له‌هه‌ر سه‌ده و قۆناغێکدا ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان، ڕۆڵی به‌رچاوی خۆیان هه‌بووه له وێناکردنی چیرۆکی ڕۆژگاره مادییه ریالێتییه‌کانیان بۆ چالاکیی داهێنه‌رانه و فۆتۆگرافکردنی له ڕێگای داڕشتن و نمایشه‌وه. تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ر چه‌رخێک و بووه خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و شانۆکار و فه‌یله‌سووف به‌پێی سه‌ده‌کان بزووتنه‌وه‌یه‌کی نوێیان ده‌خوڵقاند له پێناوی مرۆڤایه‌تی و په‌ره‌پێدانی ڕووناکبیریدا. هه‌ر له ئه‌رستوفانیسه‌وه هه‌تا تۆلستوۆی،چیخۆف، شکسپیر، ئیبسن، شیلله‌ر، مه‌کسیم گۆرکی، و سارتر. …… هتد. که جیهانیان به بزووتنه‌وه‌کانی خۆیان ناساند و بوونه پێشه‌نگی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ڕابه‌ری مرۆڤایه‌تی له جیهاندا. شاکاره‌کانیشیان بوونه با‌شترین خه‌ڵات که پێشه‌که‌شمانیان کردبێت له دنیای به‌ئاگابوون و هۆشمه‌ندیی ڕۆشنبیریدا.
ئه‌و جه‌نگ و کاره‌ساته یه‌ک به دوای یه‌که‌ی به‌سه‌ر جیهاندا هات. داهێنه‌ران پریشکی ئه‌و دۆخه‌یان به‌رکه‌وتووه و زۆربه‌یان قوربانیی ئه‌و دۆخه‌یان داوه. به هۆیه‌وه تووشی نه‌هامه‌تی و سه‌ر هه‌ڵگرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان بوون و یاخود زیندانی کراون. به‌ڵام ئه‌مه هۆکارێک نه‌بووه بۆ داڕمانی جووله و بزووتنه‌وه ڕۆشنبیری و هونه‌رییه‌کان. به‌ڵکو هانده‌رێک بووه بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی میکانزمێکی نوێ له بواره‌که‌ی خۆیاندا و گڕوتینی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تییان کپ نه‌کردووه.
با‌شترین نموونه‌یش له بواری ئه‌ده‌بدا بۆمن سارتر و بێرترۆلد برێشتن. برێخت به‌هۆی بیروباوه‌ڕه‌که‌یه‌وه له ده‌ست نازییه‌کان له ئه‌ڵمانیا هه‌ڵدێت. هه‌رجاره‌ی له وڵاتێک ده‌مایه‌وه و کاتێک نازییه‌کان ئه‌و وڵاته‌یان داگیر ده‌کرد، ناچار ده‌بوو له‌وێیش هه‌ڵبێت. وه‌ک دانیمار، فینله‌ندا، رووسیا، نه‌مسا، ئه‌مریکا. به‌ڵام کاتێک جه‌نگ کۆتایی پێ هات و گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا. ئه‌و ببووه خاوه‌ن میتودێک و چه‌ندین نمایش و ده‌قی شانۆیی. ئیستایشی له‌گه‌ڵ بێت له جیهاندا زۆربه‌ی شانۆکاران له‌سه‌ر میتۆدی برێشت کار ده‌که‌ن.
بۆمن با‌شترین خزمه‌ت که برێشت له ڕێگای شانۆوه کردبێتی، بێ له دا‌هێنانی قوتابخانه‌یه‌کی نوێ و سه‌رهه‌ڵدانی تازه بۆسه‌ر زانستی شانۆ. نووسینی چه‌ندین تێکستی په‌روه‌رده‌ییه که دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، له قوتابخانه‌کاندا بۆ گه‌نجان ده‌کرایه ۆرکشۆپ و نمایشه شانۆیی. له‌ڕێگای ئه‌و تێکستانه‌وه کار له‌سه‌ر هزر ی گه‌نجان ده‌کرا. ئه‌مه‌یش له پێناو ئه‌وه‌دا بوو که کاره‌ساته ده‌روونییه‌کان له‌سه‌ر گه‌نجان که‌متر بکه‌نه‌وه. دووه‌میش گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ دنیای داهێنان و کارکردن له بنیادناندا.
له ئێستا‌و له‌م قۆناغه‌دا ئێمه‌ی کورد له‌هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به کاری داهێنانه به‌تایبه‌تی له ڕێگای شانۆوه. شانۆ ئاوێنه‌ی سات و سه‌رده‌می خۆیه‌تی . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه کاردانه‌وه‌یه‌کی راسته‌وخۆی هه‌یه له سه‌ر هزر و بۆچوون و بیرکرده‌نه‌وه‌ی بینه‌ر. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شانۆی کوردی ناوی سه‌رده‌می زێڕینی لێ نرا. زۆرێک له شانۆکاره لاوه‌کان پێیان وایه ئه‌و سه‌رده‌مه شانۆ لایه‌نی ستاتیکی و ته‌کنیک و جوانکارییه فه‌لسه‌فییه‌که‌ی خۆی ون کردووه و زیاتر به‌رهه‌مێکی به‌رهه‌ڵستی بووه، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه تا راده‌یه‌ک ته‌واو نییه، ره‌نگه به‌رپه‌رچدانه‌وه بووبێت و به‌رهه‌ڵستییه‌کی ناڕاسته‌وخۆی ئه‌و سه‌ردمه بووبێت، له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی جه‌ماوه‌ردا بووبێت، به‌ڵام له پاڵ ئه‌مه‌دا کاری لووتکه هاتووه‌ته به‌رهه‌م و له‌سه‌ر ده‌قه شانۆییه جیهانه‌کانییه‌کان کار کراوه، که نزیک بوون له‌و دۆخه‌وه له خزمه‌تی ئه‌و سه‌ردمه‌دا بوون. بۆیه هۆڵه‌کان جمه‌یان ده‌هات له بینه‌ر. له‌وێ جه‌ماوه‌ر ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی خۆی ساڕیژ ده‌کرد و ئارامییه‌ک بوو له‌هه‌مان کاتدا که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌یه‌ک بووه. به گیانێکی ئاسووده و به‌رگریی و بڕوابه‌خۆبوونه‌وه هۆڵه‌که‌ی جێ ده‌هێشت. له لایه‌کی تره‌وه ده‌نگێکی تری شۆڕشی شاخ بوو. کاری شانۆیی و پێشمه‌رگایه‌تی گرێ درابوون به یه‌کتره‌وه له دوو سه‌نگه‌ری جیاوازدا و دوو چه‌کی جیاوازبوون ڕووبه‌ڕووی دوژمنی پێ ده‌بوونه‌وه.
گه‌رچی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌موو شتێک به ژێر سانسۆردا ده‌ڕۆیشت و هونه‌رمه‌ند له ژێر مه‌ترسیی نه‌مان و ژیاندا کاری ده‌کرد، به‌ڵام توێژی ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند بێده‌نگ و خامۆش نه‌بوون. قۆناغێکی تری دوای ئه‌وه قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕینه‌که بوو. له‌م قۆناغه‌دا شانۆکاران به لێپرسراویه‌تییه‌کی دیکه‌وه ده‌ستیان دایه کاره هونه‌رییه‌کانیان، ئه‌و قۆناغه له به‌ر ئه‌وه‌ی بێ سانسۆر بوو، واته ده‌توانرا هه‌موو ده‌قێک به‌رجه‌سته بکرێت، ده‌قه‌کان واڵا کران به ڕووی شانۆکاراندا. با‌شترین هه‌ل بوو بۆ گه‌نجه ڕۆشنبیره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، که به‌هه‌موو ئه‌و نووسراوانه ئاشنا بن که نه‌وه‌ی پێش خۆیان لێیان قه‌ده‌غه کرابوو، به‌ڵام بۆ نموونه ئه‌ندرییه‌ک دروست نه‌بوو که ڕابه‌ری شانۆی ئازاد بوو له فه‌ره‌نسا.
شانۆی ئازاد له فه‌رنسا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندریه ئه‌نتوان دامه‌زرا، له ساڵی 1885دا. له ماڵێکی ساده‌ی نواندا له یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی پاریس‌دا کاری شانۆییان ده‌کرد. ئه‌نتوان توانیی لاوێکی زۆر له خۆی کۆ بکاته‌وه و به‌و نووسه‌رانه‌یان ئاشنا بکات که له‌وه‌وپێش نه‌ناسراو بوون له جیهانی شانۆی فه‌رنسیدا. هه‌روه‌ها خۆی چیرۆکه‌کانی ئاماده ده‌کرد و ده‌یگۆڕین بۆ تێکستی شانۆیی. بێ له‌وه هانده‌رێکی گه‌وره‌ی شانۆکاره لاوه‌کان بوو. زۆربه‌یان له لای ئه‌نتوانه‌وه ناوبانگیان ده‌رکرد. ئه‌نتوان چه‌ندین نمایشی پێشکه‌ش کرد له نووسینی هاوپت مانی ئه‌ڵمانی و تۆلستۆی و چورنسی نه‌رویجی. که بۆیه‌که‌مین جار بوو له فه‌ره‌نسا ده‌قی ئه‌م نووسه‌رانه کاری له‌سه‌ر بکرێت.*. مه‌خابن ئه‌م جۆره ئه‌زموونه جیهانیانه لای کورد گه‌لێک هه‌ژاره. نه‌لوا ئه‌و ڕێچکه زۆره له گه‌نجان دروست بکرێن له‌سه‌ر ده‌ستی شانۆکاره به ئه‌زموونه‌کانی پێش خۆیان، هه‌ر بۆیه‌یش ئێستاکه ده‌بینین ئه‌م دوو نه‌وه‌یه یه‌کتریان تا ڕادایه‌ک پێ قه‌بووڵ ناکرێت.
له دوایی ئازادی کوردستانی باشوور، ڕۆچوونی باری ئابووری و کاریگه‌ری و پاشماوه‌کانی جه‌نگه‌کانی که‌نداو و ئێمبارگۆی ئێراق، دابه‌شبوونی شانۆکاران به‌سه‌ر حزبه‌کاندا، هه‌روه‌ها کۆچکردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌رقاڵی و ڕاکردن به دوای بژێوییه‌کانی ژیاندا. هۆکارێک بوون بۆ سستبوونی به‌رهه‌مهێنانی شانۆیی سه‌رباری ئه‌و که‌ش و هه‌وا ئازاده . کردنه‌وه‌ی چه‌ندین په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان بۆ لاوان له شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان. که بۆ خۆی ئه‌مه ده‌سکه‌وتێک بوو له هه‌مان کاتیش‌دا لایه‌نی نیگه‌تیڤی خۆی هه‌یه که له‌م وتاره‌دا مه‌ودای ئه‌وه نادات باس له هۆکاره نه‌گه‌تیڤه‌کان بکه‌م. له‌کۆتاییدا به هیمه‌تی چه‌ند گه‌نجێک و خه‌مخۆری ڕاسته‌قینه‌ی شانۆ جڵه‌وی شانۆ جارێکی تر گیرایه‌وه ده‌ست.
له‌م دۆخه‌دا فریادڕه‌سێک بۆ جه‌ماوه‌ر هه‌بێت شانۆیه بێ گومان ئه‌مه رای خۆمه‌وه و له ئه‌زموونی خۆمه‌وه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌م قه‌ناعه‌ته و مێژووی بزووتنه‌وه‌ی شانۆی گه‌لانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه. له‌به‌ر ئه‌وه بووه شانۆ ناوی قوتابخانه‌ی گه‌لی لێ نراوه. ئێستا له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستمان به کاری شانۆییه. بۆ ڕاگرتنی ئه‌و باڵانسه‌ی که له‌م دۆخه نه‌خوازراوه دا به‌سه‌رمانا سه‌پێنرا. له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵنیایی و ژیانی ئاسایی بۆ بینه‌ر. وره به‌رزکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و پێدانی هۆشیاری به کاری شانۆییه. جه‌ماوه‌ر ده‌بێت له ڕێگای داهێنانه‌وه گوێی له ده‌نگی خۆی بێت، ئازاری خۆی ببیستێت، هاوبه‌شی دۆزه‌كه‌ی بکرێت، ڕێنمایی پێ بدرێت. له سه‌ر شه‌قامه‌کان له ناو قوتابخانه‌کان له باخچه‌ی ساوایان و پارکه گشتییه‌کان و مۆڵه‌کان. . کاتی ئه‌وه نییه نامیشه‌کان ته‌نیا ده‌بێت له هۆڵه داخراوه‌کاندا بێت. تا کات به‌سه‌ر نه‌چووه. ئێمه به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه، ئێستا با‌شترین کاته بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و لێ پرسیارییه‌ته. . دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م قۆناغه ئێمه چ وه‌ڵامێکمان پێ ده‌بێت بیده‌ین به گه‌له‌که‌مان؟.
* اشهر مذاهب المسرحیة، تألیف درینی خشبة. هنري بک و اندریه انطوان و المسرح الحر. ص134
سه‌رچاوه: http://shanokar.com