لە “چی بوون”ەوە بۆ “چی نەبوون”


Loading

ھەڵگەڕانەوەی مەعریفە،ھەڵگەڕانەوە لە مەعریفە.
لە “چی بوون”ەوە بۆ “چی نەبوون”.

مێژووی دەرکەوتن و دەرکەوتەی بوون و ژیان بوونی ئـینسانیمان،بە تەواوی یەکسانە بە گوتار و نەزمی مەعریفمان بەرانبەر بوون و ژیان و بوونی ئـینسانیمان.واتە: تەواوی ئـەو (بوون)انەی تا ئـێستا خولقێنراون،بەرھەمھاتوون و بەرھەمھێنراون دەرکەوتەی مەعریفین.بە مانایەکی تر؛ھەر ماھییەت و فۆرمێکی بەرھەمھاتووی تەواوی بوون و ژیان،دەرکەوتنێکن لە ناو گوتاری پرسیارکردن لە ماھییەت و چییەتی و چیبوونی بوونەکان.بەم مانایە ئـێمە لە ناو گوتارێکی مەعریفیداین تا لە ناو ژیان و بووندا بین.ێێمە لە بری ئـەوەی لە ناو بوون و ژیاندا بین لە گەڵ ژیان و بوونداین، ئـەمەش بەرمەبنای جەبرگەلێکی گوتارە مەعریفییەکان بەرھەم ھاتووە.گوتاری مەعریفە لە ناو گەمەکانی دەسەڵات و ستراتیژی دیسپلینکردن و کۆنترۆڵکردن و ئـاراستەکردندا کاری ناساندن و ناونان و ناولێنان بووە لە شت و پەیوەندییەکان.پرسیار لە ماھییەت و چییەتی شت و پەیوەندییەکان بە ئـاراستەو خواستی تەعریفکردن و تەحدیدکردن و بە داتاییکردنی شت و پەیوەندییەکان، بەر وێنەیەکی دروستکروای ناو ماکینەکانمان دەخات.ئـەگەر تا ئـێرە بڕێک ئـاسایی بێت، ئـەوە ئـاسایی نییە کە مرۆڤیان بە وێنەو وێناکردنێکی وەھمی و بەرھەمھاتوو خولقێنراو گۆشکردووە.ئـێمە فریودراوین،ئـێمە چاوبەستکراوین بە کۆمەڵێک فۆرم و شکڵوەرگرتن، کە بەرھەمی گەمەی مەعریفەو دەسڵات و مەعریفەی دەسەڵات و دەسەڵاتی مەعریفەین.!ئـەوەی ھەیە و لە ناویداین بە ناوی بوون و ژیان و بوونی ئـینسانیمانەوە، ھیچ نییە جگە لە وەھمێک کە لە ناویداین ق فریومان پێ خواردووە، لەمە کارەساتر کردوومانە بە وێنە ئـەسڵی و ئـۆریجنەڵەکانی بوون و ژیان و ئـینسان.ئـەمەش وەک وتمان لە ئـەستۆی ئـەو گوتارە مەعریفیانەیە کە پرسیارەکەیان بە چییەتی و چیبوونی بوون و ژیان و ئـینسان دەستپێکردووە.مێژووی ئـەم شێوازەی پرسیاکردنەش کە ستراکتۆرێکی میتافیزیکیانەی ھەیە،لە تەواوی مەعریفەی میتافیزیکی، زانستە وردو ئـەزموونییەکان و زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانیشدا بە شاراوەیی حوزوری ھەیە.ئـەگەر ئـەم وەھمەی لە ناو پرۆسەکانی پرسیارکردن لە چییەتی و چینەبوونی بوون و ژیان و مرۆڤدا خولقێنرا بێت، ئـیدی کاتی ئـەوە نییە لە “چی نەبوون” ی ئـەو بوونانە بکۆڵینەوە؟!واتە لە بری ئـەوەی پرسیار بکەین ژیان چییە؟، بوون چییە؟، مرۆڤ چییە…..؟لە بری ئـەوەی ئـەم شێوازەی پرسیارکردن ڕاوەستێن، پرسیارەکە بەمشێوەیە دابڕێژینەوە” بوون چی نییە؟، ژیان چی نییە؟، مرۆڤ چی نییە، حەقیقەت چی نییە…..؟ھەڵگەڕانەوە لەم شێوازەی پرسیارکردنە بە لایەنی کەمەوە وەھم و ئـەفسانەی ئـەو وەڵامانەمان بۆ دەخاتە ژێر گوومان و دوودڵییەوە کە وەک ێەنجامگیرییەکی پرسیارکردن لە چییەتی و چی بوونی ئـەو بوونانە وەدەست ھاتوون؟!

گرافیکی گراس ؛ ماسی بووت
گرافیکی گراس ؛ ماسی بووت


.خۆ ڕەنگە لایەنێکی زۆر پۆزەتیڤی ئـەم ھەڵگەڕانەوەو و گۆڕینی شێوازی پرسیارکردنە بە ناچاری بمانخاتە ناو کۆمەڵێک (پانتایی نا-مەعریفییەوە ، ژیان و بوون و مرۆڤ ئـەم نا-مەعریفانە بن، یان کۆمەڵێک پانتایی و ئـاستی دیکە بن کە گوتارەکانی مەعریفە لێیان شاردوینەتەوە؟!….بە ھەرحاڵ ئـێمە،ئـەگەر ناوەخت و درەنگ نەبێت شتێکمان لێ حاڵی دەبێت ئـەگە وشیاربوونەوەشمسن بێت بەرانبەر ئـەو وەھمانەی بە ناوی حەقیقەتەە پێی فریودراوین و دوراوە بە بەرمان؟!

تەواو

*کولتور مەگەزین: ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەری بابەتەوە.