بەرپابوون

Loading

ــ  تێکستی بەرپابوون بۆ پرۆژەیەکی سەما و ڤیدیۆ و ئارت نوسراوه به ناوی (بەرپابوون) بڵاوکردنەوەی ئەم دەقە له (کولتور مەگه زین) هه نگاوی یەکەمی پرۆژەی بەرپابوونه.

 

 

 

سه ما گوزارشتی ڕۆحه له پانتاییه سپیەکاندا، یاری جەستەیه بەخەونه جاویدانیەکان.

 

 له یه‌كه‌م ساتەوەختی سه‌ما و فڕیندا ئێمه بەڕاستی ده ‌ژین، ئه‌و ژیانه‌ی كه لێێ بەهرەمەند نەبووین و دەرکمان بەنهێنیەکانی نەکرد.

 

جه ستەیەکی ئازاد و ڕۆ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌حێکی سەرکێش، ڕێگه دەگرێت : لەوەستان و خەفەبوون و تاریكی، له ترس له خەون و گوتارەكانی جەسته، له سازکردن و ئامادەگی جەسته بۆ داڕزانی ناو کوشتارگا و جەنگه نەبڕاوەكان، كەئەوەندەی دیکه پاڵپێوەنەری جەستەن بەرەو بێ واتایی، بەتاڵی، نائامادەیی، مردوویی، بێ خەون و فەرمان و داواكاری.

 

 کاروان عومەر و چرکەساتێکی سەماکردن لەپرۆژەی (بەرپابوون)
کاروان عومەر و چرکەساتێکی سەماکردن لەپرۆژەی (بەرپابوون)

 

دواجار له‌كوێ، چۆن وکەی له دەستپێکردن و پێكدادانی قاچه‌كاندا، بۆ هەمیشه‌ له‌وێدا خۆڵی له دایکبوونێکی نوێ دادەبارێت و هه‌ڵدەقوڵێت؛ بەواتای بزواندن و زیندەگی.

 

 

ته نها بازێک، فڕینێک، خه ونێک، هاتن و دەرچوونه بەرەو نادیار، چونکه  هەموو کەوتنێک وانەیەکه بۆ بوون، هەوڵدانێکه بۆ هەستانه وه ، سەرلەنوێ، بۆ  دەربازبوون.

 

هەڵهاتن و کپبوون و توانەوەیەک، ونبوون وهەپڕوون بەهەپڕوونی جەستەیەک.

 

 

 

 

 چیرۆکەکان بێشومارن تەواو نابن پچڕ پچڕن، له شوێنێکدا سەرهەڵدەدەن بۆ ساتێک بۆ بەرپابوون.

 

ئاوێته بوون له ترۆپکی سەمادا؛ تێگه یشتن و ناسینی توانا و وزه شاراوەکانی جەستەیه.

 

سه ما وه ک هونەری دایک دەستەمۆکردنی جەسته و بەئاگابوونه لە خود و لەمێژوو.

 

بینین و دەرککردنی ژیان پڕۆسەی فێربوونێکی هێور و هه میشەیی جوڵه و سەمایه.

 

 به تەنیشت یەکەوه .. .به دوای یه کدا… هاڕمۆنی جوڵەکان، له ڕووبەری جەسته و شوێندا پانتاییەکی ئەفسوناوی و  خۆشنوودی بۆ سەمایەک به رپا دەکه ن.

 

 به رلەوەی  وشه کان… په موو و بەرده کان… خودی ژیان و زینده گی سنووردار بکه ن، مرۆڤ و جه سته و سه ما  لێرەبوون.

 

 

سویسرا،تزوگ

26.05.2016

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

تایبەت بەکولتور مەگەزین

 

چەند وشەیەک  لەمەڕ پرۆژە سەمای  (بەرپابوون) ی کاروان عومەر؛

خوێنەری ئازیزمان ئەم دەقەی ئێستا لەسەرەتادا تەنها وەک دەقێکی پەخشانئامێز دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە دەرئەنجامەکانی ئەزموونی کاری سەمای شانۆیی  نوسەرەکەی (کاروان عومەر)ە . بەواتایەکی دیکە، کۆی ئەم وشانە  وەرگێڕدراو نەتە سەر زمانی جەستە، سەر زمانی ئاخافتن لەڕێگەی سەمای شانۆییەوە.

لەگەڵ هەر وشەیەکی  کاروان عومەری شانۆکار و سەماکار،  جەستە جوڵەیەک، ترپەیەک، نیگەرانیەک نیشاندەدات. لەگەڵ هەر وشەیەکدا کاروان قسەناکات، نائاخڤێ بەڵکو ڕیتمی جەستە دەخاتە ڕووبەڕێکی ترەوە، ڕووبەرێک شوێنە، هۆڵی شانۆیە، هۆڵێکی ئاساییە، کەمپی ئاوارەکانە، ئەمنە سوورەکەیە، قوتابخانەیەکی کۆنە، گۆڕەپانێکی گشتی شارێکی سویسری، ئەڵمانی، نەمسایی، ئینگلیزیە، هەموو شوینێکە لەجیهاندا، کەکاروان وەک دیۆنیزێک، خوای سەما و خوماری، وەک ئۆرفیۆسیک خوای موزیک  بەجیهاندا تێدەپەڕێت و سەما دەکات.

کاروان لەم ئەزمونەدا وەک چۆن هێرکولس پاڵەوانی ئەفسانەکانی هۆمیرۆس لەئازاری لەدەستدانی منداڵەکانی بەرامبەر چەندەها  ڕووبەڕووبوونەوە دەبێتەوە لەگەڵ دێوی یەک چاو  و سەگی سێ سەر و دونیای مردن، ئازار دەکات بەحیکمەتیک بۆ بەرەنگاربوونەوەی دونیای تاڵی نیو خۆی.   ئاوەها کاروان  وەک هێرکولسی لەزەمەنی مۆدێرندا   ئازار دەکات بەسەما و ڕیتمی جەستە، کاروان هەمیشە ئەوەمان بیردەخاتەوە کەجەستەی ئێمە ناتەواوە ، لەنیو ئێمەدا ناتەواویەکی جەستەیی هەیە کەسەما تەواوی دەکات.

 ئەم تیکستەی بەردەمتان ئەزموونە، بەرهەمهێنانی چەمک و تێرمی پراکتیکیە کەبەوشەی پڕ گەرمی و نیگەرانی لەسەر ئاستی هۆشمەندی قسەدەکات، بەڵام لەسەر ئاستی جۆڵە قووڵتر سەمای بەرهەمهێناوە….