له‌سه‌ر چیایه‌كی به‌رز به‌رز له‌پشیتی گوندێكه‌وه، په‌پووله‌یه‌ك هه‌بوو زۆر جوان و نه‌خشین بوو. په‌پوله‌كه هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاته نێو گونده‌كه له‌سه‌ر كوپه ئاوی ماڵی پووره ئه‌ستێره ده‌نیشته‌وه، پوره ئه‌ستێره به‌ته‌نها له‌وماڵه‌دا ده‌ژیا, بوو بوو به‌هاوڕێی په‌پوله‌كه. پووره ئه‌ستێره زۆر باسی ئه‌و په‌پوله‌یه‌ی لای خه‌ڵكی ئاوایی ده‌كرد، ئه‌وه‌نده ئه‌م چیرۆكه‌ی گێڕابۆوه، به‌جۆرێك هه‌ندێك كه‌س پێیان وابوو، ئه‌م ژنه به‌ته‌مه‌نه ته‌نهایی توشی نه‌خۆشی ده‌روونی كردووه، و ئه‌م چیرۆكه خه‌یاڵیه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه. كۆمه‌ڵێك پیاو ژنی ئاواییه‌كه بڕیاریاندا بچن و به‌چاوی خۆیان ئه‌و په‌پوله‌یه ببینن.
له‌به‌ره به‌یانیه‌كی فێنكدا سێ ژن و دوپیاو به‌ره‌و ماڵی پوره ئه‌ستێره ڕۆیشتن، ژه‌مێكی ڕازاوه‌یان ڕێكخست به‌مریشك و برنجی خۆماڵی كه هه‌ر له‌گونده‌كه‌دا به‌رهه‌مده‌هاتن دۆ و گیا ده‌شتییه‌كانیش هێنده‌ی تر خوانه‌كه‌ی به‌له‌زه‌ت كردبوو. میوانه‌كانی پوره ئه‌ستێره هه‌رله‌گه‌ڵ هاتنیان بۆماڵه‌كه له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی دوا قومیان له‌و چایه‌یه‌دا كه به‌دار كوڵێنرابوو چاوه‌ڕێی په‌پووله‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام په‌پووله‌كه هه‌ر ده‌رنه‌كه‌وت.
مام عه‌وڵا؛ پووره ئه‌ستێره په‌پوله‌ی هاوده‌مت دیار نییه؟!
پوره ئه‌ستێره به‌غه‌مێكه‌وه؛ كوڕی خۆم ئه‌و هیچكه نایه‌ته‌وه!
شه‌ونم؛ بۆچی پورێ گیان؟
پوره ئه‌ستێره؛ كچه‌كه‌م دوێنێ شه‌نگێی كچت هاتبوو تا ئه‌و نوقڵه‌ی پێبده‌م كه له‌شاره‌وه بۆم هێنابوو، تاوه‌كو من چووم و له ژووره‌كه‌ی پشته‌وه نوقڵه‌كه‌م هێنا، ئه‌و له‌په‌نای كوپه‌كه‌دا باڵی په‌پوله‌كه‌ی هه‌ڵوه‌راندبوو!