ــ تێکستی بەرپابوون بۆ پرۆژەیەکی سەما و ڤیدیۆ و ئارت نوسراوه به ناوی (بەرپابوون) بڵاوکردنەوەی ئەم دەقە له (کولتور مەگه زین) هه‌نگاوی یەکەمی پرۆژەی بەرپابوونه. له‌خوار تێكسته‌كه‌وه (به‌شی یه‌كه‌می) ڤیدیۆی پڕۆژه‌ی (به‌رپابوون) دانراوه.
— سه‌مایه‌ك كۆی جوڵه‌ی ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه شێته‌ی له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه…(ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین )
به‌رپابوون
سه ما گوزارشتی ڕۆحه له پانتاییه سپیەکاندا، یاری جەستەیه بەخەونه جاویدانیەکان.
له یه‌كه‌م ساتەوەختی سه‌ما و فڕین‌دا ئێمه بەڕاستی ده ژین، ئه‌و ژیانه‌ی كه لێێ بەهرەمەند نەبووین و دەرکمان بەنهێنیەکانی نەکرد.
جه ستەیەکی ئازاد و ڕۆ‌حێکی سەرکێش، ڕێگه دەگرێت : لەوەستان و خەفەبوون و تاریكی، له ترس له خەون و گوتارەكانی جەسته، له سازکردن و ئامادەگی جەسته بۆ داڕزانی ناو کوشتارگا و جەنگه نەبڕاوەكان، كەئەوەندەی دیکه پاڵپێوەنەری جەستەن بەرەو بێ واتایی، بەتاڵی، نائامادەیی، مردوویی، بێ خەون و فەرمان و داواكاری.
دواجار له‌كوێ، چۆن وکەی له دەستپێکردن و پێكدادانی قاچه‌كاندا، بۆ هەمیشه له‌وێدا خۆڵی له دایکبوونێکی نوێ دادەبارێت و هه‌ڵدەقوڵێت؛ بەواتای بزواندن و زیندەگی.
ته نها بازێک، فڕینێک، خه ونێک، هاتن و دەرچوونه بەرەو نادیار، چونکه هەموو کەوتنێک وانەیەکه بۆ بوون، هەوڵدانێکه بۆ هەستانه وه ، سەرلەنوێ، بۆ دەربازبوون.
هەڵهاتن و کپبوون و توانەوەیەک، ونبوون وهەپڕوون بەهەپڕوونی جەستەیەک.
چیرۆکەکان بێشومارن تەواو نابن پچڕ پچڕن، له شوێنێکدا سەرهەڵدەدەن بۆ ساتێک بۆ بەرپابوون.
ئاوێته بوون له ترۆپکی سەمادا؛ تێگه یشتن و ناسینی توانا و وزه شاراوەکانی جەستەیه.
سه ما وه ک هونەری دایک دەستەمۆکردنی جەسته و بەئاگابوونه لە خود و لەمێژوو.
بینین و دەرککردنی ژیان پڕۆسەی فێربوونێکی هێور و هه میشەیی جوڵه و سەمایه.
به تەنیشت یەکەوه .. .به دوای یه کدا… هاڕمۆنی جوڵەکان، له ڕووبەری جەسته و شوێندا پانتاییەکی ئەفسوناوی و خۆشنوودی بۆ سەمایەک به رپا دەکه ن.
به رلەوەی وشه کان… په موو و بەرده کان… خودی ژیان و زینده گی سنووردار بکه ن، مرۆڤ و جه سته و سه ما لێرەبوون.
سویسرا،تزوگ
26.05.2016
فه‌رموون له‌گه‌ڵ (به‌رپابوون ) به‌شی یه‌كه‌م :https://www.youtube.com/watch?v=LQ2hQsng0pA