حکومەتی پێنج ئەستێرە یان مرۆڤی پێنج ئەستێرە *****

 ئەمڕۆ مامۆستایانی مانگرتوو ئەم چەمکەیان فڕێدایە فیکری سیاسیەوە؛ حکومەتی پێنج ئەستێرە!
دەکرێت لەمەودوا لەنوسینەکانماندا وەک ئاماژەیەک بۆ حکومەتە گەندەڵەکان لەدونیادا ئاماژەی پێبدەین. لەبەرامبەر ئەوەدا کاتێک دەستەیەک لەسیاسی، کۆمەڵگە بۆ خۆیان دەکەنە هۆتێلێكی گه‌وره‌و ته‌واوی سامانی ئه‌و میلله‌ته‌ ده‌چێته‌ خزمه‌ت ئه‌و هۆتێله‌ی بینایده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م  هۆتێلە مۆدێلی مرۆڤێك یان ( هۆمۆساپیان – Homo sapian) بیناده‌كه‌ن، هۆمۆساپیایه‌ك كه‌له‌ زنجیره‌ نه‌شونمای تێوه‌ره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌، له‌مرۆڤی نیاندارتاڵه‌وه‌ تاده‌گاته‌ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌كه‌، هه‌وڵده‌دات دونیا بكاته‌ هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌و ژینگه‌ی سروشتی ژه‌هراوی بكات. ئه‌م مۆدێله‌له‌مرۆڤ من به‌مۆدێلی (مرۆڤی پێنج ئه‌ستێره‌) ناویده‌به‌م.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ 04.10.16 دوو مامۆستای هونه‌رمه‌ند  له‌سه‌ر (شه‌قامی سالم) باسیان لێوه‌كرد؛ كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه‌ به‌ (هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره) له‌لایه‌ن نوخبه‌یه‌كی سیاسی دیاریكراوه‌وه‌‌. لەم گۆشەنیگایەوە  شه‌ڕكردن له‌سه‌ر ئه‌م هۆتێله‌ پێنج ئەستێرەیە  له‌ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو دەگاتە پارته‌ بچوكه‌كان، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ و داوای ژووری زیاده‌و ڤاوچه‌ری زیاده‌ده‌كه‌ن بۆ خۆیان ئه‌ندامه‌كانیان، بێگومان ئه‌مه‌ش په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ك ژوورێكی لوكسوس كه‌خاوه‌ن هۆتێل به‌ئاسانی ده‌توانێت میوانه‌كانی فڕێبداته‌ده‌ره‌وه‌.
 
گریانی به‌ناو ئۆپۆزیسێۆن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌بۆ ئه‌و هۆتێله‌ پێنج ئەستێرەکەیە، نه‌ك ڕووخاندنی سه‌رجه‌م پایه‌كانی ئه‌و هۆتێله‌ ناشرینە. ته‌نانه‌ت باری یه‌كێتی نیشتمانی له‌ناو ئه‌م هۆتێله‌دا جگه‌ له‌باری‌ به‌ڕێو به‌رەکان زیاتر نییه‌، كه‌هه‌موو كاتیك لەگەڵ هه‌ڕه‌شه‌ی بوون به‌ژوور پاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هۆتێله‌دا ڕووبەڕوو دەبنەوە.
كۆی ئه‌م زۆرانبازیه‌له‌م ڕه‌هه‌نده‌ڕه‌مزیانه‌دا ده‌خولێنه‌وه‌، بەوەی (مرۆڤی پێنج ئه‌ستێره‌) هه‌میشه‌له‌هه‌وڵی پاراستنی توخمی خۆی و نه‌وه‌كانی دوای خۆیه‌وه‌یه‌تی وه‌ك بونه‌وه‌رێكی پێنج ئه‌ستێره‌…
ئه‌م مرۆڤه‌پێنج ئه‌ستێره‌یه‌له‌دژی ته‌مه‌ن كه‌وتۆته‌شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌وه‌، هه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریه‌  بیگره‌  تاوه‌كو پێست ڕاكێشانی خانمان و مه‌مك پڕ سلیكۆن تێكردن و گووپ فووتێكردن و لێوئه‌ستووركردن و سمت فووتێكردن به‌سلیكۆنه‌وه‌ بیگره‌تاوه‌كو ده‌گاته‌ كێرزلكردنی پیاوه‌كان و موو چاندنه‌وه‌ و سه‌روڕیش بۆیه‌كردن و پێست ڕاكێشانی ده‌م و چاوی پیاوه‌به‌ته‌مه‌نه‌كان !
مرۆڤی پێنج ئه‌ستێره‌سه‌رقاڵ نییه‌  به‌جیهانه‌وه‌ به‌چه‌مكه‌ هادیگه‌رییه‌كه‌ی به‌وه‌ی له‌ (جیهاندا بوونی هه‌بێت) به‌ڵكو سه‌رقاڵه‌به‌وه‌ی له‌نێو لوكسوس و نمایشكردنی خۆی و شمه‌كخۆری و گه‌نده‌خۆری و به‌رخۆریدا بوونی هه‌بێت…..
 تەواو
* سوپاس بۆ مامۆستایانی مانگرتوو  کەئەم چەمکەیان بۆ من کردە هەوینی بابەتیکی فیکری لەداهاتوودا بڵاودەبیتەوە …