Peter Sloterdijk; drawing by Siegfried Woldhek

پێتەر سلۆتێردایک؛ شۆڕشی ئەقڵ


Loading

شۆڕشی عەقڵ
پێتته‌ر سلۆته‌ردایك
چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەی`زوید دۆیچە تسایتونگ` لەگەڵ فەیلەسوفی ئەڵمانی `پێتەر سلۆتێردایک`
وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە؛ موئەیەد موستەفا

 

 

`بۆچی (هاری پۆتەر) قارەمانی لیبرالیزمی نوێیە و ئێمەش  دەبێت ژیانی خۆمان بگۆڕین؟ فەیلەسوفی ئەڵمانی (پێتەر سلۆتێردایک) دەڵێت گەمژەیی لە تەنگژەکاندایە و پێویستە ژیری بگەڕێتەوە.“

ئێڤا کارخەر

 

زوید دۆیچە تسایتونگ[1]: بەڕێز سلۆتێردایک، لە چەند مانگی ڕابوردوودا، هیچ چەمکێک بە قەدەر (وشەی تەنگژە[2]) وا بە بەربڵاوی قسەی لەسەر نەکراوە و ناکرێت.

 

پێتەر سلۆتێردایک: ئەم چەمکە لایەنی کەم لە فۆرمێکدا هەر وەکو بەکاردێت، بنەڕەتێکی پزیشکی هەیە؛ تەنگژە واتای شەڕێکی چارەنووسسازی ئۆرگانیزمێکە، لەم شەڕەدا ئۆرگانیزمەکە یان وەکو سەرکەوتووێک دێتە دەرەوە یانیش وەکو مردوویەکی دۆڕاو.

 

زوید دوێچە تسایتونگ: یەکجار وروژێنەرە! ئاخۆ ئەم گوزارشتانە بۆ ڕەوشی ئێستاکەش دەستدەدات؟

 

پێتەر سلۆتێردایک: نەخێر، چوونکە بەپێی ئەو پێناسەیە، ئەم ڕەوشەی ئێستاکە خۆمانی تیا دەبینینەوە، تەنگژە نییە. پاشانیش لە هەموو لایەکەوە کۆدەنگییەک هەیە، کە ئەنجامی تەنگژەکەی ئێستاکە، تەنیا تەنگژەیەکی ترە بە دوای خۆیەوە دەهێنێت، بەڵام باشترین دەستکەوت – دەستمان پێی بگات، ئەوەیە کە کۆتا-تەنگژەکە دوابخەین، باشترە بیڵێین: کۆتا-تەنگژەکە لە ڕێگا تەنگژەیەکەی هەمیشەییەوە تێپەڕێنین.

زوید دویچە تسایتونگ: کەواتە دەبێت تەنگژە بکەینە ماڵی خۆمان.

پێتەر سلۆتێردایک: بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی شێوازی باسە پزیشکییەکە دا بمێنینەوە، دەڵێین: ئێمە چاودێری ئابووری ئەمڕۆمان کردووە و دەزانین کە چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، وە ئەم کۆمەڵە نەخۆشییە درێژخایەنە لە کۆمەڵگە مۆدێرنەکاندایە و – هیچ تەنگژەیەکیش لە ئارادا نییە، تاکو شیفا بکرێت؛ ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، ئەوەیە ڕێکاریەک بگرینەبەر بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی ئەم نەخۆشییە ترسناکە کەم بکەینەوە یان دایپۆشین. ئێمە کاردەکەین لە چوارچێوەی زانستێکی پزیشکی سنووردار، ژانەکانی کەمدەکەینەوە بەڵام کۆتایی بە نەخۆشییەکە نایەت و دەرهاوێشتەکانی کەم دەبێتەوە بەڵام شیفاناکرێت.

 

زوید دۆیچە تسایتونگ: ئاخۆ تەنگژە بەهۆی پەیوەندییەکی `نا-هاوسەنگ`  لە نێوان ڕاستینەیی و مەجازیەتەوە چێنابێت؟ بەم هۆیەوە کە بازاڕی دارایی مەجازی،- خۆی دادەبڕێت لە ئابووری ڕاستەقینە.

 

پێتەر سلۆتێردایک: پێش چەندین ساڵ ڕاوێژکاری پێشووتر (هێلموت شمیت) بە سەرنجدانێک لە پەیوندی نێوان بازاڕی دارایی و ئابووری بەرهەمهێنانەوە، گۆتەیەکی بەکارهێناوە و بە جوانی گوتوویەتی “بڕی پارە پێویستە وەکو جلوبەرگ بێت، واتا شیاو بێت بۆ قەبارەی لەش، وا باشترە بەرین بێت و شۆربێتەوە“ (هەروەکو دەڵێن)؛ بەڵام ئێستا لەو دیزاینە بەرفرەهەی داراییەوە گاڵتەی تارماییەکی پێچراوە پەرەیسەندووە و بێوەستانیش لە بۆشاییدا دەلەرزێت. هەندێک خەمڵاندنی دیاریکراو هەیە کە زۆر ورد نین؛ یەکێک دەڵێت کە دارایی ئابووری فاکتۆری یەکە بەرامبەر دە، ئەوی تر دەڵێت؛ هەندێک خەمڵاندندن هەن، بەڵام وەکو تایپ یەکجار وردنین: یەکێک پێی وایە کە ئابووری دارایی دەجار زیاتر لە ئابووریی ڕاستینەیی فوویتێکراوە لێ یەکێکی تر دەڵێت؛ یەک بۆ پەنجا. وای لێهاتووە مرۆ تەنانەت نازانێت ئاخۆ لە چەند ڕەهەندەوە وێنایانبکات! شتێک کە بە دوایەوەی دێت، هەستکردنە بە بوونی،-  هەڵئاوسانی نرخی ئەخلاقیی بێ بنەما، ئەمەش نەک پەیوەندی تەنیا بە ئابووری کەلو پەلەوە هەیە، بەڵکو تەواوی پێوەری نرخاندنیشەوە. مرۆ لەوە زیاتر نازانێت کە <چی> کەمە و <چی> زۆرە، کەسیش باوەڕی بە جێگیری Stabilität نییە، توانای قسە لە سەرکردنی نییە.

زویددۆیچە تسایتونگ: لە بری ئەمە، قسەدەکرێت دەربارەی بازنەی چاوچنۆکی و ترس، کە بازنەیەکی شەیتانییە، ئاخۆ ئەمە جەدەلێکی داروینی نییە؟

پێتەر سلۆتێردایک: باوەڕناکەم، بازنەی چاوچنۆکی و ترس، ئەو فۆرمولە دروستە بێت، کە ئێمە دمانەوێت؛ سیستەمەکەمان لە نێوان ئەوپەڕی هەستە بەرتەسک و بەرفراوانەکاندا بجوڵێت؛ بە فۆرمۆلەیەکی تر: لە نێوان جدییبوون و پووچکاریدا، دژبەرەکانیش لێرە ڕەوشە بەرتەسک و نیگەرانییەکانن، کە خۆیان لە کەمئەزموونی دەبیننەوە و دەبێتە هۆی خۆ سنوورداکردن، – وەلێ هەستە زیادڕۆکانیش تاکو خەیاڵی فڕینیشمان دەبەن، سەدەی ڕابوردوو، بە ڕوونی سەدەیەکی ڕوونی بێلا بۆتیک بوو کە ڕێگاییدا بە فڕینی هەڵۆی چاوچنۆکی، زەمینەیەکی بەرفراوان بۆ خۆی بباتەوە، ئەنتی تێزە پێوەرکراوەکەشی ئێرە و ئەوێیە لە نێوان نیگەرانییە تاک میلۆدییەکە و سڕبوونە بێ ماناکە بەڵام ئەوەی دوایی دێتە پێشەوە کاتێک مرۆڤ هەستی بە بەرەنگارییە ڕاستینەییەکان نەکرد.

زوید دویچە تسایتوونگ: بەڵام وشەی (سڕبوون) دەچێتە خانەی ئالوودەبوونەوە؟

پێتەر سلۆتێردایک: درووستە. های – مەیکەرەکانی[3] بیست ٢٠ ساڵی ڕابوردوو ماتەریالێکی سڕکەری سێمانتیکی بوون، – بەر لە هەموو شتێکیش، ونبوونی خۆ-چەپاندن و پێشبینییە زیادەڕۆیە بێتامەکانی (بردنەوە) و وەهمەکانی موڵکداری لە ڕادە بەدەر.

 

زوید دۆیچە تسایتونگ: مەبەستت پاڵنەرەکانی چاوچنۆکییە، کە بە ڕوونی پێت وایە، ئەمانە ئالوودەبوونن؟ هەر لە خۆڕاش نییە یەکێکن لە حەوت گوناهە مەرگهێنەرەکان، ئاخۆ ئەخلاقی ئینجیلی، هیچ پەیوەندییەکی پێانەوە ماوە؟

پێتەر سلۆتێردایک: قەشە کریگۆری گەورە لە کەتەلۆگەکەی دوو ئامرازی ئابووری پەیوەندیدار دیاریدەکات، کە وەرچەرخانێکی یەکجار ترسناکی ڕۆحن؛ یەکێکیان (گولایە[4]) زۆر خۆری لە ڕادەبەدرە، – لێرە مەبەست زیادەڕۆیی زارەکیشە، ئەویتریش (ئاڤەریتایە[5]) کە چاوچنۆکییە و نزیکە لە فیستیڤاڵی دەرکردنی ڕۆحە شەڕانگێزەکان.

 

زوید دۆیچە تسایتونگ: ئاخۆ ئەم بۆچوونانە بۆ ئەمرۆش هەر شیاون؟

پێتەر سلۆتێردایک: قسەکردن دەربارەی بەکردەییکردنی ئەم کەتەلۆگە کۆنینە ئەوروپییە بۆ ڕەوشی ئەمڕۆمان، نەشیاوە و کەمترین کاریگەری هەیە. دنیای ئیستاکە نە برسیترە و نە چاچنۆکترە لەوانەی پێشووتری؛ وەلێ ئەگەر سەنتڕاڵ بانکی ئەمریکی پارە بە ڕێژەی سووی سفر بفرۆشێت، کەواتە ئەو یاریکەرە عەقڵانییە جیهانییە، – وەختە بڵێم: یاریکەری جیهانی…

زوید دۆیچە تسایتونگ: چەند ڕاستە!

 

پێتەر سلۆتێردایک: ئینجا ئەم یاریکەرە جیهانییە، پێویستە کاردانەوەی خێرای هەبێت؛ ئەگینا بەرامبەر ئەوانە دۆڕاو دەبێت کە پارە لەگەڵ خۆیاندا، دەبەن. تەنگژەی دارایی هۆکەشی سیستەمی بانکی ناوەندییە، کە پڕیەتی لە هەڵەی تەکنیکی. باکگراوندەکەشی ئەو ملمانێیەیە کە لە نێوان لێڤڵی هەڵئاوسان یانیش دژە-هەڵئاوسانی دارایی سیاسەتی داراییە. ئەوەی ئێستا ئەزموونی دەکەین، بەشێکە لەو ئەنجامەی، کە هەڵئاوساوخوازەکان، ئەوانەی ئەکرۆباتی قەرزەکانن، خۆیان بەرجەستەکردووە و لەسەر تەواوی هێڵەکە دان.

 

زوید دۆیچە تسایتونگ: ئەمە سکەنداڵە!؟

ئەگەر بە مەبەستی هەڵگرتنی کەمهێنانی دارایی، ماکینەکان خێراتر بکەن، تاکو چەندین تریلیۆن دۆلاری تر بخەنە سەر قەرزەکانی تر، – ئاوا مرۆڤ پێویستە دەستەکانی بەکاربهێنێت، دووبارە بەهاکردنەوەی بەهاکان، چۆن کاردەکات؛ لەوانەش قەیسەرە پووکاوەکان نەبوون، هیی فووتێکراوەکەی باڵامرۆڤ! کە لە سەر سەری وەستاوە؛ ئەو شتەش نەبوو، کە مرۆڤایەتی دوێنی بە چاکی دادەنان؛ تەنگژەی ئەخلاقی ئەمڕۆمان بریتییە لە تەنگژەی کاری ئەمڕۆمان، کاری بیرۆکراتە بۆرەکان، – ئەوانەی وادەزانن، کە مرۆڤ دەتوانێت زیانەکانی بەو باوەڕە بە دەستبێنێتەوە، کە پارەی فووتێکراو، دووەم ئۆکسیدی کاربوون لە هەوادا کەمدەکاتەوە.

 

زوید دۆیچە تسایتونگ: چوونکە ئەمانە بێهۆشن؟

پێتەر سلۆتێردایک: ئەمانە بێهۆش نین، بەڵکو لە خەوا دەڕۆن، خەواڵوون؛ هەگیز بە ئاگا نایەنەوە، لە کارە هەمیشەییەکەیاندا لە سەر ئەم کۆرسەیانن، – کە سەرچاوی هەموو بێئەخلاقییەکیانە، هەروەها حکوومەتەکەی ئێمەش هەر وەک ئەوانیتر، کەمهێنانی پارەی ڕاستەقینە، بە پارەی قەڵب دادەپۆشێت. ئەو بە وزەیەکی بێوێنە، ستراتیژییەتی هەڵئاوسانی بردۆتەوە، کەواتە باڵادەستیشە لە دانانی نرخەکەی؛ ئێستاکە خۆی لە تەنگژەی نرخ دایە. ئەرێ هیچ دیالۆگێگ هەیە، وشەی هەڵئاوسانی تیێدا نەبێت؟

 

زوید دۆیچە تسایتونگ: وایە، هەمووی لە پای ئەو باوەڕە لیبرالییەی، کە باڵادەستی بازاڕە کێشەکان چارەسەردەکات…

پێتەر سلۆتێردایک: لە ڕاستیدا، بە ناوی نموونەیەکی باڵای سیحری، قارەمانی ڕاستینەیی لیبڕالیزمی نوێ، هاری پۆتەرە!

زوید دۆیچە تسایتونگ: چۆن، تکایە!

پێتەر سلۆتێردایک:چونکە ڕۆمانەکانی هاری پۆتەر، نوێنەرایەتی دنیایەک دەکەن، بەدەرە لە یاسای سنووردارکردن، نەوەیەکیان هێنا ئەو باوڕەی، کە سیحر لە خۆیانا بدۆزنەوە! ئەم وشە ئینگلیزییە، پۆتەر، واتا ڕاستەقینەکەی کاری سیرامیکییە، پیشەوەرێک، کاری بەرهەمهێنانی جەستە بەتاڵەکانە، بەڵام تەنیا دۆڕاوەکان تەنانەت ئەمڕۆش باوەڕ بەو کارە دەکەن، ئەوانیتریش کاری سیرامیکی،.- قوڕکاری سیحری دەکەن، وا دەزانن  بە بەرهەمەکانیان، دەفڕن.

زوید دۆیچە تسایتونگ: چونکە ناوەڕۆکیان نییە؟

پێتەر سلۆتێردایک: بەڵی، ناوەڕۆکیشیان دەبێت، بەڵام نەوەک ئامانجدار! گۆسکەکان، میدیاکانن، تۆماردەکەن بۆ ئەوەی بیدەنەوە. مارتین هایدێگەر لە نووسینێکی قووڵیدا دەربارەی ڕاستینەیی لە شتەکان، نموونەیەکی هێناوەتەوە، تەنیا کاتێک ئەرکی هەیە، کە بەتاڵە؛ ئەوەی وەریگرتووە، دەیبەخشێتە منداڵدانەکانی داهاتووی، بەڵام مرۆڤی مۆدێرن لوولەی گۆسکەکەی گرتووە، هیچی پێدا ناڕژێت و لە داهاتووشا هەمیشە باش نابێت.

زەمەنی سیحرباز و قۆشمە و شەیتانەکان – Eduard Schoen stellte Martin Luther als des Teufels Dudelsack dar (um 1535), während Lucas Cranach d.Ä. den Papst als einen Esel ansah (1523)

 

زوید دۆیچە تسایتونگ: کەواتە دەبێت واز لە سیحر و سیحربازەکان بێنین؟

پێتەر سلۆتێردایک: سیحر، ئەو کارەیە، کە پەیوەندی نێوان هۆ و ئەنجام تاریکدەکات، سەر لێشێوانەکە دەستپێدەکات، ئەگەر هۆ ئەنجامەکە بە شێوازێکی بێ مانا، هاوتەریب نەبن، کاتێک بە شێوازێکی ئابووریش قسە بکەم ئەوا دەڵێم: کاتێک قازانج هیچ پەیوەندییەکی بە سێرڤسەوە نەما؛ ئەم پەیوەندییە نا هاوسەنگە کاریگەری لەسەر ئەتمۆسفێری سەدەی ڕابردوو، هەیە. بێهەژمار خەڵک دەیانویست لەو حەقیقتە دابەزن، چوونکە مرۆڤ ناتوانێت بە ٤٠ کاژێر لە هەفتەیەکدا، کار،- ژیانێکی مامناوەندنی فەراهەمبکات، لە کاتێکا بە چەند کاژێرێک لە مێزگردێکی سیحربازیدا، لە فایلی داراکاندا تۆماردەکرێت؛ ئێمە ستایلێکی سەیری ژمێرکاری پەیڕەو دەکەین، هەندێک بەیتن، شتی زۆر سیحراویان تێدا بەرهەمدێت؛ ئەمە خۆی واتای هاوسنگییەکە وێراندەکات!

زوید دۆیچە تسایتونگ: ئەوە واتای ئەمە نیە، کە جڤاکەکەی ئێمە بە تەواوی هاوسەنگی خۆی لە دەستداوە؟

پێتەر سلۆتێردایک: تەنانەت سیستەمی پەروەردەییشمان تێکدەشکێت، ئەگەر فۆرمولە لۆژیکییەکە (هۆ و ئەنجام)، دەربکرێت؛ تەنانە ئەستەمە بۆ منداڵانیش ڕوونبکرێتەوە، <ئەگەر وا بکەن، ئەمە ئەنجامەکەی دەبێت> بەڵام هیچ ئەنجامێکی نابێت، کە شتەکان خۆیان ئۆتۆماتیکیانە دەرۆن؛ هەستیشمان مانای <ئەگەر وابکەیت، ئاوا دەبێت> تەنانەت ونکردووە، هەو وەکو لە ناهاوسەنگییەکەدا، دەردەکەوێت.

 

زوید دۆیچە تسایتونگ: بەڵام، ئاخۆ هیچ هۆیەکی گرنگ هەیە، پێوەی گەشبین، -بین؟

 

پێتەر سلۆتێردایک: ئەوەی جێگای سەرنجە بەر لە هەموو شتێک، بازاڕی کرسیمسە لە ئەڵمانیا و تەواوی دنیا؛ کە چۆن دەبووژێتەوە، مرۆڤەکان سیستەمی بەرگریان بەهێز دەکەن! دەچنە ژێر چەترێکەوە لە دژی پارەبەهەدەردەرەکە و بەلاغەتە تاریکەکەی تەنگژەش، کار لە هەستیان بۆ ژیان، ناکا. ئەمەش دیاردەیەکە، کە لە چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەیەکدایە، ئاخۆ ئەمە بەشێکە لە سیندرۆمی بێنرخکاری، یاخوود پەیوەندی هەیە بە کاردانەوەیەکی تەندرووست؟

زوید دۆیچە تسایتونگ: هیوادارین ئەوەی دوایی بێت، ڕەنگە ئێستاکە، بوارێک ببەخشێتە دیالۆگێکی خێرئامێز یانیش هیوایەک ببەخشینە کاپیتالیزمی ئەخلاقی؟

پێتەر سلۆتێردایک: چەمکی کاپیتالیزمی ئەخلاقی، بە بیرۆکەیەکی یەکجار ئاسانەوە، تێکدەشکێت؛ هەژارە توڕەکان دوو سەدەیان ویست، تاکو بیسەلمێنن، ئاخۆ دەتوانن دنیا بەرەو باشی ببەن، – ئەنجامەکەشی بەشێکی وێرانکەر و بەشەکەی تریشی جیگای پریسارە؛ لە سەرەتای سەدەی بیست ویەکەمدا، پێشنیارێک هەیە، دەڵێت: با لە داراکان بگەڕێین، ئاخۆ چۆن دنیا چاک دەکەنەنەوە، ئێستاس خۆیان دینداری جیهانن و دەبێت بەڵگەکەیان، دەرخەن، ئاخۆ زیاتر دەزانن یانیش تەنیا پارچەیەکی گەورەی کێکەکەن، هیی دنیای خواردن!

زوید دوێچە تسایتونگ: چاوەڕێی ڕزگاریبەخشێکی ئاسمانی بکەین؟

پێتەر سلۆتێردایک: داراکان `سەرمایەدارەکان، دەوڵەمەندەکان`  دەیانەوێت تەنیا خۆیان ڕزگار بکەن، ئەمە حەقیقەتە؛ بەڵام دەکرێت لەگەڵ خۆیاندا، لابەلا تەواوی جیهانیش ڕزگار بکەن بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئاخۆ کاپیتالیزیمی خێرئامێز دەتوانێت خۆی لەگەڵ دەوڵەتی باجدەری خێرکەر ،بە هەمئاهەنگی پەیوەندییەکی تەندرووست، بنیات بنێن.

زوید دۆیچە تسایتونگ: ئەی زەویەکەمان چۆن دەمێنێتەوە؟

پێتەر سلۆتێردایک: زەوییەکەی ئێمە لە پەنجا ساڵی تردا، تاکو بەریەکەوتنی لەگەڵ نەیزەکێکی تر، بێ ئێمەش، بێ یاخت و ژیانە نایابەکەمان، دەتوانێت بژیت. ئەمانە هیچ نین، پێچەوانەی ئێمە، کە هەموویان وەک سەرچاوە بەکاردەهێنین، کە مەرجی بنەڕەتی بەڕێوەچوونی شارستانیەتەکەمانە.

زوید دۆیچە تسایتونگ: پیسبوونی ژینگەیە، ژینگە؟

پێتەر سلۆتێردایک: لە ژینگە پیسبووەکەدا، مانەوە پێداویستیەکی ناوەکییە، ڕێک ئەمە ڕەوشی کولتوری تەکنیکی ئەمڕۆمانە لە پەیوندی بە سرووشتەوە، ئەمەش دەبێت لە داهاتوو بچێتە هەناومان و ببێتە بەشێک لە کەلتووری شارستانیمان؛ مرۆڤی پێش مێژوو و مێژوو، دەیتوانی دراماکانی بە باکگڕاوندی سرووشتیەوە پێشکەشبکات، بەڵام هەرگیز وە بیری دا نەدەهات، حووکمی بکات. مرۆ پاشماوە پلاستیکییەکانی لە شوێنێک لە شوێنەکاندا فڕێداوە، نارچەی سوارچاکە رۆمانییەکانیش، لە قوڕی ئەڵمانییدا چەقیون؛ کەچی لە هەزار ساڵەی ڕابردوودا خۆشبەختبووین، بەرفراوانبوونی سیاسەتی هیومانیستیمان دوای خۆمان جێهێشتووە؛ سرووشت دەرەوە بوو، دانوستاندنەکانمانیشمان بە ڕواڵەت بێ هیچ شوێنپێیەک ونبوون، تێگەیشتنەکەشمان هەمیشە بەرەو ئەم ئاڕاستەیە دەڕوات. لە ناکاو جارێک <ڕوو لە دەرەوە بوونەکە، دنیا وەک شتەکە> کارناکات و خاشاکەکانیش دەگەڕێنەوە، ئەو شێتیە ناوەستێت تەنانەت لە زەریا دوورەکانیشدا، لە داهاتووا دەسەلمێندرێت، کە سرووشت میمۆری هەیە؛ عەمبارێکە لە سەرنجەکان، ئێمەی بیردێتەوە، ئێستاکە، ئێمە لەگەڵ سرووشتێکی تۆڵەسێن، تووڕە ڕووبەڕوودەبینەوە کە میمۆری خۆی هەیە.

زوید دویچە تسایتونگ: ئەمەش زۆر کەس هەوڵی بۆ دەدەن.

پێتەر سلۆتێردایک: لەم ڕوانگەیەوە، داراکان نرخێکی یەکجار گەورە دەدەن، چوونکە لووتبەرز بوون و ئەنجامەکانیان لەبەر چاو نەگرت؛ ئەلگۆریش[6] ئەرکی خۆی بە جێگەیاند، کاتێک گووتی <گوێم لێبووە و گوێڕایەڵ دەبم>، ئەگەر ئەو و ئەوانیتریش، بەو ڕادەیە بۆ ستایلی ژیانیان، ئەوەندە زەوی بڕوتێننەوە، – ئێمە ناگەینە هیچ ئەنجامێک. لە مەحشەری ئیکۆلۆجیادا، ئەو دەوڵەمەندانەی شتێکیان بۆ ژینگە کردبێت، ئەوا لە باشترین حاڵەتا، لێیان دەبووردرێت.

زوید دۆیچە تسایتونگ: نوێترین کتێبتان: <پێویستە ژیانت بگۆڕیت>، بانگەوازە مەزنەکەی ئەو کاژێرەیە، پەیوەندیدارە بەو کەیسەی، ئاخۆ چۆن بمێنینەوە؟

پێتەر سلۆتێردایک: بەڵی پەیوەندیدارە بە مرۆڤی – تەکنیکیەوە، پەیوندی هەیە بە خۆ-فۆرمکردنی مرۆڤ! دەستی پێکرد بە زووهدێک لە ڕێگەی هۆنراوە بەناوبانگەکەی ڕاینەر ماریا ڕیڵکە: ئارشایش تۆرسۆ ئەپۆلۆس، هۆنراوەکە هی ئەو جەستە نەخۆشەیە شاعیرانەیە، سەردەمانێک، ڕیڵکە ساڵی ١٩٠٦ سکرتێری کۆمەڵەی پەیکەرتاشانی ئۆگوست ڕۆدین بوو، – لە مۆزەخانەی لوڤەر بەرەوەڕووی ئەو ستاتووە یۆنانییە بووەتەوە کە لە وێشەوە مەزنترین هۆنراوەی مۆدێرنە لە دایکبووە، لەو بەشەی جەستە، بێ دەست و قاچ؛ بێ سەر و جێندەر هەست بە وزە و پیاوەتییەکی یەکجار زۆر لە خۆیدا دەکات، وزەیەکی دیۆنیزیۆسئاسا، ململانێکار، کە ئێستاکە خستوویەتی، شانەکانی لەبەردی لووس؛ مۆرانە لێی داون، هەر وەک پێستی لە کەڵک کەوتوو، وەلێ ڕیڵکە نیچەی خوێندۆتەوە و تێگەیشتبوو کە ئەپۆلۆ بریتیە لە دیارکەوتنی دیۆنیزۆس، – سەرنجی دا ستاتووکە و ستاتووەکەشی سەرنجی دا بەو! گوێ لە ناخی بەردێک دەبێت، دەڵێت: لێرەوە هیچ شوێنێک نییە، تۆی تیادا نەبینم، دە کەواتە: دەبێت ژیانت بگۆڕیت…

زوید دۆیچە تسایتونگ: ئینجا چۆن پەیوەندیداریشە بە ئێمەوە؟

پێتەر سلۆتێردایک: من مێژووی ئەم بانگەی مێژوو دەنووسمەوە، مێژووی مانەوە، سێ هەزار ساڵیش دەبێت فەرمانێک لە جیهانەوە، لە مرۆڤی قەدەغە دەکات، وەک جارانی پێشووی، وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرنچێت، هەر وەک ئێستاکەی؛ چوونکە زووهدکارە براهمانییە هیندییە کۆنەکانیش هەر ئاوا هەستیاندەکرد، لە سەردەمی گەشانەوەی فێرکارییەکانی کارماوە، – وێناکردنێک پەرەی سەندووە کە وەکو گەڕانەوەی هەتاهەتایی و دووبارە لە دایکبوونەوەیە لێ ئەنجامەکەی تەنیا لە دایکبوونی کەلتوورێکی ڕەشبینە؛ لە وێشەوە کەلتووری بودیزم لە دایکدەبێت، هەر لە خۆڕا نییە، دەبێتە دینێکی جیهانی ئێستاکە.

زوید دۆیچە تسایتونگ: <دەبێت ژیانت بگۆڕیت>، ئەمە میلۆدیکەی یەکجار ڕادیکالیە.

پێتەر سلۆتێردایک: پێشەکییەکەی پێویستە هەموو شتێک بخەینە لاوە و بڕۆین تەنیا بۆ ئەوەی هەوڵبدەین پێناسەیەکەی نوێ بۆ بوونمان بدۆزینەوە؛ فیساگۆرەس بەرازێکی بۆ قوتابییەکانی دا بە زەویدا، شێوازێکی کۆنی شرۆڤەکاری دەروونییە..

زوید دۆیچە تسایتونگ: بەڵام قوتابخانەیەکی یەکجار تووندە!

پێتەر سلۆتێردایک: بنەمای بێگەردبوونەکە ڕوونە، مرۆڤە کۆنەکە با بێدەنگ بێت، پێش ئەوەی یەکێکی  نوێیتر بخولقێت..

زوید دۆیچە تسایتونگ: ئایا دەربارەی چی قسەدەکەن، توانەوە یانیش تڕانسفۆرماسیۆن؟

پێتەر سلۆتێردایک: بەر لە هەموو شتێک پرسێکی ئەخلاقی دێتە گۆڕێ، کە جیاوازە لەوانەی دەڵێن با مرۆڤ بەردەوام بێت، هەر وەک پێشوو، ئەوانەی دەیانەوێت لە ژیانی کۆندا بێنە دەرەوە و دەچنە نێو ژیانێکی نوێوە.

زوید دۆیچە تسایتونگ: تۆ بانگەشە بۆ شۆڕشی هۆشیاری، – شۆڕشی عەقڵ دەکەیت؟

پێتەر سلۆتێردایک: ئەم بانگەشەیە دەکەوێتە ژێر کاریگەری پەیوەندییەکان، لەم ساتەی ئێستاماندا، ئەلتەرناتیڤەکە یەکجار پێویستە، بەڵام خەتەرناکتر نییە لە کەیسی ئێستاکە، ئەتمۆسفێرەکە بەم بانگە دەهەژێتەوە؛ وا دیارە هەموو کەسێک گوێی لێیە، تەنانەت ڕۆژنامەکانی سەر شەقامیش، دەربارەی دەنووسن، بۆ ئەمەش پێویستیمان بە مامۆستایەکی هیندی ڕۆحانی نییە، پێویستیمان بە کارلێکەرە دەرەکییەکانیش نییە، چوونکە ڕەوشی جیهانە، ئەم پەیامە دەگوازێتەوە.

زوید دویچە تسایتونگ: ئاخۆ باراک ئۆباما، ناوی دەهێنرێت؟

پێتەر سلۆتێردایک: بەڵێ، ئەو گەورەترین دەنگدانەوەیە لە فەرمانە ئەخلاقییەکە؛ بەڵێ دەتوانین ژیانمان بگۆڕین yes we can، لەم کەیسەدا، گەشبینەکان لەسەر مافن، بەو حوکمەی ئەوان هەڵبژێردراوە جیهانییەکەن، کە دنیا بگۆڕن؛ ئەوەی ناشیەوێت ئیدڕاکی پێبکات، دەبێتە قوربانی سینیزم[7] کە دووەم جارە بەدەستی دەهێنێت، دووجار بووش و بووشی باوکی تێپەڕاند؛ دوو سەردەمی پڕ لە حەماقەتی گەورەمان دوای خۆمان جێهێشت، خراپترینیان ئەوروپییەکانی خۆمان، ڕیالیستییەکان بوون، ئەوانەی بانگەشەیاندەکرد، مرۆڤ دەبێت لەگەڵ حەماقەت و لوتبەرزی ئەمریکاییەکان کار بکات، بەیەکەوە کەیسەکە بەڕێوەبەرن، کە ئەمەش ڕۆشت، بەڵام هەواڵە نوێیەکە: <زیرەکی گەڕاوەتەوە>….

 

پەراوێزەکان:

 

[1] ڕۆژنامەیەکی بە ناوبانگی ئەڵمانییە Süddeutsche Zeitung

[2] Krise

 بەهەمهێنەرانی بابەتی سڕکەر، هۆشبەر.High Maker[3]

[4] لاتینی کۆنە، واتای `زۆرخۆری` و `پانکردنەوە` یانیش بێتامی و بێسنوورە.

[5] لاتینی کۆنە، واتای چاوچنۆکیو برسیەتی دێت.

[6] ئەلبێرت ئارنۆلد ئەلگۆر ١٩٤٨ لە واشنگتۆن دی سی لە دایکبووە، سەرمایەدار و لە باڵی دیموکراتەکانە؛ ساڵی ٢٠٠٧ میدالیای ئاشتی جیهانی بە دەستهێنا.

[7] سینیزم وشەیەکی یۆنانییە، واتا (گازی سەگ) بەڵام لە پانتایی کەلتووری یۆنانییدا، یەکێک بووە لەو بزوتنەوانەی، گومانکار بوونە و باوەڕییان بە نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان نەبووە.

سەرچاوە:

گفتوگۆی ڕۆژنامەی زوید دۆیچە تسایتونگ لەگەڵ فەیلەسووفی ئەڵمانی، پێتەر سلۆتێردایک

وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە: موئەیەد مستەفا، لینکی بابەت: https://www.sueddeutsche.de/kultur/peter-sloterdijk-ueber-zukunft-revolution-des-geistes-1.371816

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌