کاری کۆلاژ - نەژاد عزیز سورمێ - ٢٠٢٤
کاری کۆلاژ - نەژاد عزیز سورمێ - ٢٠٢٤

قەسیدە و کۆلاژ

لە پرسەی (نا) دا

Loading

 لە پرسەی (نا) دا

نەژاد عزیز سورمێ

 

 

 

گۆری دوور لە مەرگ..

پەنجەرەی کراوەمان بەسەر باپێوی

وڵاتی بە مردن تـێر و بەشتیتر ناشتا

ئامرازی پـاکەوانان

کاری کۆلاژ - نەژاد عزیز سورمێ - ٢٠٢٤
کاری کۆلاژ – نەژاد عزیز سورمێ – ٢٠٢٤

 

گوڵئەندام !

لە پـاڵ ئەوەی من و تۆ دەیزانین

ترسم لە ئاوی پەنگاوە

لەم ڕێیەدا ، 

کە زیاتر لە ئاوەڕۆکان دەچێ

ترسم لە تیغی تازە ساوە..

لە چەپڵەی گەرمی ڕەعیەت..

کاری کۆلاژ - نەژاد عزیز سورمێ - ٢٠٢٤
کاری کۆلاژ – نەژاد عزیز سورمێ – ٢٠٢٤

لە کۆڵانە ڕووتەکانەوە بەرەو پەرستگا ،

مناڵیی نیشتمان و

نیشتمانی مناڵیمان ھەڵواسیوە …

بوونەوەری ڕەنگ داپچکوڕاوی

چاو زیت و کەمۆ

لە کەندووی بەتاڵ ئەکەن

سێ وەختەی ڕۆژێ بۆش

کاسەی سمتیان داوەتە بەرخۆر

 

کاری کۆلاژ - نەژاد عزیز سورمێ - ٢٠٢٤
کاری کۆلاژ – نەژاد عزیز سورمێ – ٢٠٢٤

گۆڕی دوور لە مەرگ

ئاسوودەییەک لە پێدەشتی چاونزیی و

بەدکریڤی و

تـژی خۆھەڵخستن..

تەنگەڵانێکی بێ ھاوتا..

زڵکاوێکی خومار..

لە کۆڵانە ڕووتەکانەوە بەرەو پەرستگا

مناڵیی نیشتمان و

نیشتمانی مناڵیمان ھەڵواسیوە

 

تەمووزی 1996

 

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و شێوازی نوسین و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌