»ئه‌و مێژووه‌ی كه، له ڕوانگه‌ی مه‌سیحییه‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وت میژووی ڕزگارییه، له سه‌ره‌تادا بووه گه‌ڕان به‌دوای حاڵه‌تی كه‌ماڵ له‌نێو جیهاندا، ئیجا به‌ره به‌ره گۆڕا بۆ مێژووی پێشكه‌وتن: به‌ڵام ئایدیالیزمی پێشكه‌وتن به‌تاڵه، چونكه به‌ها باڵاكه‌ی له به‌دیهێنانی ئه‌و حاڵاتانه‌دایه كه به‌رده‌وام ده‌رگا به‌سه‌ر پێشكه‌وتنی نوێ‌دا ده‌كه‌نه‌وه«.
جیانی ڤاتیمۆ
»زۆرێك له تیۆرسێنه هاوچه‌رخه‌كان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه دان به‌وه‌دا بنێن كه جیهانگیریی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریی و به بازاڕكردنی جیهانی، له ڕیشه‌وه حاڵه‌تێكی نوێ و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی گرنگی دروست كردووه«
نێگری و هارت
له به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م وتاره‌دا ڕه‌خنه‌م له‌و جۆره عه‌قڵییه‌ته گرت كه ده‌یه‌وێت به ناوی مارسكیزمه‌وه له‌نێو فیكردا سه‌ركوتكاری به‌رهه‌م
بهێنێت و له ژیانی ڕۆژانه‌یشدا یه‌ك مۆدێلی ژیان و ئه‌كت و بگره جلپۆشینیش بسه‌پێنێت؛ هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی نێو سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك بنه‌مای چه‌سپاو و به هاوكێشه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده بیریان لێده‌كاته‌وه. ئه‌م جۆره عه‌قڵییه‌ته به‌رده‌وام به قاڵب و كڵێشه‌كان ئیش ده‌كات و هه‌موو تیۆر و ئایدیا و خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ سیسته‌م به‌م قاڵبانه ده‌پێوێت.
له به‌شی سێیه‌م و چوارمی وتاره‌كه‌مدا (كه به‌شی كۆتایی وتاره‌كه‌یشه) به چه‌ند خاڵێك و به كورتی ئاماژه به هه‌ندێك له‌و گۆڕانكاری و وه‌رچه‌خانانه ده‌ده‌م كه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌ر‌كه‌وتن و به‌شێكی زۆریان ده‌ره‌نجامی ڕووداوه گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌من؛ له ڕاستیدا ئه‌مانه ده‌بێت ببنه مایه‌ی دابڕانی گه‌وره له جیهانبینی پێش سه‌ده‌ی بیسته‌م، واته میراتی ڕۆشنگه‌ری و مۆدێرنیته.
یه‌كه‌م: به‌ڵێنه‌كانی ڕۆشنگه‌ری:
ڕۆشنگه‌ری كۆمه‌ڵێك مژده‌ی گه‌وره‌ی بۆ مرۆڤ پێ‌بوو. له‌وێدا كه مرۆڤ ده‌خرێته چه‌قی گه‌ردوونه‌وه و عه‌قڵ ده‌بێته سه‌نته‌ر، ئیدی وا گریمانه ده‌كرێت كه سروشت و كۆمه‌ڵگه‌یش كه‌وتوونه‌ته ده‌ستێكی ئه‌مین و پاكه‌وه، كه چیتر ده‌ستی بێڕه‌حمی سروشت و تووڕه‌یی خوداكان نییه. مێژوو وه‌كو هێڵێك باس ده‌كرێت كه به هه‌ر به‌رز و نزمی و نائارامی و شپرزه‌ییه‌كیشدا بڕوات، دواجار به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات و ڕێكخستن و پێشكه‌وتن وه‌دی دێت. زانست ئه‌فسوون له جیهان داده‌ماڵێت و ئازادیش قه‌ده‌رێكی حه‌تمییه و دیموكراسییش جه‌وهه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی داهاتووه. ته‌كنۆلۆژیا كار ئاسانی بۆ مرۆڤ ده‌كات و به‌هۆیه‌وه كاڵای پێویست بۆ دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆشگوزه‌ران به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌م جۆره جیهان ده‌بێته جیهانێكی عه‌قڵانی. بێگومان تیڕانینی ئه‌وتۆ هه‌بووه كه ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی وه‌كو هێڵێكی ڕاست و بێ گرفت وێنا نه‌كردووه. بۆ نموونه هیگڵ مێژووی وه‌كو پرۆسه‌یه‌ك باس كردووه كه له لێكدژی و ناكۆكی تونددا به‌ره‌و به‌رجه‌سته‌كردنی ڕۆحی ڕه‌ها ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پرۆسه‌ی پێشكه‌وتنه وه‌دی دێنێت خودی ئه‌م لێكدژییه و ئه‌م په‌یوه‌ندییه دیاله‌كتیكییه‌ی نێوان جه‌مسه‌ره‌كانه.
ماركس كۆمه‌ڵگه و مێژووی وه‌كو ململانێ و خه‌باتی چینایه‌تی پێناسه‌كردووه، به‌ڵام دواجار به‌ره‌و كۆمۆنیزم ده‌ڕوات؛ گه‌ر ماركس ئه‌مه‌ی به حه‌تمییش دیاری نه‌كردبێت ئه‌وا لایه‌نیكه‌م وه‌كو ئه‌گه‌رێكی ته‌واو به‌هێز وێنای كردووه، ئه‌وه‌یش كتومت به‌هۆی قه‌یران و یاساكانی ناو خودی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه‌وه، كه به پاڵییه‌وه پرۆلیتاریای هه‌یه و خۆیان مێژووی خۆیان دروست ده‌كه‌ن، یان ده‌بێت دروستی بكه‌ن. به‌م جۆره مێژوو له ڕوانگه‌ی لایه‌نگرانی مردێرنیزمه‌وه، له‌گه‌ڵ تێڕوانینی میراتی عیبرانی-مه‌سیحیدا ته‌بایه، ئه‌یش وێناكردنی مێژووه وه‌ك “مێژووی ڕزگاری”. داڤیدا هارڤه‌ی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ماركس، چ له ڕووی زه‌مه‌نییه‌وه و چ له ڕووی جیهانبینییه‌وه، له بنه‌ما گشتییه‌كاندا سه‌ر به مۆدێرنیته و ڕۆشنگه‌رییه.
به‌ڵام ڕووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كۆی میراتی ڕۆشنگه‌ریی خسته ژێر پرسیاره‌وه و شه‌به‌نگی له ده‌وری چه‌مكه گه‌وره‌كان و به‌ڵێنه گه‌شبینانه‌كان نه‌هێشت. ئه‌دۆرنۆ و هۆركایمه‌ر باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕۆشنگه‌ری بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد عه‌قڵ له ئه‌فسانه پاك ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ڕێك به‌م هۆیه عه‌قڵ خۆی بووه ئه‌فسانه. به‌رجه‌سته‌بوونی عه‌قڵی ته‌كنیكی و بیرۆكراسییه‌ت، تاڵانكردنی سروشت، چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رفراوان، جه‌نگی گه‌وره، كه‌مپه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و له‌نێوبردن، دروستبوونی سه‌ركرده‌ی كاریزمایی و توندڕه‌و، به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم و..هتد. كۆی ئه‌م ڕووداوانه ناكرێت به ئاسانی و به بێ پشكنینی ورد بیخه‌ینه ئه‌ستۆی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ئیدی مه‌سه‌له‌كه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و ئاسووده لێی دانیشین. سه‌رمایه‌داری هه‌رچۆن سیسته‌مێكی چه‌وسێنه‌ر و گشتگیر یان ]له ئێستادا[ تۆڕبه‌ندیی بێت ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه هه‌موو شتێكی پێدا هه‌ڵبواسین، به‌ڵكو ده‌بێت بپرسین كه سه‌رمایه‌داریی خۆیشی به‌رهه‌می چ په‌ره‌سه‌ندنێك و به‌رجه‌سته‌كه‌ری چ جیهانبینییه‌ك و به‌رهه‌می چ پرۆسێسێكی مێژوویی و لۆژیكییه. نازیزم و فاشیزم و ستالینیزم، شتێكی له‌وه زیاترن ته‌نیا بیانخه‌ینه ئه‌ستۆی سه‌رمایه‌داری، به‌ڵكو خۆیشیان تایبه‌تمه‌ندییان هه‌بووه له‌نێو پێشزه‌مینه‌كی گشتییه‌وه هاتوون، كه مۆدێرنیزمه به‌خۆی مژده‌كانییه‌وه. به‌م جۆره ده‌بێت سه‌رله‌به‌ری مۆدێرنیزم بخرێته ژێر پرسیاره‌وه.
ڕووداوه‌كان ته‌نیا لادان و خه‌له‌لێك نه‌بوون له ئامانجه‌كانی مردێرنیزم، به‌ڵكو خۆیان به‌ره‌نجامێكی لۆژیكیی ئه‌م پرۆژه‌یه و مژده‌كانین. زیگمۆند باومه‌ن پێیوایه هۆڵۆكۆست، كه به‌كێكه له ڕووداوه هه‌ره گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ته‌نیا له‌ڕێده‌رچوون و لادان نییه له ڕێگای ڕاستی پێشكه‌وتن، ته‌نیا وه‌ره‌میكی سه‌ره‌تانی نییه له جه‌سته‌ی ساغی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوایی پێشكه‌وتوودا. سیسته‌می پیشه‌سازیی ئه‌وروپی له‌بری ئه‌وه‌ی به‌های مرۆڤ به‌رز باته‌وه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنگه‌رییه، خۆی كۆتایی بۆ خۆی داده‌نێت. به هه‌رحاڵ، گه‌ر بمانه‌وێت باس له دیدی ڕه‌خنه‌گرانی مۆدێرنیزم بكه‌ین، ئه‌وا لیستێكی درێژ هه‌یه كه باسی دوورودرێژی ده‌وێت. ته‌نیا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه پێشچاو كه ڕووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ته‌نیا به تێڕوانین و چه‌مكه‌كانی پێشتر ناخوێنرێنه‌وه، ده‌بێت ببێته مایه‌ی ده‌ستكاریكردن له بینین و تێڕمانینمان بۆ جیهان و ده‌وڵه‌ت و سیسته‌م، ده‌بێت تێز و چه‌مكی نوێ دابهێنین و هه‌موو بنه‌ما به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كان بخه‌ینه‌وه ژێر پرسیار. عه‌قڵسه‌نته‌ری و مرۆڤسه‌نته‌ری و چینسه‌نته‌ری و سه‌ركرده‌سه‌نته‌ری و هه‌موو (…سه‌نته‌ری)ـیه‌كانی دیكه ده‌بێت بكه‌ونه به‌ر ڕه‌خنه‌یی جددی. مژده‌كان و یۆتۆپیاكان، تیۆلۆژیا و ئایدیۆلۆژیا، حه‌قیقه‌ت و ته‌كنۆلۆژیا، هیومانیزم و ده‌وڵه‌ت، ڕۆشنگه‌ری و ئه‌فسانه و..هتد به‌شداربوون له دروستكردنی ڕووداو و كاره‌ساته‌كانی سه‌ده‌ی بیست و هه‌ر لێره‌یشه‌وه مۆدێرنیزم خۆی وه‌كو ته‌واوی پرۆژه‌كه، له ئاست ئه‌م ڕووداوانه‌دا به‌رپرسیارێتی هه‌یه. سه‌ده‌ی بیسته‌م واته كه‌وتنی ئاوراكانی ده‌وری چه‌مكه گه‌وره‌كان و پرۆژه گه‌وره‌كان، هه‌روه‌ها سه‌لماندیشی كه مه‌عریفه نور و ڕۆشنایی نییه، به‌ڵكو چه‌كه؛ له‌بری ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی ڕێگای پێشكه‌وتن بێت، به‌شێكه له ده‌سه‌ڵات و جه‌نگ.
به كورتی واته ده‌بێت دیسانیش سیسته‌می باڵاده‌ست و ئه‌ڵته‌رناتیڤه پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌و ماوه زه‌مه‌نییه هه‌ڵبسه‌نگێنرێنه‌وه. بۆ نموونه به‌م هۆیه‌یه كه ئاڵتوسێر هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ماركسیزم له هیومانیزم و هیگڵیزم.
دووه‌م: شوێن و كات:
له “ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی په‌تی”ـدا كانت “شوێن و كات” وه‌ك تۆ دوو پێشمه‌رجی عه‌قڵیی وێنه‌یی بۆ ئیمكانی هه‌ر ئه‌زموونێك وێنا ده‌كات. كات و شوێن خاوه‌نی یه‌كێتی خۆیانن و سوبێكت به‌هۆیانه‌وه هه‌ست به ئوبێكته ده‌ره‌كییه‌كان و سه‌رجه‌می دیارده‌كان ده‌كات و له ئه‌زمووندا كۆیان ده‌كاته‌وه. له‌م به‌ركه‌وتنه‌دا كات درێژبوونه‌وه‌ی هه‌یه و شوێنیش پێكه‌وه‌بوونی هه‌یه. زه‌مه‌نه جیاوازه‌كان ته‌نیا به‌شه‌كانی یه‌ك “زه‌مه‌ن”ـن و شوێنه جیاوازه‌كانن به‌شه‌كانی یه‌ك “شوێن”ـی گشتین، به‌ڵام بنه‌مای كات به‌دوایه‌كداهاتنه و بنه‌مای شوێنێش پێكه‌وه‌بوونه. به میتافۆڕێك قسه بكه‌ین شوێن “فۆتۆگرافی”ـیه و كاتیش “سینه‌ماتۆگرافی”.
یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆشنگه‌ری كۆنترۆڵكردنی شوێن و كات و، باڵاده‌ستییه به‌سه‌ریاندا. سروشت شوێنێكه كه ده‌بێت كۆنترۆڵ بكرێت و داهاتوویش ده‌بێت پێشبینیی بكرێت و به‌ره‌و ئازادی و یه‌كسانی و عه‌داله‌ت ئاراسته بكرێت. له ماركسه‌وه مانایه‌كی ماتریالی به‌م دوو چه‌مكه ده‌به‌خشرێت. چیتر شوێن و كات دوو پێشمه‌رجی عه‌قڵی پوخت و خاوه‌ن یه‌كێتی نین، به‌ڵكو مانای شێوازی بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تین. شوێن پانتایی دابه‌شبوون و ململانێ و خه‌بات و لێكدژیی چینه‌كانه و كاتیش زیاتر كاتی كار و ڕه‌نج و پشووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كات ناوێكی دیكه‌یه بۆ سه‌رده‌مه مێژووییه جیاوازه‌كانی هه‌لومه‌رجی ماتریالی و شێوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گۆڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان. به‌م مانایه كات ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ململانێ و لێكدژییانه یه‌كلاییش ده‌كاته‌وه. كه‌واته له‌م تێڕوانینه‌یشدا بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی مۆێرنیته بۆ “شوێن” و “كات” ده‌پارێزرێن.
لای بۆرژوازی سه‌رده‌می مۆدێرنیتی شوێن ده‌بێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت قازانجی لێوه به‌رهه‌م بهێنێت، ماده‌ی خاو و ده‌ستی كار و داگیركردنی زۆرترین پانتایی و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌توانێت خزمه‌تێكی زیاتر به سه‌رمایه‌داریی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه بكات. هه‌موو شوێنێك له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌شیت بۆ داگیركردن و كۆنترۆڵكردن و قازانج چاوی لێببڕدرێت، به‌ڵام شوێنه‌كان به پاڵیه‌كترییه‌وه یان ئه‌و شوێنانه‌ی كه له یه‌كتری دوورترن، سنووری جوگرافی و یاسایی خۆیان هه‌یه، گه‌لانی جیاوازی تێدا ده‌ژین كه خاوه‌نی زمان و نه‌ته‌وه و نه‌ریتی خۆیانن، به‌ڵام به ناچاری ده‌بێت بۆ كه‌ڵه‌كه‌كردنی قازانج داگیر بكرێن. هه‌ر ئه‌مه‌یشه كه سه‌رده‌كێشێت بۆ ئیپمریالیزم. ده‌بێت باڵاده‌ستییش زۆرترین كات درێژه بكێشێت، كرێكار زۆرترین كات كار بكات، بۆرژواز زۆرترین كات بحه‌وێته‌وه، هه‌موو شتێكیش ده‌بێت به وردی و ده‌قیقی له كاتی خۆیاندا جێبه‌جێ بكرێن. به‌ڵام دواجار كات مانایه‌كی پۆزه‌تیڤ وه‌رده‌گرێت، چونكه جوڵه و دیاله‌كتیكه كه به‌ره‌و ڕزگاریی ده‌ڕوات.
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌سه‌ڵاته فاشیست و تۆتالیتاره‌كان تێڕوانینه‌كانی مۆدێرنیته ده‌گه‌یه‌نن به دوا ڕاده‌ی لۆژیكی خۆیان. ویستی داگیركاری به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر گه‌شه ده‌كات، ئیمپریالیزم ده‌گاته چه‌وسێنه‌رترین ئاست.. دواجار هیتله‌ر بڕیاری داگیركردنی جیهان ده‌دات و ده‌یه‌وێت حوكمی هه‌زار ساڵه دابمه‌زرێنێت. وا دیاری له‌دوای جه‌نگی دووه‌م و به‌تایبه‌ت له جه‌نگی سارده‌وه و به تایبه‌تتریش له‌و كاته‌وه كه جیهانگیری (گڵۆباڵیزه‌یشن) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك له تێڕوانینه مردێرنیتییه‌كه بۆ كات و شوێن ڕووده‌دات.
له سه‌رده‌می ئێستاماندا ئه‌وه شوێن نییه كه دابه‌شبووه و ئه‌وه كاتیش نییه كه درێژ ده‌بێته‌وه، ئه‌وه شوێن نییه پارچه پارچه و به‌ش به‌شه و ئه‌وه كاتیش نییه وه‌ك هێڵێكی ڕاست ده‌ڕوات، به‌ڵكو ئێستا، به پێی ده‌ربڕینه به ناوبانگه‌كه‌ی مارشال ماكلوهان، “جیهان بۆته گوندێگی بچووك”، به‌م واتایه شوێن سیفه‌تی یه‌كبوون و ته‌ختبوون و هاوشوناسیی وه‌رگرتووه. جیهانگیریی ده‌یه‌وێت دابه‌شكارییه‌كانی شوێن و سنووره جوگرافی و یاساییه‌كان هه‌ڵگرێت و له به‌رامبه‌ردا مۆدێڵێك به ته‌واوی زاڵ بێت و ئیش بكات كه وه‌ك تیرێك له‌مسه‌ری جیهانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ری جیهان بڕوات. له به‌رامبه‌ردا كات دابه‌شكراوه و پارچه پارچه كراوه. كاتی كار و كاری ده‌ستبه‌تاڵی و كاتی حه‌وانه‌وه چیتر به ئاسانی به‌شی گشتێك نین، به‌ڵكو كات به‌سه‌ر چه‌ندین یه‌كه‌ی بچووكتردا دابه‌ش بووه و هه‌ر یه‌كێكیشان لێكدژییان له‌گه‌ڵ ئه‌ویتریاندا ئێجگار لاوازه. كاتی وه‌رزش و كاتی دیسكۆ و كاتی سه‌فه‌ر و كاتی خواردن (فاست فوده‌كان) و كاتی سێكس و چێژبینین و كاتی عیباده‌ت و..هتد. “ئه‌به‌دییه‌ت” له نێو شێوازی ژیانی ئه‌مڕۆدا كه‌مترین مانای هه‌یه. ئاڵوگۆڕی به په‌له ڕووده‌دات، هه‌واڵی كتوپڕ دێن و به زوویی نامێنن، میدیا كاتی بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه و هه‌ر میوانێكیش ده‌بێت به‌پێی چه‌ند خوله‌كێك ده‌بێت قسه بكات، عه‌شقی ئه‌به‌دی و هاوسه‌رگیری هه‌میشه‌یی ده‌بنه شتانێكی بێبایه‌خ، ڕیكلامه‌كان ده‌ڵێن »سه‌ردانی فڵان شوێن بكه و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن«، ده‌سه‌ڵاته‌كان به جۆری جیاواز كاته‌كانی سوبێكت دابه‌ش ده‌كه‌ن و داگیری ده‌كه‌ن. به كورتی له شێوازی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مڕۆماندا كات سیفه‌تی “ساته‌وه‌خت” وه‌رده‌گرێت، شتێكی ئه‌وتۆ به جێگیریی نامێنێته‌وه، شته‌كان به خیرایی ڕووده‌ده‌ن. ساته خۆش و ناخۆشه‌كان، كاتی كار وكاتی پشوو، كاتی گه‌شت و كاتی خه‌و، كاتی خواردن و كاتی ڕۆیشتن، كاتی سێكس و كاتی عیباده‌ت و..هتد به شێوازێكی سه‌یر تێكه‌ڵاوی یه‌كتر ده‌بن. هه‌موو شتێك تازه ده‌بێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانێك ڕووبدات، ڕه‌نگه ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شته بێت كه جیانی ڤاتیمۆ پێی ده‌ڵێت “وشكبوونی كرده‌یی نامێژوویی”. واته، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: »تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی جلوبه‌رگ و كه‌ره‌سته‌كان و بیناكان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه، له كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ركاربه‌ردا، بۆته داواكارییه‌كی فیزیۆلۆژی بۆ مانه‌وه‌ی سیسته‌م؛ له كاتێكدا تازه‌كردنه‌وه هیچ شتێكی “شۆڕگێڕانه” و سه‌رسوڕهێنه‌ری تێدا نییه و ته‌نیا ڕێده‌دات شته‌كان چۆنن هه‌ر به‌و جۆره بڕۆن«.
ده‌مه‌وێت بڵێم، چیتر شوێن و كاتی ماناكانی پێشتریان نه‌ماوه؛ خۆ ئه‌گه‌ر به ڕه‌هاییش هه‌ڵنه‌وه‌شابێتنه‌وه ئه‌وا گۆڕانێكی بنچینه‌ییان به‌سه‌ردا هاتووه، كه پێویستیان به تیۆریزه‌كردنی نوێ و بینینی هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه.
سێه‌م: شار:
له سه‌رده‌می پیشه‌سازیدا شاره‌كان به خێرایی گه‌شه‌یان كرد و كارگه‌كانیان تێدا دامه‌زرا، ڕێژه‌یه‌كی زۆری كۆچكردن له گونده‌كانه‌وه بۆ شاره‌كان ده‌ستی پێكرد. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه هاتبوونه نێو شاره‌كانه‌وه چیتر جوتیار نه‌بوون، به‌ڵكو كرێكار بوون. پیشه ده‌ستی و لۆكاڵییه‌كان ورده ورده پاشه‌كشه‌یان كرد و كاڵای كارگه‌كان بره‌ویان سه‌ند، مانی فاكتۆره‌كان جێگای مینی فاكتۆره‌كانیان گرته‌وه. له‌و كاته‌وه تا سه‌ده‌ی بیست بیناسازی شاره‌كان له‌سه‌ر شێوازه مۆدێرنیتییه‌كه‌ی گه‌شه‌یان كرد. گه‌ڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندنشینه‌كان و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان، دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، سه‌نته‌ری شار، بازاڕ، بینا و قوتابخانه و په‌رستگاكان و..هتد. شاره گه‌وره‌كان تا دوای جه‌نگی دووه‌میش به سه‌نته‌ره گه‌وره‌كانیاندا ده‌ناسراوه، زۆرینه‌یان به‌شێوه‌ی مه‌ركه‌زی به‌ڕێوه‌ده‌بران، بڕیار و یاساكان له‌لایه‌ن پاشا، یان سه‌رۆك یان ده‌زگا فه‌رمییه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كران، ده‌وڵه‌تیش زیاتر هه‌ڵگری یه‌ك گوتار بوو. زۆرجار دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كان له سه‌نته‌ری شاره‌كاندا كۆده‌بوونه‌وه، یاریگاكان و مۆزه‌خانه و بینا گه‌وره‌كان و په‌یكه‌ره‌كان و نافوره‌كان و ڕۆشنایی و..هتد. په‌راوێزه‌كانیش ئه‌وانه بوون كه له چوارده‌وره‌وه گه‌شه‌یان ده‌كرد و تاڕاده‌یه‌كی زۆر فه‌رامۆش كراوبوون. له شوێنه په‌راوێزییه‌كاندا به زۆری ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌ژیان كه له گونده‌كانه‌وه كۆچیان ده‌كرد، به‌شێكی زۆری كرێكارانیش له‌و شوێنانه‌دا ده‌ژیان. گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌پێش سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌هێواشی گه‌شه ده‌كه‌ن و له سه‌ده‌ی بیستیشدا زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنن.
به هه‌رحاڵ له هه‌ردوو جه‌نگه‌كه‌دا ته‌كنۆلۆژیای جه‌نگی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن بایه‌خێكی زیاتریان پێده‌ده‌رێت. كه جه‌نگ شاره گه‌وره‌كان وێران ده‌كات دووباره به خێرایی، به‌هۆی جوڵه‌ی سه‌رمایه و ویستی سه‌رمایه‌دارن و ده‌ستخستنی قازانجه‌وه، بونیاد ده‌نرێنه‌وه و به‌شێوازێكی مۆدێرن دروست ده‌كرێنه‌وه. بیناسازی له‌دوای جه‌نگ به زۆری به‌رز و یه‌كپارچه و ڕه‌ق و ئه‌ستووره. واته كوتله‌ی گه‌وره گه‌وره‌ی چیمه‌نتۆ و مه‌ڕمه‌ڕ ده‌خرێنه سه‌ر یه‌كتر، به‌شێكیان ده‌بنه شوقه‌ی كرێكاران و خه‌ڵكانی بیانی. له دوای ساڵانی حه‌فتاوه بیناسازی جۆرێك فۆڕمی شوشه‌یی و ڕووپۆشكردن و دیكۆره‌یشن وه‌رده‌گرێت. له هه‌ر شارێكدا چه‌ندین مۆزه‌خانه و یاریگا و ئۆتێل و به‌رزه‌پرد دروست ده‌كرێت، ته‌كنۆلۆژیای گواستنه‌وه و گه‌یاندن زۆر خێرا ده‌بێت، به‌هۆی فراوانبوونی شاره‌كانه‌وه قه‌ره‌باڵغی و په‌ستانی زۆر دروست ده‌بێت، بۆیه چیتر سه‌نته‌ری شار ناكرێت شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی گرنگ بێت. شه‌قام و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ترافیكلایت و میترۆ بۆ ده‌وروبه‌ر و په‌راوێزه‌كان ده‌برێن و بازاڕی گه‌وره‌یش له چه‌ندین شوێنی شاره‌كاندا دروست ده‌بێت. له‌پاڵ ئه‌مه‌یشدا شاره گه‌شتیارییه‌كان دروست ده‌بێت، كه له ڕووی ئه‌نده‌زه‌ییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ئاڵۆز و دیكۆرات و ڕۆشنایی و پارك و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و مۆزه‌خانه و هۆتێله گه‌وره و گرانبه‌هاكاندا ده‌ناسرێته‌وه. به‌شێك له‌و شارانه كه‌مترین ڕاده‌ی به‌ركه‌وتنی چینه‌كانی تێدایه، چونكه هه‌ر له بنه‌مادا به‌شێك له خزمه‌تكارانی شوێنه‌كان و كرێكاران بیانین و به پێی گرێبه‌ستی كاتی و له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه هێنراون بۆ ئه‌و شوێنانه.
له پاڵ گۆڕانی شێوازی بیناسازیدا له سه‌رمایه‌داریی دواییندا، چه‌ندین كیشه‌ی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی له شاردا سه‌رهه‌ڵده‌دات. خه‌باتی گروپه جیاوازه‌كان دروست ده‌بێت. مه‌سه‌له‌ی منداڵان، كێشه‌ی ژنان، كێشه‌ی ژینگه و گروپه داكۆكیكه‌ره‌كانی مافی ئاژه‌ڵان، گروپه هۆمۆكان، ڕاپه‌ڕینی خوێندكاران، مه‌سه‌له‌ی كۆچ و په‌نابه‌ری. به‌م واتایه چیتر شاره‌كان به ئاسانی و به یه‌ك نیگا دابه‌شبوونێكی ساده له‌نێوان چینه‌كاندا نانوێننه‌وه، به‌ڵكو ده‌بنه جۆرێك كۆكتێل و تێكه‌ڵی. شوێنه په‌راوێزییه‌كان چیتر له ده‌وروبه‌ری شاره‌كاندا نین، به‌ڵكو ئیدی ده‌بنه ژێر زه‌مینه‌كان، تونێله‌كان، شوێنی گروپه مافیاكان، شوێنی فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌سانی هۆگری ماده‌ی هۆشبه‌ر و گه‌ڕه‌كه شه‌قاوه‌نشینه‌كان. گه‌ڕه‌كه‌كان چیتر ته‌نیا گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و گه‌ڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند نشینه‌كان نین، به‌ڵكو گه‌ڕه‌كی په‌نابه‌ران و خه‌ڵكانی بیانی و گه‌ڕه‌كه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشن. له به‌رامبه‌ردا به‌شێك له ده‌وڵه‌مه‌ندان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كۆشك و ڤێلا و باخی گه‌وره گه‌وره دروست ده‌كه‌ن و ژیانێكی شاهانه ده‌ژین. داواكاری و خه‌باتكردن بۆ داوای مافی په‌نابه‌ران، یان به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌تكردنه‌وه‌یان و ده‌ركردنیان، ده‌بێته به‌شێك له‌و چالاكییانه‌ی كه له‌نێو شاره‌كاندا ده‌كرێت و ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌كرێته‌وه. به هه‌رحاڵ شاری سه‌رده‌می ئه‌مڕۆمان (سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریی دوایین یان پۆستمۆدێرنیتی) چیتر به چه‌مكه دوالیستی و دابه‌شبوونه زه‌قه‌كاندا ناناسرێته‌وه. ڕاسته ئه‌و دابه‌شبوونانه هه‌ر ماون و سه‌رمایه‌دارن ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوون و هه‌ژاره‌كانیش به‌شێكیان له ئاستێكی زۆر خراپی گوزاره‌ندان و هه‌شیانه هه‌لومه‌رجی ئابوورییان باشتره، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌یشدا چه‌ندین كێشه‌ی تر و دابه‌شبوونی تر دروست بوون كه به‌شێك له هه‌نده‌سه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌ستكاریی كردووه و شێوازی دابه‌شبوون و بیناسازی و پێكهاته‌ی شاریشیان گۆڕیوه.
چواره‌م: له فۆردیزمه‌وه بۆ پۆست-فۆردیزم:
“فۆردیزم” Fordism شێوازێكی به‌ڕێوه‌بردن و به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازییه كه له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له‌لایه‌ن “هێنری فۆرد”ی دامه‌زرێنه‌ی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی “فۆرد”ه‌وه، بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی داده‌ڕێژرێت. ئامانجی فۆرد ئه‌وه‌بوو كه نوقسانییه‌كانی ناو به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری پیشه‌سازیی پڕ بكاته‌وه و وا بكات له ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جێگیر وپلانداره‌وه، زۆرترین بڕی قازانج به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌یش له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوونی كاڵاكان و باشتركردنی ژیانی كرێكارانه‌وه تاوه‌كو بتوانن كاڵاكانی خۆیان بكڕنه‌وه. ئه‌م ئامانجه‌یش پێویستی به ڕێكخستنێكی ورد و چاودێریی به‌رده‌وامی پرۆسێسی كار و له‌خۆگرتنی كرێكاران هه‌بوو تاوه‌كو چیتر هه‌ست به دووری و نامۆیی نه‌كه‌ن. بۆیه هێنری فۆرد كرێی كرێكارانی دووبه‌رامبه‌ر زیاتركرد و كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ردا جێبه‌جێكردن. ئه‌م شێوازه به‌ڕێوه‌بردنه‌ی فۆرد سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا، بۆیه به دیاریكراوی له ساڵی 1945 دا ئه‌م شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له كارگه و كۆمپانیاكانه‌وه په‌یڕه‌وی لێكراو بووبووه میتۆد و ڕێبازێكی گشتی كه به “فۆردیزم” ناسرا. به‌م هۆیه له‌نێوان كارگه و كۆمپانیاكاندا هاوپه‌یمانێتی به‌سترا. فۆردیزم شێوازێكی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریی جێگیره، كرێكار گرێبه‌ستی ماوه‌درێژی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا یان كارگه‌كه‌یدا هه‌یه و بۆ كاری زیاده پاره‌ی زیاتر وه‌رده‌گرێت، تاڕاده‌یه‌ك ده‌ستكه‌وتی ئابووریی باشه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاڵاكان بكرێته‌وه و به‌مه‌یش قازانج بۆ سه‌رمایه‌داران بگه‌ڕێنێته‌وه. هه‌روه‌ها فۆردیزم به پێی پلانێكی ورد كار ده‌كات و ڕێكخستنی تۆكمه و پسپۆڕێتی تێدایه و پشت به بڕی چه‌ندێتی به‌رهه‌مهێنان و ئاڵوگۆڕی گه‌وره ده‌به‌ستێت، كه بازاڕه‌كان به زۆری له ناوخۆ و وڵاتانی هه‌رێمیدان.
له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه و به تایبه‌تیش له ساڵی 1974 ـدا، شێوازێكی نوێی به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌بردن دێته كایه‌وه كه به‌شێكی زۆری فۆردیزم ده‌ستكاری ده‌كات. ئه‌م شێوازه نوێیه به‌شێك له بنه‌ماكانی فۆردیزم هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه و په‌ره به هه‌ندێكیتریان ده‌دات. چیتر كرێكار گرێبه‌ستی ماوه‌درێژ و وه‌زیفه‌ی به‌رده‌وام و جێگیریی نییه، به‌ڵكو گرێبه‌ستی ماوه كورتی هه‌یه و له هه‌ر بوارێكدا كار ده‌كات كه پێویست بێت؛ به‌رهه‌مهێنانی زیاتر پشت به خواست و به‌كاربردن ده‌به‌ستێت كه به‌رهه‌مهێنانی زۆر و یه‌ك فۆڕم و به یه‌ك چه‌ندێتی نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌مهێنانی خێرا و كاڵای تایبه‌ت و هه‌مه‌جۆره به پێی زه‌وق و سه‌لیقه و تایبه‌تمه‌ندی به‌كاربه‌ران؛ ته‌مه‌نی كاڵاكان كورت ده‌كرێته‌وه و به خێرایی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و به‌خێرایی گۆڕان له فۆڕم و جۆریاندا ده‌كرێت. له‌م شێوازه‌دا ته‌كنۆلۆژیا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت؛ بازاڕه‌كانیش چیتر هه‌رێمی نین، به‌ڵكو جیهانین و له بری هاوپه‌یمانێتی چه‌ند كۆمپانیا و كارگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، شێوازێكی تۆڕبه‌ندی دێته ئاراوه، به‌م جۆره ده‌شێت به‌رهه‌مهێنانی كاڵایه‌ك سه‌نته‌ره‌كه‌ی له ئه‌مریكا بێت به‌ڵام شوێنی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی له به‌رازیل بێت و له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیایش ساغ بكرێته‌وه. گواستنه‌وه و گۆڕینی بازاڕه‌كان و دامه‌زراندنی بازاڕی تر سه‌رجه‌میان به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، له شوێنێك مه‌ترسی هه‌بێت له‌سه‌ر كارگه‌كه ده‌شێت بگوازرێته‌وه بۆ شوێنی دیكه، له بازاڕێكدا كاڵایه‌ك فرۆشی نییه ده‌شیت له بازاڕێكی دیكه‌دا ساغ بكرێته‌وه، به‌مجۆره به‌رده‌وام خه‌له‌ل له پرۆسێسی به‌رهه‌مهێناندا ڕاست ده‌كرێته‌وه و شوێنی به‌رهه‌مهێنانیش به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ بازاڕه‌كانی و شوێنی ساغكردنه‌وه و ڕه‌گه‌زه ده‌ره‌كییه‌كاندا. به‌رهه‌مهێنانی كاڵاكان پشت به زانین و زانیاریی زۆر‌و زه‌به‌ند ده‌به‌ستن له‌سه‌ر خواستی به‌كاربه‌ران و گۆڕانی خواسته‌كان، بۆ دروستكردنی خواستیش میدیا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت.
به گشتی له‌م شێوازه به‌رهه‌مهێنانه‌دا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان به نه‌رمی و گۆڕانی ماوه‌كورت و جوڵه‌ی خێرادا ده‌ناسرێته‌وه، هه‌ر له‌م ماوانه‌دا ته‌كنۆلۆژیای نوێی كۆمپیوته‌ری و ڕۆبۆته‌كان ده‌بنه به‌شێكی سه‌ره‌كی كاركه‌رانی نێو كارگه‌كان، كه تا ئێستایش به‌رده‌وامه، بۆیه ئه‌م سیسته‌مه جیاوازه له‌و سیسته‌مه‌ی كه له قۆناغی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیدا هه‌بوو. له‌پێشتردا به‌رێوه‌بردن، به‌ڕێوه‌بردنی شوێنه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌دان به ڕێكخستنی به‌رهه‌مهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كرێكارانه‌وه له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی بڕێكی زۆری كاڵا (لێره‌دا كرێكار ده‌یتوانی باشتر په‌ره به ململانێ و خه‌باتی خۆی بدات)، به‌ڵام ئه‌م جۆره نوێیه‌ی به‌ڕێوه‌بردن له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌سته به به‌ڕێوه‌بردنی بازاڕ و زانیاریی ته‌كنۆلۆژی و فێركردن و ڕاهێنانی خێرای كرێكاران و دروستكردنی خواستی نوێ و بره‌ودان به كاڵای سه‌رنجڕاكێش و ته‌مه‌ن كورت و تایبه‌ت (ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌یه یه‌ك پارچه كاڵای تایبه‌ت بۆ یه‌ك كه‌سی تایبه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت). به‌م پێیه‌ی له جیاتی ئه‌وه‌ی كارگه ته‌واوی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌رجه‌سته بكات و بینوێنێته‌وه، كۆمپانیا ده‌بێته ڕه‌گه‌زه چالاكه‌كه‌ی. كۆمپانیا چیتر ته‌نیا شوێنی به‌رهه‌مهێنانی كاڵای ماتریالی نییه، به‌ڵكو شوێنی به‌رهه‌مهێنانی كاڵای ناماتریالییشه (زه‌وق و سه‌لیقه و جوانی و چێژ و زانیاری و ..هتد، دواتر باسی ده‌كه‌ین). هه‌ندێك له ئابووریناسان ناو له‌م شێوازه به‌رهه‌مهێنانه ده‌نێن “پۆست-فۆردیزم” Post-Fordism، هه‌ندێكیش ناوی ده‌نێن “شێوازی كه‌ڵه‌كه‌كردنی نه‌رم” (بۆ نموونه داڤید هارڤه‌ی وای پێده‌ڵێت، ڕه‌نگه نه‌یه‌وێت وشه‌ی “پۆست”ـی پێوه بلێكێنێت)، هه‌ندێكی دیكه‌یش ناوی ده‌نێن “سه‌رمایه‌داریی ئیدراكی”، واته پشت به‌ستن به زانینی بازاڕ و خواست و داهێنانی مۆدێله‌كان و..هتد.
ئه‌وه‌ی باسمان كرد ته‌نیا كورته‌یه‌ك بوو له گۆڕان له قۆناغێكی دیكه‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه، له شێوازێكی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه بۆ شێوازێكی دیكه‌ی، كه‌چی “پرۆكروست”ـه‌كانی ناو فیكر، ده‌یانه‌وێت بڵێن نه‌خێر هیچ گۆڕانێك ڕووینه‌داوه، سه‌رمایه‌داری و كرێكار و كارگه و شێوازی به‌رهه‌مهێنان هه‌ر له‌جێی خۆیاندان، دروست وه‌ك سه‌ده‌ی نۆزده..
پێنجه‌م: به‌رهه‌مهێنانی ناماتریالی:
“ئه‌نتۆنیۆ نێگری و مایكڵ هارت” باس له‌وه ده‌كه‌ن له دوای ئه‌و گۆڕانه‌ی كه له شێوازی به‌رهه‌مهێنانی فۆڕدیزمه‌وه بۆ شێوازی به‌رهه‌مهێنانی پۆست فۆڕدیزم ڕووده‌دات، جۆرێكی تر له به‌رهه‌مهێنان له هاوكێشه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا زاڵ ده‌بێت كه پێی ده‌وترێت “به‌رهه‌مهێنانی ناماتریالی”. گه‌ر له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریی پیشه‌سازییه‌وه هه‌تا سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریی دوایین فۆڕمی زاڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان “به‌رهه‌مهێنانی كاڵای ماتریالی” بێت، ئه‌وا له شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریی دواییندا “به‌رهه‌مهێنانی كاڵای ناماتریالی” ده‌بێته تایبه‌تمه‌ندی و فۆڕمی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنان. مه‌به‌ست چییه له فۆرمی سه‌ره‌كی؟ مه‌به‌ستی ئه‌و دوو فه‌یله‌سوفه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر قۆناغێكی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌وه كه ئه‌م سیسته‌مه له‌خۆیدا دروستی ده‌كات، فۆڕمێكی تایبه‌ت له‌نێو هه‌موو فۆڕمه‌كانیتردا ده‌بێته تایبه‌تمه‌ندی زاڵ و سه‌رجه‌می په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان فۆرموله ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش به چه‌ندێتی لێك نادرێته‌وه. له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای سه‌رمایه‌داریی پیشه‌سازیدا فۆڕمی زاڵی شێوازی به‌رهه‌مهێنان، به‌رهه‌مهینانی پیشه‌سازیی بوو؛ ڕه‌نگدانه‌وه و به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌م شێوازه له‌و ململانێ ڕاسته‌وخۆیه‌دابوو كه له‌نێوان كرێكاران و سه‌رمایه‌داراندا ڕووی ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌و سه‌روه‌خته‌دا كرێكاران له‌ڕووی ژماره‌وه، به‌شێك بوون له سه‌رجه‌م ئه‌و چین و توێژیانه‌ی تر كه له كۆمه‌ڵگادا هه‌بوون و كاریان ده‌كرد و زۆرجار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌چه‌وسێنرانه‌وه. بۆ نموونه له پاڵ كرێكارانه‌وه جووتیاران به‌شێكی زۆری كاركه‌ران بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاری ده‌ستییان ده‌كرد و له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ڕاسته‌وخۆی خۆیان له شوێنه لۆكاڵییه‌كاندا ده‌ژیان، یان ئه‌وانه‌ی له گونده‌كاندا خه‌ریكی ئاژه‌ڵداریی بوون، یان فه‌رمانبه‌ران و..هتد. كه‌واته كه ده‌ڵێین له‌مڕۆدا فۆڕمی سه‌ره‌كی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ناماتریالییه، به‌و واتایه نییه كه به‌رهه‌مهێنانی كاڵایی و ماتریالی بوونی نه‌ماوه، به‌ڵكو به‌و واتایه‌یه كه به‌رهه‌مهێنانی ناماتریالی هه‌ژموونی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م فۆڕمه‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان كردووه.
مه‌به‌ستی نێگری و هارت له به‌رهه‌مهێنانی ناماتریالی ئه‌وه‌یه كه سیسته‌م ته‌نیا كاڵاكانی پیشه‌سازی بۆ ئاڵوگۆڕ و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه به‌رهه‌م ناهێنێت، به‌ڵكو مه‌عریفه و زانیاری و هزره‌كان و په‌یوه‌ندیگیری و په‌یوه‌ندییه ڕۆژانه‌ییه‌كان و زه‌وق و سه‌لیقه و چێژ و دیكۆراتیش به‌رهه‌م دێنێت. له‌م جۆره كاره ناماتریالییه‌دا به‌رهه‌مهێنان ئه‌و سنووره ئابوورییانه تێده‌په‌ڕێنێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدیی پێشبینیی كرابوون، تاوه‌كو ڕاسته‌وخۆ كولتوور و كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌تیش بگرێته‌وه. به‌م مانایه ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و شێوازی ژیانیش ده‌گرێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌نێو چینه‌كاندا به‌كارده‌برێن.
له‌مڕۆدا زانیاریی و كۆمپیوته‌ره‌كان و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و به گشتی ته‌كنۆلۆژیا، له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن. په‌روه‌رده‌ی منداڵان چیتر ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خێزان و دایك و باوك و چین و قوتابخانه‌وه نییه (كه دیسان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چین و پێگه و ناوچه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه)، منداڵانی چینه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ناشێت به ئینتیمای چینایه‌تی په‌روه‌رده بكرێن، به‌ڵكو كۆمپیوته‌ر و گه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و سینه‌ما و فلیمكارتۆنه‌كانیش ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه. میدیاییش به‌رده‌وام وێنه‌كان دروست ده‌كات و مۆدێل و ئه‌ستێره‌كان به‌رهه‌م دێنێت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م مۆدێل و ئه‌ستێرانه‌وه شێوازی هه‌مه‌جۆری ژیان و په‌یوه‌ندی و جوانكاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی ته‌جمل و خۆڕازاندنه‌وه و جلوبه‌رگ و دیكۆرات سه‌رجه‌میان له‌ڕێگه‌ی وێنه‌كانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. گه‌مه و سه‌رگه‌رمییه‌كان و فێستڤاڵه‌كان و پێشبڕكێكان و هه‌ڵبژاردنی شاجوانه‌كان و كۆنسێرته میوزیكییه‌كانیش به‌رهه‌مێكی ترن. وه‌زرش و ته‌ندروستی و ستانداره‌كانی باڵا و قه‌ڵه‌وی له‌لای سوبێكتی سه‌رمایه‌داریی دوایین بوارێكی گرنگی ژیانه، له‌مه‌یشدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر بایۆلۆژیا و ژمێریاری و جوانی تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كرێت؛ بۆ نموونه ده‌وترێت پێوانه‌ی ستاندارد و ته‌ندروست بۆ كه‌مه‌ر یان ناوقه‌دی كچی ئاساییی (50) سم. له‌مه‌دا بیركاری و ته‌ندورستی و جوانی پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. سه‌دان نموونه‌ی له‌م جۆره هه‌یه ده‌رباره‌ی ستانداردی سمت و مه‌مك و باڵا و له‌شجوانی و تاتۆ و ..هتد. به‌شێكی زۆری چینه‌كانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندورستی و جوانكارییه‌كان ڕێك بخه‌ن.
له‌مه‌یش زیاتر به‌رهه‌مهینانی ناماتریالی به‌رهه‌مهێنانی چێژ و سه‌ركێشیشه، به‌رهه‌مهێنانی گه‌شتوگوزار و دیكۆراته، به‌رهه‌مهێنانی عاتیفه و خه‌یاڵه‌كانه. بۆ نموونه زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه‌كان جۆری جیاوازی (به‌ڵام ئاراسته‌كراو)ی عاتیفه و عه‌شق و جوانی و مۆدێل به‌رهه‌م دێنن. بۆ نموونه كه‌رتێكی گه‌وره‌ی كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه له‌مڕۆدا بره‌ودانه به گه‌شتوگوزار بۆ چێژ و سه‌فه‌ركردن به جیهاندا بۆ بینینی شوێنه گه‌شتیاریی و مێژووییه‌كان. ئه‌مه ده‌چێته نێو ئه‌م جۆره به‌رهه‌مهێنانه ناماتریالییه‌وه كه نێگری و هارت دیاری‌یان كردووه. له‌م جۆره به‌رهه‌مهێنانه‌دا چیتر سنووری چینه‌كان وه‌ك جاران به زه‌قی دیارنین، په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ركه‌وتنی توندیان تێدا ڕوونادات، ئامانجه‌كان ده‌بنه ئامانجی كورت مه‌ودا و شته‌كان به خێرایی مه‌سره‌ف ده‌كرێن. ئه‌م دوو فه‌یله‌سوفه پێیانوایه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی جۆره به‌رهه‌مهێنانه ئاراسته ده‌كات پێیده‌وترێت “بایۆ-پۆله‌تیك”، ئه‌مه‌یش واته ته‌ده‌خولی ڕاسته‌وخۆی سیاسه‌ت له ژیاندا. (له بنه‌ڕه‌تدا “بایۆ پۆله‌تیك” چه‌مێكی میشێل فۆكۆیه و له به‌شی چواره‌مدا، كه دوا به‌شی ئه‌م وتاره ده‌بێت به كورتی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م).
هه‌ڵبه‌ت نامه‌وێت به درێژیی باس له تێزی نیگری و هارت بكه‌م چونكه له داهاتوودا به‌وه‌رگێڕان و به نووسینیش كاری تریان له‌سه‌ر ده‌كه‌م. ئامانجی من ئه‌وه‌بوو ته‌نیا چه‌ند هێڵێكی گشتی تێزه‌كه‌ی ئه‌وان بۆ به‌رهه‌مهینانی ناماتریالی ده‌بخه‌م و چه‌ند نموونه‌یه‌كم باس بكه‌م تاوه‌كو ئه‌وه ڕوون بكه‌مه‌وه كه كاتێك كاكی دۆن‌كیشۆت فتوا به‌سه‌ر فیكردا ده‌به‌خشێته‌وه، ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر تێزێكی گرنگی وه‌ك ئه‌مه‌ی نێگری و هارت (كه ئاگای لێی نییه) و ده‌یان تێزی دیكه‌دا ده‌هێنێت، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌مانه له ڕێنماییه‌كانی ماركس لایاناوه و شتێكی دیكه‌ی جگه له قسه‌كانی ماركسیان كردووه.