له ١٩ مانگی ٨ دا، سه‌رۆکی هه‌رێم ماوه‌ی یاسایی خۆی ته‌واوکرد. له پێش ئه‌و به‌رواره‌وه و تا ئه‌م چرکه‌ساته‌ش چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی نێوان حیزبه‌کان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یه‌ك له‌م قه‌یرانه یاساییه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مه تائێره یه‌کێکه له‌و به‌ڵگه‌نه‌ویستانه‌ی که پێویستناکات هیچ توێژه‌ر و ته‌نانه‌ت هیچ خوێنه‌رێکیش خۆی پێوه‌ماندوبکات. واته که‌سێك نیه له‌وه‌تێنه‌گات که سه‌رۆکی هه‌رێم ماوه‌ی یاسایی ته‌واوببووه. ئه‌مه نه تێزه فه‌لسه‌فیه گه‌وره‌کانه نه تیێوریه ئاڵۆزه‌کانی ماتماتیك تا که‌س سه‌ریان له‌به‌ر ده‌رنه‌کات.
به‌ڵام ئایا ئێمه ده‌توانین کۆی ئه‌و ململانێیانه‌ی که تێکه‌ڵ به گۆشت و ئێسقانی ئێستا و ئێره‌ی کوردستان بوون و له پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیشدا ده‌گه‌نه لوتکه، ته‌نها و ته‌نها له‌م چوارچێوه یاساییه‌دا کورتبکه‌ینه‌وه؟ لایه‌نگرانی بیرکردنه‌وه ساده و بازاڕیه‌کان، له‌هه‌ردوو به‌ره‌که‌دا، ڕاسته‌وڕاست پێمانده‌ڵێن به‌ڵێ و پێیانوایه به بڕگه یاسایه‌ك کاك مه‌سعود ڕاوده‌نرێت یان ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك! ئه‌م وتاره‌ی من، کارکردنێکی خێرایه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه و گه‌ڕانه به‌دوای کۆمه‌ڵێك ڕه‌گه‌زی دیکه‌دا که، جگه له ڕه‌هه‌نده یاساییه‌که، ڕوناکی ده‌خه‌نه سه‌ر ململانێی نێوان به‌ڕێزان کاك مه‌سعود و کاك نه‌وشیروان، که من له‌م وتاره‌دا به کوڕانی موسته‌فاکان ناویانده‌به‌م.
به‌درێژایی چل ساڵی ڕابوردوو، کۆی ململانێکانی نێوان ئه‌م دوو موسته‌فایه هه‌میشه هه‌وڵدراوه له‌ڕێگای چه‌ك و به ئاگر و ئاسن یه‌کلاییبکرێته‌وه. به‌ڵام له‌ئێستا و ئێره‌دا و بۆیه‌که‌مجار، ململانێی نێوانیان، به‌لای که‌مه‌وه تا ساته‌وه‌ختی ئه‌م وتاره، دوره له چه‌ك و دڵۆپێك خوێنی تیادا نه‌ڕێژراوه. ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا، ئیستیسنایه‌که له‌نێو مێژووی چل ساڵه‌ی ململانێی نێوانیاندا.
گه‌ڕانێکی سۆسیۆپۆلیتیکانه‌ی خێرا به‌مێژووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م دوو موسته‌فایه‌دا، ده‌مانخاته به‌رده‌م چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش که ده‌کرێت له‌چه‌ندین ئاستدا ململانێی نێوان گۆڕان و پارتی له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌مان بۆ لێکبده‌نه‌وه.
خاڵی یه‌که‌می هاوبه‌شی نێوان ئه‌م دوو موسته‌فایه بریتیه له ته‌مه‌ن. له چله‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردودا، که ناسیۆنالیزمی کوردیی، ئاوێزان به فیکری چه‌پ و چه‌پی چه‌پ، له هه‌ڵکشانێکی ئه‌فسوناویدایه و خه‌ون به کوردبوون و کوردایه‌تیه‌وه هه‌ژموون به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا ده‌کات، موسته‌فاکان دوو کوڕ ده‌هێننه دنیاوه : نه‌وشیروان له‌لایه‌ك و مه‌سعود له‌لایه‌کی دیکه‌وه.
نه‌وشیروان ته‌نها ته‌مه‌نی دوو ساڵه که مه‌سعود دێته دنیاوه. کرده‌ی سۆسیالیزاسیۆن/به‌کۆمه‌ڵایه‌تیبوونی ئه‌م دوو مناڵه، له قۆناغێکی مێژووی تایبه‌تدا، که به‌ر له‌سێداره‌دانی قازی موحه‌مه‌د ده‌ستپێده‌کات و به قه‌سابخانه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لیك فه‌سه‌ڵ ته‌واو ده‌بێت، به‌دیده‌هێنرێت. که ژه‌نه‌راڵ بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه نیشتمان، نه‌وشیروان ته‌مه‌نی ١٤ ساڵه و مه‌سعودیش ١٢ ساڵ.
هه‌موو ئه‌م ڕوداوانه پێکه‌وه به‌شداریده‌که‌ن له دروستکردنی بناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی که‌سایه‌تی هه‌ر یه‌کێك له‌م دوو ئه‌کته‌ره‌دا که نیو سه‌ده دواتر ده‌بن به دوو ئه‌کته‌ری یه‌که‌می کێڵگه‌ی سیاسی کوردستان.
خاڵێکی دیکه‌ی هاوبه‌شی نێوان ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه سیاسیه بریتیه له چۆنیه‌تی ئاماده‌بوونیان له‌نێو یاده‌وه‌ریی ده‌سته‌جه‌معی/کۆلێکتیڤی جه‌ماوه‌ر به‌گشتی و لایه‌نگره‌کانیاندا به‌تایبه‌تی.
به‌پێچه‌وانه‌ی موسته‌فا بارزانیه‌وه که له یاده‌وه‌ری کۆلێکتیڤی کوردی‌دا به “مه‌لا موسته‌فا” ناوبانگی ده‌رکردبوو، یان تاڵه‌بانی به “مام جه‌لال”، هه‌ر یه‌کێك له‌م دوو که‌سایه‌تیه به “کاك مه‌سعود و کاك نه‌وشیروان”ه‌وه ده‌ڕۆنه نێو یاده‌وه‌ریی کۆلێکتیڤه‌وه و لێره‌وه‌ش خۆیان له مه‌لا و مام جیاده‌که‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌م “نازناوه‌ش” ململانێیانبێت! یه‌کێك له وه‌زیفه‌کانی ئه‌م نازناوه بریتیه له خستنه سه‌ر شانۆی هه‌ر یه‌کێك له‌و دوو “کاك”ه‌یه وه‌ك دوو که‌سی نزیك له ته‌واوی کاکه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا، واته ئه‌مان هه‌ڵگری له‌قه‌به‌کانی پرۆفیسۆر، دکتۆر و مامۆستا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دیکه نین که پردی سایکۆلۆژی له نێوان ئه‌وان و جه‌ماوه‌ردا دروستده‌کات، به‌ڵکو ته‌نها دوو “کاك”ن، وه‌ك هه‌موو ئه‌و که‌سه سادانه‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا که یه‌کتری به کاك بانگده‌که‌ن! ڕه‌نگه له‌واقیعدا ئه‌مه ته‌نها وه‌همێکبێت، به‌ڵام وه‌همێك که به ناخی جه‌ماوه‌ره‌کانیاندا چووته خواره‌وه و چه‌ندین حیکایه‌تیان به‌ده‌وردا دروستکراوه.
خاڵێکی دیکه‌ی هاوبه‌شی مناڵی موسته‌فاکان بریتیه له گوزه‌رکردنیان به‌نێو تونێله هه‌ره تاریکه‌کانی ئه‌وه‌ی که له مێژووی نزیکی کوردا به جه‌نگی براکوژی به‌ناوبانگه.
بێگومان خوێندنه‌وه‌یه‌کی خێرای کتێبه‌کانی کاك نه‌وشیروان و کاك مه‌سعود، ده‌ریده‌خات که چه‌ند ئه‌م دوو ئه‌کته‌ره نه‌فره‌ت له جه‌نگی ناوخۆ ده‌که‌ن، هێنده‌ش له‌ژێر کارایی هه‌لومه‌رجه بابه‌تیه‌کاندا، له کۆتایی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوه‌وه تا کۆتایی نه‌وه‌ده‌کان، له سه‌نگه‌ردا بوون به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری و کاتێك له ٢٠٠٣ دا ئه‌مه‌ریکا ده‌گات و له جه‌نگی ناوخۆ دێنه ده‌ره‌وه، ده‌بینن : پاشقول نه‌ماوه له یه‌کتریان نه‌گرتبێت، فیشه‌ك نه‌ماوه به‌یه‌کتریانه‌وه نه‌نابێت، شار و لادێ نه‌ماوه که له دژی یه‌کتری سازنه‌درابن! کاك مه‌سعود و کاك نه‌وشیروان، با به‌خواستی خۆشیان نه‌بێت، به‌شێکی هه‌ره گرنگی ته‌مه‌نیان، مه‌حکومبووه به لۆژیکه‌کانی جه‌نگی برا کوژی و ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆش ئه‌م لۆژیکانه به‌شداری توندیان کردوه له بیناکردنی خه‌یاڵدان و جیهابینی هه‌ر دووکیاندا، نه‌ك ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری، به‌ڵکو به‌رامبه‌ر به ته‌واوی دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆشیان.
خاڵێکی به‌هێزی دیکه‌ی هاوبه‌شی نێوان ئه‌م دوو کاکه‌یه بریتیه له ئاماده‌یی به‌هێزی په‌یوه‌ندیه‌کی عاشقانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌کانیان به هه‌ر یه‌کێکیانه‌وه. ئه‌م عه‌شقه په‌یوه‌ندیه‌ك نیه له‌نێوان مرۆڤێك و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، له‌نێوان مرۆڤێك و پارتی دیمۆکرات‌دا، به‌ڵکو په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆیه له‌نێوان مرۆڤێك و کاك مه‌سعود یان کاك نه‌وشیرواندا. ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌نته‌ره، پرۆژه‌یه‌کی سیاسی نیه، ئایدۆلۆژیای حیزبێك نیه، به‌ڵکو که‌سایه‌تیه‌کی کاریزماتیکه که هه‌ژموون به‌سه‌ر زۆنه‌کانی عاتیفه‌ی که‌سێکدا ده‌کات، به‌ڕاده‌یه‌ك که خودی ئه‌و که‌سه، کۆی مێژووی کاك مه‌سعود یان کاك نه‌وشیروان، ته‌نها و ته‌نها وه‌ك پارچه‌یه‌ك له پاکی، له قوربانیدان، له خۆنه‌ویستی ببینێت. په‌یوه‌ندی ئه‌م مرۆڤانه به کاك نه‌وشیروان و کاك مه‌سعوده‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئیمانی دامه‌زراوه، واته ئیمانێکی ڕوتوقوتیان به هه‌ر یه‌کێك له‌م دوو ئه‌کته‌ره هه‌یه و هه‌رکه‌سێك گومان له‌سه‌ر ئه‌م ئیمانه دروستبکات ده‌که‌وێته به‌ر نه‌فره‌تی هه‌تا هه‌تاییانه‌وه. ڕه‌نگه یه‌کێك له‌و که‌سانه‌ش که ده‌که‌وێته به‌ر ئه‌م نه‌فره‌ته تونده، نوسه‌ری ئه‌م گۆشه‌یه بێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌رشارێکی زانستیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کاك مه‌سعود و کاك نه‌وشیرواندا ده‌کات، نه‌ك له‌سه‌ر شارێکی ئیمانیه‌وه.
بێگومان له‌م گۆشه کورته‌دا که نابێت شه‌سه‌د و په‌نجا وشه تێپه‌ڕێنم، ناتوانم کلیك له‌سه‌ر ته‌واوی خاڵه هاوبه‌شه‌کانی دیکه‌ی نێوانیان بکه‌م، هه‌روه‌ك ناتوانم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه به خاڵه جیاوازه‌کانی نێوانیان بکه‌م.
ئه‌وه‌ی من له‌م گۆشه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت بیکه‌م، با به‌خێراییش بێت، گوماندروستکردنه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ی که ده‌یه‌وێت قه‌ناعه‌تمان پێ‌بکات که هیچ شتێك ئه‌م دوو ئه‌کته‌ره به‌یه‌که‌وه نابه‌ستێت. من ده‌مه‌وێت بڵێم، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م دوو ئه‌کته‌ره ناتوانن به‌یه‌که‌وه بژین، چونکه تا ئاستێکی به‌رز له‌یه‌کده‌چن و له‌نێو یه‌ك مێژوودا هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و یه‌ك خه‌ون لولیانده‌دات. لێره‌وه چه‌ند له‌یه‌کتری نزیکببنه‌وه، هێنده‌ش ده‌بن به مه‌ترسی به‌سه‌ر یه‌کتریه‌وه. هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌و ململانێیه‌ی که ئێستا له‌سه‌رپرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌یه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ڕه‌گه‌زه بیناکارانه، بێ مانایه، وه‌ك کورتکردنه‌وه‌شی له‌م ڕه‌گه‌زانه‌دا بێ مانایه ! ئومێده‌که‌م له گۆشه‌ی داهاتوودا بتوانم ڕوناکی بخه‌مه سه‌ر ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی که له ئێستا و ئێره‌دا واده‌که‌ن ململانێی مناڵی موسته‌فاکان به‌م ئاسته تونده بگات.
تەواو
کولتور مەگەزین: ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.
*ئەم بابەتە لەگۆشەی NRT بڵاوکراوەتەوە