شوان کەمال: دەست و پەنجەیەکی جادوویی پەیکەر تاشێک


Loading

بیۆگرافیایەکی کورتی: شوان کەمال

  • ١٩٦٧ لە دایکبووی شاری سلێمانی لە باشوری کوردوستان.
  • ١٩٨٧ بروانامەی دبلۆم لە هونەری پەیکەرسازی لای پرۆفسۆر دارا حەمە سەعید لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی.
  • ١٩٩١ بروانامەی بەکالۆریۆس لە هونەری پەیکەرسازی لای پرۆفسۆر ئیسماعیل فەتاح تورك و سالح قەورەغولی و محمەد غەنی حکمەت،لە ئەکادمیای هونەرە جوانەکانی بەغداد.
  • لە دوای راپەرینەوە بۆتە مامۆستای پەیکەرسازی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی،هەر لەو ساڵەنەدا چەند پرۆژە و پەیکەری بۆ شارەکانی کوردوستان دروستکردوە،لە هەلەبجە و سلێمانی و هەولێر.
  • ساڵی ١٩٩٤ کوردوستانی جێهێشتوە و لە وڵاتی ئەلەمانیا نیشتەجێ بوە.
  • ساڵی ١٩٩٥ بۆ ٢٠٠٠،کارکردن و فێربونی چۆنیەتی قاڵبکردن و دارشتنی کانزا و گەورەکردنی پەیکەر بە شێوەیەکی مۆدێرن،لە شاری دۆسلدۆرف لە ئەلەمانیا.
  • ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٣ دروستکردنی گەلێک پرۆژە و کاری هونەری و پەیکەر بۆ گەلێك لە مۆزەخانەکانی جیهان.
  • لەماوەی ئەم پێنج ساڵەی دویدا هەشت ٨ پرۆژەی پەیکەری مێژویی بۆ ئەلەمانیا دروستکردوە،زۆربەیان لە شاری فوپەرتاڵ و دۆسلدۆرف و کۆلن دانراون.
  • لەماوەی ئەم ساڵەنەی کارکردن و ئەزموندا بە شداری گەلێك پێشانگەی هونەری کردوە لە عێراق و کوردوستان و ئەوروپا و جیهان،چەندین خەڵاتی هونەری پێبەخشراوە.
  • دوایەمیین پەیکەر لە سلێمانی بۆ شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس بو لەبەردەم دەزگا و پەخشی سەردەم دانراوە،ئێستاش سەرقاڵی پرۆژەی پەیکەری ئەنفالە بۆ گەرمیان،کە رێکخراوێکی ئەلەمانی سەرپەرشتی و سپۆنسەری ئەکات.