فه‌لسه‌فه له‌هه‌رێمی کوردستان ئه‌و بواره‌یه که په‌یوه‌ندیی به‌هیچه‌وه نیه. جۆرێکه له‌میتافیزیکا، به‌باسی ئه‌م‌و ئه‌و؛ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌م‌و باوه‌شکردن به‌ئه‌ودا، خۆی خه‌ریککردوه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیی، که له‌هه‌رێم بونی نیه، شێوازێکی قوڵی بیرکردنه‌وه‌یه که ده‌كرێت گشت بوارێکی ژیان له‌خۆی بگرێت. هه‌مومان ده‌زانین که رۆڵان پارت هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا که فاشن، نمایشی جلوبه‌رگ، بکاته که‌ره‌سته‌ی فه‌لسه‌فه، ژیژاک به‌ئه‌وه‌وه نه‌وه‌ستا سنوری تێپه‌ڕان بۆ شته پیس‌و پۆخڵه‌كانیش. له‌سه‌ره‌تای مانگی دوانزه‌ی ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی دو رۆژ رێکخه‌ری وۆرکشۆپێکم له‌گه‌ڵ فۆلکه بێرنادۆت ئه‌کادیمی، که سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سویده، ده‌رباره‌ی نه‌وت‌و په‌یوه‌ندیی هه‌رێم‌و به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی فیدراڵیزمدا.
فه‌لسه‌فه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌یی هه‌یه له‌وۆرکشۆپه‌که‌دا. ئه‌و چه‌مکه فه‌لسه‌فیه‌ی که به‌كاریده‌به‌ین میتافۆری ماڵه. ماڵ ئه‌و جێگایه‌یه که ڕه‌هه‌ندی فیزیکیی، جوگرافیی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئاساییش، ئابوریی، سیاسیی، بون، به‌شداربون، ئاماده‌بون‌و زۆر ڕه‌هه‌ندی تری هه‌یه. چه‌مکی ماڵ له‌بیری فه‌لسه‌فییدا جێگایه‌كی زۆر به‌رفراوانی داگیرکردوه. ماڵ وه‌ك جێگایه‌ك بۆ نیشته‌جێبون، چۆن ده‌توانێت رۆحێکی بێ ماڵ له‌خۆی بگرێت، ئه‌مه پرسیاری هێگڵه له‌فه‌لسه‌فه‌ی مێژودا. ئه‌وه‌ی نه‌گبه‌تییه لای کورد ئه‌وه‌یه که کورد رۆحێکی جێگیری هه‌یه له‌بێئاگاییه‌كی زۆردا به‌رامبه‌ر به‌ماڵ. ماڵ له‌هیچ ڕه‌هه‌ندێکی ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی سه‌ره‌وه که باسمانکرد لای مرۆڤی کورد بونی نیه. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نه‌گبه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رۆحه ده‌سته‌مۆیه‌ی که مرۆڤی کورد هه‌یه‌تی. به‌ڵام با زۆر له‌کرۆکی بابه‌ته‌كه دورنه‌كه‌وینه‌وه. پرسێک که له‌بیست ساڵی ڕابوردودا روبه‌روی ئێمه بوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌قوڵیی ده‌رکمان پێنه‌كردوه، ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌مانه‌وێت چ ماڵێک بونیادبنێین، چۆن داهات‌و سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م ماڵه دابه‌شبکه‌ین، ئه‌ندامه‌كانی چ په‌یوه‌ندیه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌بێت. ئایا ده‌مانه‌وێ ماڵێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆمان دروستبکه‌ین، له‌رێگا جیاوازه‌کانه‌وه، نه‌ك ته‌نها له‌رێگای جیابونه‌وه‌وه، به‌ڵکو له‌رێگای خۆجیاکردنه‌وه‌وه، له‌رێگای که‌لتورو ئابوریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، یان نه‌خێر. له‌وۆرکشۆپه‌كه‌دا ئێمه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین که چۆن که‌سه جیاوازه‌كانی ناو ماڵی کوردیی هه‌ست بکه‌ن که خاوه‌ن دیدی جیاوازن، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی ماڵه‌كه‌دا ناچارن ببنه خاوه‌ن یه‌ک دید له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویتری عه‌ره‌ب. لێره‌دا پرسی سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه ئایا عه‌ره‌ب له‌ماڵدایه له‌گه‌ڵ تۆدا، یان هاوماڵ، دراوسێیه؟ ئایا عه‌ره‌بیی ئه‌ویتره؟ دونیای بیری کوردیی به‌زۆر شێواز بۆ عه‌ره‌ب خه‌سیوه. هیچ شتێک له‌ناو کورددا هێنده‌ی عه‌ر‌ه‌بپه‌رستیی به‌رفراوان نیه. کورد کاتێک هه‌ست به‌که‌میی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بدا، کاتێک نۆکه‌رایه‌تی بۆ ده‌كات، کاتێک لێیده‌پاڕێته‌وه، کاتێک که‌لتوره‌كه‌ی پیاده ده‌کات، کاتێک لاسایی ده‌کاته‌وه، ئه‌وا هه‌ست به‌وه ده‌کات که لێبورده‌و سنگفراوانه. یان به‌مانایه‌كی تر هه‌مو ئه‌و خه‌سڵه‌ته نه‌خۆشانه وه‌ک فه‌زیڵه‌ت ده‌بینێت له‌خۆیدا. که‌واته په‌یوه‌ندیی کورد به‌عه‌ره‌به‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌خۆشانه‌یه. ئایا چۆن له‌ماڵێکدا ئه‌م په‌یوه‌ندیه نه‌خۆشانه ده‌گوزه‌رێت؟ چۆن ده‌توانێت فه‌راهه‌م بێت؟ ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ئه‌م وۆرکشۆپه یه‌که‌م وۆرکشۆپ نیه، به‌ڵکو چه‌ند وۆرکشۆپێکی تر پێشتر سازکراوه. به‌ڵام هه‌میشه کاتێک عه‌ره‌ب‌و کورد تێکه‌ڵکراون‌و عه‌ره‌به‌كان هه‌وڵی سوکایه‌تیی‌و ئیهانه‌و جنێویان به‌کورد داوه، له‌ئه‌نجامدا وۆرکشۆپه‌كه گۆڕاوه بۆ ده‌مه‌قاڵه‌ی بازاڕیی. بۆیه له‌سه‌ر پێشنیاری من بریاڕماندا کورد له‌هه‌ولێر به‌جودا، عه‌ره‌ب له‌به‌غدا به‌جودا، پاشان نیوه‌ی هه‌ر لایه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌یه‌ك بگه‌یه‌نین. ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه له‌هه‌موی زیاتر رونکردنه‌وه‌ی دیدی کوردییه ده‌رباره‌ی چۆنێتی بونیادنانی ماڵی خۆی، چۆنێتی روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌ویتری دوژمن‌و دراوسێ‌و هاوسێ ماڵ. له‌هه‌مانکاتدا فێربونی هونه‌ری دانوستان له‌گه‌ڵ خۆیداو له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا. ئه‌مانه هه‌مو ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌نه‌وته‌وه، چونکه ئه‌وه نه‌وته که سه‌رچاوه‌ی داهاته، که سه‌رچاوه‌ی پاره‌یه. پاره یه‌كێک له‌هه‌ره ئاڵۆزترین مه‌تریاڵ‌و چه‌مکه‌كان له‌دونیای ئه‌مڕۆدا، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ زیاتر شلبونه‌وه‌ی دونیا‌و باڵاده‌ستبونی ئابوریی دارایی له‌به‌رامبه‌ر ئابوریی شمه‌كدا.
چۆن کورد ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خۆیدا بدوێت، پاشان وه‌ک خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا بدوێت. ئه‌م دو پرۆسه‌یه که کورد هێشتا فێری نه‌بوه بڕبڕه‌ی پشتی سیاسه‌تکردنه له‌دونیای کوردییدا. گرنگیی ئه‌مه له‌وه‌دایه که ئێمه چۆن یه‌كتر ده‌بینین، کێ به‌خاوه‌ن ماف‌و کێ به‌بێ ماف ده‌بینین، ترسمان چیه به‌رامبه‌ر یه‌كتر. چۆن ده‌توانین له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بژین. ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌توانین له‌ئه‌ویتری عه‌ره‌ب جودابینه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بشتوانین له‌روی جوگرافیی‌و فیزیکیه‌وه له‌عه‌ره‌ب جودابینه‌وه ئه‌وا سه‌ده‌ی پێویسته هه‌تا له‌که‌لتورو ئه‌خلاق‌و به‌هاو نه‌رێتی عه‌ره‌ب جودابینه‌وه.
من که له‌سه‌ره‌تادا ده‌دوێم به‌خه‌یاڵێکی هایدگه‌ریانه‌وه قسه ئه‌که‌م، ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی که هێنده خۆشم ناوێت. هایدگه‌ر وه‌ك بیرمه‌ندێکی ناسیونالیست له‌پاش جه‌نگی جیهانی دوه‌م، له‌وه‌ڵامی بۆ قه‌یرانی که‌میی شوێنی نیشته‌جێبون له‌ئه‌ڵمانیای ئه‌و کاته، وتاره به‌ناوبانگه‌که‌ی نوسی به‌ناوی Building Dwelling Thinking ؛ بونیادنان، نیشته‌جێبون، بیرکردنه‌وه، که تیایدا هایدگه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسیاری فینۆمینۆلۆژیی گرنگ ده‌وروژێنێت ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی ئه‌و سێیانه. هایدگه‌ر ده‌ڵێت ته‌نها کاتێک که ئێمه توانای نیشته‌جێبونمان هه‌یه، ته‌نها ئه‌و کاته ده‌توانین بونیادبنێین. به‌م پێیه ئێمه‌ی کورد له‌میانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی بونمان ده‌بێت بونیادنانمان، نیشته‌جێبونمان، بیرکردنه‌وه‌مان پێکه‌وه گرێبده‌ین.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیڵێم ئه‌وه‌یه که په‌رله‌مان زیاتر له‌هه‌مو شوێنێک ده‌بێت شوێنی بیرکردنه‌وه‌بێت. ته‌نها له‌رێگای بیرکردنه‌وه ده‌توانرێت یاسا‌و رێسای باش بۆ قه‌یرانی قوڵ دابڕێژرێت که ببێته هۆی مۆدرێنکردنی دونیای ئێمه. په‌رله‌مان گه‌ر به‌فه‌ره‌نسی یانی شوێنی قسه‌كردن، ئه‌وا نابێت شوێنی قسه‌ی بازاڕیی بێت، به‌ڵکو بیری قوڵ که بارتاقه‌ی خه‌مه قوڵ‌و قه‌یرانه گه‌وره‌کانی ئێمه بێت. دیاره په‌رله‌مان له‌ئاگایی تاکی کورددا، له‌نێو کایه‌ی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمدا به‌م شێوه‌یه نه‌ناسراوه. ئه‌وه‌شی مایه‌ی دڵته‌نگیه ئه‌وه‌یه که ڕه‌خنه‌گرتن له‌م ده‌زگایه دیسانه‌وه بارتاقه‌ی که‌موکورتیه‌كانی نیه. بۆیه په‌رله‌مان وه‌ك باڵه‌خانه (که مۆدێلێکی ئه‌ندازیاریی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتیه، که تیایدا په‌رله‌مان رۆڵێکی په‌سیوی بینیوه)، وه‌ك شوێن، وه‌ك فه‌زای بیرکردنه‌وه نه‌بوه‌ته جێگای ڕامان‌و له‌ئه‌نجامدا وه‌ك جێگایه‌كی له‌و شێوه هه‌ڵناسوڕێت. گۆڕینی په‌رله‌مان له‌عه‌قڵی تاکی کورده‌وه ده‌ستپێده‌كات؛ که ئه‌و جێگایه چیه؟ جێگای له‌سیسته‌می سیاسیی کوردییدا له‌کوێدایه، ده‌بێت له‌کوێدا بێت؟ دۆخی چۆنه؟ ده‌بێت کێی بۆ بڕوات؟
رۆژی بڵاوبونەوە
ئاوێنە کانونی یەکەم ٢٠١٥
تێبینی زمانەوانی کولتور مەگەزین: ڕێنوسی ڕۆژنامەی ئاوێنە وەک خۆی لەنوسینەکەدا بڵاوکراوەتەوە. بێگومان وەک کولتور مەگەزین لەوبڕوایەدانین ڕۆژنامەیەک یان گۆڤارێک یان سیاسیەکی کورد، ئەو هێزە زمانەوانیەیان هەبێت دوو واو (و) لەکوردیدا بکەن یەک واو (و) و ئەم مەسەلەیە لەهەموو زمانەکانی دونیا بەئاسانی تێپەڕنابێت، بەو سیفەتەی ڕێنوس شیوازی تەعبیرکردنی نوسینی نەتەوەیەکە. لێرەوە پێمانوایە ک ئەم دەستکاریە بەتایبەت لەلایەن (چاو‌دێر / ئاوێنە / سبەی) میزاجێکی سیاسیە و لەپشت ڕای سپۆنسەرەکانی ئەم میدیایەوە ڕاوەستاوە . لەڕاستیدا ئەم گۆڕینە میزاجیە دوورکەوتنەوەیە لەبوونی سەلیقەی زمانەوانی, بەوەی بزانیت لەکوێدا یەک واو بوونی هەیە و لەکوێدا پێویستە دوو واو بنوسرێت. دیارە جوانی زمانی کوردی لەو سەلیقە تایبەتدایە ، نمونەش لەزمانەکانی دونیادا زۆرە.