وه‌رگێڕانی ؛ شوان ئه‌حمه‌د
گه‌ر دانا و دادپه‌روه‌ری به یه‌كسانی سه‌یری هه‌مووی بكه
گه‌ر ئاشقی كه‌سێك بوویت ئاگر له هه‌ردوو عاله‌م به‌رده
هه‌م چاوی تێڕوانینت به ڕووی جوانیدا بكه‌ره‌وه
هه‌م ده‌ستی ته‌مه‌ننا به قژی پڕ لولیدا بهێنه
هه‌م ڕه‌مزی وه‌حده‌ت له‌گه‌ڵ خودا بدوێ
هه‌م بانگی (اناالحق) له‌كاتی سێدادهردا به گه‌وره‌یی سه‌یركه
گه‌ر كاتێ پاڵتدایهوه پاڵبده به‌ته‌ختی سوله‌یمانه‌وه
گه‌ر ڕۆژێك زۆرانت گرت له‌گه‌ڵ ڕۆسته‌مدا زۆران بگره
گه‌ر ئه‌و ده‌ردێكی پێدای سه‌د خه‌نده بكه ده‌رمانی
گه‌ر ئه‌و بریندای كردی سه‌د تانه بكه مه‌رهه‌می
چونكه ساقییهكی وشیاریی، مه‌ی به خۆشییه‌وه بخۆره‌وه…
چونكه گۆرانبیژێكی مه‌ستی نه‌ی به دڵێكی شاده‌وه بژه‌نه
له كوێی گۆرانی بێژ ؟ ئاوازه‌كانت له كوێیه؟
ئاوازه خۆش و خهمرهوێنهكانت له كوێیه؟
گۆرانیبێژ له‌و ئاوازانه شتێك ئاشكرا كه
تا بزانین چ نهێنیه‌ك هه‌یه له ده‌رووندا
ئه‌وه‌نده‌ی ئاوازی خۆشی و شادی بڵێ
كه ئه‌ستێره‌ی زوهره بهێنیته سه‌ما
بژه‌نه نه‌ی به دڵێكی شاده‌وه