێکیاندا لێدراوه. به‌گرتنه ده‌سته‌وه خۆمان ده‌گوازینه‌وه سه‌ری و ده‌چینه‌جێی ئه‌و نه‌خشی وێنه‌ی ده‌م و چاوه‌که هه‌ر یه‌که‌مان ده‌بینه‌هه‌ڵگری، له‌ڕاستیشدا ده‌بینه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه.
که‌پاره ونده‌بێت چی ڕوو ده‌دات؟
پاره‌دروستکردنی وێنه‌ی خوده. ئه‌و گونجانه ته‌واوه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و جیهاندا، له‌وانه‌یه که‌سێک بگه‌ڕێ ئه‌و وێنه‌یه له‌به‌ری بگرێته‌وه‌و بیکاته ده‌یان وێنه‌بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌ک وێنه‌یه‌کی بخاته‌ڕوو. ئه‌و وێنه‌یه بریتی نییه له‌ته‌نها پانۆڕامایه‌کی ڕووکه‌ش، به‌ڵکو وێنه‌ی ناوه‌وه‌ی خۆیه‌تی. دروستکردنی ئه‌و وێنه‌یه‌وه‌ها ئاسان نییه، ئه‌مه‌بۆخۆی گوڕه‌پانێکی شه‌ڕه‌و که‌سه‌که هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی خۆی لێ داکوتاوه‌و له‌شه‌ڕیشدا که‌س به‌تێكشکان قایل نابێ، چونکە ئه‌ودیوی ئه‌مه ده‌کاته یان شکستی ته‌واو یان مردن. لێره‌شه‌وه وێنه‌ی پاره‌وێنه‌ی ئازایه‌تی به‌که‌سه‌که ده‌به‌خشێ، به‌ده‌سه‌ڵاتی پاره‌ئه‌و شورا توندوتۆڵه دروستده‌کات به‌ده‌وری خودی و هیچ ریسکێک (ختورەت) وه‌رناگرێ بۆ گۆڕینی.
ئه‌م وێنه‌یه‌له‌مه‌ودوا شوناسی ئه‌وه. ئه‌و زمانه‌یه‌که‌له‌بری ئه‌و دێته‌قسه، مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵک و وتووێژی پێده‌کات، له‌بۆنه‌کاندا ده‌بێته نوێنه‌ری، له‌بری ئه‌و ڕێ‌و ره‌سمه‌کانی بۆ به‌ڕێوه‌ده‌بات. گرنگه‌ئه‌وه‌ش بپرسین کێ ئه‌و وێنه‌یه‌دروستده‌کات؟
دروسته، وێنه‌ی پاره‌یه‌که ئه‌و وێنه‌و زمانحاڵه‌ی دروستکردووه، ئه‌ی خه‌ڵكی به‌شدار نین له‌وه؟ کێ وێنه‌ی پیرۆز دروستده‌کات؟ کێ ئیکۆنه‌کانی ”زه‌مانی خۆیان” دروستده‌کات؟
زمانی پاره زمانێکی ڕەهێڵە و گێژه‌ڵۆکه‌یه‌یان به‌سه‌لامه‌تی لێی ده‌رئه‌چیت یان ئه‌وه‌تا ده‌تخاته‌ن ێ‌و پێچ‌و و په‌نای گەردەلوول و بۆ هه‌تا هه‌تایه ونده‌بیت. که‌سی پوڵدار خۆشترین زمان له‌لای زمانی پاره‌یه، چونکە ئه‌وه که به‌نێوه‌ندییه‌وه وێنه‌ی خودی ده‌سه‌پێنێته سه‌ر ئه‌وانیدی و له‌پله‌ی ئاساییه‌وه ده‌یخاته پله‌یه‌کی به‌رزتر، قسه‌ساده و بێتام و بێماناکان ده‌کاته‌وه کۆدێکی پڕ هێما و ڕه‌نگ و پڕشنگدار، ئیتر هه‌ر ئه‌و ده‌بێته زمانی باو، هه‌ر ئه‌میشه که‌دوایی وێنه‌ی له‌لای به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌چسپێنێ، ئه‌م وێنه‌یه‌ده‌بێته‌پاسه‌وانی شه‌وی و گه‌شه به خه‌ونه‌کانی تری ده‌دات وه‌ک ده‌ڵێن ”پاره‌پاره‌ڕاده‌کێشێ”.
پاره پڕکه‌ره‌وه‌ی بۆشاییه هیچ کات خه‌ونێکی به‌تاڵی تێدا نییه.
ئه‌گه‌ر پاره‌هه‌ڵگری وێنه‌ی هه‌ر یه‌کێکمان و ره‌نگدانه‌وه‌ی که‌سایه‌تییمان بێت ونبوونی ده‌کاته وونبوونی خود!. پرسه‌ی خود له‌ونبوونی پاره فره‌سامناکه. ئه‌و چرکه‌ی پرسه‌یه یه‌کسانه‌به‌مردنی ئازیزێک که‌له‌بیرناکرێ، ئێمه له‌وانه‌یه کاته‌خۆشه‌کانمان له‌بیرچێت ، که‌چی چرکه‌یه‌کی ونبوونی پاره‌هێنده گرانه، تائه‌بەد له‌بیریناکه‌ین و به‌ووردیی ده‌زانین که‌ی، له‌کوێ، له‌چ بار‌و دۆخێکیشدا وونمانکردووه. له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا که‌سێک نمونه‌یه‌کی ناخۆشی پاره ونبوونی له‌لایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌کاتمان پێویسته بۆ ده‌رچوون له‌پرسه، پرسه‌ی وونبوونی وێنه‌مان له‌نێو ده‌قی وێنه‌کانی تردا.
ئه‌و زمانه‌ی به‌وه‌وه دامانهێنابوو دابڕانی تێدا دروستده‌بێت. ئه‌م دابڕانه‌ش ماییه‌ی دابڕانه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی لێدراو له‌سه‌ر پاره‌که. ئه‌م وێنه‌یه بواری به‌رده‌وامبوونمان له‌کاتدا بۆ مسۆگه‌ر ده‌کات، ونبوونی ده‌کاته‌دابڕان له‌و به‌رده‌وامبوونه‌ش، ده‌شکاته‌وه ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه له‌داهاتوو. هه‌ر چۆن که‌سێکی ئازیزت که‌ده‌مرێ پاش ماوه‌یه‌ک بیری ئه‌که‌ی، پێویستت به‌بینینێتی، پاره ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه‌که‌بیری ده‌که‌یت، چونکە متمانه‌ت پێده‌به‌خشێت و هۆیه‌کی گه‌وره‌یە بۆ به‌رده‌وامبوونت ده‌خوڵقێنێ.
ئه‌مه‌ش وەها له‌و نه‌خۆشانه ده‌کات، که‌به‌ره‌و مردن ده‌چن، یاخود دڵنیان که‌که‌میان له‌ژیاندا ماوه به‌هه‌ردوو ده‌ستیان پاره‌ده‌گرن و ده‌یانه‌وێ دوا خه‌ونه‌کانیانی پێ بهێننه‌دی، ڕه‌نگه ئه‌و خه‌ونه له‌کڕێنی بنێشتێک و شوکولاته‌یه‌ک خۆی کورتکاته‌وه. ئه‌م گرتنه ده‌سته‌به‌هاندانی گرتنی وێنه‌ی پێش ونبوونی خۆیەتی، پێش کوژانه‌وه‌ی ته‌واوی که‌سه‌که‌یه له‌دونیا. ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌پاره‌وه له‌دۆخی نه‌خۆشێکی بێ ئۆمێد دوا هیوایه که‌به‌نێوه‌ندییه‌وه خۆی به‌دونیاوه ده‌گرێ، دوا هه‌وڵی خه‌نکاوێکه‌بۆ ده‌ربازبوون له‌نوقمبوون. ئه‌مه‌شه‌که‌وێنه‌ی که‌سێکی پیسکه‌و قرچۆک زه‌قترده‌کات وه‌ختێ قڕانێک سه‌رفناکات، چونکە ده‌ترسێ له‌و خلیسکاننه، ده‌ترسێ له‌وه‌ی پێی بخزێ و دونیای له‌ده‌ست ده‌رچێت، پاره له‌لای که‌سی پیسکه په‌یوه‌ندی به‌به‌خشینی ئارامی و ئه‌منییه‌ت نییه، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به‌گرتنی وێنه‌که‌یه‌وه‌هه‌یه.
پیسکه له‌لای خۆی زمانی تایبه‌تی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی داهێناوه، زمانی خه‌رجنه‌کردن له‌پیناو پاراستنی وێنه‌ی پاره، جوانترین وێنه‌ش له‌لای ئه‌وه‌یه‌که‌له‌سنوقێکدا هه‌ڵگیرابێ و پارێزرابێ. جوانترین نمونە لە دەقی شانۆگەریی (پیسکەی تەڕپیر)ی (مۆلێر) بەرجەستەکراوە.
نمایش‌کردنی وینه‌ی پاره زمانحاڵی ئه‌و که‌سه‌یه که‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ده‌سه‌ڵاتی پاره‌وه به‌رجه‌سته‌ده‌کات، بۆیه‌که‌سی فره‌ده‌وڵه‌مه‌ند قایل نابێت به‌شکستی، ئاماده‌یه که‌سانی دی بکوژێ له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه پڕ ده‌سه‌ڵاته‌ی پاره‌بهێڵێته‌وه. چونکە له‌ناوچوونی پاره‌که‌ی ده‌کاته سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ور خۆیه‌وه دروستیکردووه. ئه‌گه‌ر ناشرین بووبێت وێنه‌یەکی جوانی بۆ خۆی له‌وێنه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌وه‌داهێناوە، ئه‌گه‌ر ناڕه‌سه‌ن بێت وێنه‌ی ئێستای باشترین ئه‌سڵی بۆ دابینده‌کات، جوانترین ژن و جوانترین پیاو و خێزانی بۆ پێکه‌وه‌ده‌نا، ده‌یان هاوڕێ لێی خڕده‌بنه‌وه‌و شه‌وه‌کانی ده‌رازێننه‌وه، هیچ که‌سێک شتێکی ناخۆش و غه‌مناکی پێناڵێت، هه‌موو که‌س ڕووخۆشن به‌رامبه‌ری و هه‌موو که‌سیش له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستن. ده‌سه‌ڵاتی پاره له‌و گێڕانی ڕۆڵه‌یه ئه‌گه‌ر له‌بنهات ئه‌وه ڕۆڵی نا‌مێنێت، هه‌موو ئه‌و به‌ها ده‌ستکردانه‌ی ساڵهای ساڵه دروستیکردبوو گشتی به‌ر هه‌ڕشه‌ی نه‌مانیان ده‌که‌ون. ئه‌مه‌شه ئه‌و زمانه پڕ وورده‌کارییه که‌که‌سی پاره‌دار فێڕە قسه‌ده‌کات، ده‌یخاته ئاستی خوا، هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی پێده‌به‌خشێ، وێنه‌ی ئه‌وه وا به‌سه‌ر هه‌ر دراوێکی وورد و درشت که‌له‌گیرفانی و له‌له‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌کانی و خانوه‌کانی و پرۆژه‌کانی و ژنه‌کانی و منداڵه‌کانی ، ته‌نانه‌ت هاوڕێکانیشێتی. نه‌مانی ئه‌و وێنه‌یه هه‌ره‌سی هه‌موو ئه‌و وێنانه‌یه که‌ئه‌و تاماوه له‌پیناو مانه‌وه‌یان تێده‌کۆشێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پاره له‌ده‌ره‌وه‌ی میکانیزمی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بوونی نییه. به‌های بوونی که‌سێک به‌وه‌وه‌به‌نده، چه‌نده‌ت هه‌بێ ئه‌وه‌نده‌ش که‌س به‌ده‌ورته‌وه‌ون، مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های حوکمڕان و ده‌سه‌ڵاتی زانستی به‌رامبه‌ری به‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌مانه‌ش بۆخۆیان یاریه‌کی ترن و یاسای خۆیانیان هه‌یه.
تەواو
تێبینی: ئەم بابەتە لە گۆڤاری (تاوی کۆمەڵایەتی ) لە ڕێکەوتی2013-10-14