هونەر لەبازنەدا
پڕۆژەی سفر -هونەر
گفتوگۆی ئاڤان عومەر لەگەڵ مدحەت کاکەیی دەربارەی هونەری هاوچەرخ بەگشتی و ئەزموون و کاری پرۆژە هونەریەکانی مدحەت کاکەیی بەتایبەتی.
لەم گفتوگۆیەدا مدحەت کاکەیی دەربارەی ئەزموونی سەرەتای کاری هونەری خۆی ، پرۆژە و چالاکییەکانی لە دەیەی نەوەدەکاندا لە کوردستانی باشوور و چەند کارو پرۆژەی تری، گفتوگۆ دەکات.
هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە
– لە کوردستان بە هۆی بارودۆخی سیاسی و کێشەی ناو هونەرمەندان، هونەر زیانی گەورەی بەرکەوتووە.
-بارودۆخی کوردستان لە دوای ڕاپەڕین ئەوەندە خراپ وقورس بوو، هی ئەوە نەبوو بتوانیت لەسەر کەنڤاس وێنە بکێشێت وئیش بکەیت، لە هۆڵێک نمایشی بکەیت.
– هەر وڵات ومیللەتێک کە داگیر بکرێیت تەنها خاكی داگیر ناکرێت، مێشک و مێژوو هەموو شتێکی داگیردەکرێت، بۆیە ئێمەش دەست دەبەین بۆ هەر شتێک دەڵیین هی ئێمە نییە، هی کەسێکی ترە. هەمیشە بێ ئاگاین و نامۆین بە مێژووی خۆمان.
– نەبونی فیگەر لە کارەکانی مدحەت کاکەیی دا…
– بۆچی ئێمە لە کوردستان کارەکانمان بە ناتەواویی دەمێنێتەوە؟