سارا؛خۆزگە کێرم هەبوایە


Loading

سارا ماپڵ کیژە هونەرمەندێکە لەباوکێکی بریتانی و دایکێکی ئێرانی موسوڵمان، کارەکانی (سارا ماپل) لەنێوان خود فۆتۆگرافی و پیرفۆرمانس و ڤیدۆی کورتدا تەعبیر لەخۆیدەکات. دەتوانین بڵێین سارا فیمنیستێکە بەشێوازی خۆی و باس لەوەدەکات، کەچەندە گرانە لەدونیایەکە ژن بیت کەپیاو تێدا کولتوری باڵادەستە، هەر لەبەرئەوەشە لەیەکێک لەفۆتۆ گەلەریەکانی زنجیرە فۆتۆی ( زنجیرەی کێرەکان ) نمایشدەکات.

سارا مالب؛ کێرەکان
سارا ماپل؛ کێرەکان

له‌م فۆتۆیەدا باس لەوە کارەی دەکات و دەڵێت؛ خۆزگە کێرم هەبوایە… لەم ئایدیا بچوکەوە فۆتۆکانی خۆی گرتووە، بەوەی هەرجارەی شتێکی بەدەستەوەیە کە لەکێر دەچێت، لەمۆزە وە بیگرە تاوەکو کلیل. ئەم کارەی ڕەخنەیەکی گاڵتەجاڕانەیە لەو (فالۆس سێنتریکەی) دونیا  کەکولتوری پیاوانەیە بەهەموو فۆرمەکانیەوە، جۆرێکە لەڕەخنە لەئەو باڵادەستیەی کەپیاو و نۆرمی نێرانەیە هەیەتی لەدونیادا. هەر لەبەر ئەم هۆیە سارا دەڵێت ؛ ئەوەی لەفیمینست دەرچێت قوندەرە!

ئەوەی دژی فیمینستە قوندەرە
ئەوەی دژی فیمینستە قوندەرە

لەتابلۆیەکی دیکەدا خۆیەتی کەدەوردراوە بەچەندەها ژن و پیاو و منداڵ و پەڵەیەک بەسەر کراسە سپیەکەیەتی نیشانەیە بۆ (سوڕی مانگانە) کەچۆن لەمێینە دەکرێتە قەیرانێکی دەروونی و کۆی نەریتە ئیسلامەوی و ئاینیەکان  ئەم پێگەیشتنە لەمێینە دەکەن بەکابوس. سارا دەڵێت ؛ من لەیازەدە ساڵیدا سوڕی مانگەم  بۆ هات بەڵام تاوەکو پانزە ساڵی لەدایکم شاردەوە.

هونەری سارا وەک خۆی دەڵیت؛ گووتنی ئەو شتانەیە بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕانە…بێگومان  چەندەها جار نامەی هەڕەشەم لێکراوە.

لێرەوە بنباڵ و کێر و موو و پەڵەی خوێن و لاسایکردنەوەی فیگورەکانی دیزنی شیوازە تەعبیرکردنی فیمینیستێکی هونەرمەندە بەرامبەر دونیای پۆست مۆدێرن، بەرامبەر دونیایەک کەهەرگیز ژن و پیاو تێدا یەکسان نین، دونیایەک ژن وەک کاڵایەکی چێژو دانانی لەسەر شاشەکان و فاشیۆنەکان سەیردەکات، نەک وەک  بونەوەرێکی خاوەن ئیرادەی بیناکەر لەژیاندا.

سارا مالب؛ هێشتا دەستپەڕت پێوە نەکردووم
سارا مابل؛ هێشتا دەستپەڕت بەسەردا لێنەداوم

ڕەخنەی کولتور مەگەزین؛ بێگومان لێرەشدا هەر سارا مابل جەستەی ژن جارێکیتر دەکاتەوە بە ئۆبێکتێک و بەکاڵایەک و لەڕێگەی هارووژاندنەوە ڕەخنەدەگرێت، بەمانای پۆڕۆنکردنی جەستە میتۆدی سارایە. کەلەدواجاردا مانای بەکارهێنانی هەمان میتۆدە کەخۆی ڕەخنەی لێدەگرێت.

بەمانایەکی تر ئەم ڕەخنەیەی سارا جۆرێکە لەفاشێۆن، جۆرێکە لەئەقڵیەتی فاشیۆن خۆی کەژن لەدونیای پۆست مۆدێرندا دەکاتە کۆیلەی ڕووتبوونەوە، کەهەمان مانای کۆیلەبوونی ژنە لەنیقاب و حیجابدا.

فەرموون لەگەڵ ماڵپەڕی سارا ماپڵ:    http://www.sarahmaple.com/main.htm

سەرچاوە؛ ئنیدپیندێنت