دڵم سارد و تاریکە

Loading

 

ڕامیار مەحمود
ڕامیار مەحمود

ئەوەی کە تۆ وا هەست نەمریت، یان نەمریت
نیگەران مەبە هەموو شتێک کۆتایی دێت…
زەوی لە گیانەڵادایە..،
خودا مردووە…،
مرۆڤ مردووە…،
هیچ شتێک نەماوەتەوە هیوا نەبێت.

 


بەشی خۆم بە زیادەوە لە دەست چوون..،
بەشی خۆم بە زیادەوە لە هەموو شت وەرگرتووە.
ئەو دەریایەی لە تۆدا هەڵ ئەقوڵێت..،
لە تیونێتی مندا وشک ئەبێت.
بە وریای بیر بکەرەوە ..،
لەدەرکەوتنی بوونی خۆت..،
دیارنەمانێکی هەمیشەیی لە ڕێگەتایە.
ئەو هەموو ئازارە کێشە نییە..،
تۆ بگەرێرەوە سەر ڕێگاگەی خۆت..
نهێنییەکانت داپۆشە..
قوڵاییەکەی خۆت خۆش بوێت..
ئەوانەی بانگی تۆ ئەکەن درۆن..

 

مەهێڵە بتـبـینن..
مەهیڵە بانگت کەن..
کەسانێک کە بێکارن لە ڕووی ڕۆحییەوە..،
سەرتا وا دەر ئەکەون لە تەنکاییەک وەستابن بۆ پێشوازی تۆ..،
ئەوان هەر لە تەنکایدان..،
ئەیانەوێت تۆ لە قوڵاییەکە بێیتە دەرەوە و بتکوژن


بتکوژن و وەک خۆیانت لێ بکەن..
مرۆڤ ئەو کاتە ئەمرێت کە ئەکەوێتە ناو قەرەباڵەغییەوە..
بەو شێوەیە بدرەوشێرەوە هەستت پێ نەکەن..
بە کەمی مەزانە کە کۆنابیتەوە لە گەڵ رۆژگاردا..
مێژوو نەنگییەکی گەورەیە..
کۆمەڵگا خۆی راستییەکی ساختەیە..
وەرەوە ماڵەوە..

 

 

 


ئەم شارە ئەدروشیتەوە بۆ ئەوەی نەیبینیت کە جاڵجاڵۆکەیە..
توشی چارەنوسی خۆت بە…
وەرەوە ماڵەوە
ئەم شارە پڕبووە لە نەیار
ئەم شارە خاڵییە لە یار

 


ئایاری 2015