جیاکاری جێندەری له‌ده‌وڵه‌تدا : نه‌گۆڕێکی شارستانی سەرمایەداری
وەرگێڕانی : نەجیبە قەرەداغی
له کاتێکدا که ڕه‌خنه له زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی ( سیۆسۆلۆژی ) ده‌گیرێ ده‌کرێ ئەو کارە به شیکردنه‌وه‌ی مێژویی بکرێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به هێڵێکی گشتی شیکاری بۆ مێژووبکه‌ین ، ئه‌وه ده‌کرێن بڵێن مێژوو بریتیە له قۆناغی خۆناسین یان گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که ئێمه کێین؟
له‌ئاوێنه‌ی مێژووه‌وه ده‌کرێ له خۆمان بڕوانین ، به‌ڵام له‌وه گرنگتر کێ مێژوو به‌رهه‌م دینێت و چۆن شیده‌کرێته‌وه؟ یان کێن ئه‌وهێزانه‌ی که مێژوو داده‌ڕێژن و ده‌که‌ینه بنه‌مایه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگه‌بوون؟ زانینی ئه‌وه بۆ ئێمه زۆر گرنگه ، سه‌ره‌تا ده‌کرێ پرسیارێکی وا بکرێ : کێ مێژووی نوسیوه‌ته‌وه ؟ له‌وه زیاتر بۆ ئێمه‌ی ژن پرسیارێکی گرنگتریش دەکەین ، مێژوو ڕەگەزی هەیە ؟ مێژوویی ڕه‌گه‌زایەتی چیە ؟
مێژووی نوسراو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که به‌لێ مێژووی ڕه‌گه‌زی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر به‌رههه‌مهێنه‌رانی زانست هێزه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان بن و له ڕوانگه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه شیکردنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت، ئه‌و کاته ده‌کرێ بسه‌لمێت، که به‌ڵێ مێژوو ڕه‌گه‌زی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری پیاوسالاری گوزاره له ڕه‌گه‌زی مێژوو بێت ، یان زانست و زانیاری له سۆنگه‌ی ئایدۆلۆژی نێرسالاریه‌وه به‌رهه‌مهێنرابێت و ئه‌و ڕوانگه ئایدۆلۆژیه ڕه‌وتی پێنج هه‌زار ساڵەی مێژووی ئاڕاسته کردبێت !، ئه‌وا ده‌بێت له جێیه‌ک بوه‌ستین و هه‌مووان جارێکی‌تر کاراکته‌ری (ڕه‌گه‌زگه‌رانیه‌ی زانست )و زانیاری سه‌رله‌نوێ بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ناچارین لێی بکۆڵینه‌وه و گفتوگۆی جدی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه هه‌ڵه‌یه بکه‌ین که وه‌ک مێژوو پێشکه‌شمان کراوه.
کاتێ گفتوگۆ له‌سه‌ر چیه‌تی ڕه‌گه‌زی مێژوو ده‌که‌ین ته‌نیا ئه‌زمونه‌کان، ئه‌و ڕه‌وتی ڕووداوانه‌ی که له‌مێژوودا هاتوون به‌شێوه‌یه‌کی نوسراو ده‌که‌ویته به‌رده‌ستمان، ئه‌وه‌ش وه‌ک بوار و گۆڕه‌پانێک که به زۆری (ئه‌زمونی پیاو)ی تێدا به‌رجه‌سته و ئالۆگۆڕ کراوه. ئه‌زمونه‌کانی پیاو لە مێژوودا بەشایسته‌ی تۆمارکردن بینراوه، مێژوو بۆته بواری ئاڵۆگۆڕی ئه‌زمونی باڵاده‌سته‌کان، ئه‌وه‌ش به‌ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان کراوه، نه‌ک به دیدێکی بابه‌تیانه به‌ڵکو ، به پێی به‌رژوه‌ندیی باڵاده‌ستان زانست به‌رهه‌مهێنراوه ، ئه‌وه‌ش له مێژووی نوسراودا باش ده‌زانرێ ، باشه پرسیاره گرنگه‌که لێرەدایه که ئێمه‌ی ژن له کوێی ئه‌و مێژووه نوسراوه و زانست و زانیاریانه‌داین.
ئه‌و پرسیاره بۆ ئێمه‌ی ژنان زۆر گیان ئه‌ستێنه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ی ژن له‌و مێژووه نوسراوه‌دا بوونمان نییه ، مێژوویه‌ک نیه که ئه‌زمونه‌کانی ژن له خۆ بگرێ و یان نرخ به ئه‌زمونه‌کانی و سه‌رپێهاته‌کانی ژنان بدات. ڕاستەقینه‌یی ژن قبوڵ بکات، که‌واته مێژووی نوسراوی پێنج هه‌زار ساڵ مێژووی ده‌سه‌ڵاتدار و سیسته‌می پیاوسالاریه. بەمانای مێژووی شارستانی ئه‌و مێژووه نوسراوه نیه که نابینایی ڕه‌گه‌زی و جێندەری تێپه‌راندبێت ، ئاوەها مێژووی نوسراو له ئاست ژن‌دا کوێره ، خۆمانی تێدا نابینین و گوزاره له ئێمه ناکات . ئێمه‌ی ژن تائیستا مێژووی کۆیلایه‌تیمان نه‌نوسیووه، ئه‌گه‌ر مێژووی کۆیلایه‌تی بنوسرێته‌وه ئه‌و کاته ستوونێکی تری مێژووی نوسراو ته‌واو ده‌کرێت ، ئه‌و کاته ده‌بێته مێژوویه‌ک که پێی له‌سه‌ر زه‌وی بێت، له مێژووی نوسراودا په‌رده‌ی به‌سه‌ر ژن‌دا دراوه و شاردۆیه‌تیه‌وه، بێگومان وه‌ک (نه‌بوو) له ژنی ڕوانیوه. زۆر باش ده‌زانین که مێژوو وه‌ها نوسراوه‌ته‌وه که ژن بوونی نیه ، بۆچی ؟ بۆ ژنان له‌و مێژووه‌دا نین ؟ ئه‌گه‌ر مێژووی شارستانی شیبکه‌ینه‌وه به ئاسانی ده‌توانین وه‌ڵامی ئه‌و پرسه بده‌ینه‌وه.
به ئاگاییه‌وه بوونی ژن له مێژوودا ڕه‌شکراوه‌ته‌وه و دۆخی کۆیلایه‌تی ژن په‌یوه‌سته به کاراکته‌ری ڕه‌گه‌زگه‌رایی شارستانی ده‌وڵه‌تگه‌را . له‌شارستانی ده‌وڵه‌تگه‌را ژن یه‌که‌مین نێچیر بووه خراوه‌ته ته‌ڵه‌وه و یه‌که‌م داگیرکاریه له مێژووی شارستانی دا. یه‌که‌م چینی داگیرکراو ، یه‌که‌م نه‌وه‌ی داگیرکراوه ، یه‌که‌م نه‌وه‌ی کۆیله‌کراوه ، له مێژووی شارستانی دا ژن یه‌که‌م چین ، نه‌وه و ڕه‌گه‌زی سه‌رکوتکراوه ، هه‌موو جۆره‌کانی کۆیلایه‌تی و داگیرکاریه‌کان له کۆیله کردن و داگیرکردنی ژن ده‌ستیپێکرد، هه‌ر زانستێكی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژووی ده‌ستپێکردنی کۆیلایه‌تی به‌ده‌ستپێکردنی یه‌که‌م کۆیله کردنی ژن و ناکۆکیه ڕه‌گه‌زیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ڵنه‌سه‌نگێنێت . ئاوەها مه‌حاڵه بتوانێت مێژوو له‌وه قوتار بکەین که‌درۆیه‌کی گه‌وره به‌ناوی زانستی کۆمه‌لڵیه‌تیه‌وه ده‌کات. بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت مێژووی چینایه‌تی 5 هه‌زار ساله له‌و نه‌فره‌ته ڕزگار که‌ین ئه‌و کاته ده‌گه‌ڕێینه‌وه ئه‌و خاڵه‌ی له ده‌ستمانداوه و دۆڕاندومانه. زۆر باش ده‌بێت بزانین له ئاوێنه‌ی مێژوودا له خۆمان بڕوانین، له‌و خاڵه‌ی هه‌موان دۆڕاندوویانه و زیانیان لێکه‌وتووه له‌و خاڵه‌دایه که ژن دۆڕاندویه‌تی و له‌ده‌ستیداوه. هه‌ر له‌و خاڵه‌یه‌دا که هه‌موو مرۆڤایه‌تی له ده‌ستیداوه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر یه‌ک ده‌ڵێن؛ به گه‌ڕانه‌وه بۆ 5 هه‌زار پێشتر و پرسیار له‌وه‌ی که ژن له چیدا زەبری بەرکەوت و لە دەستیدا ، به‌بینینی ئه‌وه ، تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که چه‌ند شتی گه‌وره و گرانمان له‌ده‌ستداوه.
به کورتی و جه‌وهه‌ری له‌و مێژوودا ده‌یبینین ، ئه‌گه‌ر مێژوو له تاکدا شاراوه‌یه ، ئه‌گه‌ر ڕۆناکردنەوەی هه‌قیقه‌تی مێژوو له تاکدایه ، ئه‌و کاته ده‌بێت په‌یوه‌ندی تاک و مێژوو ، په‌یوه‌ندی تاک و کۆمه‌ڵگه له ئاوێنه‌ی مێژوودا ببینین، به‌و شیوه‌یه‌ش ده‌کرێت نزیکی هه‌قیقه‌ت ببینه‌وه.
خاڵی دووه‌م به دەرکردن به‌باڵاده‌ستی ڕه‌گه‌زی پیاو و به‌شیوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه سه‌یر کردنی مێژوو و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گرنگه چونکه هه‌موو زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان؛ چ مارکیسیزم بێ یان ڕه‌وتی چه‌پگه‌رایی بێت یان چه‌مکی پۆزه‌تیڤیسم بێت ، هه‌موو زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌ک نه‌بوو له ژنیان ڕوانیووە ، پێموایه که قۆناغه‌کانی مێژوو 5 هه‌زار ساله ئه‌و ڕاسیته‌مان بۆ ڕوونده‌که‌نه‌وه کە ده‌بێت بڵێین زانستی بونیادنراو یان مێژووی بونیادنراو ( ڕیال ) ، زانستی ڕه‌گه‌زگه‌راییه.
مێژووی شارستانی له ڕاستی ژن دا جه‌وهه‌ر و کورتکراوه‌ی مێژووی شارستانی چینایه‌تیه ، کاتی که کاپیتالیزم هه‌ڵده‌سه‌نگێنین ده‌لێن که کاپیتالیزم دوایین قۆناغی سیسته‌می داگیرکاریه‌کانه، واته کاپیتالیزم به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری و چینایه‌تی گه‌یشتۆته قۆناغی ئیمپریالست واته قوڵترین حاڵه‌تی داگیرکاریه . ئه‌گەر ئاماژه‌یه‌کی وا بۆ کاپیتالیزم ده‌که‌ین، ده‌کرێ هه‌مان شت بۆ ژنیش بکه‌ین ! ژن له لوتکه‌ی کۆیله‌کردنی هه‌موو سیسته‌مه‌کاندایه، ئه‌گه‌ر کاپیتالیزم له لوتکه‌ی هه‌موو سیسته‌م دایه ئه‌وه ژن له لوتکه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و کۆیلایه‌تی کردنه‌ی سیسته‌می کاپیتالیزم دایه بۆ ئه‌وه‌ش ناچارین که ئه‌و نابیناییه‌ی له که‌سی ژن دا کراوه شیبکه‌ینه‌وه.
خاڵێکی تری گرنگ له مێژووی شارستانی دا کارەکته‌ری ده‌وڵه‌ته، چ له سیسته‌می کۆیلایه‌تی، چ له سیسته‌می فیوداڵ چ له سیسته‌می کاپیتالیزم دا شیکاریکردنی بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌یه، چونکه ئه‌و پرسه دێته پێشه‌وه ئایا مرۆڤه‌کان هه‌میشه وه‌ک کۆیله ژیاون یان داخۆ کۆیلایه‌تی هه‌میشه هه‌بووە ، تاک و کۆمه‌ڵگه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تر ژیاون ، یان به شێوه‌یه‌یه‌کی تر ده‌کرێت بپرسین ئایا ده‌وله‌ت پێویست بووه ؟ یان ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت نه‌بووایه کۆمه‌ڵگه‌کان نه‌یانده‌توانی بژین ؟
لێرەدا کاتێت ده‌گه‌رێینه‌وه سه‌رده‌می دەرکەوتنی ده‌وڵه‌ت ئه‌و کاته تێده‌گه‌ین که ده‌وڵه‌ت خه‌نجه‌رێکه و له‌دڵی مرۆڤ دراوه ، دەرکەوتنی ده‌وڵه‌ت گه‌وره‌ترین لادان بووه له‌رێڕه‌وی مێژوو ، وه‌ک ده‌ستدرێژیه بۆ سه‌ر مێژووی مرۆڤایه‌تی ! ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت وه‌ک که‌رتێکی گه‌وره ، ده‌زگایه‌کی تاڵان، ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و زه‌وتکردن پێناسه‌بکه‌ین، ئه‌و کاته پرسیارێکی تر دێته پێشه‌وه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت بۆ کێ پێویسته و ده‌وڵه‌ت بۆ کێێه ؟
ئه‌گه‌ر به‌ڵێ پێویسته ئه‌و کاته بۆ ده‌سته‌ڵاتداره‌کان پێویستیه‌که به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی ژنان، بۆ چه‌وساوه‌کان و ئه‌وانه‌ی له‌سیسته‌م پەراوێزکراون پێویستیه‌ک نییه ! چونکه هه‌موو پاشماوه و سه‌رچاوه مێژووییه‌کان ده‌یسه‌لمێنن، که مرۆڤ بێ ده‌وڵه‌تیش توانیویه‌تی بژی. له قۆناغی نیۆلۆتیکدا کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک هه‌بووه که له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می ژن-دایکدا، له چوارچێوه‌ی به‌هاکانی ژن‌دا، له سه‌ر بنه‌مای کۆمینال و دابه‌شکاری به ئاشتی ژیاوە له‌گه‌ڵ سروشتدا. بێ بوونی په‌یوه‌ندی موڵکایه‌تی، بێ بوونی په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و چه‌وسانه‌وه، بێ بوونی په‌یوه‌ندی داگیرکاری و زه‌وتکردن ژیاوه. کۆمه‌لگه‌کان وه‌هاش درێژترین سه‌رده‌می مێژوویان ژیاون و ته‌مه‌نی ئه‌و مێژووه هه‌زاران ساڵ بووه به‌ڵام مێژووی شارستانی ده‌وڵه‌تگه‌رایی ته‌مه‌نی 5 هه‌زار ساڵه، ده‌بینین که ژیانی کۆمینال زۆر له‌وه کۆنتر بووه ، که‌واته ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای داگیرکاری ڕه‌نجی ژن و زه‌وتکردن سه‌ریهه‌ڵداوه ، به ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ئیراده‌ی ژن ده‌وڵه‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه.
هه‌ر چۆن له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا ژن ده‌ستدرێژی ده‌کرێته سه‌ری، ئیراده‌ی ده‌شکێنرێت و داگیر ده‌کرێت، به‌هه‌مان شێوه به‌شكاندنی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌وڵه‌ت خۆی سه‌پاندووه. ده‌زگایه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای شکاندنی ئیراده‌ی ژن له نێو کۆمه‌ڵگه دا په‌ره‌ی پێدراوه ، ده‌بێت بزانرێت، که یه‌که‌م ناکۆکی له مێژوودا ناکۆکی چینایه‌تی نیه، به‌ڵکو ناکۆکی جێندەریە ، ئه‌گه‌ر شارستانی چینایه‌تی پۆلین بکه‌ین و له بنه‌ماکه‌ی دا ژن وه‌ک یه‌که‌م چینی که داگیرکراو دانه‌نێن ئه‌و کاته کاراکته‌ری ده‌وڵه‌تمان بۆ ڕوون نابێته‌وە و یه‌کلانابێته‌وه چونکه ده‌وڵه‌ت دژه شۆرشه، دژه شۆرشی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌بوونەیە که له ده‌وری ژن ئاوابوو ، گرنگه ئه‌گه‌ر وه‌ها پێناسه و شرۆڤه‌یه‌ک بۆ ده‌وڵه‌ت بکه‌ین :
ده‌وڵه‌ت یان شارستانی چینایه‌تی به‌رهه‌می فێڵبازی پیاوه، ئه‌وه 5 هه‌زار ساڵیشه که قوربانی ئه‌و فێڵبازیه ده‌ده‌ین. شارستانی چینایه‌تی به‌ده‌ستپێکردنی کۆیلەکردنی ژن شارستانی پارچه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه، به ده‌ستپێکردنی به‌کۆیله کردنی ژن ڕێگە له‌سه‌ر کۆیله کردنی کۆمه‌ڵگه‌کان کرایه‌وه. به شکاندنی ژن و کۆمه‌ڵگه‌کان شکێنران واته به قڕکردنی ژن ده‌ست به قڕکردنی کۆمه‌ڵگه‌کان کرا و هه‌م له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م له‌ڕووی ئایدۆلۆژیه‌وه کاتێ له‌م ڕوانگه‌یه‌وه لێی ده‌روانین ده‌زانین ده‌وله‌ت کارێکته‌رێکی ره‌گه‌زگه‌رایی ده‌سته‌ڵاتداری پیاوسالارانه‌ی هه‌یه ، ده‌سته‌ڵاتداری ئایدۆلۆژی سیسته‌می پیاوسالاریه ، ئه‌گه‌ر ژنان قوربانی شارستانی چینایه‌تین. که‌واته شارستانی چینایه‌تی ئێمه‌ی گه‌یاندە چ حاڵێک، له کاتیکدا سه‌رده‌مانێک هه‌بووه، که ژن خوداوه‌ند بوون و وه‌ک پیرۆزی سه‌یریانده‌کرا، هه‌م جه‌سته‌ی ، هه‌م مندال خستنه‌وه له پیرۆزیه‌وه گۆڕا بۆ نه‌فره‌ت و له‌عنه‌تی، بچوکده‌کرێنه‌وه و وه‌ک نه‌بوو سه‌یریان ده‌کرێت ، چی وا لێکرد له زه‌مه‌نێکدا ئه‌و نرخه پیرۆزانه‌ی گۆڕا بۆ بێنرخی؟ وه‌ڵامه‌که‌ی له مێژووی شارستانی دایه که چۆن تاوەکو ڕۆژی ئه‌مڕۆ چی لێ بەسەرهاتووە .
له مێژوودا ئه‌و په‌رستگایانه‌ی که ژنان ڕوویان تێکرد وه‌ک له‌شفرۆش لێوەی ده‌رچوون! ئه‌و په‌رستگایانه‌ی که له ده‌ستی ژن بوو گۆڕا بۆ ماڵی گشتی. ژن به ڕێی خێزان له ماڵدا زیندانیکرا ، ئه‌و نرخانه‌ی که پیاوی گه‌وره کرد ناوی ڕاسته‌قینه‌که‌ی شارستانی چینایه‌تیه، که ژنی بچوککرده‌وه و له سیسته‌م وه‌ده‌رینا، بۆ ئه‌وه‌ش شارستانی چینایه‌تی شارستانیه‌که که‌ژنی تێیدا له ده‌ستیدا و زه‌بری به‌رکه‌وت، مێژوویه‌که له که‌سی ژن دا هه‌موو مرۆڤایه‌تی زه‌بری لێ درا له که‌سی ژن دا گه‌وره‌ترین زه‌بر له کۆمه‌ڵگه بون درا ، به‌وه‌شه‌وه هه‌موو ئه‌و به‌ها و نرخانه‌ی که ژن ئافراندی وه‌ک سه‌ره‌تایی و دواکه‌تووه بینرا . ئاوەها کۆمینالبوون و هه‌ره‌وه‌زی مه‌حکومی تاکڕه‌وێتی کرا ، به‌تایبه‌تی ئابووری دابه‌شکاری، که له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگه ڕێک ه‌خرا ئه‌مجاره‌یان له ئاستی پیویست زیاتر به‌رهه‌مهێنان و گۆرا بۆ په‌یوه‌ندی داگیرکاری . هاوشانی ئه‌وه‌ش داگیرکاری سه‌ر ژن په‌ره‌یپێدرا ، پاشان ناسینی کۆمه‌ڵگه به پله‌داری ، په‌یوه‌ندی خودا و به‌نده ، په‌یوه‌ندی خاوه‌نکار و ڕه‌نجبه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مێژووی نوسراو هاته ئاراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌وڵه‌ت خۆیکرده ده‌زگا و له‌و پێناوه‌شدا ئه‌رته‌شی دامه‌زراند، ئه‌و قۆناغه له هه‌مانکاتدا قۆناغی دابڕانی ژیری شیکاری بوو له‌ژیری سۆزداری و به گژکردنیان له به‌رامبه‌ر یه‌ک، دابه‌شکردنی ڕۆڵی پیاو به ژیری شیکاری و ژن به سۆزدار! هه‌موو ئه‌وانه ڕاستینه‌ی شارستانی چینایه‌تین. قۆناغی دوای ئه‌وه، یه‌ک به‌دوای یه‌کی دۆڕاندنی ب ئێمه‌ی ژن بوو ، ئێمه‌ی ژنان وه‌ک شکستی ژنی پێیده‌ڵێین ؛ گه‌وره‌ترین شکست له مێژوو دا له که‌سی ژن کراوه.
دووهەمین شکست یان شکاندن له که‌سایه‌تی ژن دا که هه‌نگاو بە هه‌نگاو پەیڕەو کراو، وه‌ک هه‌بوون کۆتایی پێ هێنرا، بێگومان تا ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه به‌لام هه‌ندێ قۆناغ و هه‌نگاو هه‌بوون له‌و شکانه‌دا ، وه‌ک چۆن له فه‌لسه‌فه و ئاین دا ئه‌و بچوک کردنه‌وه‌یه درێژه‌ی پێدراوه به‌لام کاتی دێنه سه‌ر ئاینه تاکخوداکان ده‌گه‌ینه قۆناغی زه‌بری مردن له ژن، به‌تایبه‌ت له یه‌هودیه‌ت ، کریستانی و موسوڵمانێتی دا هه‌رچه‌ند به پێی شوێن و کات هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیان هه‌یه که جیی هه‌ڵسه‌نگاندنه به‌لام ده‌بێ بزانرێ که ئاینه تاکخوداییه‌کان ئاینی ده‌سته‌لاتداری پیاوسالارین به‌لام ئه‌مجاره‌یان له ژێر ناوی خودا ئه‌وه له‌سه‌ر ژن په‌یره‌و ده‌که‌ن ، کۆیله‌یده‌که‌ن ، سه‌رکوتیده‌که‌ن و وه‌ک ڕه‌گه‌زی دووه‌م لێی ده‌ڕوانرێ و ڕه‌وایی به بچوکخستنی ژن و لاواز نیشاندانیده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش بەهێزێکی خودایی ڕه‌وا ده‌که‌ن . ژن بە تابۆگەلێک گەمارۆدەدرێ کە ئاینه تاک خوداکان به چه‌مکی گوناه و شه‌رم ، بوونی ژن په‌رده پۆشده‌که‌ن ، قۆناغی سه‌راپا داپۆشینی ژنه.
زۆر نمونه هه‌یه له‌نێو ئاینه‌کاندا هه‌مووتان چیرۆکی ئاده‌م و حه‌وا ده‌زانن هیچ چیرۆکێک ئه‌وه‌نده چوارچێویه‌کی گه‌ردوونی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، تا ئێستا له‌په‌یامی ئایدۆلۆژی ئه‌و چیرۆکه‌وه کۆمه‌ڵگه و ڕۆله‌کان له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا په‌یوه‌ندیه‌کان داده‌ڕێژڕی ، هه‌مومان ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و چیرۆکه ده‌زانین ئه‌و ڕۆله‌ی به حه‌وا دراوه ، ژنێکه که له ڕێ لاده‌ر و هۆکاری خستن و له‌خشته‌بردنی ئاده‌مه! تا ئێستاش وایه له ڕێگەلاده‌ر ، مه‌ترسیدار و شه‌یتانه ، جه‌سته‌یه‌کی نه‌فره‌ت لێکراوه و ده‌بێت شه‌رم له بوونی خۆیبکات، شه‌رم له ڕه‌گه‌زی خۆیبکات وه‌ک زیاده‌یه‌ک له‌جه‌سته‌ی ڕوانین و وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر ساتێک ده‌توانێ به‌رامبه‌رەکەی له خشته به‌رێت و له رێگەیلادا !
ئه‌و ڕۆله‌ی بۆ ئێمه کێشراوه شوناسێکە تێدا زیندانیکراوین، ئەو شوناسەیە به‌حه‌وا ده‌ستپێده‌کات، کاتێک دێینه سه‌ر (دایکه مه‌ریم) ئیدی ژنێکی که هه‌میشه ده‌گری و لاوازه. کاتێ دێینه سه‌ر ئیسلام ، قسه‌یه‌کی زۆر گرنگی عائیشه هه‌یه ده‌ڵێت؛ ” ئه‌ی خودا خۆزگه نه‌ک وه‌ک ژن وه‌ک به‌ردێک خه‌ڵقت بکردما “…له کاتێکدا که ژن وه‌ک خوداوه‌ند بوون بۆ ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه خۆزگه‌یان خواست که وه‌ک به‌ردێک بوونایه ، چیه وای له ئێمه کرد که خۆزگه بخوازین که‌به‌رد بووینایه نه‌ک ژن وه‌ڵامه‌که‌ی له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌لدانی شارستانی چینایه‌تی و گه‌یشتنێتی تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆیه .
ئه‌و پاشه‌کشه و که‌وتنه به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا، زه‌برێکی مردن بوو له ژن چونکه باوه‌ڕیه‌کان هێنده بوونه تابۆ ،که گفتوگۆی له‌سه‌ر ناکرێت . کاتێک هه‌ندێ چه‌مکی له‌سه‌ر بارده‌کرێت ، گۆڕینی زۆر زه‌حمه‌تترکرا و زیانمه‌ندی یه‌که‌میش ژن بووە. تاوەکو ئێستا هاواری ملیۆنان ژن که له سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست دا کوژران ده‌بیسترێ ، ژنانی وریا و به‌رخۆرده‌ر وه‌ک جادوگه‌ر راگه‌یه‌نران ، شارستانی جگه له‌مردن ، ڕه‌جم و کوشتن هیچ رێیه‌کی تری بۆ نه‌هێشتنه‌وه.
که دێنه سه‌ر کاپیتالیزم ده‌کرێ بپریسم کاپیتالیزم چی دیاری ژنان کرد ؟ کاپیتالیزم پێیگووتین ئه‌و ئاینانه زۆری ئێوه پێچاوه‌ته‌وه وه‌رن هه‌ندێ بکرێنه‌وه ، له ژێر ناوی ئازادی ، ئازادی ساخته ، شتێکی ژن نه‌ما نه‌کرێته کاڵا و نه‌خرێته بازاڕه‌وه ، کۆیلایه‌تی ژن له کاپیتالیزمدا گه‌یشته لوتکه و دوا قۆناغی خۆی. تاوەکو دوایین خانه‌ی جه‌سته‌ی ، رۆحی و هه‌موو شتێکی زه‌وت و داگیر کرا . له شارستانه‌کانی تر دا ژن پێچرایه‌وه ، داپۆشرا و کۆیله کرا به‌لام کاپیتالیزم ئه‌وه‌ی نه‌کرد ، له‌وه قۆڵتری کردەوە ، جه‌سته‌ی ژنی پارچه کرد ، نرخ و به‌های بۆ قژمان ، جه‌ستمان ، ڕانمان ، دانمان و روومان و هه‌موو پارچه‌یه‌کی جه‌سته‌مان دانا. هیچ شارستانیه‌ک هێنده‌ی کاپیتالیزم ژنی نه‌کردۆته کاڵا و نه‌یخستۆته بازاره‌وه ، هیچ شارستانیه‌ک هێنده‌ی کاپیتالیزم ژنی نه‌کردۆته ئۆبێکت ، ته‌نیا سه‌یرکردنی ڕه‌کلامه‌کانی سه‌ر جاده‌کان به‌سه بۆ ڕوون کردنەوەی ئه‌و دۆخه.
هه‌موو رۆژێک له میدیاکان ، له‌رێگا و له‌ڕۆژنامه‌کانی سیسته‌می کاپیتالیزم که زیاترین هه‌ریمی به‌رهه‌مهێنانی ئایدۆلۆژیه ده‌بینین له‌ته‌نیشتی ئۆتۆمبێلێکه‌وه ژنێک هه‌یه، پێمانده‌ڵێن؛ ئه‌و ژنه بکڕن ده‌کرێ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش بکڕن! پێمان ده‌لێن؛ که ئه‌م ژنه وه‌ک ئەو ئۆتۆمبێله‌یه، کاپیتالیزم ژنی وه‌ک ئۆبژه‌یه‌ک کردۆته کاڵا، کاڵایه‌ک له‌گه‌ڵ ژن‌دا داده‌نرێ و پێشکه‌ش به بازاڕی ده‌کات و بێ سنوور داگیرکاری له‌سه‌ر ژن په‌یڕه‌و ده‌کات و تا ئیستاش درێژه‌ی پیده‌دات.
بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ بلێین؛ که سه‌ده‌ی بیست و یەک، سه‌ده‌ی کۆکردنه‌وه‌ی پارچه‌کانی ژنه ، ژن پارچه کراوه ، ناسنامه‌ی ژن له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه پارچه کراوه بۆ به ئیراده‌کردنی، کردنی به ( به‌جه‌وهه‌رێک ) ! کاپیتالیزم قۆناغی خۆی ته‌واو کردووه چونکه هیچ شتێک ئیدی نه‌ماوه که داگیریبکات و زه‌وتی بکات. ئێمه ئه‌رکێکی مێژوویمان له‌سه‌ر شانه ئه‌ویش نوسینه‌وی هه‌م مێژووی شارستانی و هه‌م مێژووی ژنه. بۆ ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه له ئاوێنه‌ی مێژوودا له خۆمان بڕوانین.
ده‌کرێت شارستانی ده‌وڵه‌تگه‌را وه‌ها کورت بکرێته‌وه : پێنج هه‌زار ساڵه شه‌رێک له دژی ژن هه‌ڵگیرسێنراوه ، یه‌کێکه له‌و شه‌ڕانه‌ی که به درێژایی مێژوو ناوی لێ نه‌نراوه! به درێژایی مێژوو هه‌موو شه‌ڕه‌کان ، دوو شه‌ڕی جیهانی ، شه‌ڕه‌کانی مێژوو ناوی لێنراوه، به‌لام شه‌ڕی پێنج هه‌زار که شارستانی ده‌وڵه‌تگه‌رای چینایه‌تی وه‌ک دوژمنی ژن و دوژمنی کۆمه‌لگه و درێژین شه‌ڕی مێژوو ده‌بێ ناوی لێ بنرێ ، شه‌ڕی شارستانی شه‌ڕێکی مێژووییه ، شه‌ڕێکی له‌دژی ڕه‌گه‌زی ژن هه‌ڵگیرساوه ، شه‌ڕێکه که قوڵکراوه‌ته‌وه به‌ڵام ناوی لێ نه‌نراوه . شه‌ڕێکه که درێژترین شه‌ڕی بێ ناوبه‌ره و تا ئیستاش به‌رده‌وامه و ده‌بێت ناوی لێ بنرێت.
یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی جێندەری نه‌چه‌سپێنرێت، هیچ تێکۆشانێکی یه‌کسانی واتادار نابێت. دیموکراتیزه‌بوون له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ڕه‌گه‌زی ژن نه‌بێت ، هیچ دیموکراسیه‌ک هه‌میشه‌یی نابێت.
چه‌مک و ژێرخانی بیرکردنه‌وه‌ی پیاوسالاری به ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌دانێکی قوڵ و ڕیشه‌یی دا نه‌گوزه‌رێنرێت ، ئازادی و دیموکراسی ڕاسته‌قینه بونیاد نانرێت. بۆ ئه‌وه‌ش ئازادی ژن ئاوێنه‌ی هه‌موو ئایدلۆژیاکانه. هه‌ر که‌س له ڕوانگه‌ی ئازادی ژنه‌وه له کوێ وه‌ستابێت، ده‌کرێت زۆر به ئاسانی وه‌ڵامبداته‌وه، پێوه‌ر و هه‌ڵوێستی سه‌ره‌کیمان چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنه له ئاست ژن.
ئه‌وه‌ی من لێره باسم کرد هێڵی سه‌ره‌کیی گۆڕنکاری شۆڕشگێرانه‌ی به‌ڕێز( عبدوڵا ئۆجەلان) و تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی گه‌لی کوردستانه . ئۆجالان له دوای سالی 1990 کانه‌وه به دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له گۆڕینی پارادایمی دا و به شیکاری کردنی ده‌وڵه‌ت، ده‌سته‌لاتداری له شیکردنەوەی ڕاستەقینەی ژن دا و له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژی ئازادی ژنان ، به بینینی ژن وه‌ک دینامیکی سه‌ره‌کی ئازادبوون کرانه‌وه‌ی له ئاسۆی فیکر دا ئه‌نجامدا . هه‌قیقه‌تی ڕاستەقینەیی ژن دا شاراوه‌یه، لێرەوە بمانه‌وێت بگەیەنە هه‌قیقه‌ت، ده‌بێت ئازایانە ئه‌و ڕاستیه بەڕوونی وەک خۆر ببینین .
تێبینی؛ ئەم بابەتە جارێکی‌تر لەلایەن (کولتور مەگەزین ) لەڕووی ڕێنوس و دەستەواژە و تێرمەکانەوە پێداچوونەوەی بۆ کراوە.