ڕادیکالیزم پتەوبوونی لەوەدایە بتەوێت بەهێز چارەسەری بکەیت

Loading

سەبارەت بەپرسی  هێڕشكردنه‌ سه‌ر داعش و بوونی ئه‌م هێزه‌ توندڕه‌وه‌ چه‌كدارانه‌ له‌جیهاندا  و ڕه‌هه‌نده‌ جیاوازه‌كانی ( ئاسۆ جەبار) لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و ڕوناکبیر بەکر عەلیدا سازکردووە.

بەکر عەلی دەڵێت “هەموو تەوژمێکی ڕادیکالیزم پتەوبوونی لەوەدایە کە بتەوێت بە هێز چارەسەری بکەی” . هەروەها دەڵێت؛ “هەر کاتێک بتەوێت بەهێز مامەڵە لەگەڵ تەوژمێکی رادیکالیزمی وەک داعش و سەلەفیزم یان فەناتیزمی ئاینیدا بکرێت، ئەوان زیاتر پتەودەبن، چونکە بزوتنەوەیەکی لەوجۆرە بزوتنەوەیەکی چەکداریی رووت نییە، بەڵکو ناوەخنکراوە بە عەقیدەو دۆگما و ئایدۆلۆژیا، واتە دۆگمایەکی ئاینی هەیە کە باوەڕێکی میتافیزکیان هەیە کە ئەو شەڕەی کە دەیکەن لە پێناو خوادایە…..”

سەبارەت بە هەنگاوەکانی دوای شکستی داعش بەکر عەلی دەڵێت “دەبێت هەنگاوێک لەهەنگاوە گرنگەکانی دواتری ئەو قۆناغە بریتی بێت لەوەی کە پرۆگرامێکی گەورەی وەک شەڕکردن لەگەڵ فیکری داعشیزمدا بەشێوەیەکی گشتی رێکبخرێت بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو تەوژمە. ئەگەر نا کۆتاییپێهێنانی چەکدارێکی داعش نابێتە مایەی کۆتاییپێهێنانی فیکریی داعشیزم” .

هاوکات لەبارەی تۆڕی تیرۆریزمی داعشەوە لە خۆرئاوا بەکر عەلی دەڵێت “لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا چەندین چالاکی تیرۆریزمی لەئەروپا و لەئەمریکا ئەنجامدراوە کە هەمووی پەنجەمۆری داعشی پێوەدیارە، وەئەو رووداوانە بەڵگەن لەسەر ئامادەبوونی پتەوی فیکری داعشیزم لەناو ئەو وڵاتانەی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی”.

هەروەها دەشڵێت “ئەوەی لەسەردەمی سەرهەڵدانی ئیسلامی سیاسیدا پێدەوترا فەتح ئەمڕۆ پێدەوترێت جیهاد لەمانا داعشییەکەیدا”.

سەبارەت بە داعش و جیهانی ئیسلامی بەکر عەلی دەڵێت “لەڕاستیدا داعش زیانێکی زۆر گەورە دەگەیەنێت بە ئاینی ئیسلام”.

هەروەها “لەڕاستیدا ئەوەی دەبوایە لەهەموو لایەک زیاتر بهاتبایەتە دەنگ جیهانی ئیسلامییە کە لەئاست ئەو کردەوانەی داعشدا بێدەنگن”.

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن….