لەدوای تەقینەوەکەی بەغدا کەریم وەسفی چەلۆ بۆ ژیان دەژەنێت!

Loading

مردن دەکەینەوە بەموزیک و ژیان

ئەم دووشەمەیە ڕێکەوتی ٢٧ ئەپریل لەشەقامی مەنسور لەبەغدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو  تەقیەوە  و زیاتر لەدەکەسی سیڤیلی کوشت. (کەریم وەسفی) هونەرمەند و ئەندامی دێرینی ( تیپی سەمفۆنیای ئێراقی ) لەم هەفتەیەدا و لەشوێنای ئەو ڕووداوە بەخۆی چەلۆکەیەوە کورسیەکی دانا و وەک سۆلیستێکی پڕ ژیان کەوتە ژیاندنەوەی ئەو شەقامە.

لەگفتوگۆیەکیدا بۆ BBC کەریم وەسفی (چەلۆیست) گووتی: (پەیامی من وەک مایسترۆیەک، وەک چەلۆیستێک ئەوەیە،  کەباری نائاسایی ئاسایی بکەینەوە و بەهایەک ببەخشین بەشتەکان و دونیامان )

 

* کولتور مەگەزین ئەم ڕۆحە گەورەیەی (کەریم وەسفی) چەلۆیستی گەورە  وەک مۆدێلێک بۆ ژیان  نمایشدەکات ، وەک  مەشقێکی باڵا  لەپێناوی کولتوری باڵاو هونەردا،  وەک گوتاریک بۆ ژیاندۆستی لەدژی مەرگدۆستی و مەرگپەرستی تیرۆری ئیسلامەوی.

 

 

سەرچاوە؛ Independent.Uk