بەخێربێی شەهلای شووشەیی

نەژاد عزیز سورمێ – شیعر و کاری کۆلاژ

نەژاد عەزیز سورمێ - کۆلاژ ٢٠٢١
158
نەژاد عەزیز سورمێ

بەخێربێی شەهلای شووشەیی

نەژاد عزیز سورمێ

 

”ھەموو ئاویان لێڵ دەکەن ، تا قووڵ بنوێنن ..” 

                                          (نیتچە)

 

 

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کۆلاژ ٢٠٢١

بەخێر بێی میوانی تاراپۆش !
بەخێر بێی دونیای خەمۆکی بێدەنگ ..
ئەو درەوشانەوەم پێ ببەخشەوە ،
لە گەواڵەیەکی چڕی شەرمەوە دێ
تارمایی ببینم ..
ساوی (با) م بە سەردا ھەڵبکا
غەریبی نێرگسی لێ بتکێ ..

 

 

 

 

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کۆلاژ ٢٠٢١

بەخێر بێی شەھلای شووشەیی نووستوو !
ئەوەی ھات دڵی خۆی نەدیت و پێی لێ نا ..
ئەوەی چوو بازی کێوییانی ون کرد

نھێنی ڕێکەوت و
ورشەی ئازار و
مەوسیمی جودایی
لە شکانی شەختە و
مەرگەمەلەی کەنار و
کێشمانەی سپێدەدا دیتبوو ..

 

 

 

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کۆلاژ ٢٠٢١

بەخێر بێی بۆ دەرگای تۆنێڵ و
باوەشی بەسۆزی
سرووتی کسپە و
ئاوازی لاتی و
فەرشی باران ..

 

 

 

 

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کۆلاژ ٢٠٢١

بەخێر بێی دونیای خەمۆکی بێدەنگ ،
میوانی تاراپۆش !
تۆ سەیری ،
کۆتری حەوشەی خانەقا چەند شا دن
چەند شا دن کۆتری حەوشەی خانەقا
گڕی شین لە بنباڵ ھەڵدەگرن
ئاسمانگەڕ ،
لە بۆسەی بەسامی فەنتازیا
دەچنەوە باوەشی
سرووتی کسپە و
ئاوازی لاتی و
فەرشی باران ..
شەھلای شووشەیی نووستوو !
میوانی تاراپۆش
بەخێر بێن بۆ شایی گوڵاڵە سپییەکان ..

نیسانی2010

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌

You might also like More from author

error: Content is protected !!